ئه‌مریکا له ته‌نگژه‌ی راستین نزیک ده‌بێته‌وه
هه‌وڵه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی جۆرج بووشی سه‌رکۆمار و کابینه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ مسۆگه‌رکردنی ئامانجه‌کانیان له عێراق رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و شکست و ناکامی ده‌ڕوات ، ئێستا جگه له نه‌یارانی ئه‌مریکا، ده‌بینین هه‌م پارتی دیموکراتیخوازی ئه‌مریکا و هه‌م نانسی پلوسی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
و هیلاری کلنتنی پاڵێوراوی به‌هێزی دیموکراته‌کان بۆ پۆستی سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته رۆژ دوای رۆژ ره‌خنه‌کانی خۆیان توندتر و به‌ربڵاوتر ده‌که‌نه‌وه‌و داوای خشته‌یه‌کی دیاریکراو بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌که‌ن . ته‌نانه‌ت خودی سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له کۆششه‌کانی خۆی که‌م هیوا، به‌گومان و خه‌مساردبووه . له‌لایه‌که‌وه گه‌لی ئه‌مریکا چیتر ئاماده نیه پێشوازی له ته‌رمی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی بکات ، دایکان و باوکان و هاوسه‌رانی سه‌ربازه‌کانیش شێلگیرانه ده‌خوازن که سه‌ربازه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌عێراق به کوشتن نه‌درێن!! ئه‌مه وای له پارتی دیموکراتیخوازی ئه‌مریکاو ڕێبه‌رانی ئه‌و پارته کردووه که راشکاوانه‌تر و بێباکانه‌تر ره‌خنه له حکومه‌تی خۆیان بگرن و به که‌مترخه‌م و بێبه‌رنامه ناوی بهێنن . جۆرج بووش که نه‌خشه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی داڕشتبوو ، دووچاری گه‌وره‌ترین ناکامی بۆته‌وه ، نه‌ک هه‌نگاوه‌کانی له‌و بواره‌دا له جێگه‌ی خۆیاندا وه‌ستاون، به‌ڵکو نه‌توانراوه له عێراقیش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و له ئامانجه‌کانی خۆی نزیک بکه‌وێته‌وه . ئێستا دیموکراتیزه‌کردنی عێراق زیاتر له خه‌ون و خه‌یاڵی منداڵانه ده‌چێ . گه‌ل و وڵاتان ئاماده‌نین گوێ له به‌یت و بالۆره‌کانی دیموکراتیزه‌کردن بگرن ، ناچارن به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه‌دا بڕۆن و سه‌رمایه‌گوزاری سیاسی له‌سه‌ر بکه‌ن .
پلانه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فگانستان و عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی شکست و دۆڕاندان ، حکومه‌تی ئه‌مریکا و خودی جۆرج بووش نه ئاماده‌ن به‌خۆیان دابچنه‌وه ، نه ده‌شتوانن رێگه‌ی سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکه‌ن .
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه جۆرج بووش و حکومه‌تی ئه‌مریکا دووچاری له خۆگۆڕان و بایی بوون هاتبوون ، پێوانه‌یان بۆ هیچ حکومه‌ت و وڵات و به‌رنامه‌یه‌کی دیکه نه‌ده‌کرد ، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌یان نه‌ده‌کرد ، ئه‌وان هیواداربوون به کورتترین کات ، به که‌مترین سه‌رمایه و زیان ، زۆرترین ده‌ستکه‌وت بۆ خۆیان و بۆ ئه‌مریکیه‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن و مێژووێکی مه‌زن بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن ،راشکاوانه ته‌کانه‌یی خۆیان بۆ سه‌د ساڵ راده‌گه‌یاند . ئێستا هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بۆته‌وه ، پلان و به‌رنامه‌کان کورتیان هێناوه ، تێڕوانینی سیاسی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ، هاوپه‌یمانه‌کانی خۆشیان به گومانه‌وه له پلان و سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌ڕوانن .
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وی بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی ، ئه‌مریکا به رێنوێنێ به‌ریتانیا به‌رنامه‌ی داگیرکاری و زلهێزی خۆی داڕشت ، پێیانوابوو سه‌ده‌ی نۆزده‌ی به‌ختی به‌ریتانیا بۆ ئه‌مریکا زیندوو ده‌بێته‌وه ، ئه‌وان ده‌توانن له‌شکرکێشی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و هه‌موو جیهان بکه‌ن و ئیمپراتۆریه‌تی مه‌زن دروست بکه‌ن ، به‌ڵام گیانی خۆڕاگری و خه‌باتی گه‌لانی رزگاریخوازو تینووی ئازادی ئه‌و راستیه‌یان سه‌ڵمانده‌وه که ئیتر مێژوو بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه ، گه‌لان بنده‌ستی و داگیرکاری په‌سند ناکه‌ن و به‌دوای ئازادی و پێشکه‌وتنی زۆرتردا ده‌گه‌ڕێن .
ئه‌مریکا هه‌زاران کیلۆمه‌تری بڕی و به‌خه‌یاڵی خاپاندنی گه‌لان هاته رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بانگه‌شه‌ی ئازادی و رزگاری کرد ، گه‌لی کورد و گه‌لانی ژێرده‌ست ئاواته‌خواز بوون که له ده‌سته‌ڵاته ملهوڕو داپلۆسێنه‌ره‌کان رزگارییان ببێ ، به‌ڵام دوای رووخاندنی سه‌دام بینیمان ئه‌مریکا به سه‌رکه‌وتنه‌کانی مه‌ست و حه‌یران بوو ، له‌ته‌واوی به‌ڵێنه‌کانی خۆی پاشگه‌زبۆوه . وه‌کو سه‌رده‌ستانی پێشووی به‌غداد له‌به‌رانبه‌ر کورد و شاری که‌رکوکدا ره‌فتاری کرد ،ئیدی ئاشکرابوو که ئه‌مریکا بۆئه‌وه نه‌هاتووه تا ئازدی و رزگاری بۆ گه‌لان مسۆگه‌ر بکات، ته‌نانه‌ت هیچ مرۆڤێکی ژیر ناتوانێ باوه‌ڕ به‌وه بهێنێ که ئه‌مریکا به‌و پێشینه‌ی که هه‌یه‌تی خۆبه‌خشانه هه‌زاران ملیار دۆلار سه‌رف بکات و بێ گه‌لانی ناوچه‌که له سه‌دامی دیکتاتۆر و خوێن‌ڕێژ رزگار بکات !! . ئێستا ئاشکرا بووه بۆ ئه‌وه هاتووه له ناوچه دابکوتێ و نه‌ڕواته‌وه ،بۆئه‌وه هاتووه سه‌رمایه‌ی ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه بدزێ و هه‌ڵلوشێ. بۆ ئه‌وه هاتووه کولتور و سیاسه‌تی خۆی له ناوچه‌که‌و جیهاندا پیڕۆ بکات ، بۆئه‌وه هاتووه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێبه‌ندوباری سه‌رمایه‌داری هاوشێوه‌ی خۆی ئاوا بکات ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ست و کولتوری نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین یه‌کناگرێته‌وه . به ئایدۆلۆژیای مرۆڤی ئازاد و رزگار نامۆیه ، پێچه‌وانه‌ی خه‌ون و حه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاته ، بۆیه ئێستا ئه‌مریکا هه‌ست به گه‌وره‌یی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی سه‌ر رێی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه‌کانی خۆی ده‌کات .
ده‌کرێ راشکاوانه بڵێین که گروپه تووندڕۆ و ده‌مارگیره‌کانی مه‌زهه‌بی خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا کردووه ، ئه‌مریکا له په‌نای پاساوی بنبڕکردنی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریستانه‌وه درێژه به به‌رنامه‌کانی خۆی ده‌دات و هه‌وڵده‌دات که هاوسۆزی گه‌لان و حکومه‌ته‌کان بۆلای خۆی رابکێشێ . ئه‌مریکا له‌بن په‌رده‌ی شه‌ڕی تیرۆر و تیرۆریستان زۆر چالاکانه هه‌وڵیداوه سیاسه‌ته‌کانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا به‌ڕێوه‌ببات ، ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ی له عێراق و ناوچه‌که به‌و هه‌ڕه‌شه تراویلکه‌ییه گرێداوه ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌وان له ناوچه‌که نه‌بن ئیدی تیرۆرستان دۆزه‌خێکی گه‌وره دروست ده‌که‌ن ، ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه ده‌سووتێنن ، که‌چی هێندێک له چاودێران دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌کار بوونی ئه‌و گروپه تووندڕۆیانه به فیتی خودی ئه‌مریکا لێکده‌ده‌نه‌وه‌و پێیانوایه که له ژێره‌وه به هاوکاری و پاره‌ی ئه‌مریکا دامه‌زراون ، نموونه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فگانستان و رێکخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ده‌ن !!
وێڕای هه‌موو ئه‌و راستیانه هێشتا ناکرێ دوارۆژی ناوچه‌که پێشبینی بکرێ ، به‌ڵام هاوکێشه سیاسیه‌کان و رووداوه ترسناکه‌کان ئاماژه‌ی ئاشكرا به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مریکا له ته‌نگژه‌یه‌کی راستین نزیک ده‌بێته‌وه ، نه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کاندا سه‌رکه‌وێ نه بوێری ئه‌وه‌شی تێدا هه‌یه راشکاوانه دان به شکستی خۆی بنێ و هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌که بکشێنێته‌وه !!
16-3-2007