دیموکراسی
و حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری
رێکار
ئه‌حمه‌د
دیموکراسی
چه‌مکی باوی
سه‌رده‌م و سیسته‌می
خواستراوی زۆرینه‌ی
مرۆڤایه‌تیه،
که‌چی هێشتا کێشه
و نارۆشنی له
پێناسه‌کردن
و پیاده‌کردنیدا
هه‌یه. به‌و
پێیه‌شه‌وه
جیاوازی له نێوان
ئه‌و حکومه‌تانه‌دا
به‌دی ده‌کرێ
که بانگه‌شه‌ی
دیموکراسیبوون
ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌ی قوڵی
جیاوازی
رامان و تێڕوانینه‌کان
خۆ‌یا ده‌کات.
له سیسته‌می
دیموکراسیدا
فه‌رمانڕه‌وایان
به یاسا‌و له
رێگه‌ی سه‌ندوقی
ده‌نگدانه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن
و ده‌نگی خه‌ڵک
به‌ده‌ست دێنن،
خه‌ڵک
به‌چاوه‌ڕوانییه‌وه
ده‌نگ به‌وان
ده‌ده‌ن تا سۆز‌و
به‌ڵینه‌کانی
خۆیان بگه‌یننه‌سه‌رو
جێبه‌جێیان
بکه‌ن. جه‌ماوه‌ر
ده‌یه‌وێ هه‌رزانی،
خۆشگوزه‌رانی،
ئارامی، هێمنایه‌تی،
ئاسووده‌یی و
به‌خته‌وه‌رییان
بۆ دابین بکرێ،
ماف و ئازادییه‌کانیشیان
پارێزراو بێ.
له‌م روانگه‌یه‌وه
ده‌کرێ بڵێین
که له سیسته‌مێکی
له‌و بابه‌ته‌دا
وڵاتییان
راسته‌وخۆ یا
ناراسته‌وخۆ(
له رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه)
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
ده‌که‌ن،
سوود و به‌هره
له ده‌سته‌ڵات
وه‌رده‌گرن،
ئه‌رک و مافه
سڤیلیه‌کانی
خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
و ده‌ستبه‌ریشی
ده‌که‌ن.
دیموکراسی
به‌و رێسایه
ده‌ناسرێته‌وه
که فه‌رمانڕه‌واکان
داکۆکی له
ئازادی تێکڕای
مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌رچی فه‌رمانڕه‌ویان
به ده‌نگی زۆرینه
ده‌گه‌نه
کورسی ده‌سته‌ڵات،
به‌ڵام مافی
مرۆڤه‌کان و
که‌مینه‌کانیش
ده‌پارێزن،
ده‌روازه‌ی پێشكه‌وتن
و وه‌کهه‌ڤیان
بۆ ده‌ره‌خسێنن.
مافی مرۆڤ،
مافی قسه‌کردن،
ئازادی راده‌ربڕین،
مافی ئایینی و
نه‌ته‌وه‌یی
دابین ده‌که‌ن
.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
بنه‌ماکانی دیموکراسی
ده‌بێ مافی ده‌نگدان
پارێزراو بێ،
وڵاتیان له
چوونه سه‌ر
سه‌ندوقی ده‌نگدان
سه‌ر پشک بکرێن،
به‌بێ زۆرلێکردن
و به ویستی
ره‌های خۆیانه‌وه
ده‌نگ به
کاندیده‌کان
بده‌ن، که‌س
مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێ له جیاتی
ئه‌وانه‌وه
ده‌نگ بدات.
له هه‌ندێ وڵات‌دا،
به تایبه‌تیش
له‌و وڵاتانه‌ی
که چه‌مکی
حزبی پێشڕه‌و
و سه‌رکرده
کاریان پێده‌کرێ،
سه‌رکرده‌ی بێوێنه
و دیاری خواوه‌ند
باوی هه‌یه،
هه‌ڵبژاردن
ته‌نیا رۆڵی
ئارایشتکردنی
سه‌رکرده‌و
حزب کایه ده‌کات.
خه‌ڵک به زۆر
راپێچی سه‌ر
سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدان ده‌کرێن
و ناچار ده‌کرێن
که ده‌نگ به
لیست یان به
کاندیدێکی دیاریکراو
بده‌ن. هه‌ڕه‌شه‌ی
نانبڕین و
گرتن و سزادانیان
لێده‌كرێ.پێشوه‌خت حزب
ئاکامه‌که‌ی
راده‌گه‌یه‌نێ
و ده‌زانێ کێ
ره‌وانه‌ی
پارله‌مان ده‌کات.
ئه‌مه‌ش واتای
ئه‌وه‌یه که
رێگه‌ی کێبه‌رکێ
ده‌گیرێ و پرۆسه‌ی
ساخته‌کاری
به‌ڕێوه‌ده‌بردرێ.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
رژێمی به‌عس و
هاوشێوه‌کانی
نموونه‌ی ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه
ساخته‌کاریانه
بوون که له
په‌نای دیموکراسی
رووکه‌شه‌وه
چه‌واشه‌کاریان
پێده‌کرا، ته‌نانه‌ت
له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی
که له ڕابردوو
له باشووری
کوردستاندا
به‌ڕێوه‌چوون،
چاویان له‌و شێوازه
کردبوو، هه‌ربۆیه
ساخته‌کاری
له ده‌نگداندا
ئه‌نجام ده‌درا،
به هه‌زاران
که‌س رێگه‌یان
بۆ ئاوه‌ڵا ده‌کرا
تا ده‌یان جار
بچنه‌وه سه‌ر
سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدان و ده‌نگی
خۆیان بۆ لیستێکی
دیاریکراو ده‌کاربێنن.
زۆر به
ئاشکرایی له
جیاتی ئه‌و که‌سانه‌شه‌وه
ده‌نگده‌درا
که به‌شدارییان
له ده‌نگداندا
نه‌ده‌کردو
نه‌ده‌چوونه
بنکه‌کانی ده‌نگدان.
له سیسته‌می
دیموکراسیدا
ده‌وڵه‌ت به یاسایی
ده‌کرێ، واته
مرۆڤه‌کان له‌به‌رانبه‌ر
یاسادا یه‌کسان
و وه‌کهه‌ڤ ده‌بن،
که‌س له سه‌رووی یاساوه
نابێ و یاسا بۆ
پاراستنی مرۆڤه‌کان
داده‌ڕێژرێ.
به‌و پێیه وڵاتیان
ئه‌رکی به‌شداریکردنیان
ده‌که‌وێته
سه‌رشان،
مافه‌کانی خۆیان
و دیترانیش ده‌پارێزن
و مسۆگه‌ریان
ده‌که‌ن. له
ئێستا و
داهاتووی خۆیان
دڵنیا ده‌بن.
حکومه‌تی
زۆرینه و داکۆکیکار
له ماف و
ئازادیه‌کانی
که‌مینه کۆڵه‌گه‌ی
چادری دیموکراسین.
حکومه‌تی زۆرینه
جگه له
ئامرازی رێکخستنی
ده‌وڵه‌ت و
خاوه‌ندارێتیکردن
له مه‌سه‌له
گشتیه‌کان شتێکی
دیكه نیه.
که‌واته نابێ
هاوێرکاری و جیاکاری
له نێوان وڵاتیاندا
بكرێ. حزب و لایه‌ن
و هۆز و بنه‌ماڵه
و که‌سه‌کان
ناتوانن خۆیان
به ئیراده‌ی
ره‌های گه‌ل
بزانن و کورسی
ده‌سته‌ڵات بۆ
خۆیان پاوان
بکه‌ن. له‌و سیسته‌مه‌دا
حزبی سه‌رکرده‌و
خۆسه‌پێنه‌ر،
رێبه‌ری ته‌کانه
و نوێنه‌ری
خوا بوونی نیه.
زۆرینه
ناتوانێ ماف و
ئازادییه‌کان
له تاکه که‌س
و رێکخراوه‌کان
و که‌مینه‌کان
بسێنێته‌وه.
به‌کورتی : ده‌وڵه‌تی
دیموکراسی ده‌بێ
پارێزگاری له
ئازادی ڕاده‌ربڕین،
ئازادی رامان
و بۆچوون، ماف
و ئازادیه‌کانی
تاک و که‌مینه‌کان
بکات و بیانپارێزی
و زه‌مینه‌ی پێشكه‌وتنیان
بۆ بڕه‌خسێنێ.
له سیسته‌می
دیموکراسیدا،
حکومه‌ت زۆر
باش ده‌زانێ
که پاراستنی
سنووری وڵات
له ئه‌ستۆی
سوپا،
پاراستنی گیان
و سامانی خه‌ڵکیش
ئه‌رکی پۆلیس
و ئاسایشه، بۆیه
پڕۆسه‌ی هۆشیارکردنه‌وه‌و
رۆشنبیرکردن
بره‌و پێده‌دات،
ئه‌گه‌ر ناڕازیبوونێکیش
هه‌بوو بۆ سه‌رکوتکردن
و داپڵۆسین به
کاریان ناهێنێ
و فه‌رمانیان
پێناکات . پۆلیس
و ئاسایش به‌بێ
فه‌رمانی
دادوه‌ر هیچ
که‌س ده‌ستگیر
ناکه‌ن. ناچنه
سه‌ر ماڵی خه‌ڵک
و موڵکی که‌س
داگیر ناکه‌ن.
دادوه‌ریش تا
ساغکرنه‌وه‌ی
تۆمه‌ته‌کان
نه‌بینێ، که‌س
به تاوانبار
ناناسێ و سزایان
به‌سه‌ردا
ناسه‌پێنێ. ئه‌گه‌ر
تۆمه‌ته‌کان
به‌سه‌ر
تاوانباران
ساغبوونه‌وه
هێشتا سزای بێ
به‌زه‌ییانه
و داخ له دڵانه
و تووندوتیژیان
به‌سه‌ر ناسه‌پێنن.
سیسته‌می دیموکراسی
به‌بێ بوونی
سه‌رکرده‌ی دیموکراسیخواز
و حزبی دیموکراسیپه‌روه‌ر
و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دیموکراسیناس
نه داده‌مه‌زرێ
و نه ده‌شتوانێ
باس له حکومه‌تی
خه‌ڵک سارلایدا
بکات، چونکه
بۆ چه‌سپاندنی
دیموکراسی و پێکهێنانی
حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری، حزبه
سیاسیه‌کان
به‌رنامه‌رێژی
ده‌که‌ن، سه‌رکرده
و به‌رپرسی
پاک و دڵسۆز دێننه
مه‌یدان، ده‌ستپێشخه‌ری
له پێکهێنان
و تۆکمه‌کردنی
پێوه‌ندی نێوان
خه‌ڵک و حکومه‌ت
دا ده‌که‌ن. له‌هه‌مان
کاتدا به‌بێ
هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی
یاسایی و پۆزه‌تیڤ،
دیموکراسی له
وێنه‌ی جه‌سته‌یه‌کی
مۆمیاکراو له‌نێوجامخانه‌یه‌کی
پێگه له‌ق
داده‌نرێ و پێشان
ده‌درێ.
له سیسته‌می
دیموکراسیدا
ده‌سته‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن
ئه‌رکه‌کانی
خۆیان ده‌زانن.
حزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان،
یان به‌ره‌ی
هاوڕكی ده‌سته‌ڵات
به ئه‌رکی خۆی
ده‌زانێ ره‌خنه
له سیاسه‌تی
پیاده‌کراوی
حکومه‌ت بگرێ.
جا ئه‌و حکومه‌ته
له‌لایه‌ن
حزبێکه‌وه پێکهێنرابێ
یان به‌رهه‌می
هاوپه‌یمانێتی
چه‌ند لایه‌نێکی
سیاسی بێ. له
سیسته‌مێکی
له‌و بابه‌ته‌دا
کێشه‌ی نێوان
ده‌سته‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن (
ئه‌و حزبانه‌ی
له حکومه‌تن
و ئه‌وانه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی
دان) شه‌ڕی
مان و نه‌مان
نییه. شه‌ڕی یه‌کتر
له‌بێنبرن و سڕینه‌وه
نیه، یاری کێبه‌رکێی نێوان
دوولایه‌نی
خزمه‌تگوزاره
که هه‌ردووکیان
له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی
خزمه‌تگوزاری
و به‌خته‌وه‌رکردن
و پێشخستنی کۆمه‌ڵگه‌دا
ئاماده‌کاری
ده‌که‌ن.
دیموکراسی خۆی
له ئه‌کتیڤکردنی
مرۆڤه‌کان ده‌بینێته‌وه،
رێگه‌چاره‌یه‌کی
یاسایی و ئه‌خلاقیش
بۆ مرۆڤه پاسیڤه‌کان
ده‌دۆزێته‌وه‌و
پێشنیاری به‌رهه‌مهێنی
و سوودبه‌خشیان
ده‌خاته به‌رده‌ست،
له‌و کاته‌دا
کۆمه‌ڵگه‌ی
خه‌ڵک سالاری
ده‌ئافرێ و ده‌ناسرێته‌وه.
له حکومه‌تی
خه‌ڵک سالاریدا
هه‌م مرۆڤه‌کان،
هه‌م حزبه‌کان
هێمنانه‌و
ئاشتیانه له
چوارچێوه‌ی یاسا
دانوستاندن
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات
ده‌که‌ن، گله‌یی
ده‌که‌ن و ره‌خنه
ده‌گرن. ناڕازیبوونی
خۆیان دیار ده‌که‌ن
و رێپێوان ده‌که‌ن،
به‌ڵام نه ده‌سته‌ڵات
سه‌رکوتیان
ده‌کات و نه
ئه‌وانیش په‌نا
بۆ تووندوتیژی
ده‌به‌ن، به
مافی ره‌وای خۆشیانی
ده‌زانن که
زه‌مینه‌ی ئاڵوگۆڕی
ده‌سته‌ڵات خۆش
بکه‌ن، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
لێزانانه و هۆشیارانه
ده‌نگی خۆیان
به‌کار ده‌هێنن،کاندیدی
خۆیان سه‌رده‌خه‌ن
و تۆڵه‌ش له
ده‌سته‌ڵاتی
بێ به‌ڵێن و
په‌یمان شكێن
و گه‌نده‌ڵچی
ده‌که‌نه‌وه.
له حکومه‌تی
خه‌ڵک سالاریدا
رۆژنامه‌وانی
( نووسراو، بیسراو،بینراو)
ئازاد ده‌بن،
خه‌ڵک و حکومه‌تیش
مافی ئه‌وه‌یان
نابێ سانسۆریان
بخه‌نه سه‌رو
رایان بگرن.
به‌و هۆیه‌شه‌وه
رۆژنامه‌وانی
ئازاد هه‌م خه‌ڵک
هۆشیار ده‌کاته‌وه
هه‌م ده‌سته‌ڵات
و هه‌ڵسوڕاوان
ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه.
هه‌م رێگه‌ی چۆنیه‌تی
گۆڕینی به‌رنامه‌ی
سیاسی پێشنیار
ده‌کات، هه‌م
زه‌مینه‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
ده‌ئافرێنێ. رۆژنامه‌وانی
پارسه‌نگی ئۆپۆزیسیۆن
راست ده‌کاته‌وه،
پێکه‌وه هه‌وڵی
سه‌رپشکردنی یاسا
ده‌ده‌ن و
چاودێریش به‌سه‌ر
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی
حکومه‌ته‌وه
ده‌که‌ن. هه‌م
مافی ئاگاداربوون
له هه‌واڵ و
زانیاریه‌کان
بۆ خه‌ڵک دابین
ده‌که‌ن، هه‌م
راستوێژانه‌تریش
له‌به‌رانبه‌ر
کێشه‌ی وڵات و
کۆمه‌ڵگه‌دا
به‌رپرسیارێتی
ده‌نوێنن. رۆژانامه‌وانی
و ئۆپۆزیسیۆن
خۆیان له هه‌واڵی
درۆیین و هه‌ڵبه‌ستراو،
له‌که‌دارکردنی
که‌سه‌کان ده‌پارێزن. ئاماده‌کاری
بۆ به‌رچاوڕوونی
ده‌که‌ن. هه‌واڵ
و زانیاری له
سه‌چاوه‌ی
باوه‌ڕپێکراو
و راسته‌وه
وه‌رده‌گرن و
بڵاویان ده‌که‌نه‌وه.
له‌ژێر کاریگه‌ری
ده‌نگۆ و زڕه
بۆچووندا
نابن، بێ ترس
له حکومه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتداران،
بۆ قازانجی خه‌ڵک
و نیشتمان
راستیه‌کان
ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌و کاته‌دا
ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی سه‌ره‌کیترین
هێزی پاسه‌وانی
دیموکراسی ده‌بێ،
ناهێڵێ رێگه‌ی
به‌رته‌سک
بکرێته‌وه.
هه‌م پارێزگاری
له بنه‌ماو
پرنسیپه‌کانی
ده‌کات، هه‌م
زێره‌ڤانی هێزی
به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌که‌ی
له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
هیچ سیسته‌مێک
ئه‌گه‌ر رێز و
به‌های مرۆڤه‌کان
به فه‌رمی نه‌ناسێ
و نه‌یانپارێزێ،
ئه‌گه‌ر رێز‌و
نرخی مرۆڤ به
گه‌وره‌ترین
و به‌هادارترین
بنه‌ماکانی
کارنامه‌ی خۆی
نه‌زانێ و له
پێناو ئه‌و
ئامانجه‌شدا
تێنه‌کۆشێ،.
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی
وه‌کهه‌ڤی بۆ
تێکڕای مرۆڤه‌کان
به‌بێ له به‌رچاوگرتنی
ره‌گه‌ز و ئایین
و ناسنامه نه‌ره‌خسێنێ
و پێداویستیه‌کانی
رۆژانه‌یان بۆ
دابین نه‌کات
و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان
بۆ چاره‌سه‌ر
نه‌کات،
ناتوانێ دیموکراسی
بێ و پرنسیپه‌کانی
بۆ هه‌ڵناسوڕێنرێ.
وێڕای ئه‌وه‌ی
که دیموکراسی
به نوێنه‌رایه‌تی
زۆرینه فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌کات، به‌ڵام
دیسانیشه‌وه
مه‌رج نیه که
هه‌موو جارێک
و هه‌موو بڕیاره‌کانی
زۆرینه راست
و بێ گرفت بن.
هه‌ندێجار هه‌ڵده‌که‌وێ
که زۆرینه
هه‌ڵه بکات و
سه‌رچیغ بۆ لێکدانه‌وه‌کان
بڕوات و هاوکێشه‌کان
به ناڕێکی
بخوێنێته‌وه،
به‌و هۆیه‌شه‌وه
بڕیاری
ترسناک و ئاڵۆز
بدات و
داهاتوو پڕ گێژاو
بکات، هه‌ر بۆیه
مه‌رجی سه‌ره‌کی
دیموکراسی ئه‌وه‌یه
که رێز و به‌های
مرۆڤه‌کان به
پارێزراوی بهێلرێته‌وه،
رێگه نه‌دات
گاڵته به ڕامان
و لێکدانه‌وه‌ی
که‌مینه‌کان
بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ی
سیسته‌می دیموکراسی
له هه‌ناوی خۆیدا
حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری په‌روه‌رده
بکات، ده‌بێ ده‌سته‌ڵات
ناچار بکات تا
خواست و ئاره‌زووه‌کانی
دیتران له‌به‌رچاو
بگرێ و ئیراده‌ی
خۆی به‌سه‌ریاندا
نه‌سه‌پێنێ.
هه‌رکاتێ ده‌سته‌ڵات
به زۆره‌کی ئیراده‌ی
خۆی سه‌پاند،
چینی فه‌رمانڕه‌وایان
دووچاری په‌تای
پاوانخوازی
و به‌رژه‌وه‌ندخوازی
و خۆ به‌زلزانین
و به‌رانبه‌ر
نه‌خوێندنه‌وه
ده‌بن و کۆمه‌ڵگه
تووشی ته‌نگژه‌و
گێژاو ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی
زۆرێک له رۆشنبیران
و سیاسه‌تکاران
دووچاری لێکدانه‌وه‌ی
هه‌ڵه و ناڕاست
ده‌کات ئه‌وه‌یه
که ئه‌وان هه‌موو
ده‌وڵه‌تێکی یاسا
به سیسته‌می
دیموکراسی ده‌ناسن. راسته له
ده‌وڵه‌تی یاسادا،
حکومه‌ت به هۆی
هه‌ندێ یاسا و
ڕێساوه
سنووردار ده‌کرێ.
ئه‌و سنووره‌ش
هه‌م خه‌ڵک،
هه‌م کارمه‌ندانی
ئیداری و هه‌میش
نوێنه‌رانی
هه‌ڵبژاردراو
و به‌رپرسانی
حکومه‌ت ده‌گرێته‌وه
و بازنه‌یه‌کیان
به‌ده‌وره‌دا
ده‌کێشێ و رێنوێنیان
ده‌کات.
چه‌مکی
ده‌وڵه‌تی یاسا
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م
له ئه‌ڵمانیادا
سه‌ری هه‌ڵدا،له
باسه‌کانی ده‌وره‌ی
ڕۆشنگه‌ری و
به‌تایبه‌تیش
له‌لای بلیمه‌تی
ئه‌ڵمانی، "ئیمانۆئێل
کانت"ه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرت، ئه‌و پێی
وابوو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
عه‌قڵانی ئه‌وه‌یه
که خه‌ڵک و
فه‌رمانڕه‌وایان گوێڕایه‌ڵ
و ملکه‌چی ئه‌و
یاسایانه بن
که خۆیان دایانڕێژن
و ده‌نگی بۆ
ده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی
یاسا له به‌رانبه‌ر
حکومه‌تی
پاشایه‌تیدا
شکڵی نه‌گرت
به‌ڵکو له دژی
سه‌ڕه‌ڕۆییدا
سه‌ری هه‌ڵداو
خۆی سه‌پاند.
که‌واته ده‌کرێ
بڵێین که ده‌وڵه‌تی
یاسا له ئه‌ڵمانیادا
چه‌مکێکی دژ
به پۆلیس
بوو، چونکه
له‌و کاته‌دا
حکومه‌ت مافی
هه‌رچه‌شنه
ده‌ستێوه‌ردانێکی
بۆخۆی به‌ڕه‌وا
ده‌زانی. به‌مه‌ش
شێوازێکی خۆسه‌پێنه‌ر
و ملهوڕیی له‌به‌رانبه‌ر
خه‌ڵک ده‌نواندرا
و پێویستی به‌وه
ده‌کرد سنوورێکی
بۆ بکێشڕێ. ئه‌و
کات که باسی
ده‌وڵه‌تی یاسا
ده‌کرا، چه‌مکی
دیموکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگه له رۆژه‌ڤ
دا نه‌بوو،
ئامانج هه‌ڵچنینی
دیوارێک له
به‌رده‌م ده‌ستدرێژه‌یه‌کانی
حکومه‌ت بوو.
چۆن
ئێستا خوێندنه‌وه‌ی
جیاواز بۆ دیموکراسی
هه‌یه، ئه‌وکاتیش
خوێندنه‌وه‌ی
جیاواز بۆ چه‌مکی
ده‌وڵه‌تی یاسا
هه‌بوو. له‌به‌ریتانیادا
به شێوه‌یه‌کی
جیاوازتر
هاته‌ئاراوه. ئه‌وان
ده‌یانویست یاساێکی
ئه‌وتۆ هه‌بێ
که هه‌مووان
بگرێته‌وه‌و
ئیمکانی ئه‌وه‌شی
هه‌بێ به‌سه‌ر
هه‌مووان دا جێبه‌جێ
بکرێ. ئه‌وان
ده‌یانویست
به یاسا رێگه
له ده‌سته‌ڵاتی
هه‌ڕه‌مه‌کی
حکومه‌ت بگیردرێ،
ئه‌و یاسایه‌ش
توانای ئه‌وه‌ی
هه‌بێ که
ئازادی و مافه‌کانی
تاک و که‌مینه‌کان
ده‌سته‌به‌ر
بکات.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا
ده‌ڵێین : ده‌کرێ
ده‌وڵه‌تێک یاسای
هه‌بێ و مافی
تاک و که‌مینه‌کانیش
نه‌پارێزێ.
چونکه له‌و
ده‌وڵه‌ته‌دا
ده‌سته‌ڵاتی
سه‌رۆک و فه‌رمانڕه‌وایان ره‌ها
ده‌بێ و به یاسا
رێگه له ماف
و ئازادیه‌کانی
دیتران ده‌گیرێ،
به‌ڵام سیسته‌می
دیموکراسی وێڕای
ئه‌وه‌ی پرنسیپی
خۆی هه‌یه،
به یاساش ماف
و ئازادیه‌کانی
تاک و رێکخراوو
که‌مینه‌کان
ده‌پارێزی و رێز‌و
حورمه‌ت بۆ سه‌رجه‌م
تاکه‌کان مسۆگه‌ر
ده‌کات. له‌م
روانگه‌یه‌وه
ده‌کرێ بڵێن
که چه‌سپاندنی
ده‌وڵه‌تی یاسا به
واتای چه‌سپاندنی
دیموکراسی نایێ.
به‌و شێوه‌یه‌ش
ده‌وڵه‌تی یاسا
ناتوانێ
حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری دروست
بکات.
له سیسته‌می
دیموکراسیدا
کۆمه‌ڵگه ئه‌رکه‌کانی
ده‌وڵه‌ت دیاری
ده‌کات، بۆ
راپه‌ڕاندن و
به‌ئه‌نجام
گه‌یاندنیشیان
فه‌رمانڕه‌وایان
راده‌سپێرێ. یاسا
مافی کێبه‌رکێی
نێوان هێزه سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
دابین ده‌کات
و زه‌مینه
سازی بۆ ده‌کات.
کێبه‌ركێی نێوان
هێزه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش
کاتێک ده‌توانێ
کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و
پێشکه‌وتن و
سه‌قامگیری
ببات که ده‌سته‌ڵات
راستوێژانه
و به‌یه‌ک چاو
له سه‌رجه‌م
چین و توێژ و
نوێنه‌ره‌کانیان
(حزب و رێکخراوه‌کان)
بڕوانێ. ئه‌و
کات حکومه‌ت
به‌جۆرێک پێوه‌ندیه‌کانی
خۆی رێکده‌خات
که وه‌ک بێلایه‌ن
داوه‌ری به‌سه‌ر
کێبه‌رکێکان
دا ده‌کات.
حکومه‌ت
ناتوانێ له بێلایه‌نی
ده‌ربچێ،
چونکه ئه‌گه‌ر
ده‌رچوو بۆخۆی
ده‌بێته سه‌نگه‌رێکی
کێشه‌که، به‌مه‌ش
ره‌وایه‌تی
به لایه‌نی
به‌رانبه‌ر
ده‌دات که
رشتتر و
لاملانه‌تر بێته
مه‌یدان و
ململانێی ناڕه‌وا
درێژه پێبدات.
ئاکامی ئه‌و جۆره
ململانێیه‌ش
به زیانی گشتی
کۆمه‌ڵگه ته‌واو
ده‌بێ. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
من نه‌وه‌ک هه‌ر
گومانم هه‌یه،
به‌ڵکو دڵنیام
له‌وه‌ی که ئێستا
ده‌سته‌ڵاتدارانی
باشووری
کوردستان
ناتوانن بێلایه‌نانه
داوه‌ری له یاری
کێبه‌رکێی نێوان
هێزه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا
بکه‌ن. حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان
ئه‌و لێبوورده‌یی
و شیانه‌ی تێدا نیه
که به‌یه‌ک
چاو له سه‌رجه‌م
چین و توێژ و
نوێنه‌ره‌کانیان
بڕوانێ. ئه‌مڕۆ
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان زۆر
به زه‌قی هاوێرکاری
و جیاکاری پێڕۆ
ده‌کات، ده‌یه‌وێ
ته‌واوی
داموده‌زگاکانی
خۆی له‌سه‌روو
تا خواروو بۆ
ئه‌ندامانی
حزبه‌کانیان
قۆرخ بکه‌ن،
ئه‌مه‌ش هه‌ناسه
ساردی و
ململانێی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌و پاشا‌و میرانه‌ی
که خۆیان به
نوێنه‌ری
خودا له‌سه‌ر
زه‌وی ده‌زانن،
ئه‌و حزب و هێزانه‌ی
که خۆیان به
پێشڕه‌و و
رابه‌ر و نوێنه‌ری
هه‌موو گه‌ل
ده‌زانن، ئه‌و
سه‌رکردانه‌ی
که خۆیان به
مه‌زن و باڵاتر
و شیاوترین
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه
ده‌زانن و رێزێک
بۆ دیتران
دانانێن، ئه‌و
ده‌سته‌ڵاتانه‌ی
که به‌رده‌وام
له‌سه‌ر وه‌هم
و تراویلکه‌یی
پیرۆزیه‌کانی
مێژینه رێده‌که‌ن،
نه‌ک ناتوانن
رێز و نرخی یه‌کسان
بۆ خه‌ڵک دابنێن،
به‌ڵکو
ناشتوانن ئیراده‌ی
دیترانیش په‌سند
بکه‌ن، به‌مه‌ش له سێبه‌ری
دیموکراسی ده‌رده‌چن
و به‌ره‌و تاکڕه‌وی
و ملهوڕی و دیکتاتۆری
مل ده‌نێن، ئه‌وکاتیش
زیانێکی گه‌وره
به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
گه‌ل و نیشتمان
ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها هه‌ر
حکومه‌تێک ئه‌گه‌ر
وه‌ک یه‌ک
ئازادی تێکۆشانی
بۆ حزب و رێکخراوه
سیاسیه‌کان
له پێشـه‌رجه‌کانی
کارنامه‌ی خۆی
دانه‌نا و کاری
له‌سه‌ر نه‌کرد،
له پرنسیپه‌کانی
دیموکراسی ده‌رده‌چێ
و له دیموکراسیبوون
داده‌چۆڕێ. پێشمه‌رج
و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
سیسته‌می دیموکراسی
ئه‌ویه که
وه‌کهه‌ڤی بۆ
ئازادی تێکۆشان
و کاری سیاسی
هێزه‌کان ده‌سته‌به‌ر
ده‌کات. ئه‌گه‌ر
رێگه چاره‌یه‌ک
بۆ ئاشته‌وایی
و په‌سندکردنی
رامانه جیاوازه‌کان
و گونجاندیان
له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا
نه‌دۆزێته‌وه
کرۆکی دیموکراسیبوون
پووچ و به‌تاڵ
ده‌بێته‌وه.
ئه‌و حزب و رێکخراونه‌ی
که به‌مه‌به‌ستی
مسۆگه‌رکردنی
ژیانێکی
هاوبه‌ش
وئاواکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
دوور له شه‌ڕ
دانوستاندن
له‌گه‌ڵ یه‌کتر
ده‌که‌ن، یه‌کتر
په‌سند ده‌که‌ن
و رێز له یه‌کتری
ده‌نێن، یه‌کتر
ره‌ت ناکه‌نه‌وه،
ده‌توانن به‌ره‌و
دیموکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگه و
چه‌سپاندنی
حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری هه‌نگاو
هه‌ڵبگرنه‌وه.
دیموکراسی وێڕای
ئه‌وه‌ی که سیسته‌مێکی
سیاسی مۆدێرن
و سه‌رده‌مانه‌یه،
به‌ڵام ئاڵۆز‌و
دژواریشه،
له‌بۆیه به‌رده‌وام
پێویستی به ریفۆرم
و چاکسازی هه‌یه.
سیسته‌می دیموکراسی
نه‌ک به‌ته‌نیا
باوه‌ش بۆ
چاکسازیه‌کان
ده‌کاته‌وه،
به‌ڵکو ده‌ستپێشخه‌ریشیان
تێدا ده‌کات و
به پیلیانه‌وه
ده‌چێ. ئه‌مانه‌ش
به شێوازی دیموکراتیانه
ئه‌نجام ده‌درێن،
به په‌روه‌رده‌کردنی
تایبه‌تییه‌وه
پێده‌گات. له
خۆڕاوه نه‌گوتراوه
که دیموکراسی
په‌روه‌رده‌کردنی
تایبه‌ت ده‌خوازێ،
فه‌رهه‌نگ و
کولتوری خۆی
هه‌یه‌و ده‌بێ
ورد بکرێنه‌وه.
له‌کۆتاییدا
دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه
که دیموکراتیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگه و
ئاواکردنی
حکومه‌تی خه‌ڵک
سالاری سه‌رکرده‌و
به‌رپرسی دیموکراسیخواز،
حزب و رێکخراوی
دیموکراسیپه‌روه‌ر
و گه‌لێکی دیموکراسیناسی
ده‌وێ.
2006-08-26