که‌ی
چه‌واشه‌کاری
کۆتا ده‌بێ ؟!
رێکار
ئه‌حمه‌د
رێزدار
که‌مال که‌رکوکی
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی
کوردستان له دیدارێکی
خۆیدا له‌گه‌ڵ
هه‌ولێرپۆستدا
گوتویه‌تی :
ئه‌وانه‌ی له‌دژی
په‌رله‌مان و
حکومه‌ت ده‌نووسن
ده‌ستێکن له‌ده‌ره‌وه‌ڕا
ئاراسته‌ده‌کرێن
. بۆچوونه‌که‌له‌لۆژیکی
ره‌تکردنه‌وه‌ی
دیتران سه‌رچاوه‌ی
گرتووه. ئه‌وانه‌ی‌به‌ئه‌قڵیه‌تی
پاوانخوازی و
کۆنه‌پارێزییه‌وه‌له‌دیارده‌و
رووداوه‌کان
ده‌ڕوانن هه‌موو
به‌رانبه‌رێکی
خۆیان به‌دوژمن،
ده‌ستی ده‌ره‌کی
، خۆفرۆش و کرێگرته‌داده‌نێن
، له‌په‌نای
ئه‌و پاساوه‌وه‌ده‌یانه‌وێ
درێژه‌به‌گه‌نده‌ڵی
و پاوانخوازی
و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
بده‌ن ، دیواری
ره‌خنه‌و دژایه‌تی
له‌یه‌کتر جیاناکه‌نه‌وه.
ده‌یانه‌ێ به‌و
رامانه‌وه‌ده‌نگی
ئۆپۆزیسیۆن
بخنکێنن و ده‌سته‌ڵاتی
ته‌کانه‌و بێهاوتا
سه‌رپشک بکه‌نه‌وه.
ترسناکبوون
له‌دووتوێی
ئه‌و چه‌ند
وشه‌تیژه‌دا
چڕنه‌بۆته‌وه،
مه‌ترسی و نه‌هامه‌تیه‌کان
له‌ودیوه‌وه‌شمشێری
تیژیان
راگرتووه‌و سێداره‌یان
ئاماده‌کردووه.
چاویان له‌هێزی
ئۆپۆزیسیۆن
زه‌قکردۆته‌وه،
خاپاندن و هه‌تره‌ش
ده‌جۆشێنن ،
گه‌ره‌کیانه‌له‌م
رۆژگار‌و سه‌رده‌مه‌دا
به‌به‌یتو
بالۆره‌ی به‌سه‌رچوو
به‌رانبه‌ر
بخه‌وێنن . ئه‌و
بۆچوونه‌ناکامه‌بۆ
گێڕانه‌وه‌ی
رابردوو په‌ل
ده‌کوتێ ، به‌ڵام ئیتر نا‌توانێ
به‌و هه‌سته‌وه‌له‌رامان
و بۆچوون و ره‌خنه‌و
گله‌ییه‌کانی
به‌رانبه‌ر بڕوانێ
. ده‌بووایه‌به‌ڕێزیان
واقیعبینانه‌و
سه‌رده‌مانه‌و
سیاسیانه‌وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌ی
هه‌ولێرپۆستی
بدابایه‌وه،چونکه‌ئه‌وه‌ی
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مان
ده‌یڵێ ره‌نگ
له‌بۆچوون و سیاسه‌تی
په‌رله‌مانی
کوردستان ده‌داته‌وه.ئه‌و
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ش
زیان به‌ره‌وتی
رووداو‌و پێشهاته‌کان
، به‌کاروانی
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
دۆزی ره‌وای
گه‌لی
کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ
. بۆ ده‌بێ ئه‌گه‌ر
یه‌کێ ره‌خنه‌ی
له‌ره‌فتاره‌کانی
په‌رله‌مان و
کرده‌کانی
حکومه‌ت گرت ،
ئیدی پێوانه‌ی
ده‌ستی ده‌ره‌کی
بۆ بکرێ؟!. ده‌بوایه‌رێزدار
جێگری سه‌رۆکی
په‌رله‌مان
به‌رله‌وه‌ی
ئه‌و رستانه‌به‌که‌سانی
نه‌یار و هێزه‌سیاسیه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌کان
بفرۆشێ ، بیری
له‌و ده‌سته‌واژانه‌بکردبایه‌وه‌که‌هه‌میشه‌داگیرکه‌رو
دوژمنانی
کوردستان وه‌پاڵ‌بزاڤی
رزگاریخوازی
کوردستانیان
ده‌دا . لێدانه‌وه‌ی
قه‌وانی سواوی کۆنینه‌نه‌ک
هه‌ر نا‌توانێ
خزمه‌ت به‌کێشه‌ی
گه‌ل و نیشتمان
بکا‌ت ، به‌ڵکو
له‌توانای
دانیه‌دڵی
منداڵی ساواش
خۆشبکات .
ئه‌وانه‌ی
توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ره‌خنه‌کانی
به‌رانبه‌ریان
نیه، شیانی گۆڕان
و نوێ بوونه‌وه‌یان
تێدانیه‌و
نکارن گه‌نده‌ڵی
و پێشێلکاریه‌کان
کۆتا بکه‌ن ،
په‌نا بۆ تۆمه‌تبارکردنی
ره‌خنه‌گران
و نه‌یاران ده‌به‌ن
. من له‌نووسینێکی
پێشوومدا
ئاماژه‌م به‌وه‌دابوو
که‌تا ئێستاش
هه‌ندێ که‌س و
لایه‌ن به‌چاوی
دوژمن و
دوژمنکاری له‌ئۆپۆزیسیۆن
ده‌ڕوانن و گیانی
په‌سندکردن و
خوێندنه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆنیان
تێدانیه.
گومانی
تێدانیه‌که‌سه‌رکرده‌ی
حزبه‌کان و ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان و
ئه‌ندامانی
حکومه‌تیش کێماسی
و گه‌نده‌ڵی و
پێشێڵکاریه‌کان
ده‌بینن و ره‌خنه‌یان
له‌کرده‌کانییان
هه‌یه، به‌ڵام
باڵاده‌ستی
کاودانی ترس و
تۆقاندن به‌ربینگی
لێ‌گرتوون و
توانای ئه‌وه‌یان
تێدا نیه‌و پێ
له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان بخشێنن
. ده‌نا کێ هه‌یه‌هه‌ڵه‌و
کێماسی و گه‌نده‌ڵیه‌کان
نه‌بینێ؟! .
کام رۆشنبیر و
سیاسه‌تکارو
سیاسه‌تزان و
وڵاتپارێز هه‌یه‌ئه‌و
سه‌رپێچی و هه‌ڵانه‌نه‌بینێ
؟! . ئه‌وه‌ی نکۆڵی
له‌راستیه‌کان
ده‌کات و سیمرغ
ئاسا چاو له‌ئێستا
و داهاتوو ده‌کات
نا‌توانێ به‌رانبه‌ر
په‌سند بکا‌ت .
توانای به‌خۆداچوونه‌وه‌و
نۆژه‌نبوونه‌وه‌شی
تێدانیه.
هه‌ڵبژاردن
و حکومه‌تکردن
بۆنده‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌وشتداره.
حزبه‌کان و پاڵێوراوه‌کانیان
بۆ ئه‌وه‌داوای
ده‌نگ له‌خه‌ڵک
ناکه‌ن که‌دوای
ده‌رچوونیان
ده‌نگه‌وه‌رگیراوه‌کان
بخنکێنن!! . په‌رله‌مان که‌له‌سه‌ر
ده‌نگی خه‌ڵک
پێکده‌هێنرێ
مافی ئه‌وه‌ی
نیه‌قه‌ڵه‌م
و زمان له‌به‌رانبه‌ر
بسێنێته‌وه.
حکومه‌ت بۆ
راژه‌و خزمه‌تکردن
داده‌مه‌زرێ
نه‌وه‌ک بۆ
ترس و تۆقاندن
!! .
ئه‌وانه‌ی
لێبڕاوانه‌و
ماندوونه‌ناسانه‌له‌پێناو
سه‌رخستنی دۆزی
ره‌وای گه‌ل و
نیشتمان تێکۆشاون
، چاویان له‌پله‌وپایه‌و
خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن
نه‌بووه، ده‌ستدرێژیان
بۆسه‌ر پیرۆزیه‌کانی
نه‌ته‌وه‌و
موڵکی گشتی نه‌کردووه،
هه‌رگیز که‌س
له‌پێش خۆیانه‌وه‌نابینن
، ئه‌گه‌ر
تاکه‌که‌س بن یان
هێزێکی
بچووک و که‌مده‌رامه‌ت
بن و له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتیشدا
په‌ڕاوێز
کرابن . بۆ ده‌بێ
کاتێ دڵسۆزانی
کێشه‌ی ره‌وای
نیشتمان ره‌خنه‌له‌کرده‌وه‌کانی
حکومه‌ت بگرن
و سیاسه‌ته‌ناڕاسته‌کانی
په‌رله‌مان
له‌قاو بده‌ن
، به‌ده‌ستی
ده‌ره‌کی و
دوژمن به‌حکومه‌ت
و په‌رله‌مان
تۆمه‌تبار
بکرێن؟! .
کێ
بوون ئه‌وانه‌ی
شه‌ڕی نێوه‌خۆیان
درێژه‌پێده‌داو
پێوه‌ندی پته‌ووبه‌هێزیشیان
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
دراوسێدا هه‌بوو؟!
. کێ بوون ده‌ستیان
به‌سه‌ر قوتی
خه‌ڵک
داگرتبوو؟!. کێ
بوون هه‌موو
شتێکیان بۆ خۆیان
ره‌وا ده‌بینی؟!
کێ بوون هه‌ناسه‌ی
ئازادییان
خنکاند؟!. ئه‌مانه‌و
ده‌یان کێ
بوونی دیکه‌ماون
و خه‌ڵک پرسیاریان
لێده‌کات .
بۆچی
ده‌بێ رۆشنبیر‌و
سه‌ربه‌خۆخوازانی
باشوور مافی
ئه‌وه‌یان نه‌بێ
که‌بڵێن ئێـمه‌خۆمان
به‌عێراقی
نازانین و به‌زۆر
به‌عێراقییمان
مه‌که‌نه‌وه؟!
.
بۆ
ده‌بێ رۆشنبیر
و سیاسه‌تمه‌دارو
نیشتمانپه‌روه‌ران
بۆیان نه‌بێ مێژووی
ئه‌و په‌رله‌مانه‌بگێڕنه‌وه،
بنووسنه‌وه،
ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن
و هه‌ڵیبسه‌نگێنن
که‌ئه‌ندامه‌کانی
له‌سه‌ر
دووسه‌نگه‌ری
شه‌ڕی براکوژی
دابه‌شببوون
و سه‌رکردایه‌تی
شه‌ڕی نێوه‌خۆیان
کرد؟! . بۆ ده‌بێ
دڵسۆزان بۆیان
نه‌بێ پرسیار
له‌و به‌رپرسانه‌بکه‌ن
که‌له‌ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا سه‌روه‌ت
و سامانی بێژماریان
کۆکردۆته‌وه،
باڵاخانه‌و ڤێللا
و کۆمپانیایان
دامه‌زراندووه؟!
. بۆ ده‌بێ خه‌ڵکی
مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بێ بیر له‌چاره‌نووسی
نیشتمان بکه‌نه‌وه؟!
. ئایا جه‌ماوه‌ر
بۆی نیه‌بپرسێ
: ئه‌رێ کێ له‌و
ره‌وشه‌ی ئێستا
به‌رپرسیاره
؟! . باشه‌کێ
چاره‌نووسی
که‌رکوک و
ناوچه‌دابڕاوه‌کانی
دیکه‌ی به‌م رۆژه‌گه‌یاندووه؟!
. تۆ بڵێی گه‌ل
مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێ په‌رۆشی
داهاتووی خۆی
بێ ؟! . باشه‌بۆ
ده‌بێ رۆشنبیران
و دڵسۆزان بۆیان
نه‌بێ به‌حزبه‌کان
و سه‌رکرده‌کانیان
بڵێن : له‌سه‌ر
پله‌وپایه‌و
ده‌ستکه‌وت و
پاوان‌کردنی
موڵکی گشتی کێبه‌رکێ
مه‌که‌ن ؟!.
له‌چ
حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتێکدا
لێکۆڵینه‌وه‌و
توێژینه‌وه‌ی
پێوانه‌کاری
و به‌راوردکاری
له‌نووسه‌ران
سه‌ندراوه‌ته‌وه؟!
. بۆچی گه‌ڕاوه‌کانی
که‌رکوک مافی
خۆیان نه‌بێ
ئه‌گه‌ر به‌راورد
له‌نێوان بژێوی
خۆیان و سه‌رکرده‌خواپێداوه‌کانیان
بکه‌ن ؟!. بۆ چی
مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بێ که‌بڵێن
: ئێـمه‌له‌ژێر
چادرو ره‌شماڵ
و به‌بێ خزمه‌تگوزارین
، سه‌رکرده‌کانیشمان
له‌نێو ڤێللای
فول کاره‌با
ده‌ژین و به‌ئۆتۆمۆبیلی
تازه‌مۆدیل
هاتووچۆ ده‌که‌ن
؟! .
بۆ ده‌بێ
که‌س مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێ ،
کارنامه‌ی ئه‌و
په‌رله‌مانه‌تاوتوێ
بکا‌ت که‌ته‌مه‌نی
خۆی له‌ساڵێكه‌وه‌بۆ
١٣ ساڵ درێژکرده‌وه؟!
. په‌رله‌مانێک
به‌درێژایی ١٥
ساڵ توانای نه‌بووبێ
یه‌ک وه‌زیر و
جێگری وه‌زیر
راکێشێته‌ناو
په‌رله‌مان و
رونکردنه‌وه‌ی
لێ بخوازێ ، بۆ
ده‌بێ که‌س
مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێ په‌نجه‌بۆ
مێژووی رابکێشی
و قامک بخاته‌سه‌ر
برینه‌کانییه‌وه؟!
. په‌رله‌مانێک
بۆ جاری دووه‌میش
ته‌مه‌نی خۆی
له‌ساڵێکه‌وه‌بۆ
٤ ساڵ درێژکردۆته‌وه،
بۆ ده‌بێ که‌س
نه‌ڵێ له‌پشتی
چاوت دوو برۆی
کێشراو هه‌ن
؟!. په‌رله‌مانێک
متمانه‌ی به‌دوو
ئیداره‌یی
دابوو ، ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌وه‌ی لێسه‌ندرابۆوه‌باس
له‌یه‌کگرتنه‌وه‌بکات
، بۆ ده‌بێ ره‌خنه‌گرانی
به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی
و به‌کرێگیراوی
بێگانه‌تۆمه‌تبار
بکا‌ت ؟!. په‌رله‌مانێک
له‌دوای هه‌ڵبژاردنیه‌وه‌له‌توانای
نه‌بووبێ بۆ
ماوه‌ی ١٥
مانگ حکومه‌ت
پێکبهێنێ ، بۆ
ده‌بێ مافی ره‌خنه‌گرتن
و گله‌یی کردن
له‌خه‌ڵک زه‌وت
بکا‌ت ؟!.
حکومه‌تێك
که‌له‌لایه‌ن
حزبه‌وه‌قۆرخ
کرابێ ، ته‌واوی
داموده‌زگاکانی
به‌ئه‌ندامانی
حزب پڕکرابێته‌وه‌و
راشکاوو بێباکانه‌جیاکاری
و هاوێرکاری
درێژه‌پێبدات
، بۆ ده‌بێ ئه‌و
که‌سانه‌ی له‌پێناو
ئه‌و حکومه‌ته‌دا
تێکۆشابن ،
مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بێ له‌خواست
و مافه‌کان
بپرسنه‌وه؟!
. حکومه‌تێک
که گیرفانی زۆربه‌ی
ئه‌ندامانی خۆی
پڕکردبێ و جه‌ماوه‌ریشی
له‌خزمه‌تگوزاری
بێبه‌ش کردبێ
، چۆن ره‌خنه‌ی
لێناگیرێ و به‌چ
مافێكه‌وه‌ده‌توانێ
داوا له‌جه‌ماوه‌ر
بکا‌ت که‌زمانی
خۆیان دابخه‌ن
؟!.
خه‌ڵکی
به‌په‌رۆشه‌وه‌له‌پێکهێنانی
کابینه‌ی پێنجه‌میان
ده‌ڕوانی ، ئێستا
جه‌ماوه‌ر
چاوه‌ڕوانه‌ئه‌و
حکومه‌ته‌کۆت
و زنجیری حزبایه‌تی
بپسێنێ ، له‌پێناو
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
وڵات و دابینکردنی
پێداویستی و
خزمه‌تگوزارییه‌کان
هه‌نگاوی
کرده‌یی بهاوێژی
، ئه‌گه‌ر
خواست و
ئاواته‌کانیان
ره‌نگی پێ نه‌درایه‌وه‌مافی
خۆیانه‌ره‌خنه‌ی
لێ‌بگرن ، کێماسیه‌کانی
له‌قاو بده‌ن
و ئاماژه‌به‌گه‌نده‌ڵی
و سه‌رپێچیه‌کانی
بکه‌ن .
له‌دویماهیدا
وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌که‌هیچ
یه‌ک له‌و
نووسه‌رانه‌ی
که‌ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌له‌په‌رله‌مان
و حکومه‌ت ده‌گرن
، یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی
که‌سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆنیان
هه‌ڵبژاردووه،
رۆژێ له‌رۆژی ده‌ستیان
نه‌داوه‌ته‌چه‌ک
و ده‌ستڕیژییان
له‌په‌رله‌مان
نه‌کردووه،
به‌هێز په‌رله‌مانیان
داگیر نه‌کردووه،
ساخته‌کاریان
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان
به‌ڕێوه‌نه‌بردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌کوردستانیان
باش ده‌زانن
که‌هه‌رگیز رۆشنبیران
و ئه‌و هێزانه‌ی
که‌سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆنیان
هه‌ڵبژاردووه‌رۆژێ
له‌رۆژان پێته‌ختی
وڵاتانی
دراوسێیان نه‌کردۆته‌وه‌وێستگه‌ی
سه‌فه‌ره‌کانیان
و تێیدا نه‌گیرساونه‌ته‌وه،
باشتروایه‌جێگری
سه‌رۆکی په‌رله‌مان
به‌کراوه‌یی
بدوێ و ناوی
ئه‌و نوسه‌رو
لایه‌نانه‌ش
بهێنێ که‌به‌هاوکاری
ده‌وڵه‌تانی
دراوسێ پیلان
بۆ دژایه‌تیکردنی
په‌رله‌مان و
حکومه‌ت داده‌ڕێژن
و ده‌یانه‌وێ
به‌نووسینه‌کانیان
په‌رله‌مان و
حکومه‌ت له‌به‌رچاوی
خه‌ڵک ناشیرین
بکه‌ن !!. ڕێزدار
که‌مال که‌رکوکی هه‌ق نیه‌به‌و
زمانه‌بدوێی
، هه‌قه‌داوای
بووردن بکا‌ت
و چیتر رۆشنبیران
و دڵسۆزان تۆمه‌تبار
نه‌کات .
2006-6-11