ئۆپۆزیسیۆن له کوێ
دارایی په‌یدا بکات؟!
له سیسته‌می دیموکراتیدا، به یاسا
بودجه بۆ رێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ییه‌کان دیاری ده‌کرێ.
ئه‌رکی په‌یداکردنی داهاتی هێزه سیاسیه‌کان
و ئه‌وانی دیکه له ئه‌ستۆی حکومه‌تدا ده‌بێ. هه‌موو
لایه‌نه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌نگی پێویست دێنن و
ده‌گه‌نه پارله‌مان و ده‌سته‌ڵات، ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک
بێت له هه‌ڵبژاردن ده‌دۆڕێن و ناگه‌نه په‌رله‌مان،
بۆ راپه‌ڕاندنی کار‌و چالاکیه‌کانیان پێویستیان
به بودجه ده‌بێ و داوای کۆمه‌ک و هاوکاری له حکومه‌ت
ده‌که‌ن، لێ مخابن له باشووری
کوردستان ره‌وشه‌که پێچه‌وانه شکاوه‌ته‌وه، 15 ساڵ زیاتره که حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم داگرتووه، مه‌کته‌بی سیاسی
حزب بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کان و رێکخراوه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ییه‌کان
ده‌دات و خۆی به خاوه‌نی سه‌رچاوه‌کانی داهات ده‌زانێ.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ندێ به‌رپرسی ناو ئه‌و حزبه ده‌سته‌ڵاتدارانه
هاوکاری کردنی ئۆپۆزیسیۆن به قه‌ڕه‌مات
ده‌زانن و ره‌تی ده‌که‌نه‌وه!.
حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی باشووری
کوردستان به‌درێژایی کاروانی تێکۆشانی
خۆیان هه‌ورازو نشێوی زۆریان دیووه،
دووچاری ده‌یان ته‌نگژه‌ی ئابووری بوونه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی
گه‌شه‌و چالاکیه‌کانیان داوای کۆمه‌ک و هاوکاری جۆراوجۆرایان
له خه‌ڵک و وڵاتان و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان
کردووه. هه‌ندێجار هاوکاری مه‌رجداریشیان په‌سندکردووه‌و
وه‌ریانگرتووه. کۆمه‌ک و هاوکاری وڵاتانی دراوسێ
بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ربووه که نابینا
و که‌ڕه‌کانیش هه‌ستیان پێکردوون. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ
کاتدا کۆمه‌ک و هاوکاری دارایی‌یان له رژێمی
سه‌دامیش وه‌رگرتووه.
به کۆمه‌ک و هاوکاری وڵاتان و به
گلدانه‌وه‌ی داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێگه‌یه‌کی
ئابووری ئه‌ستوور بۆ حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان و ئه‌ندامانی
ئه‌وان دروست بووه. ئێمه ( به حزب و سه‌رکرده‌کانیانه‌وه) زۆربه‌مان
له‌و دیوو بووین، له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی به‌هاری
1991 به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاینه‌وه، که‌چی ئێستا
هه‌ندێک حزب بوونه‌ته داراو سه‌رمایه‌دار، ئه‌ندامانی خۆشیان
ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه. ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی حزبه‌کان چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی
کوردستان پێکدێنن، بازاڕی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
پاوانکراوه. سه‌روه‌ت و سامانێکی بێ ژماریان کۆکردۆته‌وه،
به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین : سه‌روه‌ت و
سامانی ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌مڕۆ دارا و ده‌وڵه‌مه‌ندن،
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه‌ش که سه‌روه‌ت و سامانیان
کۆکردۆته‌وه‌و ڤێلاو باڵاخانه‌ی مۆدێدرنیان
به‌رزکردۆته‌وه و کۆمپانیای جۆراوجۆریان
دامه‌زراندووه، به رێگه‌ی ناڕه‌وا کۆکراونه‌ته‌وه، لانی
که‌م له داهاتی هه‌رێم و قوتی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌ستیان
به‌سه‌ردا گیراوه. ،که‌چی ئێستاکه ئه‌وان بێباکانه و
راشکاوانه یاسا پێشێل ده‌که‌ن، نه سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان
ئاشكرا ده‌که‌ن و نه لیژنه‌ی ده‌ستپاکی بۆی هه‌یه
باسیان لێوه بکات، که‌چی وێڕای ئه‌وه‌شه‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بایان دیبێ نه باران قسه فڕێده‌ده‌ن
و ده‌ڵێن : با ئۆپۆزیسیۆن بۆ خۆی
سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆی په‌یدا بکات !.
به درێژایی 15 ساڵی
رابردوو ناڕه‌وایه‌تێکی گه‌وره له‌هه‌مبه‌ر هێزه
سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی ماندوونه‌ناس به‌ڕێوه‌چوو.
وڵاتپارێزی و نیشتمانپه‌روه‌ی، تێکۆشان
و مێژووی پاک نه‌کراوه‌ته پێوانه بۆ هاوکاری و دۆستایه‌تی،
مه‌یل و وابه‌سته‌یی وشه‌ی یه‌که‌م و کۆتایی
بووه. نه‌ک پاداشتی خه‌ڵکی شۆرشگێر و زیان لێکه‌وتوو،
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیه‌کان نه‌دراو‌ه‌ته‌وه، به‌ڵکو
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که کرێگرته‌ی رژێمی
به‌عس بوون، ده‌ستیان له کاره‌سات و وێرانکاریه‌کانی
کوردستاندا هه‌بووه رێزیان لێگیراوه، هاوکاری
دارایی کراون و ژیانی باشیان بۆ فه‌راهم
کراوه. ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتووه که چاوێک به‌و ناڕه‌وایه‌تیه
بگێڕدرێته‌وه، ته‌رازووی لاسه‌نگ راست بکرێته‌وه.
پارله‌مانی کوردستانی یاسای
ژماره 17ی له ساڵی 1992 ده‌رچوواندووه، به‌وپێیه،
ده‌بێ حکومه‌ت هه‌م مۆڵه‌تی کارکردنی فه‌رمی
به هێزه سیاسیه‌کان بدات و زه‌مینه‌ی کار‌و چالاکیان
بۆ بره‌خسێنێ، هه‌م بودجه‌ی تایبه‌تیشیان
بۆ ده‌ستنیشان بکات. له وڵاتانی جیهاندا، حكومه‌ت
نه‌ک ته‌نیا له ڕووی داراییه‌وه هاوکاری هێزه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ییه‌کان
ده‌کات، به‌ڵکو بۆ راپه‌ڕاندنی کار‌و چالاکیه‌کانیان
هاوکاری و پشتیوانیان ده‌بێ. بۆ پێشكه‌وتن و
سه‌رخستن دڵگه‌رمیان ده‌کات . بێگومان سه‌رکرده‌کانی حزبه
سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان ئاگایان له‌وه هه‌یه که وڵاتانی
ئه‌وروپا نه‌ک به ته‌نیا بودجه بۆ هێزه سیاسییه‌کانی
خۆیان دابین ده‌که‌ن، به‌ڵکو هاوکاری ته‌واوی
ئه‌و رێکخراوه رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ش
ده‌که‌ن که ره‌وه‌ندی کۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه
له‌و وڵاتانه دروستیان کردوون.
هێزه سیاسیه‌کان به ده‌سته‌ڵات
و ئۆپۆزیسۆنه‌وه خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتمان
ده‌که‌نه ئارمانجی خۆیان و له پێناویدا تێده‌کۆشن.
ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌ش دانیشتووی یه‌ک نیشتمانن،
له ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسانن، له‌به‌رانبه‌ر یاساشدا یه‌کسانن و
که‌سیان سه‌روه‌رتر نین. ئه‌گه‌ر بۆ هێزێک ره‌وا بێ
که بودجه‌ی تایبه‌ت له حکومه‌ت وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌وانی
دیکه‌ش ره‌وا ده‌بێ که داوای بودجه‌ی تایبه‌ت بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان له بودجه‌ی حکومه‌ت،
بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆ خۆیان ده‌گێڕنه‌وه،
ئاماده‌ش نین ئاشكرای بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بودجه‌یان بۆ هێزه
سیاسیه‌کانیش ته‌رخان
کردووه، به‌ڵام هیچ پێوه‌رو رێساێک له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه مافی
ئۆپۆزیسیۆنه ئه‌گه‌ر داوای بودجه له حکومه‌ت بکات. کاتێ
حکومه‌ت بودجه‌یه‌ک بۆ ئۆپۆزیسیۆن ده‌بڕێته‌وه،
واتای ئه‌وه نیه که حزبی ده‌سته‌ڵاتدار خێری
پێده‌کات. ته‌رخان نه‌کردنی بودجه بۆ ئۆپۆزیسیۆن،
یان بڕینی بودجه‌ی ئۆپۆزیسۆن
واتای ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت راشکاوانه هاوێرکاری و جیاکاریه‌کان
گه‌وره ده‌کاته‌وه‌و هانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌دات
تا ده‌ست بۆ شوێنی دیکه درێژ بکات و لاسایی
ئه‌و بکاته‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان ده‌که‌نه ئامانجی
خۆیان، ده‌بێ چاوێک به‌و جیاوازکاریه بخشێننه‌وه
که له‌به‌رانبه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی دیکه‌دا پێڕۆ
کراوه‌و تا ئێستاش کاری پێده‌کرێ. حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
ئیتر بۆیان نیه به‌پێوانه‌ی رابردوو ره‌فتار
له‌گه‌ڵ داهاتی حکومه‌تدا بکه‌ن و به بێ هیچ رێساێک
گلی بده‌نه‌وه، هه‌قه حکومه‌تی هه‌رێم لێکۆڵینه‌وه
له داهاتی ئه‌و ساڵانه‌ش بکات که له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه ده‌ستی
به‌سه‌ردا گیرابوو. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان مافی
ره‌وای خۆیه‌تی پرسیار له‌و داهاته زۆروزه‌وه‌نده
بکات که به‌درێژایی 15 ساڵی رابردوو گلدرایه‌وه‌و
گیرفانی حزبی لێ پڕکرا. مافی ره‌وای خه‌ڵکه
داوای ئاشکراکردنی لیستی داهات و لیستی سه‌رفیات
بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی کوردستان باس له کرانه‌وه‌و ئاشکرایی
ده‌که‌ن، ده‌بێ چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی داهاتی
ساڵانی رابردوو بۆ رۆژنامه‌وان و پسپۆڕانی
بواری ئابووری و سیاسی بخه‌نه‌ڕوو. شاردنه‌وه‌ی
قه‌باره‌ی داهاته‌کان و شێوازی سه‌رفیاته‌که‌ی چله‌پۆپه‌ی
ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه به‌رجه‌سته ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری له په‌تای بێ‌بڕوایی نغرۆکردووه،
بێزاری کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان به لووتکه گه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر ئارمانج دیموکراتیزه‌کردنی
کوردستان و ئاواکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی متمانه‌دار و
به‌خته‌وه‌ر بێ، ده‌بێ گۆڕانکاری له ئه‌قڵ و
ژیریه‌کاندا بکرێ و کۆتایی به جیاکاری
و هاوێرکاری بهێنرێ و شێوازێکی دیکه بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه
و باوه‌ڕ ده‌کار بکرێ.
25-8-2006