له پێوه‌ند
به‌وتاره‌که‌ی
4ی ئه‌یلول
نامه‌یه‌کی
کراوه بۆ
ڕێزدار سه‌رۆکی
کوردستان
رێکار ئه‌حمه‌د
به‌ڕێز
کاک مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان!
سڵاوی
رزگاری و سه‌رخۆبوون.
رۆژی 4-9-2007
له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی
کوردستان دا
وته‌یه‌کتان
پێشکه‌ش کرد‌و
گه‌لێک پرسی
گرنگتان
وروژاند، هه‌روه‌ها
به‌رسڤی
پرسیاری هه‌ندێک
له ئاماده‌بووانت
دایه‌وه، من
وه‌ک تاکێکی
کوردستانی و
پێشمه‌رگه‌یه‌کی
دێرین به
مافی ره‌وامی
خۆمی ده‌زانم
چه‌ند سه‌ر خه‌تێک
له وته‌کانی
جه‌نابی سه‌رۆکی
کوردستان
بخوێنمه‌وه،
به‌ڵام
ناچارم وه‌ک نامه‌یه‌کی
کراوه بڵاوی
بکه‌مه‌وه،
چونکه پێشتر
ده‌یان نامه‌مان
ره‌وانه
کردووه و وه‌ڵام
نه‌دراوینه‌ته‌وه،
جا یان له
کۆسپه‌کانی
سه‌ر رێگه‌دا
گل دراونه‌ته‌وه
یان ئه‌وه‌تا
وه‌ڵام دانه‌وه‌یان
به گرنگ و
پێویست نه‌زاندراوه!!
رێککه‌وتنی
ستراتیژی
گومان
له‌وه‌دانیه
که هه‌ر
کوردستانیێکی
دڵسۆز دڵی به
رێککه‌وتنی
ستراتژی
نێوان پارتی
دیموکراتی
کوردستان و یه‌کێتیی
نیشتمانیی
کوردستان خۆش
بووه، چونکه
له‌به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای گه‌لی
کوردستان
دایه که دوو
هێزی گه‌وره‌و
کاراو فه‌رمانڕه‌وا
بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌و گرفته
که‌ڵه‌که
بووه‌کانی
مێژینه‌یان
زمانی
دانوستاندن و
رێککه‌وتن و
هاوپه‌یمانێتی
سه‌ر پشک بکه‌ن،
متمانه به‌یه‌کتر
کردنیش
باشترین هه‌نگاو
ده‌بێ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی
کوردستان که
زێد‌و
نیشتمانی هه‌مووانه،
به‌ڵام به‌ڕێزتان
له وتاره‌که‌تاندا
به وشه‌یه‌کیش
باستان له
چاره‌نووسی
ئه‌و
گیراوانه‌ی
ساڵانی شه‌ڕی
نێوه‌خۆ نه‌کرد
که بنه‌ماڵه‌کانیان
به تاسه‌وه
چاوه‌ڕوانیان
ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌تان
به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ش
نه‌کرد که به‌وهۆیه‌وه
زیانیان لێکه‌تووه.
له‌شکری
کوردستان
پێکهێنانی
له‌شکرێکی
کوردستانی که
ته‌واوی رۆڵه‌کانی
گه‌لی
کوردستان له‌خۆی
بگرێ و له‌لایه‌ن
حزبه‌کانه‌وه
قۆرخ نه‌کرێ
تاکه
ئومێدێکی
داهاتووێکی
پرشنگداره،
هه‌روه‌ها
خانه‌نشین
کردنی پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی
کوردستان به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی
مه‌یلداری
حزبایه‌تی
خزمه‌تێکی گه‌وره
به
داهاتوومان
ده‌کات، به‌ڵام
ئێستا سه‌دان
که‌سی سه‌رمانه‌دیوو
له‌سه‌ر خه‌رمانی
خه‌باتی
پیرۆزیی
پێشمه‌رگه‌یی
دانیشتوون و
مووچه وه‌رده‌گرن،
که‌چی ده‌یان
که‌سی خاوه‌ن
پێشینه‌ی خه‌بات
که خۆنه‌ویستانه
بۆ سه‌رخستنی
دۆزی ره‌وای
کوردستان
تێکۆشاون په‌ڕاوێزخراون
و پێوانه‌ی ئه‌و
چه‌کدارانه‌شیان
بۆ ناکرێ که
له فه‌وجه
سووکه‌کان دا
دژ به جولانه‌وه‌ی
گه‌له‌که‌ی
خۆیان ده‌ست
به‌کاربوون!!
زمانی
نووسین و
خوێندن
به‌ڕێزتان
له‌سه‌ر
زمانی خوێندن
و نووسین راوه‌ستان،
پێموایه
زۆرینه‌مان
له‌گه‌ڵ
بۆچوونه‌کانی
به‌ڕێزتان دا
هاوڕامانین،
به‌ڵام ئه‌وه
حزبه‌کانن که
چه‌ند زاراوه‌ییان
زه‌ق کردۆته‌وه،
به‌مه‌به‌ستی
به‌رفراوانکردنی
بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری
خۆیان سه‌دان
بنکه‌و سه‌نته‌ری
رۆشنبیرییان
کردۆته‌وه،
بڵاوکراوه‌ی
جۆراوجۆری
ناوچه‌گه‌رێتی
ده‌رده‌که‌ن.
به
فه‌رمی
ناساندنی زاراوه‌یه‌ک
بۆ زمانی
نووسین و
خوێندن ته‌نیا
بڕیارێکی
سیاسی ده‌وێ،
ئه‌مه‌ش له
ده‌سته‌ڵاتی
ئێوه‌ی به‌ڕێز
دایه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش
ده‌کرێ شوێن
پێی ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی
دیکه هه‌ڵبگرینه‌وه.
ئاسایشی
کوردستان
ئاسایشی
کوردستان بۆ
هه‌مووان
گرنگ و
پێویسته، به‌ڵام
کاتێک ده‌گوترێ
ئاسایش له‌سه‌رووی
هه‌موو شته‌کانی
دیکه‌وه
داده‌نێین
واتای ئه‌وه‌یه
که ده‌رگه‌یه‌کی
گه‌وره بۆ
پێشێلکردنی
مافه‌کانی
مرۆڤ ده‌کرێته‌وه،
ئه‌و کاته له‌په‌نای
خه‌مخۆری بۆ
چه‌سپاندنی
ئاسایش و
هێمنایه‌تی
ده‌یان
پێشێلکاری ئه‌نجام
ده‌درێ، ده‌یان
که‌س له
زیندانه‌کان
راده‌گیرێن و
ئه‌شکه‌نجه
ده‌درێن،
هێزه‌کانی
ناوه‌خۆ ده‌ست
ئاوه‌ڵا ده‌بن
تا به ئاره‌زووی
خۆیان ره‌فتار
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک
دا بکه‌ن.
دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رفه‌تی
کار
دۆزینه‌وه‌ی
کار بۆ
بێکاران ئه‌رکی
هه‌ره له‌پێشی
حکومه‌ته،
به‌ڵام کاتێک
حکومه‌ت بۆ
خۆی رێگه بۆ
کۆمپانیاکان
خۆش ده‌کات تا
بچن کرێکاری
بیانی بهێنن
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی
وه‌ڵام له کێ
بکرێ؟! کاتێک
له‌به‌ر
کارمه‌ندو
مووچه‌خۆری
بندیوار ده‌رچووانی
زانکۆ دانامه‌زرێندرن
و داوای
پشتگیری
حزبیان لێده‌کرێ،
ئاخۆ لاوان چ
هه‌ڵوێستیان
ده‌بێ وچۆن
بیر له کۆچکردن
به‌ره‌و هه‌نده‌ران
نا‌که‌نه‌وه؟! له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
به‌ڕێزتانیش
باش ده‌زانن
که حزبه‌کان
بارگرانی و
مشه‌خۆری و
بندیوارانه‌یان
داهێناوه،
به‌رپرسه‌کانیش
له‌م ره‌وشه‌ی
ئێستادا به‌رپرسیارن
چونکه بۆ
خۆیان ته‌نیا
پسپۆڕیان له
ماسی
خواردندا به‌ره‌و
هه‌وراز ده‌به‌ن، هه‌رگیز
نه‌بیر له
گرتنی ماسی ده‌که‌نه‌وه‌و
نه که‌سوکاری
خۆشیان فێری
ماسی گرتن و
ماسی فرۆشتن ده‌که‌ن!!
رۆڵی
راگه‌یاندن
زۆرینه‌مان
له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان
دا هاوڕاین و
ده‌زانین که
رۆڵی راگه‌یاندنی
کوردستان باش
نیه، به‌ڵام
ئایا کێ تێیدا
به‌رپرسیاره؟!
ئایا راگه‌یاندنی
کوردستان
درێژه‌پێده‌ری
راگه‌یاندنی
سه‌رده‌می شه‌ڕی
نێوه‌خۆ نیه؟!
ئایا کێن ئه‌وانه‌ی
به‌مه‌به‌ستی
ناوزڕاندن و
ریسواکردنی
به‌رانبه‌ر
پاره بۆ
ماڵپه‌ڕه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان هه‌ڵده‌ڕێژێن؟!
من
وه‌ک
کوردستانێیک
و وه‌ک
رۆژنامه‌وانێک
خۆشحاڵم که ده‌بینم
به‌ڕێزتان
سنوور له
نێوان
نووسینه‌کان
داده‌نێن، ره‌خنه‌ی
بنیاتنه‌رو
رووخێنه‌ر
هاوێر ده‌که‌ن،
به‌ڵام جه‌نابی
سه‌رۆک به‌کارهێنانی
ده‌سته‌واژه‌ی
جاش قه‌ڵه‌م
له جێگه‌ی
خۆی دانیه،
چونکه ئه‌وانه‌ی
جاران به تفه‌نگ
جاشایه‌تیان
ده‌کرد له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ڵات
دابوون و سه‌نگه‌ری
دژایه‌تیان
له بزاڤی
رزگاریخوازی
و خه‌ڵکانی
ناڕازی
گرتبوو، بۆیه
ده‌سته‌واژه‌ی
جاش قه‌ڵه‌م
له‌سه‌ر ئه‌و
که‌سانه دا
ساغ ده‌بێته‌وه
که ئێستا له‌سه‌نگه‌ری
ده‌سته‌ڵات
دان و ره‌فتارو
سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کان
ئارایش ده‌که‌ن،
راستیه‌کان
ده‌شێوێنن و
ناهێڵن ده‌نگی
جه‌ماوه‌ر به
سه‌رووی
خۆیان بگات.
به‌ڕێز
جه‌نابی سه‌رۆک!
ئه‌گه‌ر به
دوای شوێنی
کارکردنی ئه‌و
که‌سانه‌دا
بگه‌ڕێین که
دوێنێ به تفه‌نگ
و به قه‌ڵه‌م
له خزمه‌تی
رژێم دابوون،
ده‌بینین
ئێستاش هه‌ر
له خزمه‌تی
ده‌سته‌ڵات
دان و له سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
دا جێگه‌یان
نابێته‌وه،
هه‌ر ئه‌وانه‌شن
که ده‌یانه‌وێ
دیوار له‌نێوان
سه‌رکردایه‌تی
و
کوردستانیان
دا دروست بکه‌ن.
من
وه‌ک رۆژنامه‌وانێک
پێموایه که
ده‌بێ راگه‌یاندن
هه‌ردوو لایه‌نی
چاک و خراپ
ببینێ و قسه‌یان
له‌سه‌ردا
بکات، هه‌وڵی له
قاودانی
خراپه‌کان
بدات و بۆ
زۆرکردنی
باشه‌کانیش
تێ‌بکۆشێ، به‌ڵام
من پێموایه
که ده‌بێ
راگه‌یاندن
چاودێری
راستین به‌سه‌ر
کاره‌کانی ده‌سته‌ڵاتداران
دا بکات، هه‌روه‌ها
ده‌بێ ده‌سته‌ڵاتدارانیش
کاره‌کانی
راگه‌یاندن
به هه‌ند وه‌ربگرن
و لێی بترسێن،
ئاخر ئه‌وه‌ی
نه‌ترسێ
پێشناکه‌وێ،
ترس به واتای
هه‌وڵدان
بۆبردنه‌وه‌ی
کێبه‌رکێ نه‌وه‌ک
بۆ پاراستنی
گیان و به‌س !
به‌ڕێزم! ئه‌گه‌ر
راگه‌یاندنتان
وه‌ک ده‌سته‌ڵاتی
چواره‌م له‌لا
په‌سندبێ ده‌بێ
بزانین که
جاری وا هه‌یه
تاکه هه‌واڵێک
حکومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،
جاری وا هه‌بووه
به‌هۆی
نووسینێکه‌وه
سه‌رۆکی
حکومه‌ت یان
وه‌زیره‌کانی
ده‌ستیان له‌کار
کێشاوه‌ته‌وه،
ئێستاش زۆر
ئاساییه که
ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کان
کۆتا نه‌کرێن
و هاوێرکاری و
جیاکاری
درێژه‌یان
پێبدرێ ئیدی
راگه‌یاندن
ته‌نگ به ده‌سته‌ڵاتداران
هه‌ڵده‌چنێ.
تۆپبارانکردنی
ناوچه
سنووریه‌کان
تۆپبارانکردنی
ناوچه
سنووریه‌کان
له‌لایه‌ن
دروسێکانه‌وه
جێگه‌ی سه‌رسووڕمان
نیه، چونکه
ئه‌وان به
درێژایی
ساڵانی
رابردوو له‌سه‌ر
ئه‌مه مه‌شقیان
کردووه‌و
راهاتوون، ئه‌وان
که ده‌یانتوانی
به ئاره‌زووی
خۆیان له‌شکرکێشی
بۆ نێو خاکی
کوردستان بکه‌ن
و که‌سیش پێی
نه‌ده‌گوتن
له پشت
چاوتان دوو
برۆ هه‌یه،
ئیدی بۆ کاتێک
ناوچه
سنووریه‌کان
تۆپباران ده‌که‌ن
ئێمه
دووچاری سه‌رسوورمان
ببین!!
من
به دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم تا
ستراتیژێکی
نه‌ته‌وه‌یی
دانه‌ڕێژرێ و
گوتارێکی
سیاسی هاوبه‌ش
سه‌رپشک نه‌کرێ
و ته‌واوی
هێزه
کوردستانیه‌کان
له ده‌وری ئه‌و
گوتاره‌دا
کۆنه‌کرێنه‌وه
کێشه‌و گرفته‌کانمان
گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه
که ئه‌مه‌ش
باره گرانه‌که‌ی
له ئه‌ستۆی
سه‌کردایه‌تی
سیاسی
کوردستان ده‌که‌وێ.
به‌ڕێز
جه‌نابی سه‌رۆک!
له‌وه‌ڵامێکدا
باسی گرفتی ئاسیا
سێڵ و کۆڕه‌ک
ته‌له‌کۆمتان
کرد، فه‌رمووتان
من نازانم
ئاسیا سێل و
کۆڕه‌ک چین!!
دیسانه‌وه
من وه‌ک
تاکێکی
کوردستان ده‌ڵێم
ئه‌رکی سه‌رۆکی
کوردستانه
که ئاگای له
بچوکترین شت
هه‌بێ،
گریمان سه‌رۆک
له‌به‌ر سه‌رقاڵی
ئاگای له‌و
خێزانه بێ
شوێنانه نیه
که له که‌لاوه‌کان
و گۆڕستانه‌کان
دا ده‌ژین!!
گریمان سه‌رۆک
ئاگای له‌و
پۆله منداڵه
نیه که بۆ
بژێوی رۆژانه‌یان
ناچار ده‌کرێن
ده‌رۆزه بکه‌ن!!
گریمان سه‌رۆک
ئاگای له‌و
گوندییانه
نیه که زه‌ویه‌کانیان
لێ
داگیرکراوه‌و
رێگه‌یان
پێنادرێ بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر زێدی باب
و
باپیرانیان!!
گریمان سه‌رۆک
ئاگای له‌و که‌سانه
نیه که شه‌وانه
له‌به‌رده‌م
بازگه‌کاندا
راده‌گیرێن و
رێگه‌یان
پێنادرێ بۆ
نێو شاره‌که‌ی
خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه!!
گریمان سه‌رۆک
ئاگای له‌و ره‌فتارانه
نیه که
بازگه‌کان له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی
ئاسایی‌دا ده‌ینوێنن!!
گریمان سه‌رۆک
له‌به‌ر ره‌شی
جامه‌کانی سه‌یاره‌کانیه‌وه
ئه‌و کۆشک و
ڤێللاو به‌نزینخانه‌و
کۆمپانیایانه
نابینێ که له‌سه‌ر
رێگه‌ی هاتنی
بۆ هه‌ولێر
قوت کراونه‌ته‌وه!!
گریمان و
گریمان و
گریمان... به‌ڵام
ناکرێ سه‌رۆک
ئاگای له‌و
دوو ئه‌ژدیها
نه‌بێ که خه‌ریکه
هه‌موو
کوردستان هه‌ڵده‌ڵووشن؟!
گوتمان
باره‌گای سه‌ره‌کی
ئاسیاسێل له
شاری
سلێمانیه‌و
سه‌رۆک ئاگای
لێی نیه، به‌ڵام
باره‌گای سه‌ره‌کی
کۆمپانیای
کۆڕه‌ک ته‌له‌کۆم
له نزیک
شوێنی
کارکردنی سه‌رۆک
بێ و بتوانێ
له ئورده‌ن
دا
کۆنتراکتی
یه‌ک ملیار
دۆلاری بباته‌وه
و سه‌رۆک
ئاگای لێ نه‌بێ!!
ئه‌مه جێگه‌ی
ره‌خنه‌و
پرسیارێکی گه‌وره‌یه.
به‌ڕێزم
جه‌نابی سه‌رۆک!
کورد ده‌ڵێ
زگی تێر ئاگای
له‌برسی نیه،
ئێستا کتومت
وایه، ئه‌وه‌ی
به چرکه
کاره‌بای
ماڵه‌که‌ی
ناکوژێته‌وه
ئاگای له خه‌می
ئه‌وانه نیه
که بێ کاره‌بان
و پاره‌ی
ئه‌وه‌شیان
نیه که کاره‌بای
موه‌لیده
رابکێشن!!
به‌ڕیز
جه‌نابی سه‌رۆک!
راست ده‌فه‌رمووی
که هه‌موو
کوردستانیان
خاوه‌نی ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه‌ن
که ئه‌مڕۆ بۆ
هه‌ندێک خێری
زۆری داوه‌ته‌وه
به‌ڵام
دڵنیابه که
ته‌نیا به‌رپرسیاره‌کان
و حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
له کێماسی و
گه‌نده‌ڵی و
شێواویدا به‌رپرسیارن.
به‌ڕێزم
نه‌ک هه‌ر که‌مته‌رخه‌می
زۆر له مادده‌ی
140 کراوه، به‌ڵکو
که‌رکوک بۆته
گۆڕه‌پانێکی
به‌رفراوانی
کێبه‌رکێ و
ململانێی
حزبایه‌تی ته‌نیا
کاری
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
تێدا ناکرێ،
ئه‌مه‌ش
وایکردووه
که که‌رکوکیه‌کان
هه‌ناسه‌سارد
دابنیشن و بێ
هیوا له
داهاتووی
خۆیان بڕوانن.
جاران ده‌گوترا
که هه‌رگیز
دواخستنی
مادده‌ی 140 په‌سند
ناکه‌ین، به‌ڵام
ئێستا هه‌موو
که‌سێک ده‌زانێ
که بریار له
دواخستنی
مادده‌ی 140 و به‌ڕێوه‌بردنی
ریفراندۆم
دراوه‌و به
پێچ و په‌ناوه
هه‌نگاوی بۆ
هه‌ڵده‌گیرێته‌وه.
به‌ڕێزم
جه‌نابی سه‌رۆک! به
پێویستی ده‌زانم باس له
لکاندنی
ویلایه‌تی
موسڵ به
عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه
بکه‌م چونکه
کاتێک ویلایه‌تی
موسڵ
به‌عێراقی
عه‌ره‌بی
لکێنرا که‌س
نه‌یگوت
عێراقی عه‌ره‌بی
باشووری
کوردستانی
داگیرکردووه
به‌ڵام به
تێپه‌ڕبوونی
کات و شێوازی
ره‌فتارکردن
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
ویلایه‌تی
موسڵ شێوه‌ی
داگیرکردنی
ئاشكرای وه‌رگرت،
ئێستاش ئه‌گه‌ر
حزبه‌کان به
هه‌ڵبژاردن
گه‌یشتوونه‌ته
ده‌سته‌ڵات
ده‌بێ بزانین
که دانانی سه‌ندوقی
ده‌نگدان هه‌موو
هه‌ڵبژاردن و
سه‌رکه‌وتن و دیموکراسی
نیه، راستی
دیموکراسی ئه‌وه‌یه
که ده‌رفه‌تی
وه‌کهه‌ڤ بۆ
لایه‌نه
هاوڕکه‌کان
بره‌خسێندرێ،
چاوسوورکردنه‌وه‌ی
تێدا نه‌بێ و
له‌جیاتی
دیتران فۆڕمه‌کان
پڕ نه‌کرێنه‌وه
و سۆز‌و به‌ڵێنه‌کانی
هه‌ڵبژاردن
جێبه‌جێ
بکرێن، ئاخر
هه‌موومان له
بیرمانه که
یه‌که‌مین په‌رله‌مانی
کوردستان له
جیاتی ساڵێک
ته‌مه‌نی خۆی
بۆ 13 ساڵ درێژ
کرده‌وه، هه‌روه‌ها دووه‌مین
په‌رله‌مانیش
له جیاتی
سالێک ته‌مه‌نی
خۆی بۆ 4 ساڵ
درێژ کردۆته‌وه‌و
ناشزاندری به‌مه‌نده
دڵی ئاو ده‌خواته‌وه
یان نا، بۆیه
ده‌بێ دان به‌و
راستیه‌دا
بنێین که ئه‌گه‌ر
به هه‌ڵبژاردنیش
بێ ئێستا شێوه‌ی
خۆ سه‌پاندنی
ئاشکرای وه‌رگرتووه.
به‌ڕێزم
سه‌رۆکی
کوردستان!!
تۆش ده‌گه‌ڵ
مندا هاوڕایت
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم
مه‌رجی سیسته‌می
دیموکراسی ئه‌وه‌یه
که له ناخه‌وه
باوه‌ڕ به
ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
بهێنرێ،
گیانی خۆسه‌پاندن
و پاوانخوازی
و هاوێرکاری
بنبڕ بکرێ، به‌ڵام
کاتێک هه‌ر له
ده‌ستپێکدا
ده‌زانرێ
حزبه‌کان به‌شیان
له په‌رله‌مان
چه‌ند ده‌بێ و
کێ پۆستی سه‌رۆکی
حکومه‌ت و سه‌رۆکی
په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێ
و نابێ فڵانه
حزب بگاته په‌رله‌مان
ئه‌مه خۆی له
خۆی دا پرنسپی
دیموکراسی ده‌سڕیته‌وه.
به‌ڕێزم
سه‌رۆکی
کوردستان! من
رۆژێک له
رۆژان سه‌ربازی
و چه‌کداری و
جاشایه‌تیم
بۆ رژێمیه
داگیرکه‌ره‌کان
نه‌کردووه و
تاکه
نووسینێکیشم
له رۆژنامه‌کانی
رژێم دا
بڵاونه‌کردۆته‌وه،
ئێستاش به یه‌رکی
سه‌رشانی
خۆمی ده‌زانم
که به‌ویژدانه‌وه
ره‌خنه له
کێماسیه‌کان
بگرم و گه‌نده‌ڵیه‌کان
له قاوبده‌م
و بانگه‌شه‌ی
گۆڕان و
چاکسازی بکه‌م،
ئێوه‌ی به‌ڕێزیش
سه‌رپشکن له‌وه‌ی
له‌کامه سه‌نگه‌ردا
پۆلێنمان ده‌که‌ن.
2007-9-6