بۆچی
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کارامان
پێویسته ؟!
ئه‌م
بابه‌ته له‌شێوه‌ی
کۆڕ، کاتژمێر20ی
رۆژی 11-2-2008 له
ژووری کوردستان
یونایتید
له‌سه‌ر تۆڕی
ئینته‌رنێت پێشکه‌شکرا
------------
له ده‌ستپێکدا
زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی
ژووری
کوردستان
یونایتید ده‌که‌م
که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان
بۆ ره‌خساندین
تا له نزیکه‌وه
بۆچوون و
رامانی خۆمان
له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی
به‌رێزو هێژا
بگۆڕێنه‌وه.
به‌ڕێزان
زۆر جاران و
له زۆر شوێنی
دیکه‌ش‌دا به
نووسین یان له
کۆڕ‌و
سیمیناردا
باسی
ئۆپۆزیسیۆنمان
کردووه، هه‌روه‌ها
ئێوه‌ی به‌ڕێزیش
چه‌مکی
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌ناسن،
بۆیه پێویست
به راڤه‌کردنی
ئه‌و په‌یڤه
ناکات، ته‌نیا
ده‌ڵێین که
ئۆپۆزیسیۆن
وشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسییه،
به واتای نه‌یارو
رکابه‌ر دێ،
له
فراوانترین
لێکدانه‌وه‌شدا
ده‌ربڕینی
تێکۆشانی
گروپ،
رێکخراو،
پارت و که‌سانی
ناڕازی له
سیاسه‌تی ده‌سته‌ڵاتداران
ده‌گرێته‌وه،
بۆ گه‌یشتن به
ئارمانجی
خۆشی کارنامه‌ی
تایبه‌ت به
خۆی ده‌خاته‌ڕوو،
له پێناویدا
تێده‌کۆشی. جا
ئارمانجی
ئابووری،
کۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی،
ئایدۆلۆژی
یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی
دیکه‌ی هه‌بێ،
تا ده‌رفه‌تی
هه‌بێ په‌نا
بۆ چه‌ک و
تێکۆشانی چه‌کداری
نابات، هه‌وڵ
ده‌دات به
شێوه‌ی راگه‌یاندن،
یان له نێو
پارله‌ماندا
ئۆپۆزیسیۆنی
خۆی بسه‌ڵمێنێ
و بۆی
تێ‌بکۆشێ.
له
واتای
گشتگیری
خۆیدا
ئۆپۆزیسیۆن
به‌و لایه‌نانه
ده‌گوترێ که
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ده‌نگی
پێویست
ناهێنن و به
ده‌سته‌ڵات
ناگه‌ن، به‌و
شێوه‌یه
ئۆپۆزیسیۆنی
یاسایی له
وڵات‌دا دروست
ده‌بێ، به‌ڵام
له‌هه‌ندێ
وڵات، به‌تایبه‌تی
که حزبێکی
تاکڕه‌و،
دیکتاتۆرو
خۆسه‌پێنه‌ر
جڵه‌وی ده‌سته‌ڵات
ده‌گرێته ده‌ست،
رێگه داده‌خات
و هه‌ناسه له
ئۆپۆزیسۆن ده‌بڕێ،
ناچار رێگه‌ی
نایاساییان
پێشان ده‌دات.
ئه‌و کاته
هێزی
ئۆپۆزیسیۆن
په‌نا بۆ
تیرۆر و چه‌کداری
ده‌بات، به‌وهۆیه‌وه
ئۆپۆزیسیۆنێکی
نه‌رێنێ
دروست ده‌بێ،
مێژووی
ئۆپۆزیسۆن له
جیهاندا
پڕواپڕ له ده‌رس
و ئه‌زموونه،
هه‌یانه
خوێناوی، هه‌شیانه
شارستانیانه‌و
هاوچه‌رخانه
ده‌سته‌ڵاتی
ده‌ستاوده‌ست
کردووه. له
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی
زایینی له به‌ریتانیا دوو
لایه‌نی نه‌یار
به‌یه‌ک سه‌ریان
هه‌ڵدا، له‌وکاته‌وه
سیمای
ئۆپۆزیسۆنی
یاسایی خۆی
نواند. (ویگه‌کان
و توریه‌کان )
له باره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
جیاوازیان نه‌بوو،
زۆربه‌ی
جاران هاوڕا
بوون، به‌ڵام
له بواری
سیاسی جیاواز
بوون.
ده‌توانین
بڵێین که
ئۆپۆزیسۆن له
سیسته‌می
دیموکراسیدا
ده‌ئافرێ و په‌یدا
ده‌بێ، گه‌شه
ده‌کا و به‌هێز
ده‌بێ، بۆیه
له کاتی هه‌ڵبژاردندا
کاتێک لایه‌نێک
یان هاوپه‌یمانیه‌تێک
ده‌نگی
زۆرینه دێنێ
و حکومه‌ت
پێکده‌هێنێ،
لایه‌نه‌که‌ی
دیکه یان
لایه‌نه‌کانی
دیکه سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسۆن هه‌ڵده‌بژێرن،
له ره‌وتی
ئۆپۆزیسیۆندا
کار ده‌که‌ن،
که هه‌ندێ
جار زوو زوو
جێگه‌ی خۆیان
له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌گۆڕنه‌وه.
واته کاتێک
له هه‌ڵبژاردنێکی
دیکه‌دا
ئۆپۆزیسیۆن
سه‌رده‌که‌وێ،
ئیدی ئه‌وه‌ی
پێشوو که ده‌سته‌ڵاتدار
بووه، بێ سێ
و دوو سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسۆن
ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه،
ئاڵای
ئۆپۆزیسیۆن
هه‌ڵده‌گرێ.
واته به به‌رده‌وامی
سه‌نگه‌ری ده‌سته‌ڵات
و ئۆپۆزیسۆن
له‌یه‌کتری
به‌هاوێرکراوی
ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر رامیاری
یان سیاسه‌ت
زانستی به‌ڕێوه‌بردنی
جیاوازیه‌کان
بێ، که‌واته
ئۆپۆزیسیۆن
خۆی له‌خۆیدا
له‌ناو
چوارچێوه‌ی
رامیاریدا
جێگه‌ی خۆی ده‌گرێ
و شرۆڤه ده‌کرێ.
ده‌بێ خه‌ڵک
بۆ خۆی له
توانا و
زانستی ئه‌وه‌ی
هه‌بێ که
کامه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێ،
واته ده‌توانێ
به ئاسانی له‌نێوان
باش و خراپ‌دا
هه‌لبژێرێ،
به‌ڵام له‌نێوان
باش و باشتر
یان خراپ و
خراپتر قسه‌ی
دیکه هه‌ڵده‌گرێ.
به‌وهۆیه‌وه
راشکاوانه
ده‌ڵێین که
په‌یڤ و چه‌مکی
ئۆپۆزیسۆن
زاده‌ی
کولتوری
سیاسی سیسته‌می
دیموکراسییه.
جیاوازی و
کێبه‌رکێ له‌نێوان
ده‌سته‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن
بۆ گه‌یشتن به
فه‌رمانڕه‌وایی
درێژه‌ی پێده‌رێ.
له وڵاتانی
دیموکراسیدا
هه‌رچه‌نده
ئۆپۆزیسیۆن
به‌شداری له
پێکهێنانی
کابینه‌ی
حکومه‌تدا
ناکات، به‌ڵام
له دامه‌زراوه‌کانی
دیکه‌دا رۆڵی
کارای ده‌مێنێ
و ئه‌ندامانی
ده‌رناکرێن.
گوتمان که
ئۆپۆزیسیۆن
له هه‌ڵبژاردندا
ده‌نگی
زۆرینه
ناهێنێ و
کابینه‌ی
حکومه‌ت
پێکناهێنێ،
به‌ڵام له
بازنه‌کانی
ده‌نگدان و له‌سه‌ر
سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدان و له‌نێو
جه‌ماوه‌ردا
بوونی هه‌بووه‌و
ده‌مێنێ. ئیدی
ئۆپپۆزیسین
ئاوا ده‌ناسرێ:
یه‌که‌م: هه‌وڵ
ده‌دات له که‌مینه‌یی
خۆی ده‌رباز
بکات و له داهاتوودا
ببێته نوێنه‌ری
زۆرینه.
دووه‌م: له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ڵاته‌وه
به فه‌رمی ده‌ناسرێ
و ره‌فتاری ده‌گه‌ڵ
دا ده‌کرێ.
سێیه‌م: به‌رده‌وام
چاودێری به‌سه‌ر
کاره‌کانی ده‌سته‌ڵاتدا
ده‌کات، ره‌خنه‌ی
لێده‌گرێ و گه‌نده‌ڵی
و کێماسیه‌کانی
لێ له قاو ده‌دات.
وێرای هه‌موو
ئه‌وانه‌شه‌وه
له وڵاتاندا
ئۆپۆزیسیۆن
به‌و هێزه ده‌گوترێ
که له‌به‌رانبه‌ر
ده‌سته‌ڵات
دا راده‌وه‌ستێ،
له پێناو به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
گه‌ل تێده‌کۆشی،
به‌رده‌وام
ده‌سته‌ڵات
له‌ژێر گوشار
ده‌نێ، زێره‌ڤانی
به‌سه‌ر
پڕۆژه‌کانیه‌وه
ده‌کات و
داوای لێده‌کات
به زوویی
پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان
جێبه‌جێ
بکرێن، له
کاره باشه‌کانی
ده‌وڵه‌ت
پشتیوانی ده‌کات
، بۆ جێبه‌جێکردنی
پڕۆژه‌کانیش
هاوکاری له‌گه‌ڵ
دا ده‌کات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری
مێژووی 16 ساڵی
رابردووی
باشووری
کوردستان بکه‌ین،
زۆر
راشکاوانه
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که نه ده‌سته‌ڵات
ئۆپۆزیسیۆنی
په‌سند
کردووه، نه
تێکڕای هێزه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتیش
رێگه‌یان به‌خۆیان
داوه پێیان
بگوترێ
ئۆپۆزیسیۆن،
چونکه شرۆڤه‌یه‌کی
هه‌ڵه و
ناڕاست بۆ چه‌مکی
ئۆپۆزیسیۆن
هه‌بووه،
ئۆپۆزیسیۆن
به دوژمن
وێنا کراوه.
به‌وهۆیه‌وه
گورزێکی کاریگه‌ر
به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
جه‌ماوه‌ر که‌وتووه.
لێره‌دا ده‌ڵێین
له ره‌وشی هه‌نووکه‌یی
باشووری
کوردستاندا
ئه‌گه‌رچی چه‌ند
حزبێک بانگه‌شه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
بوون ده‌که‌ن،
به‌ڵام
راستیه‌که‌ی
ته‌نیا حزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری،
حزبی رزگاریی،
پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی
کوردستان و
بزووتنه‌وه‌ی
دیموکراسیخوازان
پێناسه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
بوون ده‌یانگرێته‌وه،
ئه‌وانه‌ی
دیکه یان
هاوکارو
هاوبه‌شن له
حکومه‌ت یان
ده‌ستکردو
دروستکراوی
حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانن
و ته‌نیا بۆ
ئارایشکردنی
ده‌سته‌ڵاتی
سیاسی رێگه‌یان
پێدراوه
بنووسن و لێدوان
بده‌ن و به‌شان
و باڵیان هه‌ڵبڵێن.
هه‌ندێ هێزی
دیکه‌ی وه‌کو
ئه‌نسارولئیسلام
که خۆیان به
ئۆپۆزیسیۆن
داده‌نێن، به‌ڵام
ئۆپۆزیسیۆنێکی
نێگه‌تیڤ و
پاسیڤن و له‌نێو
جه‌ماوه‌ری
به‌رفراوان
دا جێگه‌یان
نابێته‌وه،
قۆناغه‌که‌ش
باوه‌شیان
بۆناکاته‌وه،
چونکه ئه‌و
رێکخراوه
پارتی و یه‌کێتی
کردۆته
ئارمانج و هه‌موو
شته‌کانی ئه‌وان
ره‌ت ده‌کاته‌وه‌و
نه‌مانی ئه‌وان
به سه‌رکه‌وتنی
خۆی ده‌زانێ.
راستیه‌که‌ی
له ره‌وشی
ئێستای
باشووری
کوردستاندا
نه ده‌سته‌ڵات
ده‌سته‌ڵاته‌و
نه
ئۆپۆزیسیۆنیش
ئۆپۆزیسیۆنه،
تێکه‌ڵاوی و
به‌یه‌کداچوون
له
نێوانیاندا
هه‌یه. هه‌ندێ
جار لایه‌نه
ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
بۆخۆیان ره‌خنه
له حکومه‌ت
ده‌گرن و
کێماسیه‌کانی
له قاو ده‌ده‌ن
و وا پێشان ده‌ده‌ن
که هه‌وڵی
چاکسازی و
پێشکه‌وتن ده‌ده‌ن
و ده‌یانه‌وێ
کێشه‌و گرفته‌کانی
جه‌ماوه‌ر
چاره‌سه‌ر
بکه‌ن، که‌چی
له‌به‌رانبه‌ریشدا
هه‌ندێ لایه‌نی
دیکه که
بانگه‌شه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
بوون ده‌که‌ن
له جیاتی
حکومه‌ت و
هێزه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
سیمای ئه‌وان
ئارایش ده‌که‌ن
و جه‌ماوه‌ر
فریو ده‌ده‌ن.
به‌وهۆیه‌شه‌وه
هه‌ڵمه‌تێکی
چه‌واشه‌کاری
بێوێنه به‌ڕێوه
ده‌چێ و سه‌ر
له جه‌ماوه‌ر
ده‌شێوێنێ.
بۆ
روونکردنه‌وه‌ی
ئه‌و
راستیانه ده‌توانین
ئاماژه به‌و
خاڵانه بده‌ین:
1- هه‌ردوو
لایه‌ن، نه
ده‌سته‌ڵاتی
راسته‌قینه،
نه سێبه‌ره‌کانی
ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی
که بانگه‌شه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌کات نه‌یانتوانیوه
داهاتوو
دابین بکه‌ن و
سه‌رکه‌وتن
به ده‌ست
بێنن و خۆیان
مسۆگه‌ر بکه‌ن.
2- هه‌ردوولاشیان
ناتوانن ئه‌و
جیاوازیانه‌ی
که بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌که‌ن
پێشانی خه‌ڵک
بده‌ن، یان به
ته‌واوی
بیشارنه‌وه،
یان به یه‌کجاری
بنبڕی بکه‌ن و
وازی لێبهێنن.
بۆیه
زۆرجاران ده‌بینین
که له راگه‌یاندن
دا دژ به‌یه‌ک
ده‌نووسن،
یان ورده هه‌ڵشاخانی
وه‌کو هێرش
کردنه سه‌ر
باره‌گاکان
دێنه پێشه‌وه،
به‌ڵام له
کاکل و کرۆکدا
هاوره‌نگ و
هاوشێوه‌ی یه‌کترین.
3- هه‌ردوولایه‌نیش
به‌و ئامانجه‌ن
که سه‌رنجی
جه‌ماوه‌ر به
لای خۆیانه‌وه
رابکشێن و به
مه‌به‌ستی
خۆیان بگه‌ن.
حه‌ز ده‌که‌ن
جه‌ماوه‌ر
هۆشیار نه‌بێته‌وه
و له خه‌وی
گران وه‌ئاگا
نه‌یێ.
4- هه‌ردوولایه‌ن
چاویان له
دیتران بڕیوه‌و
پشتیان به
بیانی خۆشه،
لایه‌نه‌کانی
ده‌سته‌ڵات
هه‌وڵده‌ده‌ن
پشتیوانی و
هاوکاری ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانانی
مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی
دیکه‌ش هه‌وڵ
ده‌ده‌ن هه‌م
سه‌رنجی ئه‌مریکا
به‌لای خۆیان
رابکشێن، هه‌میش
پێوه‌ندی و
هاوکاری له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که په‌ڕه
پێبده‌ن و
پشتیوانی ئه‌وانیان
بۆ بمێنێته‌وه.
5- هه‌ردوو
لایه‌ن له
پشتیوانی جه‌ماوه‌ر
نائومێدن و
باوه‌ڕیان به‌وه
نیه که له
ته‌نگانه‌دا
پشتیوانیان
لێ بکرێ.
6- لایه‌نی یه‌که‌م
به‌هۆی سامان
و ده‌سته‌ڵاته‌وه
جه‌ماوه‌ری
به خۆیه‌وه
به‌ستۆته‌وه،
تا راده‌یه‌کی
باشیش ناخی
خوێندۆته‌وه،
به‌ڵام لایه‌نی
دووه‌م نه جه‌ماوه‌ره‌که
ده‌ناسێ و نه
توانای ئه‌وه‌شی
هه‌یه به
پله‌و پایه
له‌گه‌ڵ خۆی بیبه‌ستێته‌وه.
7- هه‌ردوو
لایه‌ن خۆیان
له‌ده‌ست قه‌ده‌ر
هاویشتووه،
حه‌ز ده‌که‌ن
ره‌وشی ئێستا
درێژه بکێشێ.
8- هه‌ردوو
لایه‌ن حه‌ز
ناکه‌ن چین و
توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵ بێنه
مه‌یدان و به‌شداری
له کاری
سیاسی‌دا بکه‌ن،
چونکه به
هاتنه پێشه‌وه‌ی
نوێنه‌رانی
ئه‌و چین و
توێژانه به‌ڕه‌که
له ژێر پێی ئه‌وان
ده‌ردرێ و
ناکام ده‌مێننه‌وه.
9- هه‌ردوولایه‌ن
بۆچوون و
رامانه‌کانی
خۆیان کاوێژو
دووپات ده‌که‌نه‌وه،
نه خوێندنه‌وه‌ی
نوێیان بۆ ره‌وشی
هه‌نووکه هه‌یه‌و
نه رامانی
داهاتووشیان
ده‌گۆڕێ.
10- هه‌ردوولایه‌ن
سۆز‌و به‌ڵێنی
زۆر‌و
جۆراوجۆر به
جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌ن
و واپێشان ده‌ده‌ن
که جگه له
ئه‌وان نه‌هێزێکی
دیکه هه‌یه‌و
نه هێزی دیکه‌ش
دروست ده‌بێ.
11- هه‌ردوولایه‌ن
رابردووی
خۆیان گه‌وره
ده‌که‌نه‌وه‌و
پێشانی خه‌ڵکی
ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر
مێژووی
رابردووی
خۆیان دیوار
هه‌ڵده‌چن و
به سه‌نه‌دی
داهاتوویان
داده‌نێن و
ناتوانن له‌و
بازنه‌یه
خۆیان ده‌رباز
بکه‌ن.
12- هه‌ردوولایه‌ن
دامه‌زراوه‌و
هێزی راگه‌یاندنی
خۆیان ته‌نیا
بۆ
ریکلامکردنی
خۆیان و
پڕوپاگه‌نده‌ی
سواو ته‌رخان
ده‌که‌ن.
13- هه‌ردوولایه‌ن
جه‌خت له‌سه‌ر
مانه‌وه‌ی یه‌کتر
ده‌که‌نه‌وه،
له‌ژێره‌وه
ئه‌گه‌ر
بۆیان هه‌ڵبکه‌وێ
یه‌کتر ده‌بڕنه‌وه،
به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
که به‌یه‌کتره‌وه
جوانن و ده‌سته‌ڵات
و بوونیان ده‌مێنێ.
ئه‌و خاڵانه
و ده‌یان خاڵی
دیکه‌ی هاوبه‌ش
به درێژایی
شازده ساڵی
رابردوو
ئاگردانی ئه‌وانی
به گه‌رمی
هێشتۆته‌وه.
نه توانای ئه‌وه‌یان
هه‌یه ده‌ستکه‌وتی
گه‌وره‌تر وه‌ده‌ست
بێنن، نه ده‌شتوانن
چه‌قین و شکست
و دۆڕانه‌کانی
خۆیان په‌سند
بکه‌ن.
به کورتی و
به کوردی هه‌ردوولایه‌ن
به‌و راستیه
گه‌یشتوون که
چاره‌نووسیان
به‌یه‌که‌وه
گرێدراوه،
بۆیه ئه‌گه‌ر
جاروبار گله‌یی
و گازانده له‌یه‌ک
ده‌که‌ن و ره‌خنه
له‌یه‌کتر ده‌گرن
و به شێوازێک
له شێوازه‌کان
شه‌ڕی دژ به
یه‌ک ده‌که‌ن،
له‌پێناو
مانه‌وه‌و
درێژکردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی
خۆیانه‌و به‌س
.
ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌که‌شی
به‌و شێوه‌یه
بۆ هێشتوونه‌ته‌وه،
هه‌ڕه‌شه‌و
مه‌ترسی
هێرشی تورکیا
و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی
حکومه‌تی به‌غدایه،
بۆیه خه‌ڵک
ناچاره
خوێنی ده‌روونی
خۆی بخواته‌وه‌و
خۆزگه به‌و
پێشهاتانه
نه‌خوازێ، به‌وهۆیه‌وه
خه‌ڵک شان
نزمیان بۆ ده‌کات
و زمانی خۆی
ده‌گرێ و ئه‌وه‌ی
له ناخیدایه
ده‌رینابڕێ.
ئه‌گه‌ر له‌م
سۆنگه‌یه‌وه
له
ئۆپۆزیسیۆن
بڕوانین، ده‌بێ
داخبار بین و
به‌خێرای هه‌وڵی
پێکهێنانی هێزی
ئۆپۆزیسیۆن
بده‌ین. له
قسه‌و نووسین
و هزروانی ده‌ربچین
و راسته‌وخۆ
بێینه مه‌یدانی
کارکرده‌وه،
وه‌ک ده‌ڵێن
له واری
کرداریدا هه‌نگاوی
شێلگیرانه
هه‌ڵبگرینه‌وه.
من پێموایه
دووپات کردنه‌وه‌ی
پرسیاره‌کان،
لێدانه‌وه‌ی
قه‌وانی گه‌نده‌ڵی
و شه‌ڕی
براکوژی و
بێبه‌رنامه‌ی
سیاسی و خراپ
ره‌فتارکردن
و خنکاندنی
ئازادی و نه‌بوونی
دیموکراست و
ده‌یان شتی
دیکه بۆ
پێکهێنانی
ئۆپۆزیسیۆن
کاریگه‌ری
خۆی له‌ده‌ست
داوه، چونکه
پێشتر ئه‌وانه‌ی
دیکه هه‌بوونه‌و
ئۆپۆزیسیۆنیش
لاواز‌و
بێتواناو په‌رته‌وازه
بووه، که‌واته
ده‌بێ په‌یامی
دیکه و رامان
و هه‌ڵوێستی
دیکه بکرێنه
دروشم تا
ئۆپۆزیسیۆن
خۆی له‌په‌رته‌وازه‌یی
رزگار بکات.
له‌ده‌وره‌ی
گوتاری
ئۆپۆزیسیۆن
بوون کۆبێته‌وه‌و
خۆی چالاک
بکات. ئه‌مه‌ش
پێویستی به‌ستراتێژێکی
روون و
ئاشکرای نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی هه‌یه.
هه‌تا
ئۆپۆزیسیۆن
به په‌رته‌وازه‌یی
بمێنێته‌وه‌و
ده‌ست له ده‌سته‌ڵات
پان بکاته‌وه
نه ده‌رفه‌تی
به‌هێزبوونی
بۆ ده‌ره‌خسێ
نه ده‌شتوانێ
ژیانی حزبایه‌تی
بگۆڕێ و ده‌سته‌ڵاتیش
وه‌ربگرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی
له ده‌سته‌ڵاتدانین
و هه‌وڵیش بۆ
ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
نه‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی
دیکه له
خۆیان
شۆرشگێر‌و
زانا‌و
توانامه‌ندتر
بزانن ره‌وشه‌که
به‌م شێوه‌یه
ده‌مێنته‌وه‌و
به‌ره‌و
خراپیش ده‌ڕوات.
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌توانێ له
خاڵێکه‌وه
ده‌ست
پێ‌بکات، نه
دروشمی
دوژمنایه‌تی
به‌رز بکاته‌وه‌و
نه رێگه‌ی
ناڕه‌واش بۆ
وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵات
بگرێته ده‌ست،
به‌ڵکو به
قوڵکردنه‌وه‌ی
جیاوازیه‌کانی
خۆی و خستنه
به‌رچاوی به‌رنامه‌و
پڕۆژه‌ی خۆی
ده‌کارێ سه‌رکه‌وتووبێ.
هه‌ندێک که‌س
و لایه‌ن
پێیانوایه
پێویست به
هات و هاوارو
دروستکردنی
سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
ناکات، چونکه
به‌حوکمی
دیاله‌کتیکه‌وه
رۆژێ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته
ده‌گۆڕێ و هی
دیکه جێگه‌ی
ده‌گرێته‌وه،
من سه‌د له
سه‌د دژی ئه‌م
بۆچوونه‌م،
ئه‌مه به په‌تای
هزر و لێکدانه‌وه‌ی
سیاسیه‌کانی
داده‌نێم.
ئه‌ی که‌واته
پێداویستی
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کار چۆن دروست
ده‌بێ؟ یان
کارابوونی
ئۆپۆزیسیۆن
له‌چیه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ؟؟
بۆچی له‌م
کاته‌دا
پێویستمان به
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کار هه‌یه؟!
له‌دوای
راوستانی شه‌ڕی
نێوه‌خۆو
رووخاندنی
رژێمی به‌عس
خه‌ڵک ئومێدی
زۆریان په‌یداکردبوو،
پێیانوابوو
که ئیدی ره‌وشی
کوردستان گۆڕانی
گه‌وره له
بواری خزمه‌تگوزاری
و به‌دیموکراتیزه‌کردن
و به‌رفراوان
بوونی ئازادی
به خۆیه‌وه
ده‌بینێ. له‌کاتی
هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا
به‌و رۆحیه‌ته‌وه
خه‌ڵک به‌ره‌و
سه‌نده‌وقه‌کانی
ده‌نگدان
رۆیشتن، به‌ڵام
ئێستا دووپات
بوونه‌وه‌ی
ره‌وشه‌که‌و
به‌رو خراپ رۆیشتنی
به‌رنامه
سیاسیه‌کان و
به‌پێچه‌وانه
هاتنه‌وه‌ی
سیاسه‌ته‌کان
نه‌ک هه‌ر
هێزه سیاسیه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
به‌ڵکو سێبه‌ره‌کانی
ئه‌وان و هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆنی
سه‌ربه‌خۆ و
رۆشنبیرانیش
بوونی
ئۆپۆزیسیۆن
به پێویست ده‌زانن،
ته‌نانه‌ت
خوێندنه‌وه‌ی
مێژووی سیاسه‌ت
و بزاڤی
رزگاریخوازی
داوامان لێده‌کات
که
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کارا پێکبێ و
وه‌ڵامی ره‌وشی
هه‌نووکه
بداته‌وه.
ئاماده‌بووانی
هێژا! ده‌ربڕینی
ئه‌و کوێره‌وه‌ری
و مه‌ینه‌تیانه
کۆتای‌یان
نایه‌ت، ته‌نانه‌ت
زۆربه‌شمان
هاومه‌ینه‌ت
و هاوڕاین، به‌ڵام
له‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی
چه‌مکی
ئۆپۆزیسیۆن و
چۆنیه‌تی
پێکهێنانی و
شێوه‌ی
کاراکردن و
خستنه ڕووی
به‌رنامه‌کانی
جیاوازی قوڵ
هه‌یه،
چونکه هه‌ندێک
پێیانوایه:
1- دوای 16 ساڵ
هێشتا حکومه‌ت
ساوایه!!
2- دوای 5
کابینه
هێشتا ده‌رفه‌ت
و شانسی
کابینه‌یه‌کی
به‌هێزو
توانامه‌ند ماوه‌ته‌وه!!
3- دوای
بێزراوبوونی
داگیرکه‌ران
و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
عێڕاق هێشتا
ره‌وشی
کوردستان
ناسکه و ده‌بێ
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
خوێناوی
خۆمان بخۆینه‌وه‌و
قسه‌نه‌که‌ین!!
4- نابێ دڵی
دوژمن به‌خۆمان
خۆش بکه‌ین،
به‌وهۆیه‌وه
نابێ باس له
کاره‌سات و
خراپه‌کاری و
ره‌فتاره‌کان
بکرێن!!
5- دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
بلۆکی به‌ناو
سۆسیالیستی،
دوای نه‌مانی
به‌عس و
بێهێزبوونی
ناحه‌زان،
هێشتا پلانی
ده‌ره‌کی دژ
به گه‌لی
کوردستان به‌ڕێوه
ده‌چێ!!
6- وێڕای ئه‌وه‌ی
ده‌ستی تیرۆر
له کوردستان
دووره، که‌چی
هێشتا به‌بیانۆی
ئه‌وه‌ی که
تیرۆر هه‌ڕه‌شه
له
داهاتوومان
ده‌کات، نابێ
ده‌نگ به‌رز
بکه‌ینه‌وه‌و
دوو سه‌نگه‌ری
واته سه‌نگه‌ری
ده‌سته‌ڵات و
سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
له کوردستان
هاوێر بکه‌ین.
7- وێرای ئه‌وه‌ی
که ستایلی
دوو گه‌ل نه‌ک
دوو چین، واته
گه‌لێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو
به‌رپرس و فه‌رمانده‌ر
له‌به‌رانبه‌ر
گه‌لێکی هه‌ژارو
به‌رفه‌مان
هه‌یه، به‌ڵام
له‌به‌ر
پاراستنی ئه‌منی
قه‌ومی نابێ
که‌س قسه
بکات !!
8- وێڕای ئه‌وه‌ی
که
مێدیاکانی
جیهان باس له
به‌هه‌ده‌ردانی
سامانی وڵات
ده‌که‌ن، باس
له به‌فیڕۆچوونی
مه‌بله‌غی سه‌یرو
باوه‌ڕ نه‌کرده
ده‌که‌ن، به‌ڵام
له‌ژێر
پاساوی ئه‌وه‌ی
که سه‌رکرده‌ی
وڵاتانیش ده‌وڵه‌مه‌ندن،
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی
به‌رپرسان
شانازی بۆ گه‌له‌که‌یان
له‌به‌رانبه‌ر
گه‌لانی دیکه
دروست ده‌کات،
داوا ده‌کرێ
که‌س باس له
سه‌روه‌ت و
سامانی دوێنێ
و ئه‌مڕۆی به‌رپرسان
نه‌کات!!
9- به‌بیانۆی
ئه‌وه‌ی که
هێشتا قۆناغی
رزگاری
نیشتمانیمان
ته‌واو نه‌کردووه،
نابێ باس له
جیاوازیه‌کانمان
بکه‌ین،
ناپاکیه ئه‌گه‌ر
له‌به‌رچاوی
دوژمن‌دا
خۆمان له‌یه‌کتری
هاوێر بکه‌ین!!
10- به بیانۆی
ئه‌وه‌ی که
ئێمه شاره‌زاییمان
له به‌ڕێوه‌بردن
و فه‌رمانڕه‌واییدا
نیه، ده‌گوترێ:
راست نیه ئه‌گه‌ر
ئێمه‌ی
کوردستانی
خۆمان له‌گه‌ڵ
گه‌ل و
وڵاتانی دیکه
به‌راورد بکه‌ین،
که مێژووێکی
درێژ‌و
شاره‌زاییان
له به‌ڕێوه‌بردن
و فه‌رمانڕه‌واییدا
هه‌یه!!
سه‌ره‌نجام
ده‌بێ ئه‌و
بیانۆو
پاساونه له‌قاو
بدرێن، ده‌بێ
کوردستانیان
ته‌پوتۆزی
خراپی ده‌سته‌ڵاتی
خۆماڵی له‌خۆمان
بته‌کێنین و
داوای ده‌سته‌ڵاتێکی
باشی خۆماڵی
بکه‌ین، دڕ به
بێده‌نگی بده‌ین
و چیتر وه‌کو
ته‌ماشاچی له
چاره‌نووسی
خۆمان نه‌ڕوانین،
ده‌بێ ویژدان
و ده‌روونی
خۆمان
ئاسووده بکه‌ین
و خۆمان له‌به‌رانبه‌ر
به داهاتوو،
به‌چاره‌نووسی
نه‌وه‌ی نوێ
به به‌رپرسیار
بزانین. هه‌موومان
بیر بکه‌ینه‌وه‌و
له‌خۆمان
بپرسین چیمان
پێ ده‌کرێ و
ده‌بێ چی بکه‌ین؟؟؟!!!
ده‌بێ هه‌موومان
ئه‌رک و مافی
خۆمان بناسین
و ده‌سته‌ڵاتدارو
به‌رپرسان به
زانا‌و دانا‌و
سیاسه‌تمه‌دارتر
له خۆمان نه‌زانین،
بۆ
داهاتووێکی
گه‌ش، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای گه‌ل،
بۆ سه‌رخستنی
دۆزی ره‌وای
نیشتمان، بۆ
ئافراندنی
پڕۆسه‌ی
چاکسازی و
گۆڕان
ده‌بێ هه‌ستی
مرۆڤ بوونمان
ته‌کان پێبده‌ین،
له‌ده‌وره‌ی
یه‌کتر
کۆبینه‌وه،
به‌جۆشێکی
نیشتمانپه‌روه‌رانه
و مافناسانه
بخرۆشێین و
بێینه مه‌یدان.
هێژایان! سروشت
و خاک و سه‌روه‌ت
و سامانی
نیشتمان بۆ
حزب و لایه‌ن
و گروپ و
هۆزێک نیه،
بۆ تێکڕای گه‌له،
ده‌بێ خۆمان
به خاوه‌نی
بزانین.
کاتێک هێزه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات و
رۆشنبیرانی
کوردستان و جه‌ماوه‌ر
به‌یه‌که‌وه
له ره‌وشه‌که
ده‌ڕوانن، ده‌بێ
بزانین که
1- له‌ژێر
ناوی پاداشت و
رێزلێنان و خه‌ڵات
کردندا سه‌روه‌ت
و سامانی وڵات
به‌هه‌ده‌ر
ده‌درێ.
2- به بیانۆی
بازاڕی
ئازاد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه
زه‌وی
کشتوکاڵی ده‌ستی
به‌سه‌ر داده‌گیرێ،
ریگه له
ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی
گونده‌کان ده‌گیرێ.
ئه‌و
کارگه‌و
کارخانانه‌ی
که پێشتر به‌عس
دروستی
کردبوون به
که‌سانی مه‌یلداری
خۆیان ده‌فرۆشرێن
و له‌سه‌ریان
تاپۆ ده‌کرێن.
3- بۆنده‌و
گرێبه‌سته‌کانی
ده‌وڵه‌تی ته‌نیا
ته‌نیا بۆ
خۆیان و که‌سانی
هاوپشکی
خۆیان به ره‌وا
ده‌بینرێ،
بازرگانی
کاڵاکان له‌سه‌ر
خۆیان پاوان
ده‌کرێ،
خراپترین
کاڵا ده‌هێنن،
خه‌ڵک
دووچاری کێشه‌و
گرفتی له‌ش
ساغی ده‌که‌نه‌وه،
هیچ لیژنه‌یه‌کی
چاودێری
ناتوانێ
لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ
دابکات.
4- بیانی و
بێگانه‌کان
بهێننه ناو
وڵات، خاک و
سه‌رمایه‌ی
نیشتمانیان
له‌سه‌ر تاپۆ
بکه‌ن، سه‌یر
که‌ن ده‌یان و
سه‌دان که‌سی
بیانی به‌ناوی
راوێژکارو
بازرگان و سه‌رمایه‌گوزار
هێنراونه‌ته
وڵات و له
داهاتی ئه‌م
نیشتمانه‌ی
ئێمه ده‌خۆن.
5- درێژه
به
داگیرکردن و
فرۆشتنی
موڵکی ده‌وڵه‌ت
ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت
باخچه‌و مه‌یدان
و گۆڕستانه‌کانیش
له‌سه‌ر ناوی
خۆیان تاپۆ ده‌که‌ن،
کار گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی که
قوتابخانه‌و
دایانگه‌و
شوێنی دیکه
له‌سه‌ر ناوی
به‌پرسان
تاپۆ بکرێن و
به ره‌واش
دابنرێن.
6- خانه‌نشین
کردنی که‌سانی
به‌تواناو که‌مته‌نه‌ن
و بڕێنه‌وه‌ی
موچه‌ی وه‌زیری
و به‌ڕێوه‌به‌ری
وپله‌ی دیکه.
7- دانانی
که‌سانی
بێ‌توانا له
په‌رله‌مان و
زه‌تکردنی ده‌سته‌ڵات
و سه‌ربه‌خۆیی
په‌رله‌مان.
به‌وهۆیانه‌و
ده‌یان هۆی
دیکه، ئیدی
کاتی ئه‌وه
هاتووه که
خه‌ڵک خۆی به
خاوه‌نی
ولاته‌که
بزانێ و له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌وانه‌ی که
سازش و سه‌ودا
به میلله‌ت
ده‌که‌ن، ده‌نگی
نه‌رێ به‌رز
بکه‌نه‌وه‌و
پێیان بڵێن:
چۆن ئێوه
مافی ئه‌وه‌تان
هه‌یه ده‌سته‌ڵاتدار
بن، ده‌بێ
مافی
ئۆپۆزیسیۆن
بوونیش به
ئێمه ره‌وا
ببین.
وێرای هه‌موو
ئه‌وانه‌وه
نه‌بوونی
ئۆپۆزیسیۆن
یان که‌مهێزی
و بێتوانایی
واتای سیاسی
نه‌بوونی ئه‌وان
ناگه‌یه‌نێ،
چونکه
رێکخراوه
سیاسیه‌کان و
که‌سایه‌تیه
سیاسیه‌کان
ده‌توانن
پرسێکی گرنگ
بوروژێنن، ئه‌مه‌ش
به
چالاکردنی ره‌فتاری
سیاسیانه‌و
خوێندنه‌وه‌ی
هاوکێشه
سیاسیه‌کان و
له‌به‌رچاوگرتنی
ره‌وشی ناوه‌خۆ
و هه‌رێمی و
جیهانی که ه‌نیا
و ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی
به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی
دۆزی ره‌وای
گه‌ل و
نیشتمان ئه‌نجام
بدرێ .