نووسینی بابەت بە گۆتەگۆت!

لەماڵپەڕی 'سبەی' دا، کاک هێمن کامیل، بابەتێکی لەژێر ناوی 'دۆزەخی لیبیا لەسەردەمی قەزافی'دا بڵاوکردۆتەوە. نووسینەکە پشتی بە قسەو گۆتەگۆتی هەندێک خەڵکی لیبی بەستووە کە لە میسر بۆیان گێڕاوەتەوە.

سەرەتا دەبێ بگوترێ کە بابەت بە گۆتەگۆت و بە قسەو زانیاری نەیارو هاوڕک نانوسرێ. بابەتی رۆژنامەوانی دەبێ پشت بە بەڵگەو دیکۆمێنت ببەستێ. کەسێک ئەگەر بیەوێ بابەتێ پڕ زانیاری پێشكەش بە خوێنەر بکات، دەبێ لایەنی کەم راو سەرنجی یارو نەیار وەربگرێ. ئەگەر خۆیشی بەخت یاوەری نەبێ و نەچێتە ئەو وڵاتە، دەبێ بەنێو ئەرشیفی رۆژنامەکاندا بگەڕێ. واتە دەبێ چاو بە بابەتی رۆژنامەکان بخشێنێ و بابەتی پەیوەندداری نووسەرانی دیکە بخوێنێتەوە.

نزار قەبانی شاعیری ناوداری عەرەب، سەبارەت بە قەزافی دەڵێ: (إن معمر القذافي ليس زعيما كلاسيكيا ليناقش بطريقة النقد الكلاسيكي، وليس تمثالا محدد القسمات في متحف الشمع العربي. إنه ظاهرة استثنائية، كالبرق، والرعد، ورياح الخماسين).

کەواتە ئەو شاعیرە عەرەبە کە هەمیشە وەک رەخنەگرێکی سیاسی دەرکەوتووە، قەزافی بە دیاردەیەکی ئاوارتە ناوبردووەو پەسنی کردووە.

شارەزایانی بواری ئابووری هاوڕان کە قەزافی تەکانێکی بابەتی بە رەوشی ئابووری لیبیا دا. لایەنی کەم دەستی دەرکی لە نێو وڵات دوور خستەوە. هەموو بنکەو مۆڵگەکانی ئەمریکی و بەریتانی دەرکرد؛ بۆ دژایەتی کردنی ئیسرائیل و لەشەڕی دژ بە ئیسرائیل دا، قەزافی فڕگەکانی وڵاتەکەی بۆ فڕۆکەکانی میسر خستە سەرپشت. بەڵگە مێژووییەکان پێمادەڵێن ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدرێژایی فەرمانڕەوایەتی قەزافی لە لیبیا کوژراون، لە  کوشتاری  دە رۆژی شەڕی نێوەخۆی گروپە نەیارەکانی ئێستا کەمتر بووە.

رۆنالد رێگن، یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەمریکا سەبارەت بە قەزافی گوتویەتی: (إن ما يقلقنا هو أن القذافي يقوم بدور أكبر من حجم ليبيا أضعاف المرات).

هەروەها جەیمس پیتریس شارەزا لە کاروباری سیاسەتی ئەمریکا  سەبارەت بە لیبیا دەڵێ : (إنه من الواضح تماما أن الحرب ضد ليبيا كانت كلها سواء استراتيجيا أم ماديا حرب حلفاء الناتو وإن تصوير هذا الخليط من أنصار الملكية والأصوليين الإسلاميين المنفيين إلى لندن وواشنطن وكذلك المنشقين عن معسكر القذافي لهذه الحرب بأنها ثورة تحرير هو محض دعاية كاذبة).

مێدیاکانی جیهان، دیدارو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ هەزاران کەسی لیبی کردووە، زیاتر لە ٩٠٪ پێیانوایە کە رەوشی لیبیا لەسەردەمی قەزافیدا یەکجار باش بووەو هەرگیز بە رەوشی ئێستا بەراورد ناکرێ.

ئەحمەد بو عیسا، کە بۆ خۆی نووسەرێکی عەرەبە، سەبارەت بە قەزافی دەڵێ: (العقيــد معمر القذافي: حقائق لايمكن إنكارها، لأنـه لــم يعتــرف بالكيــان الأســرائيلــي. لأنــه أمــم النفــط والمصــارف وتــرك مئــات المليــارات الليبـيـيـن. لأنـه أسـس النظــام الجمــاهيــرى وسلطــة الشعـب. لأنـه ثــأر مـن أيطــاليـا وركعهــا وأجبــرها علـى الأعتــذار. لأنـه طـــرد القــوات والقــواعــد الأجنبيـة عـن أرض الـوطـن . لأنـه مــزق ميثــاق الأمــم المتحــدة فــي عقــر دارهــا.. لأنـه متشبـت بـأصــالتــه ونصـب خيمتـه غصبــا فـي عـواصـم أوربـا.. لأنـه فــرض اللغــة العــربيـة لغـة رسميـة فـي الأمــم المتحـدة .. لأنـه دعــم حــركــات التحــرر فــي كــل المعمــورة.. لأنـه أنجــز معجــزة العصــر النهــر الصنــاعــى العظيــم).

عەبدولسەلام ئەلبەدینی، مامۆستای زانستە سیاسیەکانی زانکۆی تەرابلوس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: (إننا نعيش اليوم في ليبيا حالة فريدة من نوعها إذ لم يعد هناك نظام وإنما أنظمة تتمثل بالميليشيات التي تسعى إلى فرض منطقها بقوة السلاح والعنف، واشار إلى أن هذه الميليشيات وبالنظر لكونها متكافئة تقريبا في العتاد العسكري تلجأ إلى التهديد والضغط للحصول على ما تريده وهذا ما رأيناه حين ضغطت على الحكومة المركزية من خلال اختطاف رئيس الوزراء علي زيدان).

دکتۆر ناجی بەرەکات لە وتارێکدا  کە رۆژی ٥-١-٢٠١٥، لە پێگەی عین لیبیادا بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: (القتل والتعذيب والخطف في ليبيا الآن هو أسوأ مما كانت عليه في زمن القذافي. الفساد المالي وسرقة أموال الدولة هو أسوأ من ذلك، ذبح الناس يحدث دون وجه حق وبمجرد اختلاف في الرأي وكل هذا لم يكن موجود قبل الثورة وخاصة أن يذبح ليبي اخوه الليبي).

ماڵپەڕی سەما لەرۆژی ٢١-٣-٢٠١٣ سەبارەت بە لیبیا نووسیویەتی:

حقائق لا يعرفها الكثيرون عن ليبيا في عهد القذافي

١/استهلاك الكهرباء في البيوت مجاني

٢/استهلاك المياه في البيوت مجاني.

٣/سعر لتر من البنزين لا يتجاوز 0.8 يورو.

٤/لبنوك الليبية لا تأخذ فوائد.

٥/ المواطن لا يدفع أي ضريبة.

٦/ ليبيا تحتل المراتب الأخيرة من بين الدول التي تمتلك ديون.

٧/سعر شراء السيارات في ليبيا هو نفس سعر الشراء من المصانع.

٨/كل طالب يريد إكمال دراسته في الخارج تدفع له الحكومة منحة شهريا.

٩/كل طالب يحصل على شهادة جامعية يحصل على راتب حتى دون عمل.

١٠/عندما يتزوج الليبي يحصل على قطعة أرض مجانية تصل إلى 150 متر مربع أو مسكن والعرس مجاني.

١١/كل عائلة ليبية مسجلة تحصل على 3000 يورو شهريا.

١٢/ كل عاطل عن العمل يحصل على 700 يورو شهريا.

من لێرەدا نەمویستوە هیچ شتێک لەلایەن خۆمەوە بنووسم، هەرچەندە زانیاری زۆر وردی دیکە سەبارەت لیبیا لەسەردەمی قەزافیدا هەیە و پێماندەڵێن کە ئێستای لیبیا هەرگیز بە سەردەمی قەزافی بەراورد ناکرێ، ئەوکات بەهەشت و ئێستاش دۆزەخە.

رێکار ئەحمەد

rekarahmed@hotmail.com

١٠-١-٢٠١٧