چه‌ند
دڵۆپێک!
له رێگه‌ی
بڵاوکراوه‌کانه‌وه هه‌واڵ
و رووداوه‌کانمان
پێ ده‌گات،
زۆربه‌یان مرۆڤ
داخبارو بریندار
ده‌که‌ن،
بۆیه زۆر
پێویسته به
ویژدانه‌وه
هه‌ڵیان بسه‌نگێنین.
هه‌ڵسه‌نگاندنی
دیمه‌ن و
رووداوه‌کان
کارێکی ئاسان
نیه، چونکه که‌سانێک
هه‌ن دیاریکردنی
رامان به
ناحه‌زی و نه‌یاری
لێکده‌ده‌نه‌وه،
له‌وانه‌یه
پێوانه‌ی
دوژمنی گه‌لیشی
بۆ بکه‌ن، به‌ڵام
من وا
ڕاهاتووم که
قسه‌ی خۆم ده‌که‌م،
جا هه‌رچی ده‌بێ
باببێ، هه‌رچێ
ده‌ڵێن با
بیڵێن.
له‌م
دڵۆپانه‌دا
کورته به‌راوردێک
له‌نێوان هه‌ندێ
دیمه‌ن و رووداودا
ده‌که‌م که
له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس
روویان ده‌داو
ئێستاش به‌شێوازێکی
دیکه دووپات
ده‌بنه‌وه.
با که‌س نان
و پیاز به‌و
به‌راوردکاریانه‌وه
نه‌خوات،
چونکه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک
روخسار‌و
ماهیه‌تی
رژێمی به‌عس
له‌گه‌ڵ هیچ
حزب و رژێم و
ده‌سته‌ڵاتدارێکی
وڵاتانی جیهان
به‌راورد
ناکرێ.
یه‌که‌م: گۆڕی
به کۆمه‌ڵ
حزبی به‌عس
له شوباتی 1963
به کۆدێتا
هاته سه‌ر
کورسی حوکم،
له فه‌رمانره‌وایه‌تیدا
ره‌ق و داخ له‌دڵ
و دڕنده بوو،
سڵی له کوشتن
و زیندانی
کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی
خه‌ڵک نه‌ده‌کرده‌وه،
ئه‌ندامانی
به‌عس له‌نێو خۆشیاندا
سه‌ختگیرو ره‌ق
بوون،
کۆدێتایان له‌سه‌ر
یه‌کتر ده‌کردو
یه‌کتریان ده‌کوشت،
به‌ڵام دوای
بیست ساڵ ده‌ستی
به کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ
و چاڵکردنی خه‌ڵک
کرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه
لووتکه‌ی
دڕندایه‌تی خۆی
پێشانی
جیهانیان دا.
به رژێمێکی
ره‌گه‌زپه‌رست
و کورسی په‌رست
و خوێنرێژ و
ملهوڕ ناسرا و
پێناسه‌ی
پێدرا. به
تایبه‌تیش له
دوای هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی عێراق-
ئێران ئیدی به
بیانۆی
پاراستنی سه‌روه‌ری
خاکی نیشتمان
و کوتاکردنی
هه‌ڕه‌شه‌و
مه‌ترسیه‌کانی
ده‌ره‌کی و
پیلانی
دوژمنان له
ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی
رابردوودا بێباکانه
ده‌ستی به ره‌شه‌کوژی
و ئه‌نفالکردن
و به‌سووتماکردنی
کوردستان کرد.
حزبی به‌عس
له دڕندایه‌تی
و دژه
مرۆڤیدا بێ نموونه
بوو،
پێویسته
هیچ حزب و ده‌سته‌ڵاتێک
لاسایی ئه‌و
نه‌کاته‌وه،
به‌ڵام مخابن
دوای له‌گۆڕنانی
به‌عس،
ئێستاش ره‌شه‌کوژی
و چاڵکردنی
مرۆڤ و گۆڕی
به‌کۆمه‌ڵ
درێژه‌یان هه‌یه،
ده‌سته‌ڵاتی
به‌غداد خۆی
به خاوه‌ن
نازانێ و به‌رده‌وام
گروپه چه‌کداره‌کان
تۆمه‌تبار ده‌کات،
به‌ڵام ئه‌گه‌رو
شیمانه‌ی زۆر
هه‌یه که
هێزه‌کانی سه‌ر
به ده‌وڵه‌ت
ده‌ستیان له
کوشتاروگۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا
هه‌بێ، ده‌نا
که‌س به‌و به‌یت
و بالۆرانه له
خشته ناچێ و
ناتوانێ باوه‌ڕ
به‌خۆی بهێنێ
که چه‌کدارو
گروپی
تیرۆریست ئه‌و
ده‌سته‌ڵاته‌یان
هه‌یه و له
شاره‌کان و ده‌وروبه‌ره‌کانیاندا
خه‌ڵک
زیندانی ده‌که‌ن
و ئه‌شکه‌نجه‌یان
ده‌که‌ن و به‌کۆمه‌ڵیش
بارانی مه‌رگیان
به‌رسه‌ر دا
ده‌بارێنن!!
دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو
گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه
که لێکۆڵینه‌وه‌کان
بۆ دوای
رووخانی به‌عس
ده‌یانگێڕنه‌وه، هه‌ستی
مرۆڤ داخبار و
بریندارده‌که‌ن.
مخابن له سه‌رده‌می
شه‌ڕی نێوه‌خۆی
کوردستانیشدا لایه‌نه
ناکۆکه‌کان
بۆ پاراستن و
مانه‌وه‌ی
خۆیان ده‌ستیان
له‌هیچ نه‌پاراست،
له هه‌ندێ
رووداودا به‌کۆمه‌ڵ
خه‌ڵک کوژران
و ته‌ر‌مه‌کانیشیان
بزرکران و به
خزموکه‌سه‌کانیان
نه‌درانه‌وه.
ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌ک
گیراو تا
ئێستاش چاره‌نووسیان
نادیاره، وه‌ک
به‌رپرسێکی
باڵا گوتوویه‌تی ئه‌وانیش
له‌گه‌ڵ ئه‌نفالکراوه‌کان
هاوچاره‌نووسن.
ئه‌مه‌ش
واتای ئه‌وه‌یه
که ئه‌و
گیراوه
کوردانه له‌لایه‌ن
چه‌کداری
حزبی کوردیه‌وه
فه‌وتێندران.