کورته
په‌یامێک بۆ
کاک عه‌دنان
موفتی
به‌ڕێز
کاک عه‌دنان موفتی
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
کوردستان.
سڵاوی
رزگاری و سه‌رخۆبوون!
له‌رێگه‌ی
راگه‌یاندنه‌کانه‌وه
بیستم که به‌ڕێزتان
پێتانوایه
گه‌نده‌ڵی به‌و
شێوه‌یه نیه‌و
راگه‌یاندنه‌کان
زێده‌ڕۆیی تێدا
ده‌که‌ن. من پێموایه
هه‌ر کێ ئه‌و قسه‌یه‌ی
بکردایه، تۆ
نه‌تکردایه،
چونکه به‌ڕێزتان
و هه‌مووشمان
ئه‌وانه‌ی که
پێشمه‌رگه‌بووین
و پێشمه‌رگایه‌تیمان
کردووه، ده‌زانین
که کێ چی هه‌بووه‌و
کێ چی نه‌بووه!
ئێستاش ده‌زانین
سه‌رمایه‌کانیان
له کوێ و له‌چیه‌وه
سه‌رچاوه‌یان
گرتووه!
به‌کورتیه‌که‌ی
نانی شه‌وێمان
نه‌بوو،
زۆربه‌ی
جارانیش خزم و
ناسیاوان جل و
به‌رگ، پشتێن
و پێڵاویان بۆ
ده‌هێناین و
زۆریش مه‌منوونیان
ده‌بووین، له
باره‌گاکان
نا، به‌ڵکو له‌ماڵی
خه‌ڵکی ژه‌مه
خواردنی چه‌ورمان
ده‌بینی و تێرمان
ده‌خوارد، به‌ڵام
ئیستا ئه‌وانه‌ی
ده‌ستیان له
کوردسی حوکم
گیربوه شاپ
له دۆلار هه‌ڵده‌ده‌ن،
ڤێللاو خانووی
نایابیان هه‌یه،
خاوه‌ن
کۆمپانیان و
به بلۆکی
دۆلاره‌کانه‌وه
بازرگانی ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
به‌ڕێزتان
باش ده‌زانن
که به‌رپرسه‌کان
و بریکاره‌کانیان
بازاڕی
کوردستانیان
پاوان کردوه،
ته‌نانه‌ت
خۆشت دانت به‌و
راستیه ناوه
که که‌س به
بێ ته‌زکیه‌ی
حزبی له داموده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌ت
دانامه‌زرێ،
زۆربه‌ی
جارانیش پاره‌ی
پڕۆژه‌کان
لرف ده‌کرێن،
یان به نیوه‌چلی
سه‌ر ده‌نێنه‌وه،
ئه‌گه‌ر ته‌واویش
بکرێن، دوای
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک
کێماسیه‌کانیان
ده‌رده‌که‌ون.
بێ چاره‌سه‌ر
هێشتنه‌وه‌ی
کێشه‌و گرفته‌کانی
خه‌ڵک و قه‌یرانه‌کانی
رۆژانه‌ش له‌ولاوه
بوه‌ستن.
به‌ڕاستی
سه‌یره ئه‌گه‌ر
خه‌ڵک خۆری
ئاسمانی
هاوین نه‌بینێ و به ئه‌ستێره‌ی
پشت هه‌ورانی
بچوێنێ!
له‌دویماهیدا
ده‌ڵێم: به‌رێزتان
له‌کوێ و له‌چی
گه‌نده‌ڵی ده‌بینن؟!
چه‌مکی گه‌نده‌ڵی
چۆن ده‌ناسێنن؟!
رێکار
ئه‌حمه‌د
15-4-2008