دیداری
ماڵپه‌ڕی جه‌ماوه‌ر
نیوز له‌گه‌ڵ
رێکار ئه‌حمه‌د،
سکرتێری گشتی
حزبی رزگاریی
کوردستان
پ/ سه‌ره‌تا
به
پرسيارێكى
ساده ده‌ست پێده‌كه‌ين،
ره‌وشى سياسى
كوردستان له‌ساڵى
2007 به‌جۆرێك بوو
كه به‌راى هه‌ندێك
يان به‌رِاى
زۆرينه‌مان،
كورد كۆمه‌ڵێك
شتى له‌ده‌ستدا،
به‌راى تۆ ئه‌وه‌ى
كورد له‌ساڵى 2007 دا له‌ده‌ستيدا
چيبوو؟ چۆن
پێیناوه‌ته
ساڵى 2008-ه‌وه؟
و/ ساڵى
2007 ساڵى شكستى
لۆژيك و دبلۆماسيه‌تى
سه‌ركردايه‌تى
سياسى كورد
بوو،
له‌وانه‌يه
99% ى شكسته‌كانى
كورد
له ساڵى 2007
بێت. بۆيه بۆ
ساڵى 2008 ئه‌ركه‌كانى
قورسترن، ئه‌ركى
هێزه سياسيه‌كانى کوردستان،
سه‌ركردايه‌تى
سياسى
كوردستان،
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،
له‌ساڵى 2008 زۆر
قورستره، له‌وانه‌يه
سێ به‌رامبه‌رى
ئه‌ركى ساڵى 2007
بێت، بۆيه ده‌بێت كاركردنيشيان
پێنج به‌رامبه‌رى
ساڵى 2007 بێت، ئه‌گينا ئه‌و
شكسته‌ى ساڵى
2007 له شكست
تێپه‌ڕده‌بێت
به‌ره‌و داڕمان و
هه‌ره‌سمان
ده‌بات.
پ/ به‌و بيدايه‌ته‌ى
كه حكومه‌تى
هه‌رێمى
كوردستان ده‌ستى پێكردوه
به بڕيارى
مانه‌وه‌ى
نێچيرڤان
بارزانى له پۆستى
سه‌رۆكى
حكومه‌تدا،
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى
كه تائێستا روون
نيه له‌نێوان
يه‌كێتى و
پارتى، به‌و
بيدايه‌ته‌ى
كه مادده‌ى
140 ره‌وانه‌ى
به‌رده‌مى مه‌حكه‌مه‌ى
فيدراڵى کراوه،
تا چه‌ند له‌و
ئاسته‌يه كه
تۆ به‌پێويستى ده‌زانيت؟
و/ ده‌ستپێكى
كاره‌كانى ساڵى
2008 به سه‌ره‌تاێکی
بزمارڕێژکراوی
ده‌بينم ، چ
وه‌كو ره‌وانه‌كردنى
مادده‌ى 140 بۆ
دادگاى فيدراڵى،
كه ئه‌مه بۆ
ئه‌وه ره‌وانه
كراوه
بيمرێنێت،
خۆى مردوه بۆ ئه‌وه‌ى
حه‌جى ويصايه‌ى
بۆ ده‌ربهێنێت،
له دادگاوه بڕيارى
مردنه‌كه‌ى
راده‌گه‌يه‌نرێت،
بۆيه
كاركردن له‌سه‌ر
مادده‌ى 140 جگه
له فريودان و
خافلآندن هيچ
شتێكى ديكه
نيه، كورد ده‌بێت
رێگاچاره‌ى
خۆپارێزى
ديكه بگرێته
به‌ر بۆ ناوچه
دابڕاوه‌كان
يان ناوچه ته‌عريب
کراوه‌كان،
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه
كاركردن بۆ
حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان،
ئێستا كه
كابينه‌يه‌كى
تر داده‌مه‌زرێت،
من پێموايه
ئه‌گه‌ر به
هه‌مان لۆژيك
بێت، به هه‌مان عه‌قڵيه‌ت
و داواكردنى
مافى حيزبايه‌تى
بێت، هيچ گۆڕانكارييه‌ك
له‌م حكومه‌ته
نابێت، بۆيه
خه‌ڵكى کوردستان
ده‌بێت به‌دواى
ريگه‌چاره‌ى
ديكه‌دا بگه‌ڕێت،
گوشارى
زۆر له‌سه‌ر
حكومه‌ت بكات
بۆ ئه‌وه‌ى له
عه‌قڵيه‌تێكى
كلاسيكى
رزگارى بێت و
به عه‌قڵيه‌تێى هاوچه‌رخانه
وه‌كو ساڵێكى
نوێ له‌ته‌مه‌ن
كاربكات، ئه‌گينا
پێموايه
كارى ئێمه
زۆر قورس ده‌بێت،
نه‌ته‌وه‌ى کورد
توشى
گێژاوێكى زۆر
گه‌وره ده‌بێت،
ته‌نها به‌گۆڕانى ئه‌و ده‌سه‌لآته
سياسيه‌ش يه‌كلايى
ده‌بێته‌وه.
پ/حيزبى
رزگارى
كوردستان له‌كوێى
گه‌مه‌ى ديموكراسى
و معاده‌له‌ى
سياسى هه‌رێمى
كوردستاندايه؟
و/ نه‌بێته
زێده‌ڕۆيى،
حزبى رزگارى
كوردستان يه‌كێكه
له حيزبه
واقيعبينه‌كانى
ئه‌مڕۆى
كوردستان، هه‌ر
له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى
حيزبى رزگارى
كوردستان له‌ساڵى 1993ه‌وه، ئێمه
ره‌وشى
كوردستان‌مان
خوێندبۆوه،
من حه‌زناكه‌م
و حه‌زيشم نه‌ده‌كرد
بۆچونه‌كه‌ى
ئێمه راست ده‌ربچێت،
كه پێمان
وابوو به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى
حيزبى يه‌كگرتنى
كوردستان، شه‌ڕێكى
ناوخۆ له‌كوردستان هه‌ڵده‌گيرسێت،
ده‌ستكه‌وته‌كان
ده‌كه‌ونه
مه‌ترسى، ئینجا ديارده‌ى
فره‌حيزبى
ژيانى
ديموكراسى نه‌ك
هه‌ر به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه،
به‌ڵكو ژێرپێ
ده‌خرێت،
بۆيه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه
که هه‌ندێك
له سه‌ركردايه‌تى
حيزبى يه‌كگرتن هه‌وڵى
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
حيزبى يه‌كگرتنى
دا، ئێمه پێداگيريمان
له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد،
ئه‌وه‌بوو
خۆمان وه‌ك حيزبى
رزگارى
كوردستان
راگه‌ياند،
ويستيشمان ئه‌زمونێكى تازه
بين، ئه‌زمونه‌كه‌ى
ئێمه، ياخود
زيندوكردنه‌وه‌و درێژه‌پێدانه‌وه‌ى
خه‌باتى
رابردووى
خۆمان له‌پێناو چه‌سپاندنى
ديارده‌ى فره‌حيزبى،
ديموكراتيزه‌كردنى كوردستان،
له‌هه‌مان
كاتدا
وشياركردنه‌وه‌ى
خه‌ڵك بۆ خۆدووورگرتن
و پارێزكردن
له شه‌ڕى
نێوخۆدا، له‌وكاته زۆربه‌ى
سياسيه‌كانى
كوردستان
پێيان وابوو
ئێمه له‌خه‌ونا ده‌ژين،
شه‌ڕى
براكوژى
روونادات،
هاوپه‌يمانى
ستراتيژى نێوان دوو
هێزه‌كه هه‌يه،
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان رێككه‌وتون،
رێككه‌وتنى
سه‌ره‌وه
وايكردوه كه
ئيدى
ده‌ستكه‌وته‌كانى
كوردستان
بپارێزێت، ئه‌م
هێزه
سياسيانه رۆژێك
له‌رۆژان
شتێكى وايان
به‌چاوى
خۆيان نه‌بينيوه،
بۆيه ئه‌وان
ئاماده‌نين
به‌ده‌ستى
خۆيان شته‌كه تێكبده‌ن.
من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه
بۆچونه‌كه‌ى
ئێمه راست ده‌رچوو،
ديسانه‌وه
ئێمه له‌دواى
هه‌ڵگيرسانى
شه‌ڕى ناوخۆوه
شه‌ڕه‌كه‌مان
مه‌حكوم كرد،
ريسواى ئه‌م شه‌ڕه‌مان
كرد، نه‌بوينه
به‌شێك له سه‌نگه‌رى
شه‌ڕى ناوخۆ، له
هه‌نگاوه‌كانيش
داوامان له
حيزبه
سياسيه‌كان ده‌كرد
به‌تايبه‌تى
ئه‌وكاته‌ى
كه‌ی که به‌شێوه‌ی
چه‌ند حيزب
كارده‌كرا بۆ ناوبژيوانى
پێمان وابوو
ئه‌مانه گوێ
له خه‌ڵك
ناگرن، گوێ له
حيزبه‌كانيش
ناگرن، بۆيه
ئه‌گه‌ر
حيزبه‌كان ده‌يانه‌وێت
به‌رپرسياريه‌تى
مێژوويى
خۆيان به‌جێ بگه‌يه‌نن،
ده‌بێت
راستيه‌كان
بۆ خه‌ڵك
ئاشكرابكه‌ن،
ده‌بێت قامك
بخه‌نه سه‌ر
برينه‌كان،
به‌داخه‌وه
زۆربه‌ى هێزه
سياسيه‌كان
بۆ پاراستن و
گه‌وره‌كردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى
خۆيان ئه‌م
كاره‌يان نه‌كرد،
ئێمه هه‌ڵوێستى
ئاشكرامان هه‌بوو،
دياربوو
خۆشمان
ئاماده‌كرد بۆ ئه‌و
باجه، به‌هۆى
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه
ئێمه باجێكى زۆرمان
دا، دواى راوه‌ستانى
شه‌ڕى
براكوژى و به‌ر
له راوه‌ستانى
شه‌ڕى
براكوژى ئێمه
پێمان وابوو
چۆن شه‌ڕ ده‌ستپێكى
هه‌يه ده‌بێت
كۆتاييشى هه‌بێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ناچێته
عه‌قڵه‌وه،
له هيچ
لۆجيكێكه‌وه
قبوڵ ناكرێت،
نه‌ته‌وه‌يه‌ك،
ولآتێك به به‌رده‌وام
له‌شه‌ڕدا
بژێت. ئه‌وان
هه‌وڵى سڕينه‌وه‌ى
يه‌كتريان ده‌دا،
ئێمه داواى ئاشتى و
به‌يه‌كه‌وه‌ژيانمان
ده‌كرد، كاتێكيش
ئه‌وان ئاشتبوونه‌وه
ئێمه پێمان
خۆش‌بوو، به‌لآم
له‌و هێزانه‌ش نه‌بوين
شايى بكه‌ين و
هه‌ڵپه‌ڕين و
پيرۆزباييان لێبكه‌ين،
پيرۆزبايى له‌وكاته
ده‌بوايه
بكرێت كه شه‌ڕه‌كه‌يان
نه‌كردبايه،
ئه‌وان گلآسه
ئاوه‌كه‌يان شكاندوه،
تازه ده‌يانه‌وێت
به چه‌سپ چاكى
بكه‌نه‌وه،
هێنده نابێت
گه‌شبين بين،
بۆيه حيزبى
رزگارى
كوردستان له‌م سه‌نگه‌رانه‌دا
به‌شدارى نه‌كردوه.
دواى
ئاشتبونه‌وه‌ى
گشتى نێوان
هێزه سياسيه‌كانى
كوردستان،
حيزبى رزگارى
به‌هۆى ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌وه
په‌راوێزخرا،
گوشارى
زياترى خرايه‌سه‌ر،
هه‌وڵدرا ده‌نگى نه‌گه‌يه‌ندرێت،
له‌كاتێكدا
دوو فۆتۆكۆپى
بۆ حيزبى
رزگارى دروستكرابوو،
فشارێكى زۆرى
ئابورى و
سياسى و راگه‌ياندنى له‌سه‌ر
بوو،
تائێستاش ئه‌م
گوشارى
ئابووريه، سياسيه، راگه‌ياندنيه
به‌رده‌وامه،
به‌لآم ئێمه
پێمان وابوه له‌ناو
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كدا
بۆ ديموكراتيزه‌كردنى كۆمه‌ڵگه،
بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى
ئه‌م ولآته
به‌هره‌مه‌ند
و سودمه‌ند
بێت له‌م
سيسته‌مه،
ده‌بێت دابه‌ش
بكرێت به‌سه‌ر دوو سه‌نگه‌ر،
سه‌نگه‌رى ده‌سه‌لآت
و سه‌نگه‌رى
ئۆپۆزسيۆن،
ئێمه په‌رێزى
خۆمان پاگژ
كردۆته‌وه،
له سه‌ره‌تاوه سه‌نگه‌رى
ئۆپۆزسيۆنمان
هه‌ڵبژاردوه،
به‌لآم ئۆپۆزسيۆنێكى
پۆزه‌تيف نه‌ك
نێگه‌تيفانه،
ئێمه باوه‌ڕمان
به
ئۆپۆزسيۆنى
سلبى نه‌بوه،
كه ده‌ست بده‌ينه
چه‌ك و خه‌ڵك
راپه‌رن باوه‌ڕمان
به روخانى رژێم هه‌بێ
ياخود کار بۆ
روخانى حكومه‌ت
بکه‌ین، ئێمه داوامان
كردوه گۆڕانكارى
بكرێت،
چاكسازى
بكرێت، خه‌ڵكى گه‌نده‌ڵ
و ئه‌مانه
دوربخرێنه‌وه.
پێمان وابوه
ده‌بێت هێزه ده‌سه‌لآتداره‌كان،
هێزه‌كانى تر
په‌رۆش بۆ ديموكراسى،
ده‌بێت سه‌نگه‌رى
خۆيان لێك
جيابكه‌نه‌وه،
پێشبڕكێ بكه‌ن
له كارى
سياسيدا،
دوژمنايه‌تى
نه‌كه‌ن،
بۆيه ئه‌مڕۆكه
له كوردستانێك
كه سه‌يرده‌كه‌يت ئۆپۆزسيۆن
لاوازه، به‌ڵگه‌يه‌كى
ئاشكرايه كه
حكومه‌ت لاوازه،
ده‌سه‌لآتدار
لاوازه،
بوونى
ئۆپۆزسيۆنێكى
به‌هێز به‌ڵگه‌يه
بۆ بونى حكومه‌تێكى
به‌هێز، نه‌بوونى ئۆپۆزسيۆنى
به‌هێز به‌ڵگه‌يه
بۆ لاوازى
حكومه‌ت،
بۆيه ئه‌مڕۆ من
به‌دڵنياييه‌وه
ده‌ڵێم هه‌م
ئۆپۆزسيۆن لاوازه
و هه‌م حكومه‌ت
لاوازه. به‌ڵكو
ئه‌وه دوو حيزبه
ده‌سه‌لآتداره‌كه‌ن
كه هه‌موو
شتێكيان له‌كوردستان كۆنترۆڵ
كردوه، هه‌موو
شتێكيان
پاوانكردوه،
حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌لآتى
حيزبدايه،
حيزبه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لآتيش
له‌ژێر
گوشارى حكومه‌تدان،
ده‌توانين بڵێين به ناڕاسته‌وخۆ
له‌ژێر
گوشارى حيزبه‌كاندان،
به‌لآم ئه‌م گوشاره
به حكومه‌ت
جێبه‌جێ ده‌كرێت،
بۆيه ئێمه پێمان
وايه بوونى
حزبى رزگارى و
حيزبه‌كانى
ديكه، ئه‌وانه‌ی
که باوه‌ڕيان
به
ئۆپۆزسيۆن هه‌يه،
ئه‌مڕۆ ببێت سه‌نه‌دێك،
ببێته سه‌نگێك
بۆ راگرتنى ئه‌و
ده‌ستكه‌وتانه‌ى
هه‌يه،
ببێته سه‌ره‌تايه‌ك
بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى
هه‌نگاو به‌ره‌و ديموكراتيزه‌كردنى
كوردستان، ئه‌گه‌ر
بێت و حيزبى
ئۆپۆزسيۆن نه‌بێت،
خه‌ڵكى هاورڕامانى
وه‌كو حزبى
رزگارى نه‌بێت،
من پێم
وايه وه‌زعى
كوردستان
رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و
خراپى ده‌ڕوات،
ئه‌گه‌ر بێت‌و
حزبى رزگارى
كوردستان و حزبه‌كانى
ديكه‌ش كه
باوه‌ڕيان به
ئۆپۆزسيۆن هه‌يه،
لێى بخه‌ون،
به ده‌سكه‌وت
و به يارمه‌تى
ياخود ئه‌و بودجه‌يه‌ى
كه هه‌يانه
بخاپێنرێن،
من پێم وايه
پێش هه‌موو
شتێك نه‌ك هه‌ر
كارێكى ناڕٍه‌وا
ده‌كه‌ن به‌ڵكو تۆمه‌تێكى
گه‌وره هه‌ڵده‌گرن،
به‌شێك له‌و به‌رپرسياريه‌تى
و تاوانباريه
هه‌ڵده‌گرن
كه ئه‌مڕۆ له
كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پ/
پێتوايه ره‌وشى
حيزبه
سياسيه‌كانى
كوردستان، ئه‌وانه‌ى
ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى
و پارتى، به‌م
بارودۆخ و
شێوازى
كاركردنه‌ى ئێستايان
و به‌و
بێئيمكانياته‌ى
ئێستايان و له‌ناو
ئه‌و ره‌وشه
ئيدارى و
سياسيه‌ى كه
ئه‌مرۆ يه‌كێتى
و پارتى له‌كوردستان
دروستيان
كردووه، ئه‌م
حيزبانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى
و پارتى
بتوانن ئه‌و
ئۆپزسيۆنه
بن كه
پێويسته؟
و/
راسته نه‌توانراوه
به‌هۆى ئه‌و
گوشاره زۆره‌ى له‌سه‌ر
حزبه‌كان هه‌بوه،
به‌هۆى
پاوانكردنى بواره‌كانى
سياسى، كۆمه‌لآيه‌تى،
ئابوورى،
راگه‌ياندن،
ئۆپۆزسيۆن
هێزێكى
لاوازه، به‌داخه‌وه
هۆكاره‌كه
ياخود ناخۆشيه‌كه
له‌لاوازى
نيه، هۆكاره‌كه
له بێ ئيراده‌يى هه‌ندێك
حزبه، ئه‌گه‌ر
بێت‌و حزبه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لآت
پێ‌داگر و خۆڕاگر
بن، باوه‌ڕيان
به‌و ئامانجه هه‌بێت
كه خۆيان
بانگه‌شه‌ی
كارکردنی بۆ
ده‌كه‌ن، من
پێم وايه گۆڕانكارى
گه‌وره ده‌كرێت،
ئه‌گه‌ر
گوشاريش هه‌بێت
و ئيمكانيه‌تى
مادديش كه‌م
بێت، ئه‌گه‌ر
هه‌موو لايه‌نه‌كان و بواره‌كانى
ديكه‌ش له‌لايه‌ن
حيزبه‌كانه‌وه
قۆرخ كرابن. به‌لآم
دابه‌شبوونى
حيزبه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى
ده‌سه‌لآت به‌سه‌ر
چه‌ند
بۆچونێك،
ياخود خولانه‌وه‌ى
حزبه‌كان له چه‌ند
خولگه‌يه‌كى
جياوازدا،
وايكردوه
كاره‌كانيان به‌ره‌و
خراپى بڕوات،
هه‌ندێك
حيزب-به‌داخه‌وه-
بۆ پاراستنى
به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى
خۆيان، پاسه‌وانيه‌كى
باش له‌ده‌سه‌لآت
ده‌كه‌ن،
زۆرجاران ره‌خنه
هاتۆته سه‌رم،
به‌لآم من
ئێستا دوپاتى
ده‌كه‌مه‌وه،
كۆمه‌ڵێك
حيزب بوونه‌ته
حزبى باوه‌شێنه،
باوه‌شێنه‌ى
سياسه‌ته‌كانى ده‌سه‌لآت
ده‌كه‌ن،
كۆمه‌ڵێك
حيزبيش ته‌نیا
بۆ ئه‌وه‌ى بمێنن و
نه‌مرن قسه
ناكه‌ن، هه‌ندێك
حزبى ديكه‌ش
خوێنى خۆى له‌كاسه
كردوه‌و قسه
ده‌كا، بۆيه
فشاره‌كان
زۆرن، من ته‌ئكيدى
ده‌كه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر حزبه‌كان
بوێرانه‌تر بێنه
گۆڕه‌پانه‌كه،
ئه‌گه‌ر چاو
له به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى
خۆيان نه‌خشێنن،
پێموايه ئه‌م ره‌وشه
تا ماوه‌يه‌كى
ديكه‌ش درێژه‌ى
ده‌بێت، بۆيه ئه‌ركى
هێزه سياسيه‌كان
يان هه‌ر
رێكخراوێكى
سياسى، ئه‌گه‌ر
بيروبۆچونى
جياوازى هه‌يه،
ئه‌گه‌ر به‌راست
حيزبى سياسيه،
ئه‌گه‌ر ده‌ستكرد
و پاشكۆ نيه،
ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌لاى
ئه‌م و ئه‌و
نيه، ده‌بێت
ده‌نگى تايبه‌تى هه‌بێت،
بوونى دوو حزبى
سياسى به يه‌ك
بۆچوونى
سياسى، به يه‌ك
رامانى
سياسى، به يه‌ك
ئايديۆلۆژيا،
پێموايه زيان به
كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌يه‌نێت،
بۆيه حيزبه‌كان ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
بيروبۆچوونى
جياواز، له‌سه‌ر
ئايديۆلۆژياى جياواز،
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى
جياواز، له‌سه‌ر
ئه‌خلاقياتى جياواز
بنيات نه‌نرابن،
من پێموايه حزبى
زيندوو نابن،
به‌داخه‌وه
له كوردستان
ئه‌مڕۆ ئه‌م
ديارده‌يه
زۆر ئاشكرايه.
پ/
ئه‌گه‌ر
بگونجێت ئه‌م مقاره‌نه‌يه
دروستكه‌يت،
ئه‌مرۆ له‌جيهان
كاتێك كه شاڵاوى
عه‌وله‌مه‌و
جيهانگيرى
دێته پێش، ئه‌و
كۆمپانيا و ئه‌و
شه‌ريكانه‌ى
كه حوكم ده‌كه‌ن،
ده‌زانن
حوكميان له‌ژێر
پآ نامێنێت،
ده‌زانن له‌ناو
شالآوى ئه‌و ديارده‌يه‌ى
كه پێى ده‌وترێت
جيهانگيرى
بزر ده‌بن،
سيغه‌يه‌كى
ديكه‌يان
دروستكردوه
به‌ناوى شه‌ريكاتى متعدده
جنسيات، ئايا
له كوردستان
ئه‌گه‌ر ئه‌مه
له‌سه‌ر ئاستێكى
سياسى بير‌ى
لێبكرێته‌وه،
ئه‌و حيزبه
سياسيانه‌ى كه
له‌ده‌ره‌وه‌ى
يه‌كێتى و
پارتين،
بچوكن، يان
بچوك كراونه‌ته‌وه
يا بچوك ده‌كرێنه‌وه،
بۆچى تائێستا
بيريان له‌وه
نه‌كردۆته‌وه
له چوارچێوه‌يه‌كدا
رێك‌بخرێن و خۆيان
رێكخه‌ن و
ناسنامه له‌ناو
ئه‌و ره‌وشه‌دا
بۆخۆيان دروست
بكه‌ن.؟
و/ له‌وانه‌يه
يه‌كێك له هۆكاره‌كان
دواكه‌وتوويى
عه‌قڵيه‌تى
سياسى له
كوردستان بێت،
هۆكارێكى
ديكه به‌رژه‌وه‌ندخوازى
سه‌ركرده‌كان
و ئه‌ندامانى
حزبه‌كه...
كۆمه‌ڵێك
هۆكارهه‌ن،
به‌لآم ده‌توانم
بڵێم هۆكارى
سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه
كه به‌شێك له‌م حزبانه
له
دروستبونه‌وه
سه‌ربه‌خۆ
نين، نه‌بوونى سه‌ربه‌خۆيى
بڕيارى سياسى
له سه‌ركرده‌كانه‌وه،
له حيزبه‌كانه‌وه،
له كۆمه‌ڵگه‌وه،
نه‌ك هه‌ر
پێويسته، به‌ڵكو
مه‌رجى ژيانه،
له‌كۆمه‌ڵگه‌ى
ئێمه ئه‌مه فه‌رامۆش
كراوه، بۆيه
حزبه سياسيه‌كانى
كوردستان ئه‌گه‌ر بێت‌و
بير له‌مه نه‌كه‌نه‌وه،
حزبه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى
ده‌سه‌لآت،
يا له چه‌ترێكى
هاوبه‌ش، يا
له ليستى
هاوبه‌ش، يا
كۆمه‌ڵه
ليستێك پێك
بێنن له‌سه‌ر بنه‌ماى
رامانى هاوبه‌ش،
بۆچوونى
هاوبه‌ش،
يانى
ئه‌ووه‌خته
پاساوێك بۆ
بونيان
نامێنێت،
ئێمه كه سه‌يرده‌كه‌ين
له كوردستان
هه‌ميشه شته‌كان
ريزپه‌ڕن ياخود
ئاوارته‌ن،
يه‌كه‌مين په‌رله‌مانى
كوردستان بۆ ماوه‌ى
شه‌ش مانگ ،ساڵێك
بوو، 13 ساڵ
خوارديان، په‌رله‌مانى
دووه‌ميان ده‌بوايه
لايه‌نى زۆر
بۆ ساڵێك بێت، ئه‌وه
چه‌ند ساڵه
ده‌يخۆن و له‌وانه‌يه
درێژتريشى بكه‌ن،
بۆيه بۆ هه‌ڵبژاردنى
داهاتوو، ئه‌گه‌رچى
تائێستا ديارنيه
هه‌ڵبژاردنى
داهاتوو كه‌ى
ده‌كرێت، له‌ئێستاوه ده‌بێت
هه‌نگاوى
كرده‌يى
راستگۆيى هه‌ڵبگيرێت
بۆ ئه‌وه‌ى سه‌نگه‌ربه‌ندى
بكرێت، من پێم
وايه له
كوردستاندا ئه‌مڕۆ
يه‌كێتى و
پارتى سه‌نگه‌رى
خۆيان
ئاشكراكردوه،
دوو هێزى ده‌سه‌لآتدار
و خاوه‌ن سه‌رمايه،
خاوه‌ن په‌يوه‌ندييه‌كى
گه‌وره له‌گه‌ڵ
ولآتانى
ناوچه‌كه و جيهانيشدا،
به‌يه‌ك ليست
داده‌به‌زن،
بۆيه
پێويسته
ليستى ديكه هه‌بێت،
من پێموايه
زۆر گرنگه
ليستى ئيسلاميه‌كان هه‌بێت،
ليستى عه‌لمانيه‌كان
هه‌بێت،
ليستى چه‌په‌كان هه‌بێت،
ليستى سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان
هه‌بێت. ده‌شكرێت له‌نێوان
سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان
و هێزه ئيسلاميه‌كانيش
ئه‌م
ليسته
يه‌كبخرێت،
ده‌كرێت له‌نێوان
هێزه سه‌ربه‌خۆخواز
و چه‌په‌كانيش
ئه‌م ليسته
يه‌كبخرێت،
به‌لآم بوونى
دوو ليست له يه‌ك
ليست باشتره،
سێ ليستيش له
دوو ليست
باشتره،
بۆيه من پێم
باشه ئه‌مڕۆ
هێزه سياسيه‌كانى
كوردستان، به‌تايبه‌تى
ئه‌وانه‌ى
هێزى سياسين و
بڕيارى سياسى له‌ده‌ست
خۆياندايه،
ده‌بێت كارى
بۆ بكه‌ن و هه‌نگاوى
بۆ هه‌ڵبێنن.
پ/
هه‌رچه‌نده
ئه‌مرۆ له كوردستان
له‌سه‌ر
ئاستى فيكرى
هه‌ست به هه‌ندێك
له غيابى ئايديۆلۆجيا
له‌ناو حيزبى
كورديدا ده‌كرێت،
سه‌رده‌مێك به‌شێك
له ئه‌حزابى
سياسى
كوردستان
زياد له‌حه‌د
چه‌پ و ماركسى
بوون، ئێستا
ده‌بينين هه‌ندێك
له‌و حيزبانه
يان له‌و
كه‌سايه‌تيانه‌ى
ئه‌وێ رۆژ
ئێستا به‌لايه‌كى
تردا ده‌رۆن
كه لاى نه‌ته‌وه‌ييه،
ئه‌مه له
بنه‌مايه‌كى فيكرى
مه‌عريفى
سياسيه‌وه
سه‌رچاوه‌ى
گرتوه، يان
ئه‌مرۆ خزمه‌تكردن
به به‌رژه‌وه‌ندى
نه‌ته‌وه‌يى
وه‌كو بابه‌تێكى مه‌تاتى
لێهاتووه هه‌موو
كه‌سێك ده‌توانێت
بيكاته موبه‌رير
بۆ وجودى خۆى؟
و/
كۆمه‌ڵگه‌ى
كوردستان ياخود
كۆمه‌ڵگه‌ى
كورده‌وارى،
به‌هۆى ئه‌وه‌ى
كه كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى
ژێرده‌سته
بووه، خاوه‌ن
بڕيارى سياسى خۆى نه‌بووه،
كه‌سايه‌تيه‌كانى
تێكشكێنراوه،
بۆيه نه‌يتوانيوه
له‌روانگه‌ى
ئايدياوه سه‌يرى
شته‌كان
بكات، هه‌وڵى
لاسايى كردنه‌وه‌ى
داوه، ياخود
هه‌وڵى پاشكۆيه‌تى
و خۆهه‌ڵواسينى
داوه، ئه‌م
پاشكۆيه‌تى و خۆهه‌ڵواسينه
ناچارى كردوه
هه‌وڵبدات
شتى ده‌ره‌كى بهێنێت،
له‌سه‌ر كۆمه‌لڵگه‌ى
خۆى بچه‌سپێنێت،
ياخود بيه‌وێت
له‌خۆڕا شتێك
له‌شوێنێك
بێنێت بۆ ئه‌وه‌ى
تاقى
بكاته‌وه،
تاوه‌كو
ئێستاكه زۆر
شتى تر ده‌بوايه
پێشتر تاقى
بكردايه‌ته‌وه،
بۆيه من
پێموايه هه‌ر
هێزێكى سياسى ئه‌گه‌ر
ره‌وشى سياسى
كۆمه‌لآيه‌تى
ئابورى
پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى
خۆى له‌به‌رچاو
نه‌گرێت، نه‌توانێت
بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌يه
سياسه‌ت
بكات،
ئايديايه‌كان
و بيروبۆچونه‌كان
و ئه‌و عه‌قيده‌يه‌ى
كه هه‌يه له‌م كۆمه‌ڵگه‌يه
بۆ خزمه‌تى ئه‌م
كۆمه‌ڵگه‌يه
به‌كارى نه‌هێنێت،
سه‌ركه‌وتوو
نابێت، من وه‌كو
كه‌سێك وه‌كو
حزبى
رزگاريش،
ده‌بێت له
كوردستانه‌وه
سه‌يرى هه‌موو
جيهان بكه‌ين،
ئێمه نامانه‌وێت
له‌جيهانه‌وه
سه‌ير
كوردستان بكه‌ين،
ئه‌گه‌ر له‌جيهانه‌وه
سه‌يرى
كوردستان بكه‌ين،
كوردستان ده‌بێته
خاڵێكى بچوك،
به‌لآم ئه‌گه‌ر
له كوردستانه‌وه
سه‌يرى هه‌موو
جيهان بكه‌ين،
له‌خاڵى گه‌وره‌وه
چاو ده‌بڕينه
كوردستان، كه‌واته
ده‌بێت هه‌موو
كار‌و
تێكۆشانى ئه‌م
حزبه
سياسيانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى
خۆيان بێت،
پێموايه چ
بيروبۆچوونى
ماركسى كه فه‌تره‌يه‌كى
زۆر له‌كوردستان
باوبوو، به
لاسايى كردنه‌وه
هات بۆ ناو
كوردستان، هه‌وڵدراوه
له‌م
په‌نايه‌وه
شكسته‌كانى
خۆيان بشارنه‌وه،
كۆمه‌ڵێك
هێزى
سياسى
هه‌بوونه
يان ئێستا هه‌ن
به‌ناوى
دينيشه‌وه،
ئه‌وانيش هه‌مان
شت بووه،
بۆيه چ هێزى
سياسى
مۆدێرنى پێ ده‌ڵێى،
ماركسى پێ ده‌ڵێى،
يان ئيسلامى پێ
ده‌ڵێى
دیموکراسی و
نه‌ته‌وه‌یی،
ده‌بێ
به‌ر له هه‌موو
شتێك به‌رژه‌وندى
كۆمه‌ڵگه‌ى
خۆى له‌به‌رچاو
بگرێت. دواى
شكستى هه‌ندێك
له‌م
ئايديايانه،
ياخود هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و
ئاوه‌ژوو
بوونه‌وه‌ى ته‌رازووه‌كه،
ئه‌و سه‌ركرده
سياسيانه
ئاماده نه‌بوون دان به
شكستى خۆيان
بێنن، هه‌ڵساون
بايانداوه‌ته‌وه
چۆن ته‌مه‌نى
خۆيان درێژ
بكه‌ن،
باش‌ترين شتيش
بۆ درێژكردنه‌وه‌ى
ته‌مه‌ن
بادانه‌وه‌يه
به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌يى،
دياره ئه‌گه‌ر
بادانه‌وه‌يه‌كى
راسته‌قينه بوايه
ره‌وشى ئيمڕۆى
كوردستان
وانه‌ده‌بو،
ده‌كرێت بڵێين ئه‌مه‌ش
هه‌ڵگرتنى
دروشمێكه وه‌كو
دروشمه‌كانى پێشوو،
ته‌نها بۆ
خۆشاردنه‌وه‌يه،
ئه‌گه‌ر نا
هێزى سياسى ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى
ئايديۆلۆژياى
رێژه‌يه‌كى گه‌وره
پێك هاتبێ، كه
شتى وه‌ها نيه،
ئاماده نيه هێنده
زوو خۆى
بگونجێنێت،
ده‌كرێ ره‌خنه
له رابردووى خۆى
بگرێت، تێهه‌ڵبچێته‌وه،
چاو به كار‌و
رابردووى خۆى بخشێنێته‌وه،
ئنجا
كاربكات، هه‌رهێزێكى
كۆمۆنيستى ئه‌گه‌ر هاتوو
دواى ئه‌و هه‌موو
گۆڕانكاريانه
ره‌خنه‌ى له‌خۆى نه‌گرت
و هه‌ر به عه‌قڵيه‌تى
كۆن كاربكات،
پێموايه ئيكسپايه‌ر
بووه، ده‌بێ
تۆ له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه خوێندنه‌وه‌ى
تازه‌ت هه‌بێت،
بۆچوونى تازه‌ت
هه‌بێت،
كارنامه‌ى
تازه‌ت هه‌بێت،
نه‌بوونى
كارنامه‌يه‌كى
نوێ بۆ كاركردنى
ساڵ مردنى كه‌سه‌كانه،
مردنى حزبه‌كانه،
بۆيه ئه‌وه‌ى
له كوردستان
روويداوه ده‌توانم
بڵێم
زۆربه‌ى
هه‌ره‌زۆرى
لاسايى كردنه‌وه
بووه، ئه‌وه‌تا حزبى
شيوعى هه‌بووه،
حيزبى توده
هه‌بوه، ئه‌مانه ويستويانه
ئه‌زمونى
سۆڤيه‌تى، ئه‌زمونى
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌سيحى
يان
كريستيانى
بێنن له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌ى
كوردستان دوپاتى كه‌نه‌وه،
له‌هه‌مان
كاتيشدا هه‌ندێك
هێزى سياسى ئيسلامى
ئه‌زموونى 1400
ساڵ له‌مه‌وپێش
له‌كوردستان دوپاتكه‌نه‌وه.
هه‌ردوو روه‌كه‌ى
پێموايه
كوشنده‌يه،
دژواره،
ئاكامێكى
باشى نه‌بوه‌و
ناشيبێت.
پ/ ئه‌و
چه‌ند ساڵه
كۆمه‌ڵێك گۆرانكارى
ناوخۆيى و ده‌ولى و
له‌سه‌ر سه‌عيدى
جيهانيش
دروست بووه،
تۆ وه‌كو ته‌جروبه‌ى
تايبه‌تى خۆت
له‌دواى ئه‌و
ماوه‌يه له‌سه‌ر ئاستى
فيكرى،
سياسى، له‌سه‌ر
ئاستى
بيروبۆچونى
ئايديۆلۆژى ئه‌مرۆ
چۆنى سه‌يرده‌كه‌يت؟
و/ من
حه‌ز ده‌كه‌م راستوێژانه
قسه‌بكه‌م،
من له‌سه‌ره‌تاوه
وه‌كو گه‌نجێك تا ئه‌وپه‌ڕى
توند و ماركسى
بووم، يه‌ك له
گه‌نجه هه‌ره
تونده‌كانى
ناو سۆسياليست
بووم، پێشم
وابوو ئه‌گه‌ر بيردۆزى
ماركسى نه‌بێت
مرۆڤايه‌تى
له‌خه‌ونا ده‌ژى،
به‌لآم دوو
بۆچونم هه‌بوو
له ماركسيه‌ت
جياوازبوو،
يه‌كه‌ميان
من باوه‌رم
به
ديكتاتۆريه‌ى
پرۆليتاريا
نه‌بوو، له‌وكاتيشه‌وه
من دژى ئه‌مه
بووم، دووه‌ميشيان
من پێم وابوه
ئێستا هه‌رچه‌نده
ماركسى بم،
نابێت شه‌ڕى
چين و
توێژه‌كان
بكه‌م. من له‌سه‌ره‌تاى
ته‌مه‌نى
خۆما
ئه‌وه‌بوم،
ئه‌گه‌ر له
رێكخستن بوم و
له‌ساڵى 1977 ده‌ستم به
رێكخستن و
دوايى پێشمه‌رگايه‌تى
كردوه، به‌رله‌وه‌ى
ببمه پێشمه‌رگه‌ش
روانگه‌ى
تايبه‌تى خۆم هه‌بوه،
پێم وابوه شه‌ڕى
چه‌كدارى شه‌ڕى
بنبه‌سته،
ئێمه به چه‌كدارى
ناتوانين شت
بكه‌ين، به‌لآم
ئه‌وكاتى كه تۆ وات
ده‌گوت
لێكدانه‌وه‌ى
جياوازيان
بۆت ده‌بوو،
هه‌ندێك له
هاوڕێكانى
خۆشمان پێيان
وابوو ئه‌مه به‌زينه،
هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌يه،
له‌ساڵى 1982 ناميلكه‌يه‌كم
نوسى، به‌داخه‌وه
له‌شه‌ڕى
براكوژى و ئه‌وانه
تێچوو، به‌ناوى
(ماركس و چينى
پرۆليتارياى كوردستان)،
له‌وێ
راوبۆچونى
خۆم به
ئاشكرا
گوتبو، كه ديكتاتۆرى
پرۆليتاريا
كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و
هه‌ڵه‌ت ده‌بات،
هێنانى
بيرێكى وشك و
ره‌تكردنه‌وه‌ى
كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى
خۆت، كۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و نه‌هامه‌تى
ده‌بات، له‌هه‌مان
كاتيشدا له‌به‌رچاو
نه‌گرتنى ره‌وشى
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى
دين‌دار به‌ره‌و
نه‌هامه‌تى
ده‌بات، بۆيه
له‌و ناميلكه‌ى
خۆم پێشنيارم
كردبوو كه هه‌موو
هێز و
تواناكان ته‌رخان
بكرێت ناو شاره‌كان
خه‌ڵك هوشيار
بكرێته‌وه،
خه‌ڵكى
كوردستان هۆشيار
بكرێته‌وه
په‌نا بۆ چه‌كدارى
نه‌به‌ن، به‌لآم دياره
ئه‌وكاته خه‌ڵك
دژى ئه‌و
بۆچونه
بوون، بۆيه
من ناچاربوم
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكا
هه‌م له چه‌كدارى
بم، هه‌م دژى ئه‌م چه‌كداريه‌ش
قسه بكه‌م،
من پێموابوه
دروستبوونى بزاڤى
چه‌كدارى گه‌وره‌ترين
زيانى به خه‌ڵكى
كوردستان گه‌ياندوه،
ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك
پێيان وايه
گه‌وره‌ترين سه‌روه‌رى
بۆ كوردستان
په‌يداكردوه،
پێم وايه له‌كاتێكدا
كه رژێم راوى
ئێمه‌ى ناوه،
ئێمه‌ى
كوشتوه،
ئێمه ميكانيزمى
ئه‌م جۆره شۆڕشه‌مان
له شاره‌وه
به‌ره‌و شاخ بردووه،
له‌وێ به‌كوشتمان
داوه، به‌هه‌ده‌ردانى
ئه‌و هێز و تواناى
گه‌نج، خه‌ڵكى
خاوه‌ن بڕوانامه،
گه‌يشته ئه‌و ئاسته‌ى
كه زۆربه‌ى
زۆرى خه‌ڵكى
كوردستان
ببنه جاش، ئه‌گه‌ر
بێت‌و خه‌ڵكه
شۆڕشگێڕه‌كه،
خه‌ڵكه به بروانامه‌كه
له‌ناو كۆمه‌ڵگه،
له‌ناو شاره‌كان
مابان، ئه‌و
خه‌ڵكه
جاشايه‌تى نه‌ده‌كرد،
ئه‌م ديارده‌ى جاشايه‌تى،
ئه‌م شكستى نه‌فسيه،
ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كه‌سايه‌تى
كورده،
هێنده به‌ره‌و
داڕمان نه‌ده‌ڕۆيشت،
من وه‌كو كه‌سێك
باوه‌ڕم به
ماركسى هه‌بووه،
به‌لآم ئێستاش من
باوه‌رم به
عه‌داله‌ت و
يه‌كسانى هه‌يه،
من پێم
وايه مرۆڤه‌كان
كه‌س له‌كه‌س
گه‌وره‌تر نين،
ته‌نها پيشه‌كه‌ى
گه‌وره‌ى ده‌كات،
پۆسته‌كه‌ى
گه‌وره‌ى ده‌كات،
من پێم وانيه
خه‌ڵكى
كوردستان وه‌كو
له كۆمه‌ڵگه‌ى كۆيلايه‌تى
بژى و ده‌ستى
ئاغا و شێخ و
ئه‌وانه ماچ
بكات، من له
بنه‌ماڵه‌يه‌كى
له‌وانه‌يه
شێخ بم، دايكم
سه‌يده و باوكم مه‌لايه،
به‌لآم باوه‌رت
هه‌بێت له‌ژيانى
خۆما
باوه‌رم
به ده‌ست
ماچكردن نه‌بوه.
ئێستا
ئێمه ماڵێكى سه‌ربه‌خۆمان
نيه چۆن له‌سه‌ر
دابه‌شكردنى ژووره‌كان
شه‌ڕبكه‌ين،
تۆ ئه‌گه له‌ناو
هێزێكى چه‌پ و ماركسيا من
ئاغام قه‌بوڵ
نه‌بآ،
جوتيارم قه‌بوڵ
نه‌بێ،
كرێكارم قه‌بوڵ
نه‌بێت، ئه‌ى
بۆچى خه‌بات
ده‌كه‌م، من زۆرجاران
له‌گه‌ڵ ئه‌و
خه‌ڵكانه ئه‌و
قسه‌م كردوه،
ئێمه ئه‌گه‌ر
به‌س
كرێكارمان قه‌بوڵ
بێت، كرێكاره‌كه‌ى ئێمه‌ش
نوێژ ده‌كات،
كرێكاره‌كه‌ى
ئێمه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى
دينى هاتووه،
ئاغا ره‌فز كه‌ى،
برجوازى ره‌فز كه‌يت،
سه‌رمايه‌دار
ره‌فز كه‌يت،
ئه‌ى بۆكێ خه‌بات ده‌كه‌يت،
پێم وابوه ده‌بێت
هه‌موو ئه‌مانه
له هاوپه‌يمانيه‌كى
شۆڕشگێڕانه
كۆبكرێنه‌وه،
پێم وايه يه‌كه‌م
هێزى سياسيشين
كه ئێمه ئه‌و
دروشمه‌مان هه‌ڵگرتوه،
هاوپه‌يمانيه‌تى
شۆڕشگێرانه‌ى
نێوان چينه‌كان له‌رێگه‌ى
نوێنه‌رايه‌تيه‌كانه‌وه،
پێموايه ئه‌و
جۆره هه‌وپه‌يمانيه‌تيه‌ى
كه له‌ڤێتنامه‌وه
بووه ده‌بێت ئه‌مڕۆ
له كوردستان
بكرێت،
ئيسلاميه‌كان
دژى ماركسيه‌كان نه‌بن،
ماركسيه‌كان
دژى ئيسلامى
نه‌بن،
ديموكراتيخوازه‌كان،
هه‌موو به‌يه‌كه‌وه
له يه‌ك سه‌نگه‌ر،
سه‌نگه‌رى
قۆناغى
رزگارى و
نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌ييدا،
به‌لآم
قۆناغى
رزگارى و
نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى
به چه‌كدارى
نيه، رێگاى
تر هه‌يه.
به‌داخه‌وه
له‌كوردستان
چينه‌كان
هاوێر نه‌كراون،
ئه‌مه
رێگرێكى گه‌وره
بووه له
كۆكردنه‌وه‌ى
خه‌باتى چينايه‌تى،
بۆيه من هه‌ميشه
تا ئه‌وپه‌ڕى
كه زۆر به جدى
باوه‌ڕم به
ماركسى هه‌بووه
باوه‌ڕم به
چه‌پايه‌تى و عه‌داله‌ت
هه‌بووه، من
دروشمى سه‌ربه‌خۆيى
كوردستان‌م هه‌بوه،
من باوه‌ڕم به
كه‌مكردنه‌وه‌و
نزمكردنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى
كورد نه‌بوه،
هه‌ندێك
دروشم ئێمه
هه‌مانبوه يان وه‌كو
رێكار هه‌مبوه
جيابوه، من
باوه‌ڕم به برايه‌تى
نێوان گه‌لان
نيه،
دۆستايه‌تى
نێوان گه‌لان هه‌يه،
برايه‌تى
نێوان خودى گه‌له‌كان
هه‌يه، بۆيه
دواى
ئه‌و
هه‌موو ئه‌زمون
و ته‌مه‌نه‌ى
ئێستاكه ده‌توانين چڕكه‌ينه‌وه
هاوێرنه‌بوونى
چينه‌كان له‌كوردستان،
شكستى كه‌سايه‌تى
كورد، به‌ڕێوه‌بردنى
سياسه‌تى
فريوكارانه،
ساده‌يى و
خۆشباوه‌ڕى
خه‌ڵك، ئه‌م
ره‌وشه‌ى
ئێستاى دروستكرد.
* ڕێکار
ئه‌حمه‌د
سکرتێری حزبی ڕزگاری
کوردستان.
*
ساڵی 1962 له
ناحیه‌ی
(گوێڕ)ی سه‌ر به
پارێزگای (هه‌ولێر)
له‌دایکبووه.
*
له زانکۆی سه‌لاحه‌دین
بڕوانامه‌ی
(به‌کالۆریۆس)ی
له ئه‌ندازه‌ی کاره‌بای
گشتی وه‌رگرتووه .
*
له ریزی
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی
کوردستان ده‌ستی
به کاری
سیاسی کردووه.
*
نووسه‌رو
ڕۆژنامه‌نووسه.