چه‌ند
دڵۆپێک!
چواره‌م:
میوان و خانه‌خوێ
دوای
رووخاندنی
گونده‌کانی
کوردستان له‌لایه‌ن
سوپای عێراق و
راگوێزانی
دانیشتووانی
ئه‌و گوندانه
بۆ ئۆردوگه
زۆره‌ملێکان،
دائیره‌ی ئه‌من
له شاره‌کاندا
داوای له
موختاره‌کان
ده‌کرد که ده‌بێ
ئه‌وانه‌ی
میوانیان دێ،
بناسرێن،
بزاندرێ له
کوێوه
هاتوون و چه‌ند
ده‌مێننه‌وه.
له‌م رێگه‌یه‌وه
حزبی به‌عس ده‌یویست
پێشگیری له
هاتنی
دانیشتووانی
ئۆردوگه
زۆره‌ملێکان
بۆ شاره‌کان بکات،
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی
بوو سۆراخی
پێشمه‌رگه
بکات که بۆ
ئه‌نجامدانی
چالاکی دێنه
شاره‌کانه‌وه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی
به‌عس تا بڵێی
نامرۆڤانه‌و بێزراوبوو،
حزبه سیاسیه‌کانی
کوردستان و
بنه‌ماڵه‌ی
پێشمه‌رگه
زۆر پێی نیگه‌ران
و هه‌راسان
ببوون، به‌وهۆیه‌وه
ئاواته‌خواز
بوون زوو به‌عس
بڕوخێ و به‌ڵای
هاتنی میوان
له کۆڵ بێته‌وه،
به‌ڵام ئێستا
5 ساڵ له دوای
رووخانی به‌عس
هه‌مان سیاسه‌ت
له شاره‌کانی
عێراق جێبه‌جێ
ده‌کرێ. به‌رێوه‌به‌رێتی
ئاسایش شاره‌کانی
موسڵ، به‌غداد،
به‌سره‌و که‌رکوک
زۆر
شێلگیرانه
به‌دوای
ناسنامه‌ی
میوان و خانه‌خوێ
ده‌گه‌ڕێن، ئه‌م
ئیجرائاته‌ش
له‌ژێر
پاساوی
رێگرتن له
هاتنی
تیرۆریستانه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
رۆژی 13-5-2008 عه‌مید
خه‌تاب عومه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی
فریاكه‌وتنی
كه‌ركوك به
ماڵپه‌ڕی سبه‌ی
راگه‌یاندبوو
که:' به‌هۆی
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته
سه‌ربازییانه‌ی
ئه‌نجام ده‌درێت
بۆسه‌ر
تیرۆرستان له
شاری موسڵ و تكریت
و زۆر شوێنی
تر، ژماره‌یه‌كی
زۆر له خه‌ڵكی
ئه‌و ناوچانه
روو له شاری
كه‌ركوك ده‌كه‌ن،
هه‌ر بۆیه
ئێمه‌ش له‌به‌ر
پاراستنی
ئاسایشی
شاره‌كه ده‌بێت
لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
ئه‌و كه‌سانه
ئه‌نجام بده‌ین
كه له‌و
ناوچانه‌وه دێنه
شاری كه‌ركوكه‌وه.
ناوبراو
وتیشی: ئێمه
ئاگاداری سه‌رجه‌م
ئه‌و ماڵانه
ده‌كه‌ینه‌وه
كه خزم كه‌س و
كارییان له‌و
ناوچانه دێت
بۆ لایان ده‌بێت
پۆلیسی كه‌ركوك
ئاگادار بكه‌نه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی
لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و
كه‌سانه‌دا
بكرێت كه
هاتوون ئه‌گه‌ر
سه‌ر به‌گروپه
تیرۆرستییه‌كان
نه‌بن ئه‌وا
رێگه‌یان پێ
ده‌درێت كه
له شاری كه‌ركوك
بمێننه‌وه،
ئه‌وه‌ی سه‌ر
به‌و گروپانه‌ش
بن ئه‌وا ده‌ستگیر
ده‌كرێن'
دوای گرژی و
تووندوتیژیه‌کانی
شاره‌کانی عێراق،
ژماره‌یه‌کی
زۆر خێزانی عه‌ره‌ب
روویان له
شاره‌کانی هه‌ولێرو
سلێمانی و دهۆک
کرد، به‌رێوه‌به‌رێتی
ئاسایش هه‌مان
هه‌نگاوی هه‌ڵگرته‌وه،
لێپرسینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه
ده‌کرد که
دانیشتووی
شاره‌کانی
عێراق بوون و
روویان له
کوردستان ده‌کرد،
ته‌نانه‌ت که‌فیلیان
لێوه‌رده‌گیرا،
هه‌ندێکجار
دانیشتووانی
شاره‌کانی
کوردستان ناچار
ده‌بوون که
خۆیان بچن
میوانه‌کانیان له
بازگه‌کان وه‌ربگرن
و که‌فاله‌تیان
بکه‌ن. ته‌نانه‌ت
له سه‌رده‌می
شه‌ڕی نێوان
هه‌ردوولایه‌نه
زلهێزه‌که‌ی
کوردستان هه‌مان
لێپرسینه‌وه
له‌گه‌ڵ
میوانه‌کان ده‌کرا،
ئه‌وانه‌ی ده‌چونه
هوتێله‌کانیش
ده‌بوایه
بچن ره‌زامه‌ندی
ئاسایش بهێنن.
له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 1996 من و چه‌ند
هه‌ڤاڵێک سه‌ردانی
شاری
سلێمانیمان
کرد، له
شوێنێک به‌نهێنێ
له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی
حزب کۆبووینه‌وه،
به‌ڵام نه‌مانتوانی
شه‌و له‌ماڵی
هیچ هه‌ڤاڵ و
دۆست و
ناسیاوێک بمێنینه‌وه،
چونکه دوای
لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵدا ده‌کرا،
بۆیه چووینه
هوتێل چراخان
و ژوورێکمان
گرت، هه‌رچه‌نده
زۆر جاری دیکه‌ش
له‌و هوتێله
مابووینه‌وه‌و
کابرا ئێمه‌ی
ده‌ناسی، به‌ڵام
به قسه‌یه‌کی
خۆش تێیگه‌یاندین
که ده‌بێ
بچین ره‌زامه‌ندی
ئاسایش
بهێنین، ده‌نا
ئه‌و رووبه‌ڕووی
لێپرسینه‌وه
ده‌بێته‌وه!
بێگومان ئه‌و
ئیجرائاته‌ی که ده‌زگه
سه‌رکوتکاریه‌کانی
به‌عس له‌گه‌ڵ
میوان و خانه‌خوێ
ده‌یانکرد،
ناڕه‌وا
بووبن،
ئه‌وێ رۆژێ
هه‌موومان
پێی هه‌راسان
و نیگه‌ران
ببووین، له
راگه‌یاندنه‌کاندا
له قاومان ده‌دا
و به سیاسه‌تێکی
دژه مرۆڤایه‌تی
و
نیشتمانیمان
داده‌نا، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به
دووپاتبوونه‌وه‌ی
هه‌مان
ئیجرائات له‌سه‌رده‌می
حوکمی
نیشتمانی و خۆماڵی
ده‌بێ چی
بلێین؟!!
رێکار
ئه‌حمه‌د
www.rekar.org