کاک
فه‌له‌که‌دین
راکه‌ت ده‌مته‌زێنێ
له
ژماره(٢٤٧)ی‌هه‌فته‌نامه‌ی
میدیا دا ، ڕێزدار
کاک فه‌له‌که‌دین
کاکه‌یی ، وه‌زیری
رۆشنبیری
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
گوتویه‌تی :
به‌رای من پێویست
نیه‌حکومه‌ت
رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی
هه‌بێ !.
ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌راو بۆچوونی
به‌رپرسێکی
سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌یی
سه‌رده‌می
شاخ بوایه، زۆر
به‌ئاسایی وه‌رمده‌گرت
، نه‌بیرم لێ
ده‌کرده‌وه‌و
نه‌خه‌میش بۆ
ده‌خوارد ، به‌ڵام
کاتێ رای کاک
فه‌له‌که‌دین
کاکه‌یی که‌هه‌م
نووسه‌ر و رۆشنبیرێکی
ناسراوی گه‌له‌که‌مه
و هه‌میش وه‌زیری
رۆشنبیری
حکومه‌تی
کوردستان بێ ،
ده‌مته‌زێنێ
و داخبارم ده‌کات
.
هونه‌ره‌کانی
راگه‌یاندن
له‌هونه‌ری رۆژنامه‌وانیه‌وه‌سه‌رچاوه‌وه‌رده‌گرن
و به‌هره‌مه‌ند
ده‌بن ، رۆژنامه‌وانی
و هۆیه‌کانی
راگه‌یاندنی
وه‌ک رۆژنامه،
رادیۆ ، ته‌له‌فزیۆن
، ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی
، شانۆ و سینه‌ما
نوێنه‌رایه‌تی
ویژدانی نه‌ته‌وه‌ده‌که‌ن،
چالاکی و لێکدانه‌وه‌کانی
هزری نه‌ته‌وه‌ئاراسته‌ده‌که‌ن
،ئه‌رکی پیرۆز و
گرنگیان له‌ئه‌ستۆدایه،
ده‌بێ ده‌ستپاک
و راستوێژانه‌هه‌واڵ
و زانیاریه‌کان
به‌جه‌ماوه‌ر
بگه‌یه‌نن ، لێبڕاوانه‌له‌پێناو
به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی رۆشنبیری
و زانستی و هۆشیارکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر تێ‌بکۆشن
، پارێزگاری
له‌زمانی نه‌ته‌وه‌بکه‌ن
و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی
ببه‌ن ، فه‌رهه‌نگ
و کولتور په‌ره‌پێبده‌ن
. هۆیه‌کانی
گه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری
ئه‌گه‌ر به‌تواناو
هاوچه‌رخانه‌نه‌بن
، ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی
رۆژنامه‌وانی
بکه‌ن . پرسیاره‌که‌م
ئه‌مه‌یه:کێ بزاڤی رۆژنامه‌وانی له‌ئه‌ستۆ
بگرێ ؟!.
گه‌ل
له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌متمانه‌به‌په‌رله‌مان
ده‌دات ، په‌رله‌مان
به‌ده‌نگی زۆرینه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی
گه‌ل ده‌کات ،
په‌رله‌مانیش
ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردن
و خزمه‌تگوزاری
به‌حکومه‌ت
ده‌سپێرێ ، که‌واته‌له‌دوایین
وێستگه‌دا ئه‌رکی
حکومه‌ته‌که‌رێبه‌رایه‌تی
بزاڤی رۆژنامه‌وانی
بکات . تۆماس جیفه‌رسۆن
، سێیه‌مین سه‌رکۆماری
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا،
گوتویه‌تی :
ئه‌گه‌ر بڕیار
بێ حکومه‌تی
بێ رۆژنامه‌مان
هه‌بێ یان رۆژنامه‌ی
بێ حکومه‌ت ،
من دووه‌میان
به‌باشترو شیاوتر
ده‌زانم،
چونکه‌کاریگه‌ری
رۆژنامه‌له‌سه‌ر
ژیان و پێگه‌یاندنی
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان
یه‌کجار گه‌وره‌یه.
جا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌که‌ئاراسته‌کراوه‌بۆ
توێژی رۆشنبیر‌و
خوێنده‌واران
ئه‌و گرنگییه‌ی
هه‌بێ ، بێگومان
رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن که‌بۆتێکڕای
خه‌ڵک
ئاراسته‌ده‌کرێن
،له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆکه‌که‌سه‌رده‌می
ئینته‌رنێت و
جیهانگیریییه‌گرنگی
و بایه‌خێکی یه‌کجار
گه‌وره‌تریان
بۆ پێگه‌یاندن
و ناساندنی نه‌ته‌وه‌و
حکومه‌ت و نیشتمان
هه‌یه .
رادیۆ‌و
ته‌له‌فزیۆنی
ده‌وڵه‌ت رایه‌ڵه‌ی
پێوه‌ندی نێوان
حکومه‌ت و جه‌ماوه‌ره،
هه‌ر حکومه‌تێک
ئه‌و رایه‌ڵه‌یه‌ی
نه‌بێ ، له‌کۆمه‌ڵگه‌راده‌بڕێ
، ئاگای له‌رای
خه‌ڵک ، ئێش و
ئازاره‌کانی
جه‌ماوه‌ر و
خواستی گه‌ل
نابێ . له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیدا ،
له‌سیسته‌می
دیموکراسیدا
هۆیه‌کانی
راگه‌یاندن ،
به‌تایبه‌تی
رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن
وه‌کو گه‌وره‌ترین
پشکی ده‌سته‌ڵاتی
چواره‌م به‌دیار
ده‌که‌ون ،
چونکه‌کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی خۆی
وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانی
و راگه‌یاندن
خۆ‌یا ده‌بێ
،جا ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم
نه‌یه‌وێ به‌ره‌و
دیموکراتیزه‌کردن
هه‌نگاو هه‌ڵبگرێته‌وه‌و
بۆخۆی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌به‌حزبه‌کان
بسپێرێ ، یان ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان نه‌یه‌وێ
ئه‌و رایه‌ڵه‌یه‌له‌نێوان
خۆی و گه‌له‌که‌ی
دروست بکات ،
ئه‌مه‌شتێکی
دیکه‌یه‌ی ده‌بێ
له‌داهاتوودا
به‌درێژی باسی
لێوه‌بکه‌ین .
ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ست له‌نه‌بوونی
رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی
هه‌رێم ئه‌وه‌بێ
که‌توانای
دارایی و ته‌کنیکی
و به‌ڕێوه‌بردن
لاوازه، ئه‌مه‌په‌شمێکی
زۆر گه‌وره‌تره
، چونکه‌ئه‌و
حزبانه‌ی که‌بودجه‌له‌حکومه‌تی
هه‌رێـم وه‌رده‌گرن
، چه‌ند
رۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنی
لۆکا‌ڵی و که‌ناڵی
ئاسمانیان هه‌یه‌و
به‌ڕێوه‌شی ده‌به‌ن
، جا ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی خۆی له‌سه‌رووی
حزب بدۆزیته‌وه
، هه‌ڵبه‌ت ده‌توانێ
که‌رۆژنامه‌ی
رۆژانه‌و رادیۆی
سه‌رتاسه‌ری
و که‌ناڵێکی
ئاسمانی پێشکه‌وتووی
هه‌بێ .
بزاڤی
رۆژنامه‌وانی
له‌به‌رانبه‌ر
کۆمه‌ڵگه،
حکومه‌ت و مرۆڤه‌کان
دا به‌رپرسیاره
؛ بواری جۆراوجۆری وه‌ک (هه‌واڵ
، چالاکیه‌کانی
حکومه‌ت ، سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی
، وه‌رزشی ،
ئابوری ، خێزانی
، په‌روه‌رده‌یی
، ژنان ،
لاوان)
ده‌گرێته‌وه
،ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت رادیۆ و
ته‌له‌فزیۆنی
نه‌بێ ، کێ ئه‌و
بوارانه‌هه‌ڵده‌سوڕێنێ
؟! ، ئایا ئه‌مه‌واتای
ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ
که‌جه‌ماوه‌ر
به‌ناچاری له‌ژێر
کاریگه‌ری ره‌وت
و ئاراسته‌ی
راگه‌یاندنی
حزبه‌کاندا
بمێننه‌وه!! .
ئه‌مڕۆ
نه‌ته‌وه‌ی
بێ رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن
له‌گه‌ڵ
مردووان پۆلێن
ده‌کرێ . هه‌ر
حکومه‌تێکیش
ئه‌گه‌ر رادیۆ
و ته‌له‌فزیۆنی
نه‌بێ ته‌رمێکی
مۆمیا کراوه
،نوێبوونه‌وه
و ژیانه‌وه‌له‌جه‌سته‌یدا
کۆتایی پێهاتووه.
له‌دویماهیدا
ده‌ڵێم : ئه‌وه‌پۆلیس
و پیاوانی
ئاسایشن که‌هه‌میشه‌له‌رادیۆ
و ته‌له‌فزیۆن
ده‌ترسن و به‌پارێزه‌وه‌ره‌فتاریان
له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن
.پیاوانی پۆلیس
و ئاسایش به‌بیانۆی
ئه‌وه‌ی که‌رادیۆ
و ته‌له‌فزیۆن
هه‌واڵ و راستیه‌کان
ئاشکرا ده‌که‌ن
، هه‌ستی
تاوانکاری و
ئاژاوه‌گێری و شه‌ڕانگێژی
له‌ده‌روونی
مرۆڤه نه‌خۆشه‌کان‌ده‌ورژێنن
، له‌دژیاندا
راده‌وه‌ستن
و ناحه‌زی له‌به‌رانبه‌ریاندا
ده‌نوێنن .
2006-07-06