چه‌پی کوردستانی
و ئه‌رکه هه‌نووکه‌ییه‌کانی
به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌زموونه‌کانی
رابردووی
ئه‌گه‌ر به
که‌سانی یه‌کسانیخواز،
دادخواز،
کۆمۆنیست و
سۆسیالیستخواز
گوترابێ چه‌پ،
ده‌توانین
بڵیین که چه‌مک
و ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پایه‌تی
له‌مێژساڵه
هاتۆته کوردستان،
راپه‌ڕینی
بابه‌کیه‌کان
و بزووتنه‌وه‌ی
هه‌قه‌و فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌حمه‌دی
خانی و
باباتاهیری
هه‌مه‌دانی
باشترین به‌ڵگه‌ن،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
باس له
رێکخراوی
سیاسی بکرێ،
ده‌توانین
بڵین له سه‌ره‌تای
دووه‌مین جه‌نگی
جیهاندا شکلی
گرتووه، ره‌هه‌ندو
ئاقارێکی به‌رفراوانتری
به‌خۆیه‌وه
بینوه.
تێکۆشاوه
کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
به‌شێوه‌یه‌کی
بنه‌ڕه‌تی به‌ره‌و
پێشه‌وه
ببات و کۆنه‌پارێزی
و دواکه‌وتوویی
هه‌ڵبته‌کێنێ،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
بیری چه‌پ
کاریگه‌ری
خۆی له‌سه‌ر
ژیانی سیاسی و
رۆشنبیری
کۆمه‌ڵی
کوردستانی
داناوه.
زۆرجاران باس
له‌وه ده‌کرێ
که چه‌مک و
بیری چه‌پ و
کۆمۆنیستی له
رێی عه‌ره‌ب و
فارس و تورکه‌وه
گه‌یشتۆته
کوردان، به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌و
راستیه
بزاندرێ که
هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی
و خۆ به‌باڵاتر
زانین له‌نێو
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا
به‌رزتر بووه
تا له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی
کورددا، هه‌روه‌ها
هه‌میشه نه‌ته‌وه
بنده‌ست و
داگیرکراوه‌کان
زووتر
پێشوازیان له
یه‌کسانیخوازی
و وه‌کهه‌ڤی و
دادپه‌روه‌ری
دا کردووه،
له‌نێو ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یانه‌شدا
زه‌مینه له‌بارتر
بووه، بۆیه
ده‌توانین
بڵێین چه‌مک و
بیری چه‌پ له
کوردستاندا
هه‌بووه، به‌ڵام
به شێوی
هاوچه‌رخ له
رێی یه‌کسانیخوازانی
هه‌رێمه‌که‌وه
گه‌یشتۆته
ئه‌و وڵاتانه‌ی
که
کوردستانیان
به‌سه‌ر دابه‌ش
کراوه، ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو
بگرین که
مرۆڤی کورد‌و
کوردستانی
پێداگری زۆرتریان
له‌سه‌ر ئه‌و
ئه‌ندێشه‌یه
کردووه‌و
رابه‌رێتیان
کردووه. ئه‌گه‌ر
چاو به‌مێژووی
هێزه چه‌په‌کانی
ئه‌و وڵاتانه‌دا
بخشێنینه‌وه
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که ئه‌و
کوردانه‌ی له
رێزی حزبه
کۆمۆنیسته‌کاندا
کاریان
کردووه،
لێهاتووترو دڵسۆزتر‌و
به‌تواناتر
بوونه، هه‌ربۆیه‌ش
زۆربه‌ی
جاران کورد
پۆستی
سکرتێری
گشتیی و مه‌کته‌بی
سیاسی
پێسپێردراوه.
رۆشنبیران و
نووسه‌رانی
کورد پێشه‌نگایه‌تی
بزاڤی چه‌پیان
کردووه و له‌و
پێناوه‌دا
قوربانی
زۆریان داوه،
که‌چی گله‌یی
له‌وه کراوه
که ئه‌و
کوردانه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشکراو
لێبڕاوانه
داکۆکی له مافی
نه‌ته‌وایه‌تی
کورد بکه‌ن و
له مرۆڤه‌کانی
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان
زیاتر پشتیوانی
له بزاڤی
رزگاریخواز و
سه‌ربه‌خۆخوازی
کوردستاندا
بکه‌ن. یان هه‌ندێجار
گوتراوه که
چه‌په‌کان
دۆزی
کوردستانیان
وه‌لاناوه‌و
کار بۆ نه‌ته‌وه
سه‌رده‌سته‌کان
و سنووری ئه‌و
وڵاتانه‌دا
ده‌که‌ن!! به‌ڵام
راستیه‌که‌ی
ئه‌گه‌ر سه‌یر
بکه‌ین چه‌په‌کانی
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان
زۆر
ناسیۆنالیستانه
ره‌فتاریان ده‌گه‌ڵ
هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره
کورده‌کانیاندا
کردووه،
راستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که
چه‌په‌کانی
کوردستان هه‌میشه
داکۆکیان له
دۆزی ره‌وای
کوردستان
کردووه‌و له‌پێناو
رزگاری مرۆڤی
کورد و وه‌ده‌ستهێنانی
ماف و ئازادیه‌کان
تێکۆشاون،
بۆیه وه‌به‌ر
تیر‌و تانه‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه که‌وتوون.
زۆرجاران باس
له لاوازی
پێگه‌ی چه‌پ
له کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
ده‌کرێ، به‌ڵام
ده‌کرێ
بپرسین چه‌پ
له‌نێو کام
چین و توێژی
کوردستاندا
لاوازه؟!
چونکه راستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که
ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پ له‌نێو
رۆشنبیران و
زۆربه‌ی
نووسه‌رانی
کوردستاندا
له ئاستێکی باڵادابووه،
رێژه‌ی ئه‌و
نووسه‌رو
رۆشنبیرانه‌ی
که دژی
برژوازی و ده‌ره‌به‌گ
و سته‌می
ئاغاکان بابه‌تی
هه‌مه‌جۆریان
نووسیوه‌و
بانگه‌شه‌ی
ئازادیان
کردووه زۆر له
رێژه‌ی ئه‌و
نووسه‌رانه
به‌رزتره که
باسی نه‌ته‌وایه‌تی
رووتیان
کردوه. بێگومان
زۆربه‌ی
شاعیره
ناوداره‌کانی
کوردستان
بیری چه‌پایه‌تی
و یه‌کسانیخوازیان
هه‌بووه، کێ
ده‌توانی
بیری چه‌پایه‌تی
و یه‌کسانیخوازی
مامۆستا
گۆران،
دڵزار، قانع،
دڵدار، یه‌ڵماز
گۆنه‌ی، حه‌سه‌نی
قزلجی،
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
جگه‌رخوێن فه‌رامۆش
بکات. دیاره
له نێو نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌شدا
بیری چه‌پایه‌تی
له‌نێو رووناکبیر‌و
نووسه‌راندا
سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
پێشوازی
لێکراوه. ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پ ئه‌وه‌نده
تێکه‌ڵاوی
کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
بووه، تا وای
لێهاتووه
زۆرینه‌ی هه‌ره
زۆری حزبه
سیاسیه‌کانی
هه‌ر چوار
پارچه له به‌رنامه‌و
پڕۆگرامی
خۆیاندا
باسیان لێکردووه،
حزبی
دێموکراتی
کوردستانی
ئێران و پارتی
دیموکراتی
کوردستانی
عێراق و پارچه‌کانی
دیکه‌ش هه‌ر
بیری چه‌پیان
په‌سند
کردووه‌و له
نێو به‌رنامه‌کانیاندا
گونجاندوویانه،
بۆ نموونه
پارتی
دیموکراتی
کوردستان له
ساڵی 1976 له به‌رنامه‌که‌یدا
راشکاوانه
نووسی بووی که
پارتیمان له
تێکۆشانی
سیاسی و شرۆڤه‌کرانی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا
سوود له
تیۆری مارکسی
لینینی وه‌رده‌گرێ.
ته‌نانه‌ت هه‌موو
ئه‌و گروپ و
لایه‌نانه‌ی
که له دوای
1970ه‌وه هاتنه
مه‌یدان
بانگه‌شه‌ی چه‌پایه‌تی
و سۆسیالیستی
بوونیان
کردووه. وه‌ک
نموونه‌ی
زیندوو ده‌توانین له‌باشووری
کوردستاندا
ناوی 'کۆمه‌ڵی
ره‌نجده‌رانی
کوردستان،
بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستی
کوردستان که
دوایی بوو به
حزبی سۆسیالیستی
کوردستانی
عێراق، پارتی
گه‌لی
دیموکراتی
کوردستان،
حزبی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان،
ئاڵای
شۆڕش،رێکخراوی
تێکۆشان، حزبی
رزگاری، حزبی
شیوعی
کوردستان و
پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی
کوردستان' بکه‌ین.له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا
'کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان'،
له باکووری
کوردستان؛
'پارتی کرێکارانی
کوردستان،
پارتی پێشه‌نگی
کرێکارانی
کوردستان،
پارتی
سۆسیالیستی
کوردستان،
کوک مه‌یلا
سۆسیالیست،
پارتی رزگاری
و ئاڵای
رزگاری' و چه‌ندانی
دیکه بکه‌ین.
ئه‌مه بێجگه
له‌و تێکۆشه‌ره
کوردانه‌ی که
له ریزی حزبی
شیوعی عێراق،
حزبی تووده‌و
چریکه
فیدائیه‌کانی
ئێران و حزبی
شیوعی سوریا‌و
پارتی
کۆمۆنیست و
پارتی کاری
تورکیا خه‌باتیان
کردووه، که‌واته
بیری چه‌پایه‌تی
له‌نێو کۆمه‌ڵی
کورده‌واریدا
لاواز نه‌بووه،
به‌ڵکو به‌بڕشت
و پڕ لایه‌نگیر
بووه، به‌ڵام
مخابن ئه‌وانه‌ی
ویستویانه
رێبه‌رایه‌تی
چه‌په‌کان
بکه‌ن، زۆربه‌یان
ڕإڕاو له‌رزۆک
و که‌متواناو
ناشاره‌زابوونه،
ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پایه‌تیان
بۆ فێڵکردن له‌خه‌ڵک
و یاری
کۆکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر ده‌کار
کردووه تا به
ده‌سته‌ڵات
بگه‌ن. له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌به‌رچاو بگرین
که بیری
مارکسیستی به
به‌رده‌وامی له‌و
وڵاتانه‌ی که
کوردستانیان پێوه‌لکێنراوه،
سه‌رکوب
کراوه، رێ نه‌دراوه
له فێرگه‌و
زانکۆکان‌دا
بابه‌ته‌کانی
سۆسیالیستی
بخوێندرێن.
وێڕای هه‌موو
ئه‌وانه‌شه‌وه
ده‌توانین
راشکاوانه
بڵێین که
بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ و خه‌باتکارانی
چینایه‌تی تا
ئێستاش له‌نێو
کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
بره‌وی خۆی هه‌یه
و پێداویستیێکی هه‌ستپێکراوو
ئاشکرایه. تیۆر‌و
ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پ له‌نێو
کۆمه‌ڵی
کورده‌واریدا
زیندووه، ئه‌وه‌تا
زۆرینه‌ی داوای
به‌رقه‌راری
دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
و یه‌کسانی و
وه‌کهه‌ڤی ده‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌و
گله‌یی و
گازانده‌و ره‌خنانه‌ی
که له ده‌سته‌ڵات
ده‌گیرێن، سه‌رچاوه‌یان
له نابه‌رابه‌رای
و نادادی
گرتووه‌و
روانگه‌یه‌کی
یه‌کسانیخوازیان
هه‌یه، به‌ڵام
هه‌ره‌سهێنانی
یه‌كێتی
سۆڤێتی و
داڕمانی
وڵاتانی به‌ناو
سۆسیالیستی گورزێکی
گاریگه‌ریان
له په‌یکه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پی کوردستان
داوه‌و تاساندوویانه.
ئێستا که
دیموکراسی ئه‌مریکایی
به شێویه‌کی
ئاشكرا
دووچاری گرفت
و قه‌یرانی گه‌وره
هاتووه، به‌دبینی
و بێ باوه‌ڕی
به داهاتووی
سیسته‌مه‌که
پێگه‌ی لاواز‌و
له‌ق کردووه،
به‌گوێره‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کانی
مه‌ڵبه‌نده‌کانی
تۆژینه‌وه زۆرینه‌ی
ئه‌مریکیه‌کان
به‌تایبه‌تی
بیرمه‌ندان و
رۆشنبیران ده‌زانن
که ئیدی ئه‌و
مۆدێله به‌ره‌و
داڕمان ده‌ڕوات،
چینی هه‌ژاری
ئه‌مریکاو
وڵاتانی ئه‌وڕوپا
متمانه‌ی پێناکه‌ن
و دووره په‌رێزی
لێدکه‌ن، خه‌ریکه
رۆشنبیران و
رێکخراوه چه‌په‌کانی
کوردستان ده‌بوژێنه‌وه.
که‌چی له
وڵاتی
خۆماندا تازه
به تازه ده‌یانه‌وێ
ئه‌و سیسته‌مه‌ته
به
لنگاوقوچی
پیڕۆ بکرێ.
لاسایی کردنه‌وه‌ی
دیموکراسی ئه‌مریکایی
زیانێکی زۆری
به کۆمه‌ڵی
کورده‌واری
گه‌یاندوه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و
مۆدێله‌ش وه‌کو
خۆی پیاده
ناکرێ، به‌ڵکو
پرنسپی رێککه‌وتنی
هێزه گه‌وره‌کان
مۆدێلێکی زۆر
خراپتری هێناوه‌ته
ئاراوه. له‌نێو
ئه‌و ره‌وشه‌دا
هێزی چه‌پی
کوردستان
رێکخراوێکی
به توانای
تایبه‌ت به
خۆی نیه، هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر هێزی
چه‌پ بریتی بێ
له‌و هێزو لایه‌نانه‌ی
که داوای
گۆڕانکاریی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و
ئابووری ده‌که‌ن
و ده‌یانه‌وێ
له‌ڕه‌گ و
ریشه‌وه به‌ره‌و
رژێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی
پێشکه‌توو که
به‌لای چینه
زه‌حمه‌تکێشه‌کاندا
دایبشکێنێته‌وه
ده‌رۆن ، ئه‌وا
له گۆڕه‌پانی
سیاسی ئیمڕۆی
کوردستاندا
زۆر له‌و حزب
و رێکخراوانه
هه‌ن که به‌و
پێوانه‌یه
له هێزی چه‌پ
ده‌ژمێردرێن .
بۆیه بنکه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چه‌پ، له چه‌ندین
رێکخراودا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و
به‌شی هه‌ره
زۆری ئه‌و حزب
و رێکخراوانه‌ی
کوردستان پێکده‌هێنن
که
چالاکییان هه‌یه‌و
کار ده‌که‌ن،
به‌ڵام
جاران له
عێراقدا حزبی
شیوعی عێراق
خولگه‌ی چه‌پی
کوردستانی و
عێراقی بووه،
له ئێران‌دا
حزبی توده
خولگه‌ی چه‌په‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بوو، له
پارچه‌کانی
دیکه‌ش هه‌مان
پێوه‌ر هه‌بوو،
که‌چی ئه‌مڕۆ
به‌هۆی ئه‌و
گۆڕانکاریانه‌ی
که به‌سه‌ر
کوردستان و
عێراق و رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و
بلۆکی سۆڤێتی
دا هاتوون،
به‌هۆی ئه‌و
لێکترازان و
دابڕانانه‌ی که‌به‌سه‌ر
ئه‌و حزبانه‌و
هاوشێوه‌کانیاندا
هاتوون، به‌هۆی
ئه‌و
لێکترازان و هاوێربوونه
به‌رده‌وامانه‌ی
که‌به‌سه‌ر
رێکخراوه چه‌په‌کانی
کوردستان به‌تایبه‌تیش
به‌سه‌ر (کۆمه‌ڵه)دا
هاتوون و دێن،
رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی
چه‌پ له کورتی
داوه، به‌ڵام
دیسانه‌وه
ده‌کرێ به نه‌خشه
رێگه‌یه‌ک
رێکخراوه چه‌په‌کانی
کوردستان به‌ره‌و
هاوپه‌یمانی
بڕۆن و هێزی
چه‌پ ئه‌کتیڤ
و کارا بکه‌ن،
ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی
رابردوودا
کێشه‌ی
کوردستان یان
کێشه‌ی کورد
له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا له‌لایه‌ن
چه‌په‌کانه‌وه
رێبه‌رایه‌تی
ده‌کرا، هێزه
چه‌په‌کانی
ئه‌و وڵاتانه‌ی
که
کوردستانیان
به‌سه‌ر دابه‌شکراوه
مافی
بڕیاردانی نه‌ته‌وه‌ی
کوردیان ده‌سه‌ڵماندو
له به‌رنامه‌کانیاندا
جێگه‌یان بۆ
ده‌کرده‌وه،
راشکاوانه
داکۆکیان له
ماف و ئازادیه‌کانی
کوردستانیان
ده‌کرد،
بانگه‌شه‌ی
دیموکراسیان
ده‌کرد، تا
کۆتایی هاتنی
شه‌ڕی سارد ئه‌و
ره‌وشه به‌رده‌وام
بوو، به‌ڵام
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت هه‌م
حزبه کۆمۆنیسته‌کان
هه‌میش چه‌پی
کوردستانی که‌وتنه
ژێر گوشار‌و
پرسیاره‌وه،
بۆیه به‌ره‌و
سۆسیالدیموکرات
و لیبرال
بایان دایه‌وه،
بۆیه وا پێویست
ده‌کات که به‌خێرایی
چاو به مێژووی
رابردوودا
بخشێنین و هه‌ندێک
هه‌ڵوێستی چه‌پ
له قاو بده‌ین
، بڵێین:
1- پشتیوانیکردن
له ده‌وڵه‌تمه‌ردان،به‌تایبه‌تیش
پشتیوانیکردن
له عه‌بدولکه‌ریم
قاسم، هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ حزبی
به‌عس و سه‌دام،
خۆشاردنه‌وه
له‌بن چادری
ئیمام خومه‌ینی،
پێداگری له‌سه‌ر
یه‌کپارچه‌یی
خاکی ئه‌و
وڵاتانه‌ی که
کوردستانیان به‌سه‌ر
دابه‌شکراوه،
هاوپه‌یمانێتی
بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی
هه‌رێم، خۆ به
دوورگرتن له
بۆنه‌و ئاهه‌نگه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
خه‌ڵکی
کوردستان زیانێکی
گه‌وره‌ی به
بزاڤی چه‌پایه‌تی
و سه‌نگه‌ری
چینایه‌تی گه‌یاندووه.
2- بێده‌نگبوون
له‌به‌رانبه‌ر
هێرشه‌کانی
ئه‌مریکا بۆ
سه‌ر عێراق،
هاوسۆزی
نواندن له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه‌کانی
ئیسرائیل بۆ
سه‌ر ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که،
هه‌وڵنه‌دان
بۆ ده‌رخستنی
ماهیه‌ت و
روخساری
داگیرکاران و
هێزه به‌رژه‌وه‌نده‌خوازه‌کان
تای ته‌رازووی
رێکخراوه چه‌په‌کانی
لاسه‌نگ
کردوه‌و جه‌ماوه‌ری
سته‌مدیده‌ی
له‌خۆی تۆراندووه.
3- خۆ
بچووککردنه‌وه
له‌به‌رانبه‌ر
ده‌سته‌ڵاتدارانی
هه‌مه‌جۆر و
هه‌وڵنه‌دان
بۆ دامه‌زراندنی
مێدیاێکی به‌هێز
و پڕ زانیاری کاریگه‌ری
زۆری له‌سه‌ر
په‌رته‌وازه‌کردنی
خه‌ڵک دا هه‌بووه،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
چه‌پ به‌ره‌و
گۆشه‌گیری هه‌نگاوی
هه‌ڵێناوه‌ته‌وه،
که‌م کاریگه‌رو
ناکارابووه.
4- زۆربه‌ی
رێکخراوه چه‌په‌کان
یه‌کتریان په‌سند
نه‌کردووه،
هه‌روه‌ها ئه‌و
دابڕان و هاوێربوونانه‌ی
که له ریزه‌کانی
حزبه
کۆمۆنیسته‌کاندا
روویانداوه،
یان ئه‌و هاوێربوونه
به‌رده‌وامانه‌ی
که له ریزی
رێکخراوه چه‌په‌کانی
کوردستاندا روویانداوه،
کاریگه‌ری نه‌رێنیان
له‌سه‌ر ئه‌ندامانی
ئه‌و حزبانه
داناوه، رۆشنبیرانیان
بێهیوا
کردووه بۆیه
به‌ناچاریه‌وه
به‌ره‌و حزبه
ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
رۆیشتوون و هه‌وڵیانداوه
شوێنی خۆیان
بگرن و پشکی
خۆیان مسۆگه‌ر
بکه‌ن.
5- چه‌پی
کوردستانی له
خۆڕاوه حزب و
هێزی ده‌ره‌کی
کردووه به
چاوگ و مه‌رجه‌عی
خۆی، له‌کاتێکدا
ئه‌و چاوگ و
مه‌رجه‌عانه
زانین و شاره‌زاییان
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی
کورده‌واری و
خواستیه‌کانی
کوردستانیان
نه‌بووه،
ئامانجیان
مسۆگه‌رکردنی
به‌رژه‌وه‌ندێکی
گه‌وره‌تر
بووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه
شکستی ئه‌و
چاوگ و مه‌رجه‌عانه
کاریگه‌ری نه‌رێنیان
له‌سه‌ر
رێکخراوه چه‌په‌کان
و که‌سه چه‌په‌کان
داناوه، ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پیش له
کۆمه‌ڵی کورده‌واری
به‌فه‌رامۆشی
سپێردراوه.
ئه‌گه‌ر له‌دوای
راپه‌ڕینی به‌هاری
1991 تا ئێستا سه‌یری
مێژووی چه‌په‌کانی
کوردستان بکه‌ین،
ده‌بینین، به‌رده‌وام
له
هاوێربوون و
دابڕان‌دا
ژیاون، ته‌نیا
له دوو قۆناغدا چه‌په‌کانی
باشووری
کورددستان له
ده‌وره‌ی یه‌کتر
خڕ بوونه‌ته‌وه،
یه‌که‌میان
له‌ساڵی 1994
لیژنه‌ی
هاریکاری چه‌په‌کانی
کوردستان له
چوار لایه‌نی
' حزبی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان،
پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان،
حزبی رزگاریی
کوردستان و رێکخراوی
تێکۆشانی
کوردستان' پێکهات،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕی نێوه
خۆ ئه‌و لیژنه‌یه
مردار بۆوه، دوای
راوه‌ستانی
شه‌ڕی نێوه‌خۆش
باسی لێوه نه‌کرایه‌وه‌و
زیندوو نه‌کرایه‌وه.
دووه‌میان ئه‌و
هاوپه‌یمانێتیه‌ی
ئێستایه که
بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی
کوردستان له
نێوان حه‌وت
لایه‌نی چه‌پ
و پێشڤه‌ڕۆ
پێکهێنراوه.
له به‌ر
رۆشنایی خوێندنه‌وه‌ی
چه‌ند دێڕێکی
مێژووی
رابردوو، له
سۆنگه‌ی
خواسته‌کانی ئه‌م
قۆناغه ده‌کرێ،
ئه‌رکه هه‌نووکه‌ییه‌کانی
چه‌پ له‌م
خاڵانه‌دا چڕ بکه‌ینه‌وه:
1- رێکخراوه
چه‌په‌کان
خۆیان به
نوێنه‌ری
چینه هه‌ژاره‌کان
ده‌زانن و به‌رژه‌وه‌ندی
تێکڕای
دانیشتووان
ده‌پارێزن به‌ڵام
راستڕه‌وه‌کان
خۆیان به
نوێنه‌رای هه‌موو
گه‌ل ده‌زانن
و به‌رژه‌وه‌ندی
توێژێکی
بچووک ده‌پارێزن،
راستیه‌که‌ی
مه‌سه‌له‌ی نوێنه‌رایه‌تی
جه‌ماوه‌ر به
ئامانجه‌کانی خودی جه‌ماوه‌ر
خۆیه‌وه به‌نده، ئایا چ
رێکخراوێک ده‌توانێت
ئه‌و
ئامانجانه
له ئه‌ستۆی
خۆی دابنێ ؟
دروشمی راستی
بۆ هه‌ڵبکات ،
به‌چاکترین
شێوه
رێکیبخات ، باشترین
شێواز بۆ خه‌باتی
بدۆزێته‌وه
، به
کورتترین
رێگه‌دا ره‌وته
مێژووییه‌که‌ی
ئاڕاسته
بکات ، به‌ره‌و
سه‌رکه‌وتنی
ببات ، ئه‌و
رێکخراوه ده‌بێته
نوێنه‌ری
راسته‌قینه‌ی
جه‌ماوه‌ر و رۆڵی
نوێنه‌رایه‌تی
ده‌گێڕێ! ئه‌مه‌ش
به نزیکبوونه‌وه‌ی
ئه‌و حزب و
رێکخراوو
گرووپانه‌وه
ده‌بێ که
ئایدیا‌و هێڵی
سیاسی و ڕامانیان
له‌گه‌ڵ یه‌کدا
ته‌بایه، به
کۆکردنه‌وه‌ی
ئه‌و
رێکخراوانه
هه‌م رۆڵی چه‌پ
به‌رچاوو گه‌وره‌تر
ده‌بێته‌وه
هه‌میش ره‌وشێکی
سیاسی جیاواز
دێته ئارا‌و
گۆڕه‌پانی
سیاسی ده‌گۆڕێ.
ئه‌مه‌ش هه‌م
له قازانجی
هێزی چه‌پ و
هه‌میش له
قازانجی کێشه‌ی
ره‌وای
کوردستان دا
ته‌واو ده‌بێ،
به‌ڵام له‌م
قۆناغه‌دا ده‌بێ
لایه‌نه چه‌په‌کان
ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی
ئێستایان
بپارێزن و گه‌شه‌ی
پێبده‌ن و گه‌وره‌تری
بکه‌ن، به کورتیه‌که‌ی
ده‌بێ کۆتایی
به
هاوێرکاری و
دابڕان بهێنن
و له ژێر چه‌ترێکدا
کۆببنه‌وه‌و
درێژه به
تێکۆشان بده‌ن.
2- رێکخراوه
چه‌په‌کان له
پڕۆگرامه‌کانیاندا
مافی لیبرالی
یه‌کسانی ژن و
پیاویان سه‌لماندووه
به‌ڵام له
کرده‌وه‌دا
سیاسه‌تێکی
کۆنه‌پارێزانه‌یان
به‌سه‌ردا
زاڵه، به‌ده‌گمه‌ن
ژنێک ده‌گاته
پۆستی سه‌رکردایه‌تی
و مه‌ڵبه‌ندی
بڕیارده‌ر.
ئێستا کێشه‌ێکی
گه‌وره له
کۆمه‌ڵی
کورده‌واریدا
به ناوی کێشه‌ی
ژنانه‌وه هه‌یه،
رۆژانه ژنان
و کچان به‌ره‌و
مه‌رگ ده‌ڕۆن،
سته‌میان
لێده‌کرێ،
رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش
هه‌ست به ئێش
و ئازاری
ژنانی
کوردستان ده‌که‌ن،
بۆیه ده‌بێ چه‌پی
کوردستانی ئه‌و
کێشه‌یه به
هی خۆی بزانێ
و خاوه‌ندارێتی
لێبکات، به‌وهۆیه‌وه
هه‌م بنکه‌ی
جه‌ماوه‌ری
خۆی فراوان ده‌کات،
هه‌میش
راستگۆیی له‌به‌رانبه‌ر
ئامانج و
دروشـمه‌کانی
خۆیدا پێشان
ده‌دات.
3- چه‌پی
کوردستانی ده‌بێ
له‌ژێر
کاریگه‌ری
شکستی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و
وڵاتانی به‌ناو
سۆسیالیستی
بێته ده‌رێ،
ده‌بێ باوه‌ڕ
به سه‌رکه‌وتن
نوێ و گه‌وره‌تر
بکاته‌وه، بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ده‌کرێ سه‌رکه‌وتنی
چه‌په‌کانی
وڵاتانی دیکه‌ی
جیهان به‌نموونه
وه‌ربگرێ و
شوێن پێی ئه‌وان
هه‌ڵبگرێته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی
که ئه‌مریکاو
هێزه راستڕه‌وه‌کانی
جیهان هه‌وڵده‌ده‌ن
ئه‌ندێشه‌ی
چه‌پ و هێزی
چه‌پ بۆ یه‌کجاره‌کی
به تێكشکاوی
بهێڵنه‌وه،
به‌ڵام سه‌یر
ده‌که‌ین چه‌په‌کانی
نیکاراگوا له
ساڵی 2006 و چه‌په‌کانی
پاراگوا له ساڵی 2008 و چه‌په‌کانی
سلفادۆر له
ساڵی 2009 سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌ست
هێناوه، ئه‌مه
بێجگه له سه‌رکه‌وتنی
چه‌په‌کانی دیکه‌ی
ئه‌مریکای
لاتین و ئه‌وڕوپا.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه
ده‌بێ چه‌پی
کوردستانی لێبڕاوانه
ئومێدی به سه‌رکه‌وتن
گه‌وره‌تر
بکات و رۆڵی
پێشه‌نگایه‌تی
کۆمه‌ڵی کورده‌واری
وه‌ربگرێته‌وه.
4- ده‌بێ چه‌په‌کانی
کوردستان
باوه‌ڕیان به
نوێ بوونه‌وه‌و
سۆسیالیستی
هاوچه‌رخ هه‌بێ
و هه‌نگاوی بۆ
هه‌ڵبگرنه‌وه.
نوێ بوونه‌وه‌و
سۆسیالیستی
سه‌ده‌ی 21 خۆی
له پێشنیاری
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی
ئه‌مریکای
لاتین و
نوێکاری ئه‌و
بیرمه‌ندانه‌ی
بیری سۆسیالیستی
هاوچه‌رخ دا
ده‌بینێته‌وه
که له ئه‌مریکاو
ئه‌وڕوپادا
بانگه‌شه‌ی
بۆ ده‌که‌ن.
5- چه‌په‌کانی
کوردستان ده‌بێ
پێوه‌ندی و
هاوخه‌باتی
خۆیان له‌گه‌ڵ
چه‌په‌کانی
وڵاتانی ناوچه‌که
به‌تایبه‌تیش
له‌گه‌ڵ چه‌په‌کانی
ئه‌و وڵاتانه‌ی
که
کوردستانیان به‌سه‌ردا
دابه‌ش کراوه،
تووند‌و به‌هێز
بکه‌ن، به‌ومه‌رجه‌ی
ئه‌وانیش
مافی بڕیاردان
و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان بسه‌ڵمێنن.
6- چه‌پی
کوردستانی
نابێ چاوی له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
حزبه راستڕه‌وه‌کانی
وڵاتانی جیهان
بێ، ده‌بێ
لێبڕاوانه
کار بکات تا
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه
چه‌پ و یه‌کسانیخوازه‌کانی
وڵاتانی
جیهان دروست
بکات،
هاوسۆزی ئه‌وان
به‌لای دۆزی
ره‌وای گه‌لی
کوردستان
رابکێشێ.
7- چه‌پی
کوردستانی ده‌بێ
له قاوغی شه‌رماوی
بێته ده‌رێ و
راشکاوانه
رێبه‌رایه‌تی
داخوازی و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
جه‌ماوه‌ر
بکات،
لێبڕاوانه
بۆ کۆمه‌ڵێکی
یه‌کسان و وه‌کهه‌ڤ
تێ‌بکۆشێ، ئه‌وه‌ش
خۆی له
به‌ر‌به‌ره‌کانێ
له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵکارو
مشه‌خۆران دا
دبینێته‌وه.
چه‌په‌کان ده‌بێ
به پله‌ی یه‌که‌م
داکۆکی له
خواسته‌کانی
ئابوری و
سیاسی
کرێکاران، زه‌حمه‌تکێشان
،جووتیاران،
چینی چه‌وساوه‌و
هه‌ژارو سته‌مدیده‌کانی
کوردستان بکه‌ن.
8- چه‌پی
کوردستانی ده‌بێ
سه‌ربه‌خۆیی
و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
بکات به
دروشم و
ئامانجی
راستینی خۆی و رێ له ده‌ره‌به‌گ
و بازرگانان و
به‌رژه‌وه‌ندخوازاندا
بگرێ.
رێکار
ئه‌حمه‌د
سکرتێری
گشتی
حزبی
رزگاریی
کوردستان
15-07-2009