که‌ناڵی
نه‌ورۆز له‌نێوان
وه‌زاره‌ته‌کانی
رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌دا
ئه‌گه‌ر
مێدیا رۆڵێکی
کاریگه‌ری له‌سه‌ر
قوڵکردنه‌وه‌ی
تێگه‌یشتنی
خه‌ڵک له‌کارو
چالاکیه‌کانی
حکومه‌ت و حزب
و سیاسیه‌کاندا
هه‌بێ، ده‌بێ
بگوترێ که هه‌موو
حکومه‌ت، ده‌وڵه‌ت
و نیشتمانێک
پێویستی به
مێدیای تایبه‌تی
خۆی هه‌یه.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه
رۆژنامه‌وان
و رۆشنبیرانی
کوردستان
پێیانوابوو
که‌ناڵی نه‌ورۆز
ده‌کارێ ئه‌و
بۆشاییه پڕ
بکاته‌وه،
چونکه وه‌ک
که‌ناڵێکی
ئاسمانی
راسته‌خۆ له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه
ئاراسته ده‌کرا،
وه‌ک
ئاشکراشه به
که‌مترین
بودجه کار‌و
چالاکیه‌کانی
خۆی رایی ده‌کرد،
به‌ڵام بۆچی
له‌پڕ لێی که‌وتنه
ته‌قه، په‌ڵپ
و بیانۆیان
پێگرت و
بڕیاریاندا
که راده‌ستی
وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی
بکرێ؟!
ئه‌مه
پرسیارێکی
گرنگه‌و له‌کاتی
خۆیشیدا ده‌کرێ،
به‌ڵام تا
ئێستا به‌دوای
به‌رسڤدا ده‌گه‌ڕێین
و که‌سێک وه‌ڵاممان
ناداته‌وه.
که‌ناڵی
نه‌ورۆز له
هه‌نگاوه‌کانی
خۆیدا هه‌وڵی
ده‌دا رامانی
پلۆرال (فره
رامانی) بکات
به دیفاکتۆ،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ده‌رفه‌تی بۆ
هه‌موو قه‌واره‌و
لیسته
جیاوازه‌کان
ده‌ره‌خساندو
رێی ده‌دان تا
رامان و
بۆچوونی
خۆیان به خه‌ڵک
بگه‌یه‌نن و
بانگه‌شه‌ی
تایبه‌ت بۆ
خۆیان بکه‌ن،
ئه‌وه‌ش به‌و
واتایه بوو
که که‌ناڵی
نه‌ورۆز خۆی
به به‌رپرس له‌به‌رانبه‌ر
تێکڕای کۆمه‌ڵی
کوردستاندا
ده‌زانی ، به‌ڵام
مێدیاکانی
حزبه‌کان
سنووردار
کرابوون و له
بازنه‌یه‌کی
داخراوی سواودا
ده‌خولانه‌وه‌و
هه‌ڵده‌خلیسکان،
نه‌ک هه‌ر
تێنوێتی خه‌ڵکیان
نه‌ده‌شکاند،
له‌وانه‌یه
سه‌ر ئێشه‌شیان
بۆ زۆرێک له
مرۆڤه‌کان
دروست کردبێ.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که ته‌نیا به
شان و باڵی ره‌وت
یان لایه‌نێکی
دیاریکراویان
هه‌ڵده‌دا به
جۆرێک له
جۆره‌کان ره‌زای
خۆیان قورس
کردبوو، هه‌ر
ئه‌وه‌ش
وایکردبوو که
نیگای خه‌ڵک
له‌سه‌ر که‌ناڵی
نه‌ورۆزدا
بگیرسێته‌وه.
به ده‌رفه‌ت
ره‌خساندن بۆ
رامانی
پلۆرال نه‌ک
هه‌ر لێبورده‌یی
و گیانی برایه‌تی
و دۆستایه‌تی
له‌نێو کۆمه‌ڵی
کوردستاندا
قوڵتر ده‌بێته‌وه،
به‌ڵکو زه‌مینه‌ی
ئاشتی و
هێمنایه‌تی و
پێشکه‌وتنیش
ده‌ره‌خسێ. له
راڤه‌کردنی
ئه‌و چه‌ند
وشه‌یه‌دا ده‌گه‌ینه
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
که که‌ناڵی
ئاسمانی نه‌ورۆز
له‌به‌رده‌م
سه‌ندنی باجی
ئافراندنی
فره
رامانیدا خۆی
ده‌بینێته‌وه.
باشه ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت
مێدیاێکی
تایبه‌ت و به‌هێزی
خۆی نه‌بێت، چۆن
ده‌توانێ هه‌واڵ
و زانیاریه‌کانی
خۆی به خه‌ڵک
بگه‌یه‌نێ؟!
ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت
نوسینگه‌و
ئۆفیسی تایبه‌تی
راگه‌یاندنی
نه‌بێت، چۆن
ده‌توانێ بڵێ
:' ئه‌مه منم و
ئه‌مه‌ش
پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانی
من'
ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت
مێدیاێکی
تایبه‌ت به
خۆی نه‌بێت،
ئایا وته‌بێژه‌کانی
حکومه‌ت (سه‌رۆکی
حکومه‌ت و به‌رپرسی
راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌ته‌کان)
هه‌واڵ و
زانیاریه‌کانی
خۆیان به‌کێ
ده‌ده‌ن و به
چ شێوازێک
رایه‌ڵه‌ی
نێوان حکومه‌ت
و خه‌ڵک به‌هێز
ده‌که‌ن؟!
له
وڵاتانی دیکه‌دا،
راگه‌یاندن و
مێدیای ده‌وڵه‌ت
(حکومه‌ت) زۆر
له راگه‌یاندن
و مێدیای حزبی
و ئه‌هلی به‌هێزترو
کاراترن، به‌ڵام
له باشووری کوردستاندا
پێچه‌وانه‌که‌ی
بره‌وی پێده‌درێ،
چونکه مێدیا
جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانی
حزب زۆر له
پێشه‌وه‌ی
مێدیای حکومه‌ت
دان، پاره‌و
توانستێکی
زۆرتریشیان
بۆ فه‌راهم
کراوه.
راسته
حکومه‌تی هه‌رێم
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
نیه، به‌ڵام
به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
هه‌یه، سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم، ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران و په‌رله‌مانی
کوردستان وته‌بێژی
خۆیان هه‌یه،
وه‌زاره‌ت و
فه‌رمانگه‌کان
به‌شی راگه‌یاندنیان
هه‌یه، ده‌ی
باشه له‌کاتی
نه‌بوونی مێدیای
حکومه‌ت ئه‌وانه
چۆن چالاکی و
کارنامه‌ی
خۆیان به جه‌ماوه‌ر
ده‌گه‌یه‌نن؟!
له کاتێکدا
که‌ناڵی
ئاسمانی نه‌ورۆز
هه‌موو ئه‌و
ئه‌رکانی له
ئه‌ستۆ
گرتبوو، به‌خێراییش
به‌ره‌و پێشه‌وه
هه‌نگاوی هه‌ڵده‌هێنایه‌وه،
شاره‌زایی و
لێهاتووی خۆی
پێشان ده‌دا.
راستیه‌که‌ی،
ئه‌رکی حکومه‌تی
هه‌رێم بوو تا
بودجه‌ێکی
زۆرتری بۆ که‌ناڵی
نه‌ورۆز ته‌رخان
بکرابایه،
سسته‌مێکی
پێشکه‌وتووتری
بۆ دابین
بکربایه، به‌وهۆیه‌شه‌وه
که‌ناڵی نه‌ورۆز
پۆستی مێدیای
ده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرت،
بۆ مێدیاکانی
دیکه، بۆ
رۆژنامه‌وان
و هه‌واڵنێرانی
بیانی ده‌بوو
به سه‌رچاوه‌ی
هه‌واڵ و
زانیاریه‌کان،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
له که‌ناڵێکی
هه‌واڵکڕه‌وه
ده‌بوو به سه‌رچاوه‌ێکی
هه‌واڵ و
زانیاری فرۆش.
مێدیا
جۆراوجۆره‌کانی
وڵاتان ناچار
ده‌بوون که
هه‌واڵه‌کانی
کوردستان له‌وێوه
به‌ده‌ستبهێنن،
به‌ڵام کاتێک
که‌ناڵی نه‌ورۆز
ئاوه‌ڕوت ده‌کرێته‌وه‌و
راده‌ستی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم
ده‌کرێ، واته
حکومه‌ت به
ئاره‌زوومه‌ندانه،
به‌ده‌ست و
بڕیاری خۆی پردی
نێوان خۆی و
خه‌ڵک ده‌ڕووخێنێ،
خۆی به قه‌ده‌ری
مێدیاکانی
حزب ده‌سپێرێ،
ئه‌وانیش له
روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
و رامانی
خۆیانه‌وه
شرۆڤه‌ی ده‌که‌ن.
وه‌زیره‌کان
ناچار ده‌بن
که هه‌واڵ و
چالاکیه‌کانی
خۆیان به
مێدیای حزبه‌که‌ی
خۆیان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر
که‌ناڵی نه‌ورۆز
له ده‌ست وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری
بمابوایه‌وه،
گه‌ره‌ک بوو
به رێی راست
و دروست
زانیاری هه‌مه‌جۆر
له بواری سیاسه‌ت،
کولتور، وێژه،
زانست، په‌روه‌رده،
تاوان و لایه‌نه‌کانی
دیکه‌ی کۆمه‌ڵ
به خه‌ڵک بگه‌یاندبوایه،
به‌ڵام که
راده‌ستی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
ده‌کرێ،
واتای ئه‌وه‌یه
که ئه‌رک و
په‌یامی که‌ناڵه‌که
ده‌گۆڕدرێ،
واته له
بواری خوێندن
و فێرکاریدا
چر ده‌کرێته‌وه،
ئه‌وه‌ش نه‌ک
هه‌ر کاری که‌ناڵیکی
ده‌وڵه‌تی
نیه، به‌ڵکو
ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی
که‌ناڵی
زانکۆێک یان
فێرگه‌یه‌ک
به‌ڕێوه ده‌بات،
له‌وانه‌یه
ئه‌گه‌ر
کۆمپانیاێکی
قازانجخواز
ئه‌و کاره
بکات له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
سه‌رکه‌وتووتر
ده‌بێ و رۆڵی
کاریگه‌رتریش
کایه ده‌کات.
ئه‌گه‌ر
کۆمپانیا،
زانکۆ، په‌یمانگه
یاخود دامه‌زراوه‌ێکی
دیکه‌ی
فێرکاری که‌ناڵێکی
ئاسمانی په‌روه‌رده‌و
فێرکردنی
کۆدکراو
دابمه‌زرێنی
و به‌ڕێوه‌ی
ببات، نه‌ک هه‌ر
سه‌رکه‌وتوو
ده‌بێ، به‌ڵکو
قازانجیش ده‌کات،
ئه‌وکاته
فێرخوازان له‌جیاتی
به‌دوای مه‌لزه‌مه‌و
کۆرسی تایبه‌ت
بگه‌ڕێن، ده‌توانن
به
ئابونمانێک
سود له‌و که‌ناڵه
وه‌ربگرن، به‌ڵام
ئایا که‌ناڵێكی
په‌روه‌رده‌یی
که وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی
هه‌رێم به‌ڕێوه‌ی
ببات، ده‌توانێ
له زانکۆ و
په‌یمانگه‌و
فێرگه‌کانی
ناو هه‌رێمی
کوردستان
زانیاری
زیاتر به
فێرخوازان
ببه‌خشێت؟!
بێگومان به‌رسڤی
ئه‌و پرسیاره
به نه‌خێرێک
ته‌واو ده‌بێ
و هه‌مووشمان
تێیده‌گه‌یه‌ن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه
که هێشتا
رازی سپاردنی
که‌ناڵی نه‌ورۆز
به وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
بۆ زۆرێک له
خه‌ڵک ئاشكرا
نه‌بووه.
بێگومان
ئه‌گه‌ر که‌ناڵی
نه‌ورۆز وه‌ک
خۆی بمێنێته‌وه‌و
راده‌ستی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
نه‌کرێ، ده‌توانێ
رۆژانه چه‌ند
کاژێرێک خۆی بۆ
بواری په‌روه‌رده‌و
فێرکردن ته‌رخان
بکات و به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت
پێشکه‌ش بکات.
هه‌رچه‌نده
ئه‌مه به‌دواداچوونێکی
خێرا‌و سه‌رپێییه،
به‌ڵام ده‌گه‌ینه
ئه‌و ئاکامه‌ی
که ئه‌گه‌ر
که‌ناڵی نه‌ورۆز
راده‌ستی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده
بکرێ، هه‌م
حکومه‌ت و خه‌ڵک
تێیدا زیانمه‌ند
ده‌بن، هه‌میش
پڕۆسه‌ی
دیموکراتیزه‌کردن
و ئازادی
رۆژنامه‌وانی
به‌رته‌سک ده‌بنه‌وه،
بۆیه له جێی
خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر
رۆژنامه‌وان
و رۆشنبیر‌و
خاوه‌ن رامانه
جیاوازه‌کان
که‌مپینێک
دروست بکه‌ن و
داوا له
حکومه‌ت بکه‌ن
تا له‌و
بڕیاره‌ی خۆی
پاشگه‌زبێته‌وه.
رێکار
ئه‌حمه‌د
rekarahmed@hotmail.com