چه‌ند
دڵۆپێک!
پێنجه‌م:
کاروانی سه‌یاره‌کانی
به‌رپرسان
سه‌ره‌تا
که تازه سه‌دام
حوسێن پۆستی
سه‌رکۆماری
له‌ده‌ست ئه‌حمه‌د
حه‌سه‌ن به‌کر
ده‌رهێنابوو
زۆر خاکی خۆی
پێشان ده‌دا،
ده‌یویست سه‌رنجی
خه‌ڵک به‌لای
خۆیه‌وه
رابکێشێ، سه‌ردانی
شاروشارۆچکه‌کانی
ده‌کرد، له
هیکه‌وه خۆی
به‌ماڵان دا
ده‌کردو ده‌رگه‌ی
سارنجۆکی ده‌کرده‌وه،
خه‌ڵکی شاره‌کانیش
له‌پێشوازی راده‌وستان
و چه‌پڵه‌یان
بۆ لێده‌دا،
هه‌ندێ جار
گوڵبارانیان
ده‌کرد، دواتر
که له دوجێل
هه‌وڵی
تیرۆرکردنی
درا ئیدی پاسه‌وانه‌کانی
زیاتر کردن،
که بۆ شوێنێ
ده‌چوو سێ سه‌یاره
پاسه‌وانیان لێده‌کرد،
خه‌ڵکی شاره‌کانی
کوردستان به‌تایبه‌تی
هه‌ولێرو خه‌لیفان
شاهیدن که سه‌دام
چوه ئه‌و
شوێنانه
هێنده پاسه‌وانی
نه‌بوو،
دواتر هێواش
هێواش کاروان
و قافڵه‌ی سه‌یاره‌کانی
زۆر‌و زۆرتر
کرد. ئیتر
باڵانسی
دیکتاتۆری هه‌ڵساو
له‌خۆی بایی
بوو، تا وایلێهات
حه‌ره‌س جه‌مهوری
چاوی خه‌ڵکی
کوێر ده‌کرد،
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک
بیزانیبایه
سه‌یاره‌ی پاسه‌وانی
کۆماری تێپه‌ڕ
ده‌بن، خۆیان
ده‌شارده‌وه‌و
نه‌یانده‌ویست
بکه‌ونه به‌رچاوان.
له دوایین
ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی
رابردوودا سه‌ردانه‌کانی
سه‌دامی دیکتاتۆر
بۆ شاره‌کان
ده‌بوو به ره‌شبگیری،
هه‌رکێ ده‌ستبکه‌وتایه،
ده‌ستگیر ده‌کراو
راپێچی
زیندان ده‌کرا.
پارێزگاره‌کانی
سه‌رده‌می به‌عس که به‌رزترین
ده‌سته‌ڵاتیان
له
پارێزگاکاندا
هه‌بوو، ته‌نیا
یه‌ک
ئۆتۆمۆبێلی
پۆلیس به‌دواوه‌یانه‌وه
بوو، زۆر
جارانیش به‌ته‌نیا
له‌گه‌ڵ یه‌ک
پاسه‌وان به‌نێو
شه‌قام و
بازاڕه‌کاندا
ده‌سوڕانه‌وه،
دوای راوه پارێزگار،
ئیتر ئه‌وانیش
ترسیان
لێ‌نیشت و پاسه‌وانیان
بۆ خۆیان زیاد
کرد، به‌ڵام ئێستا
نه‌ک سه‌رکۆمارو
سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران و وه‌زیره‌کان،
به‌ڵکو هه‌موو
ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان و
به‌ڕیوه‌به‌ره
گشتیه‌کان و
ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی
حزبه‌کانی
عێراق
کاروانێک سه‌یاره‌یان
له‌گه‌ڵدایه،
ژماره‌یه‌کی
زۆر پاسه‌وانیان
هه‌یه، ده‌ستیان
له‌سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی
چه‌که‌کانیان
دایه، بۆ ده‌ستڕێژ
ئاماده‌ن، ئه‌مه‌ش
به بیانۆی هه‌بوونی
تیرۆریست و هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن درێژه‌یان
پێده‌درێ و زۆرتر
ده‌کرێن.
ئه‌گه‌ر
ده‌گوترێ ره‌وشی
شاره‌کانی
عێراق ئاڵۆز‌و شێواون،
شانه‌ی
تیرۆریست و
گروپه چه‌کداره‌کانی
تێدایه‌و به‌رده‌وام
ته‌قینه‌وه‌یان
تێدا ئه‌نجام
ده‌درێ، به‌ڵام
خۆ سی شاره‌که‌ی
باشووری
کوردستان ته‌واو
ئارامن، له سایه‌ی
هێزه‌کانی
ناوه‌خۆوه
هێمنایه‌تی و
ئاسایش
پارێزراوه،
به‌ڵام
دیسانیشه‌وه
زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی
حکومی و حزبی
کاروانێک سه‌یاره‌یان
له‌گه‌ڵ دایه،
ژماره‌یه‌ک پاسه‌وانیان
هه‌یه، به‌هه‌ر
شوێنێک تێپه‌ڕ
ده‌بن، خه‌ڵکه‌که
زراوڕژێن ده‌که‌ن،
چونکه پاسه‌وانه‌کان
جلی شه‌ڕکه‌ریان
له‌به‌ردایه‌و
لووله‌ی چه‌که‌کانیان
ده‌رهێناوه و
روو له خه‌ڵک
رایانگرتووه.
ئێستا
دوای 17 ساڵ له
حوکمی
خۆماڵی، دوای
کۆتابوونی شه‌ڕی
نێوه‌خۆو
ململانێ و
دوژمنایه‌تی
ناڕه‌وا،
ئایا کاتی ئه‌وه
نه‌هاتووه
که به‌رپرسانی
وڵاته‌که‌مان
ئه‌و دیارده‌یه
بنبڕ بکه‌ن و
سڤیلبوون بۆ
شاره‌کان
بگێڕنه‌وه؟!
رێکار
ئه‌حمه‌د
www.rekar.org