چه‌ند
دڵۆپێک!
له رێگه‌ی
بڵاوکراوه‌کانه‌وه هه‌واڵ
و رووداوه‌کانمان
پێ ده‌گات،
زۆربه‌یان مرۆڤ
داخبارو بریندار
ده‌که‌ن،
بۆیه زۆر
پێویسته به
ویژدانه‌وه
هه‌ڵیان بسه‌نگێنین.
هه‌ڵسه‌نگاندنی
دیمه‌ن و
رووداوه‌کان
کارێکی ئاسان
نیه، چونکه که‌سانێک
هه‌ن دیاریکردنی
رامان به
ناحه‌زی و نه‌یاری
لێکده‌ده‌نه‌وه،
له‌وانه‌یه
پێوانه‌ی
دوژمنی گه‌لیشی
بۆ بکه‌ن، به‌ڵام
من وا
ڕاهاتووم که
قسه‌ی خۆم ده‌که‌م،
جا هه‌رچی ده‌بێ
باببێ، هه‌رچێ
ده‌ڵێن با
بیڵێن.
له‌م
دڵۆپانه‌دا
کورته به‌راوردێک
له‌نێوان هه‌ندێ
دیمه‌ن و رووداودا
ده‌که‌م که
له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس
روویان ده‌داو
ئێستاش به‌شێوازێکی
دیکه دووپات
ده‌بنه‌وه.
با که‌س نان
و پیاز به‌و
به‌راوردکاریانه‌وه
نه‌خوات،
چونکه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک
روخسار‌و
ماهیه‌تی
رژێمی به‌عس
له‌گه‌ڵ هیچ
حزب و رژێم و
ده‌سته‌ڵاتدارێکی
وڵاتانی جیهان
به‌راورد
ناکرێ.
سێیه‌م: رێپێوانی
زۆره‌کی
له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس،
له‌و یادانه‌ی
که به‌نێوی حزبی
و نیشتمانیه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چوون،
خه‌ڵکی خۆیان
ده‌دزیه‌وه‌و
نه‌یانده‌ویست
به‌شداری له‌و
رێپێوانانه‌دا
بکه‌ن، هه‌ربۆیه
به‌رپرسانی
داموده‌زگاکان
به‌زۆره‌کی
خه‌ڵکیان
راپێچ ده‌کرد،
ئه‌وه‌ی به‌شداریشی
نه‌کردایه،
سزا ده‌درا.
به زۆره‌کی
فێرخوازانی
فێرگه‌و
زانستگه‌کان
کۆده‌کرانه‌وه‌و
رێپێوانیان
پێده‌کرا. به‌زۆره‌کی
فه‌رمانبه‌رانی
فه‌رمانگه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌کان
ده‌هێنرایه
سه‌ر شه‌قامه‌کان،
هه‌ندێکجار
خۆپێشانده‌ران
و رێپێوه‌ران
گاڵته‌یان ده‌کرد،
سلۆگانه‌کانیان
ده‌گۆڕی و به
ئاره‌زووی
خۆیان قسه‌ی
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان
ریز ده‌کرد،
هه‌ندێک هه‌ر
نه‌شیان ده‌زانی
بۆچی هاتوون،
ئامانج چیه
وچی ده‌ڵێن؟!
له‌بیرمه
جارێکیان که
به‌زۆر
فێرخوازانی
زانکۆ
کۆکرابوونه‌وه،
به‌عسیه‌کان
هوتافیان ده‌کێشا
و دژی حافز ئه‌سه‌د
قسه‌یان ده‌کردو
جنێویان ده‌دا،
فێرخوازه‌کان
له‌نێو
خۆیاندا
کربوویان به
گه‌ڕه‌لاوژه‌و
ده‌یانگوت: ' هاوتای
ئه‌سه‌د ئه‌ی
جه‌بان، گه‌وادی
ئاخر زه‌مان'
ئه‌وێ رۆژێ کاربه‌ده‌ستان
و به‌رپرسه
حزبیه‌کان
زۆر باش
درکیان به‌و
راستیه ده‌کرد،
به‌ڵام له
راپۆرته‌کانیاندا
باسیان له حه‌ماسه‌تی
جه‌ماوه‌ر ده‌کردو
وایان پێشان
ده‌دا که ئه‌و
خه‌ڵکه له
خۆشه‌ویستی
بۆ حزب و بۆ سه‌رکرده‌وه،
بۆخۆی هاتۆته
سه‌رشه‌قامه‌کان
و بۆخۆیشی
لافیته‌ی
نووسیوه‌و
هوتافه‌کانیش
هه‌ر بۆ خۆیان
دایان ناوه!!
که‌چی هه‌موو
خه‌ڵک ده‌یانزانی
که پێشتر
رێکخراوه‌کانی
حزبی لافیته‌یان
ده‌نووسی،
هوتافیان
ئاماده ده‌کرد،
چاویان له خه‌ڵک
سوور ده‌کرده‌وه‌و
ناچاریان ده‌کردن
به‌شداری بکه‌ن
و خۆیان نه‌دزنه‌وه،
ئه‌گه‌ر
بشیان
زانیبایه که‌سێک
خۆی شاردۆته‌وه،
ئه‌وه
سزایان ده‌دا،
هه‌ندێکجار
گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌شی
لێ ده‌که‌وته‌وه.
ئه‌وێ رۆژێ
کوردستانیان
له دڵه‌وه
رقیان له به‌عس
و رژێمی
داگیرکا‌ر
بوو، زۆر
ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر
به‌شداری له
بۆنه‌و یاده‌کان
نه‌که‌ن و
خۆیان بدزنه‌وه،
به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌م پرسیاره
له خۆمان و
له به‌رپرسانی
حزبه
کوردستانیه‌کان
بکه‌ین: ' ئایا
بۆچی ئێستا خه‌ڵک
نایانه‌وێ به‌شداری
له‌و بۆنانه‌دا
بکه‌ن، هه‌وڵی
خۆ شاردنه‌وه
ده‌ده‌ن و به‌رپرسانیش
به زۆره‌کی
راپێچیان ده‌که‌ن؟!'
وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره
هێنده سووک و
ئاسانه که
هه‌موو که‌سێک
ده‌یزانێ، سه‌رچاوه‌ی
له‌و دیواره‌وه
گرتووه که
له‌نێوان ده‌سته‌ڵات
و جه‌ماوه‌ردا
دروست کراوه.
باشه ئه‌گه‌ر
وانیه با ته‌نیا
جارێک به‌ڕێوه‌به‌ره
حزبیه‌کانی
فێرگه‌کان،
مامۆستا
حزبیه‌کانی
زانستگه‌کان،
هه‌واڵچن و ده‌مڕاستی
حزب له فه‌رمانگه‌کان
گوشار نه‌خه‌نه
سه‌ر خه‌ڵک،
ئه‌وسا
بزانین چه‌ند
که‌س له‌و
بۆنه
حزبیانه به‌شداری
ده‌که‌ن؟!
باشه ئه‌گه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری
فێرگه‌کان که
ئه‌ندامانی
حزبی ده‌سته‌ڵاتدارن
داوا له
فێرخوازان نه‌که‌ن،
ئایا ئه‌وان
تا چه‌ند
ئاگایان له
بۆنه‌کانی
حزبی هه‌یه؟!
ئایا ئه‌وان
حه‌ز ده‌که‌ن
که وانه‌کانیان
له‌کیس بروات
و به گه‌رماو
سه‌رما بێنه
سه‌ر شه‌قامه‌کان
و چه‌پڵه بۆ
حزب و سه‌رکرده‌کان
لێبده‌ن؟!
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری
فه‌رمانگه‌کان
که هه‌موویان
ئه‌ندامی
دڵسۆز و باوه‌رپێکراوی
حزبی ده‌سته‌ڵاتدارن،
داوا له فه‌رمانبه‌ران
و کارمه‌ندان
نه‌که‌ن که
به‌شداری له
بۆنه و یاده‌کانی
حزب
بکه‌ن، ئایا
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه
که زۆربه‌یان
گله‌یی و
گازانده‌یان
له مووچه‌و
بژێو و خزمه‌تگوزاری
هه‌یه، ئایا
هێنده په‌رۆشن
که به‌ئاره‌زووی
خۆیانه‌وه
لافیته
بنووسن و بێنه
سه‌رشه‌قامه‌کان،
له ناخه‌وه
حزب و سه‌رکرده
شاباش بکه‌ن؟!