چه‌ند
دڵۆپێک!
له رێگه‌ی
بڵاوکراوه‌کانه‌وه هه‌واڵ
و رووداوه‌کانمان
پێ ده‌گات،
زۆربه‌یان مرۆڤ
داخبارو بریندار
ده‌که‌ن،
بۆیه زۆر
پێویسته به
ویژدانه‌وه
هه‌ڵیان بسه‌نگێنین.
هه‌ڵسه‌نگاندنی
دیمه‌ن و
رووداوه‌کان
کارێکی ئاسان
نیه، چونکه که‌سانێک
هه‌ن دیاریکردنی
رامان به
ناحه‌زی و نه‌یاری
لێکده‌ده‌نه‌وه،
له‌وانه‌یه
پێوانه‌ی
دوژمنی گه‌لیشی
بۆ بکه‌ن، به‌ڵام
من وا
ڕاهاتووم که
قسه‌ی خۆم ده‌که‌م،
جا هه‌رچی ده‌بێ
باببێ، هه‌رچێ
ده‌ڵێن با
بیڵێن.
له‌م
دڵۆپانه‌دا
کورته به‌راوردێک
له‌نێوان هه‌ندێ
دیمه‌ن و رووداودا
ده‌که‌م که
له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس
روویان ده‌داو
ئێستاش به‌شێوازێکی
دیکه دووپات
ده‌بنه‌وه.
با که‌س نان
و پیاز به‌و
به‌راوردکاریانه‌وه
نه‌خوات،
چونکه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک
روخسار‌و
ماهیه‌تی
رژێمی به‌عس
له‌گه‌ڵ هیچ
حزب و رژێم و
ده‌سته‌ڵاتدارێکی
وڵاتانی جیهان
به‌راورد
ناکرێ.
دووه‌م: بۆردومانکردنی
شوێنی
دانیشتووان
بۆردومان
کردن و
تۆپبارانکردنی
شوێنی دانیشتووان
له‌ژێر هه‌ر
بیانۆو
پاساوێکه‌وه
ئه‌نجام
درابێ و بدرێ،
واتای
بێ به‌زه‌یی و
دڕنده‌یی ئه‌و
ده‌سته‌ڵاته
ده‌گه‌یه‌نێ،
راشکاوانه‌ش
کورسی ویستی و
دیکتاتۆریه‌تی
لێده‌که‌وێته‌وه.
کاتێک حزبی
به‌عس به
کۆدێتای
خوێناوی ده‌سته‌ڵاتی
وه‌رگرت، سه‌رکرده‌کانیان
دروشمی '
هاتووین و
ناگه‌ڕێینه‌وه'یان
به‌رزکرده‌وه،
ئیدی
بۆ ده‌ستگرتن
به کورسی ده‌سته‌ڵات،
هه‌موو
شێواز‌و رێگه‌یه‌کیان
تاقی کرده‌وه،
دروشمی هه‌موو
شتێک له‌پێناو
شه‌ڕو
دواتریش
دروشمی هه‌مووشتێک
له‌پێناو سه‌رکه‌وتنیان
ده‌گوته‌وه،
به‌وهۆیه‌وه
زۆر به
تووندی له‌گه‌ڵ
نه‌یارو
رکابه‌رانی
خۆیان ره‌فتاریان
ده‌کرد. بۆ
شکاندن و به‌زاندنی
به‌رانبه‌ره‌که‌یان
ده‌ستیان له‌هیچ
نه‌ده‌پاراست،
له‌ژێر
پاساوی به‌چۆک
داهێنانی
یاخیبووان و
له‌یاسا به‌ده‌ران
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
کوردستانیان
تۆپباران و
بۆردومان ده‌کرد
و خه‌ڵکی سڤیل
و لاشه‌ڕیان
شه‌هیدو
بریندار ده‌کرد.
مێژووی
حزبی به‌عس و
سوپای عێراق له
تاوانی
تۆپبارانکردن
و
بۆردومانکردنی
گوند‌و ئاواییه‌کانی
کوردستان
پڕاوپڕه. بۆردومانکردنی
شاری قه‌ڵادزێ
به‌رچاوترین
نموونه‌ی ئه‌و
تاوانانه
بوو که له
ده‌یه‌ی حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی
رابردوو ئه‌نجام
درا. هه‌روه‌ها
له ده‌یه‌ی
هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی
رابردوودا به
ژه‌هربارانکردنی
شاری هه‌ڵه‌بجه
ئاشکرابوو که
حزبی به‌عس به
خوێن هاتووه‌و
به‌خوێنیش ده‌ڕوات.
به‌وهۆیه‌وه
ده‌بوایه و
گه‌ره‌کیشه
که هیچ حزب و
ده‌سته‌ڵاتێک
بۆ سه‌رکه‌وتن
به‌سه‌ر نه‌یاران
و رکابه‌رانی،
بۆ مانه‌وه‌ی
خۆی ده‌سته‌لاته‌که‌ی
بیر له تۆپبارانکردن
و بۆردومانکردنی
شوێنی
دانیشتوان نه‌کاته‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
به وردی گوێ
بۆ هه‌واڵه‌کان
رادێرین و
لچکی په‌ڕۆی
رابردوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که ئه‌وانه‌ی
ئێستاش
باکیان به
بۆردومانکردن
و
تۆپبارانکردنی
شوێنی دانیشتووان
نیه که
خۆشیان باش ده‌زانن
خه‌ڵکی سڤیل و
لاشه‌ڕ پێوه
ده‌بن و له‌نێو
ده‌چن.
حکومه‌تی
ئێستای به‌غداد
له
تۆپبارانکردنی
ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی
که بنکه‌و
پێگه‌ی نه‌یارانی
خۆی تێدابووه،
درێغی نه‌کردوه‌و
نایکات.
تۆپبارانکردنی
شاری به‌سره‌و
مه‌دینه سه‌دری
به‌غداد
نموونه‌ی به‌رچاون،
هه‌روه‌ها
حکومه‌تی
ئێستای به‌غداد
داوای له
هێزه‌کانی ئه‌مریکا
کردووه‌و
هانی داون تا
ئه‌و گه‌ڕه‌کانه
بۆردومان بکه‌ن،
ئه‌مه‌ش
واتای ئه‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر
خۆیان فڕۆکه‌ی
شه‌ڕکه‌ریان
هه‌بووایه
ئه‌و کاره‌یان
ئه‌نجام ده‌دا،
بۆ شکاندن و
به‌زاندنی
رکابه‌رانیان
شوێنی
دانیشتووانیان
بۆردومان ده‌کرد.
تۆپبارانکردن
و
بپردومانکردنی
شوێنی دانیشتوان
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و سوێنده‌یه
که ده‌سته‌ڵاتداران
ده‌یخۆن و به‌ڵێن
و په‌یمان ده‌ده‌ن
که سه‌روه‌ری
نیشتمانی و
سامانی خه‌ڵک
و پیرۆزیه‌کانی
وڵات بپارێزن
و به‌یه‌کچاو سه‌یری
هه‌مووان بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌لاوچاوێکیشه‌وه
بۆ سه‌رده‌می
شه‌ڕی
براکوژی و
نێوه‌خۆی
باشووری
کوردستان بگه‌ڕێینه‌وه،
تۆپبارانکردنی
شاره‌کانی هه‌ولێرو
قه‌ڵادزێ و
رواندوز و ده‌یان
شارۆچکه‌ی
دیکه ده‌بینین،
که ده‌یان که‌سی
سڤیل و لاشه‌ڕ
به‌رکه‌وتن و
تیاچوون.
نموونه‌ی به‌رچاویش
ماڵی حاجی عه‌لی
قه‌ڵادزێییه،
کاتێک تۆپێک
به‌ژێر زه‌مینی
ماڵه‌که‌یان
که‌وت، له‌ئاکامدا
21 که‌س شه‌هیدو
هه‌شتی دیکه‌ش
برینداربوون.
له‌شه‌ڕی
نێوه‌خۆدا هه‌موو
ئه‌و چه‌کانه
ده‌کارکران
که له‌به‌رده‌ست
دابوون،
هانابردن و
خواستنی چه‌ک
له بێگانه‌و
داگیرکه‌رانیش
له‌ولاوه
بوه‌ستێ، به‌وهۆیه‌وه
ده‌کرێ
بگوترێ، ئه‌گه‌ر
چه‌کی گه‌وره‌تریش
هه‌بوایه، له‌ژێر
پاساوی
پاراستنی شه‌رعیه‌ت
و ده‌سته‌که‌وته‌کانی
جه‌ماوه‌ر به‌کار
ده‌هێنراو ده‌ست
له
تۆپبارانکردنی
شوێنی
دانیشتووان
نه ده‌پاراسترا!