| 
               
            ئه‌مریکا سه‌رده‌سته‌ی 
            ئه‌و وڵاته به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی جیهانه که ته‌واوی سیاسه‌ت و 
            به‌رنامه‌کانیان له‌سه‌ر سوودی زیاتر داده‌ڕێژن ، تێکۆشانی خۆیان بۆ 
            هه‌رچی زۆرتری ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه. له‌م 
            سۆنگه‌یه‌وه ، هاتنی ئه‌مریکا بۆ عێراق ئه‌گه‌رچی رووخاندنی  
            رژێمی سه‌دامیشی لێکه‌وتۆته‌وه ، به‌ڵام ئامانج  کۆنترۆڵکردنی  
            رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سه‌پاندنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکای 
            ته‌کانه‌یه .   
             رووخاندنی رژێمی 
            سه‌دام  به سوودی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لی کوردستان هاته‌وه ، 
            ئه‌مه‌ش  ئاکامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوی به ده‌سته‌ڵاتدارانی 
            باشووری کوردستان ( د. ب. ک) به‌خشی، ئه‌وان پێوانه‌ی هاوپه‌یمانی 
            ئه‌مریکایان بۆ خۆیان کرد و به قسه‌ی بۆندارو رازاوه شاگه‌شکه‌بوون. 
            ( د. ب. ک)  خۆبه‌خشانه گه‌لی کوردستانیان ئاوێته‌ی 
            هاوکێشه‌یه‌کی قورس و گران کرده‌وه ، پشتیان له خواسته‌کانی گه‌ل و 
            ئامانجه‌کانی بزاڤی رزگاریخوازی کرد و به‌ره‌و مسۆگه‌رکردنی پشکی 
            ده‌سته‌ڵات له عێراق هه‌نگاویان هه‌ڵێنایه‌وه ، بۆ فراوانکردنی 
            ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی ته‌سک خلۆربوونه‌وه، به‌مه‌ش 
            درزی نێوان خۆیان و جه‌ماوه‌ریان پانتر کرده‌وه ، ته‌واوی راستیه‌کانی 
            نێو دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکی له 
            جه‌ماوه‌ر شارده‌وه‌و  که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حزبیش به 
            ئاره‌زووی خۆیانه‌وه هه‌واڵ و شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌یان ده‌رخواردی 
            جه‌ماوه‌ر دا، ئه‌مریکای به‌رژه‌وه‌ندخواز له چاوی ئه‌وانه‌وه به 
            رزگاریخواز و رابه‌ری بزاڤی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی مرۆڤ وێناکرا. له 
            کاتێکدا که خودی ئه‌مریکا، خۆی به‌داگیرکه‌ر ناوده‌بردو ناسنامه‌ی 
            داگیرکاری به‌خۆی ده‌به‌خشی، ئه‌وان به رزگارکه‌ری گه‌لانی ناوچه‌که 
            و جیهانیان ده‌ناساند . 
            (د.ب.ک) له‌سه‌ر 
            خۆنزیککردنه‌وه له کۆشکی سپی کێبه‌رکێیان کرد، هه‌رگیز داوای بۆنده‌و 
            نووسراوی فه‌رمیان نه‌کرد ، ره‌فتاری دیوه‌خان و به‌ڵێنی 
            هۆزایه‌تیان  زیندوو کرده‌وه ، ئه‌وان پێیانوابوو ئیدی 
            هاوکێشه‌که کۆتابووهو ئه‌مریکا به خۆشحاڵیه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی 
            باشوور له ته‌ک خۆیدا ده‌بینێته‌وه ، وه‌ک هاوپه‌یمان و دۆستی 
            راستین پێوانه‌یان بۆ ده‌کات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نووسه‌رانیان 
            وایان پێشان ده‌دا که سیاسه‌ته‌کانی کۆشكی سپی له 
            هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان سه‌رڕاست ده‌کرێنه‌وه‌و ئۆکه‌یان 
            پێده‌درێ.  
            به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌کێک 
            له‌و ئه‌مریکایانه‌ی که راسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ  به‌رپرسه 
            عێراقیه‌کاندا هه‌بووه ، ( د.ب.ک) هه‌رگیز ته‌نیا جارێکیش داواکانی 
            ئه‌مریکایان ره‌ت نه‌کردۆته‌وه . ئه‌مریکیه‌کان بۆ هاوسه‌نگی نێوان 
            پێکهاته‌کانی عێراق ئاره‌زوویان کردووه که کورده‌کانیش ناڕه‌زایی 
            پێشان بده‌ن و پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌کانی خۆیان دا بکه‌ن ، که‌چی 
            وهڵامکی له‌و شێوه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه .  به‌وته‌ی ئه‌و 
            شاهیده ، ئه‌مریکیه‌کان پێش هه‌ر هه‌نگاوێک  ده‌یانزانی که 
            ره‌زامه‌ندی ( د.ب.ک)یان  مسۆگه‌ر کردووه . 
            ئه‌مریکا کاتێک به‌خۆی 
            زانی که له‌نێو زه‌لکاوی عێراق دا نغرۆ ببوو، بۆ ده‌ربازبوون له 
            گیژاو و دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ڤێتنامێکی دیکه ، ده‌بووایه  به 
            سیناریۆ و پلانی دیکه سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆتی پێشان بدات و به‌خشکه‌یی 
            هێزه‌کانی خۆی بکێشێته‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گروپی تۆژینه‌وه 
            ده‌رباره‌ی عێراق له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی ده‌سته‌ڵاتداری 
            ئه‌مریکا  پێکهێنرا ، جه‌میس بێکه‌ر و لی هاملتن بۆ رابه‌رایه‌تی 
            کردنی گروپه‌که ده‌ستنیشان کران . 
            کاتێک گروپی تۆژینه‌وه 
            ده‌رباره‌ی  عێراق  ده‌ستیان به گه‌ڕان و سه‌ردانه‌کانیان 
            کرد، ده‌یانزانی  کوردستانیش هه‌یه و تا ئێستاش به به‌شێکی عێراق 
            پێوانه ده‌کرێ ، ئاگایان له‌وه هه‌بوو که گه‌لی کوردستان چاوی له 
            ماف و خواسته‌کانی خۆی بڕیوه ، به‌ڵام له ره‌زامه‌ندی (د.ب.ک) دڵنیا 
            بوون، بۆیه نه سه‌ردانی کوردستانیان کرد‌و نه  کێشه‌ی 
            کوردستانیشیان به بایه‌خه‌وه وه‌رگرت . بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌کانی 
            ئه‌مریکا و بۆ رازیکردنی دڵی لایه‌نه‌کانی دیکه ، ده‌بوایه له خاڵی 
            لاوازه ده‌ست پێبکه‌ن ، کوردیش به‌لای ئه‌وانه‌وه خاڵه لاوازه‌که 
            بوو . ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئاکامی ئاشكرابوونی 
            راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر - هاملتن باڵی به‌سه‌ر کوردستان دا کێشاوه‌و 
            کوردستانیانی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه ، به‌رهه‌می ئه‌و 
            سیاسه‌ته‌یه که (د.ب.ک) به درێژایی 3 ساڵی رابردوو درێژه‌یان 
            پێداوه ، خۆیان به ئیراده‌ی هه‌موو گه‌ل ناساندووه ، وه‌ک 
            نوێنه‌رایه‌تی تێکڕای کوردستانیان ره‌فتاریان کردووه‌و گوێیان له 
            رامان و بۆچوونی دیتران نه‌گرتووه . راپۆرته‌که راشکاوانه ده‌نووسێ 
            که کوردستانیان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و (د.ب.ک)یش ده‌یانه‌وێ له 
            چوارچێوه‌ی عێراق دا بمێننه‌وه ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که 
            ده‌سته‌ڵاتداران به پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵکه‌وه ده‌ڕۆن و سیاسه‌ت 
            ده‌که‌ن . ئه‌مڕۆ که   له‌گه‌ڵ  به‌رهه‌می 
            دروێنه‌کردنی سیاسه‌ته‌کانیان رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه ، بهروهستی 
            نایه‌ن و په‌نا بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌به‌ن . لهمهشیانهوه به 
            ترسه‌وه بۆی ده‌چن ، حه‌ز ناکه‌ن جه‌ماوه‌ر برژێته سه‌ر شه‌قامه‌کان، 
            راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن ره‌تبکه‌نه‌وه و سیاسه‌تی 
            به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌مریکا له قاو بده‌ن ، به ئیمزا 
            کۆکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێ پاڵی لێبده‌نه‌وه ، ده‌یانه‌وێ به 
            پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی جۆرج بووش جه‌ماوه‌ری تووڕه هێوربکه‌نه‌وه 
            ، ئه‌وان ده‌خوازن وه‌ک جاران په‌سنی سه‌رۆک و هێزه‌کانی ئه‌مریکا 
            بکه‌ن و به شان و باڵی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان دا هه‌ڵبڵێن . 
            ئه‌مریکا به‌و زل 
            هێزیه‌ی خۆیه‌وه چاو به سیاسه‌ته‌کانی خۆی دا دهخشێنتهوه ، 
            بۆئه‌وه‌ی زیانی زۆرتری پێنه‌گات و  شكستێکی ئاوڕووبه‌ر نه‌بینێ 
            ،  گروپی تۆژینه‌وه پێکده‌هێنێ و ئه‌رکێکی گرنگیان پێده‌سپێرێ ، 
            گوێ له رامانی دیتران ده‌گرێ ، به‌بایه‌خه‌وه بۆچوونی رۆژنامه‌و 
            که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ، که‌چی (د.ب.ک) وه‌ک ئه‌وه‌ی 
            نه‌بای دیبێ نه‌باران بێباکانه له راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن ده‌ڕوانێ و 
            به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری کارپێنه‌کردنی زۆره و ناخرێته واری کرداریه‌وه 
            پشتی لێکردۆته‌وه ، رێگه نادات هێزه‌کانی  هه‌ڵوێست بنوێنن و 
            سیاسه‌ته‌کانی ریسوا بکه‌ن .  
            ئه‌مریکا  هه‌م له 
            عێراق زیانی پێگه‌یشتووه‌و ئه‌گه‌ری پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی 
            له گۆڕێ دایه ، هه‌م له‌وه‌ش ده‌ترسێ نه‌وه‌ک به ناچارییه‌وه شان 
            نزمی زیاتر بۆ ئێران و سوریا بکات ، ئه‌وه‌تا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات و 
            ده‌یه‌وێ سه‌رنجی سوننه‌کانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و  
            دراوسێکانی عێراق بۆ لای خۆی رابکێشێ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێ له 
            به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌خشێنێ و ئاوڕ له دۆزی کوردستان 
            که دوای دۆزی فه‌له‌ستین، دووه‌مین دۆزی گڕگرتووی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و 
            جیهانه ،  ناداته‌وه .  یاری کات کوشتن کایه ده‌کات و له 
            خه‌می سه‌رخستنی به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیدایه 
            .   پێشکه‌شكردنی راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن و به‌ڕێوه‌بردنی 
            کۆنفرانسی هێزه سوننه‌کانی عێراق له تورکیا و سه‌ردانی تۆنی بلێر ، 
            سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که  به‌ئامانجی  
            سه‌رخستنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رچاوه‌یان گرتووه ، 
            که‌چی دیسانیشه‌وه (د.ب.ک ) به‌خه‌مساردییه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌وڵانه 
            ده‌کات و چاو له پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌بڕێ و  به‌پارێزه‌وه 
            لێیان ده‌ڕوانێ . ئه‌گه‌ر کوردستانیان ریزه‌کانی خۆیان پته‌وو بکه‌ن ، 
            ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات و هێزه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان راشکاوانه 
            دژی په‌راوێزکردن بوه‌ستنه‌وه ، ئاکامی باشتر وه‌ده‌ست دێ و دۆزی 
            کوردستانیش به‌رچاوتر ده‌بێته‌وه‌و پێوانه‌ی زۆرتری بۆ ده‌کرێ 
            . 
            سوننه‌کان به 
            شه‌ڕکردنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ، کۆشکی سپییان ناچار کرد که 
             پێوانه‌یان بۆ بکات و ئاوڕیان لێبداتهوهو هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی 
            به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان بدات ، ئێستا که راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن له 
            رۆژه‌ڤدایه ،  ده‌بێ کوردستانیان گوشاره‌کانی خۆیان چڕ 
            بکه‌نه‌وه‌و کۆشکی سپی ناچار بکه‌ن که گوێ له داخوازیه‌کانی گه‌لی 
            کوردستان بگرێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردستان بدات 
            . 
            ئه‌گه‌ر راسپارده‌کانی 
            بێکه‌ر- هاملتن کاریان پێنه‌کرا ، ده‌بێ (د.ب.ک)  به پشتیوانی 
            جه‌ماوه‌ر  په‌له له ئاسایی کردنه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکوک و 
            ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه‌دا بکات و راپرسی به‌ڕێوه‌بچێ . ئه‌گه‌ر 
            راسپارده‌کانیش  کاریان پێکرا ، ده‌بێ ( د.ب.ک) ئه‌و بوێرییه‌ی 
            تێدا هه‌بێ که سه‌ربه‌خۆیی  کوردستان رابگه‌یه‌نێ . 
            ئه‌گه‌ر (د.ب.ک) له‌سه‌ر 
            په‌ڕاوێزکردنی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وام بێ ، ئه‌گه‌ر وه‌کو جاران گوێ له 
            رامان و بۆچوونی دیتران نه‌گیرێ ،  کوردستانیان به‌رده‌وام 
            ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان ده‌بێ ، له‌دوا وێستگه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گوێ 
            بۆ هه‌واڵی ناخۆش  ههڵنهخهن و پێشوازی له کاره‌سات نه‌که‌ن ، 
            رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌م راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هاملتن 
            ناکام ده‌مێنته‌وه ، هه‌م (د.ب.ک)یش باجی سیاسه‌ته‌که‌یان ده‌ده‌ن 
            . 
            15-12-2006  
            ------------- 
            (د.ب.ک)  
            کورتکراوه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانه .    
                 
               |