ئه‌مریکا سه‌رده‌سته‌ی
ئه‌و وڵاته به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی جیهانه که ته‌واوی سیاسه‌ت و
به‌رنامه‌کانیان له‌سه‌ر سوودی زیاتر داده‌ڕێژن ، تێکۆشانی خۆیان بۆ
هه‌رچی زۆرتری ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه. له‌م
سۆنگه‌یه‌وه ، هاتنی ئه‌مریکا بۆ عێراق ئه‌گه‌رچی رووخاندنی
رژێمی سه‌دامیشی لێکه‌وتۆته‌وه ، به‌ڵام ئامانج کۆنترۆڵکردنی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سه‌پاندنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکای
ته‌کانه‌یه .
رووخاندنی رژێمی
سه‌دام به سوودی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لی کوردستان هاته‌وه ،
ئه‌مه‌ش ئاکامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوی به ده‌سته‌ڵاتدارانی
باشووری کوردستان ( د. ب. ک) به‌خشی، ئه‌وان پێوانه‌ی هاوپه‌یمانی
ئه‌مریکایان بۆ خۆیان کرد و به قسه‌ی بۆندارو رازاوه شاگه‌شکه‌بوون.
( د. ب. ک) خۆبه‌خشانه گه‌لی کوردستانیان ئاوێته‌ی
هاوکێشه‌یه‌کی قورس و گران کرده‌وه ، پشتیان له خواسته‌کانی گه‌ل و
ئامانجه‌کانی بزاڤی رزگاریخوازی کرد و به‌ره‌و مسۆگه‌رکردنی پشکی
ده‌سته‌ڵات له عێراق هه‌نگاویان هه‌ڵێنایه‌وه ، بۆ فراوانکردنی
ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی ته‌سک خلۆر‌بوونه‌وه، به‌مه‌ش
درزی نێوان خۆیان و جه‌ماوه‌ریان پانتر کرده‌وه ، ته‌واوی راستیه‌کانی
نێو دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکی له
جه‌ماوه‌ر شارده‌وه‌و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حزبیش به
ئاره‌زووی خۆیانه‌وه هه‌واڵ و شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌یان ده‌رخواردی
جه‌ماوه‌ر دا، ئه‌مریکای به‌رژه‌وه‌ندخواز له چاوی ئه‌وانه‌وه به
رزگاریخواز و رابه‌ری بزاڤی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی مرۆڤ وێناکرا. له
کاتێکدا که خودی ئه‌مریکا، خۆی به‌داگیرکه‌ر ناوده‌بردو ناسنامه‌ی
داگیرکاری به‌خۆی ده‌به‌خشی، ئه‌وان به رزگارکه‌ری گه‌لانی ناوچه‌که
و جیهانیان ده‌ناساند .
(د.ب.ک) له‌سه‌ر
خۆنزیککردنه‌وه له کۆشکی سپی کێبه‌رکێیان کرد، هه‌رگیز داوای بۆنده‌و
نووسراوی فه‌رمیان نه‌کرد ، ره‌فتاری دیوه‌خان و به‌ڵێنی
هۆزایه‌تیان زیندوو کرده‌وه ، ئه‌وان پێیانوابوو ئیدی
هاوکێشه‌که کۆتابووه‌و ئه‌مریکا به خۆشحاڵیه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی
باشوور له ته‌ک خۆیدا ده‌بینێته‌وه ، وه‌ک هاوپه‌یمان و دۆستی
راستین پێوانه‌یان بۆ ده‌کات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له نووسه‌رانیان
وایان پێشان ده‌دا که سیاسه‌ته‌کانی کۆشكی سپی له
هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان سه‌رڕاست ده‌کرێنه‌وه‌و ئۆکه‌یان
پێده‌درێ.
به‌گوێره‌ی وته‌ی یه‌کێک
له‌و ئه‌مریکایانه‌ی که راسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه
عێراقیه‌کاندا هه‌بووه ، ( د.ب.ک) هه‌رگیز ته‌نیا جارێکیش داواکانی
ئه‌مریکایان ره‌ت نه‌کردۆته‌وه . ئه‌مریکیه‌کان بۆ هاوسه‌نگی نێوان
پێکهاته‌کانی عێراق ئاره‌زوو‌یان کردووه که کورده‌کانیش ناڕه‌زایی
پێشان بده‌ن و پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌کانی خۆیان دا بکه‌ن ، که‌چی
وه‌ڵامکی له‌و شێوه‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه . به‌وته‌ی ئه‌و
شاهیده ، ئه‌مریکیه‌کان پێش هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌یانزانی که
ره‌زامه‌ندی ( د.ب.ک)یان مسۆگه‌ر کردووه .
ئه‌مریکا کاتێک به‌خۆی
زانی که له‌نێو زه‌لکاوی عێراق دا نغرۆ ببوو، بۆ ده‌ربازبوون له
گیژاو و دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ڤێتنامێکی دیکه ، ده‌بووایه به
سیناریۆ و پلانی دیکه سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆتی پێشان بدات و به‌خشکه‌یی
هێزه‌کانی خۆی بکێشێته‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گروپی تۆژینه‌وه
ده‌رباره‌ی عێراق له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی ده‌سته‌ڵاتداری
ئه‌مریکا پێکهێنرا ، جه‌میس بێکه‌ر و لی هاملتن بۆ رابه‌رایه‌تی
کردنی گروپه‌که ده‌ستنیشان کران .
کاتێک گروپی تۆژینه‌وه
ده‌رباره‌ی عێراق ده‌ستیان به گه‌ڕان و سه‌ردانه‌کانیان
کرد، ده‌یانزانی کوردستانیش هه‌یه و تا ئێستاش به به‌شێکی عێراق
پێوانه ده‌کرێ ، ئاگایان له‌وه هه‌بوو که گه‌لی کوردستان چاوی له
ماف و خواسته‌کانی خۆی بڕیوه ، به‌ڵام له ره‌زامه‌ندی (د.ب.ک) دڵنیا
بوون، بۆیه نه سه‌ردانی کوردستانیان کرد‌و نه کێشه‌ی
کوردستانیشیان به بایه‌خه‌وه وه‌رگرت . بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌کانی
ئه‌مریکا و بۆ رازیکردنی دڵی لایه‌نه‌کانی دیکه ، ده‌بوایه له خاڵی
لاوازه ده‌ست پێبکه‌ن ، کوردیش به‌لای ئه‌وانه‌وه خاڵه لاوازه‌که
بوو . ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئاکامی ئاشكرابوونی
راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر - هاملتن باڵی به‌سه‌ر کوردستان دا کێشاوه‌و
کوردستانیانی به خۆیه‌وه خه‌ریک کردووه ، به‌رهه‌می ئه‌و
سیاسه‌ته‌یه که (د.ب.ک) به درێژایی 3 ساڵی رابردوو درێژه‌یان
پێداوه ، خۆیان به ئیراده‌ی هه‌موو گه‌ل ناساندووه ، وه‌ک
نوێنه‌رایه‌تی تێکڕای کوردستانیان ره‌فتاریان کردووه‌و گوێیان له
رامان و بۆچوونی دیتران نه‌گرتووه . راپۆرته‌که راشکاوانه ده‌نووسێ
که کوردستانیان داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و (د.ب.ک)یش ده‌یانه‌وێ له
چوارچێوه‌ی عێراق دا بمێننه‌وه ، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه که
ده‌سته‌ڵاتداران به پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵکه‌وه ده‌ڕۆن و سیاسه‌ت
ده‌که‌ن . ئه‌مڕۆ که له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می
دروێنه‌کردنی سیاسه‌ته‌کانیان رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه ، به‌روه‌ستی
نایه‌ن و په‌نا بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌به‌ن . له‌مه‌شیانه‌وه به
ترسه‌وه بۆی ده‌چن ، حه‌ز ناکه‌ن جه‌ماوه‌ر برژێته سه‌ر شه‌قامه‌کان،
راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن ره‌تبکه‌نه‌وه و سیاسه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌مریکا له قاو بده‌ن ، به ئیمزا
کۆکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێ پاڵی لێبده‌نه‌وه ، ده‌یانه‌وێ به
پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی جۆرج بووش جه‌ماوه‌ری تووڕه هێوربکه‌نه‌وه
، ئه‌وان ده‌خوازن وه‌ک جاران په‌سنی سه‌رۆک و هێزه‌کانی ئه‌مریکا
بکه‌ن و به شان و باڵی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان دا هه‌ڵبڵێن .
ئه‌مریکا به‌و زل
هێزیه‌ی خۆیه‌وه چاو به سیاسه‌ته‌کانی خۆی دا ده‌خشێنته‌وه ،
بۆئه‌وه‌ی زیانی زۆرتری پێنه‌گات و شكستێکی ئاوڕووبه‌ر نه‌بینێ
، گروپی تۆژینه‌وه پێکده‌هێنێ و ئه‌رکێکی گرنگیان پێده‌سپێرێ ،
گوێ له رامانی دیتران ده‌گرێ ، به‌بایه‌خه‌وه بۆچوونی رۆژنامه‌و
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ، که‌چی (د.ب.ک) وه‌ک ئه‌وه‌ی
نه‌بای دیبێ نه‌باران بێباکانه له راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن ده‌ڕوانێ و
به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری کارپێنه‌کردنی زۆره و ناخرێته واری کرداریه‌وه
پشتی لێکردۆته‌وه ، رێگه نادات هێزه‌کانی هه‌ڵوێست بنوێنن و
سیاسه‌ته‌کانی ریسوا بکه‌ن .
ئه‌مریکا هه‌م له
عێراق زیانی پێگه‌یشتووه‌و ئه‌گه‌ری پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی
له گۆڕێ دایه ، هه‌م له‌وه‌ش ده‌ترسێ نه‌وه‌ک به ناچارییه‌وه شان
نزمی زیاتر بۆ ئێران و سوریا بکات ، ئه‌وه‌تا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات و
ده‌یه‌وێ سه‌رنجی سوننه‌کانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و
دراوسێکانی عێراق بۆ لای خۆی رابکێشێ ، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێ له
به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌خشێنێ و ئاوڕ له دۆزی کوردستان
که دوای دۆزی فه‌له‌ستین، دووه‌مین دۆزی گڕگرتووی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و
جیهانه ، ناداته‌وه . یاری کات کوشتن کایه ده‌کات و له
خه‌می سه‌رخستنی به‌رنامه و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیدایه
. پێشکه‌شكردنی راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن و به‌ڕێوه‌بردنی
کۆنفرانسی هێزه سوننه‌کانی عێراق له تورکیا و سه‌ردانی تۆنی بلێر ،
سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که به‌ئامانجی
سه‌رخستنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رچاوه‌یان گرتووه ،
که‌چی دیسانیشه‌وه (د.ب.ک ) به‌خه‌مساردییه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌وڵانه
ده‌کات و چاو له پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌بڕێ و به‌پارێزه‌وه
لێیان ده‌ڕوانێ . ئه‌گه‌ر کوردستانیان ریزه‌کانی خۆیان پته‌وو بکه‌ن ،
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات و هێزه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان راشکاوانه
دژی په‌راوێزکردن بوه‌ستنه‌وه ، ئاکامی باشتر وه‌ده‌ست دێ و دۆزی
کوردستانیش به‌رچاوتر ده‌بێته‌وه‌و پێوانه‌ی زۆرتری بۆ ده‌کرێ
.
سوننه‌کان به
شه‌ڕکردنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ، کۆشکی سپییان ناچار کرد که
پێوانه‌یان بۆ بکات و ئاوڕیان لێبداته‌وه‌و هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی
به‌رژه‌وه‌نده‌کانیان بدات ، ئێستا که راپۆرتی بێکه‌ر- هاملتن له
رۆژه‌ڤدایه ، ده‌بێ کوردستانیان گوشاره‌کانی خۆیان چڕ
بکه‌نه‌وه‌و کۆشکی سپی ناچار بکه‌ن که گوێ له داخوازیه‌کانی گه‌لی
کوردستان بگرێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردستان بدات
.
ئه‌گه‌ر راسپارده‌کانی
بێکه‌ر- هاملتن کاریان پێنه‌کرا ، ده‌بێ (د.ب.ک) به پشتیوانی
جه‌ماوه‌ر په‌له له ئاسایی کردنه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکوک و
ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه‌دا بکات و راپرسی به‌ڕێوه‌بچێ . ئه‌گه‌ر
راسپارده‌کانیش کاریان پێکرا ، ده‌بێ ( د.ب.ک) ئه‌و بوێرییه‌ی
تێدا هه‌بێ که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رابگه‌یه‌نێ .
ئه‌گه‌ر (د.ب.ک) له‌سه‌ر
په‌ڕاوێزکردنی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وام بێ ، ئه‌گه‌ر وه‌کو جاران گوێ له
رامان و بۆچوونی دیتران نه‌گیرێ ، کوردستانیان به‌رده‌وام
ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان ده‌بێ ، له‌دوا وێستگه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گوێ
بۆ هه‌واڵی ناخۆش هه‌ڵنه‌خه‌ن و پێشوازی له کاره‌سات نه‌که‌ن ،
رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌م راپۆرته‌که‌ی بێکه‌ر- هاملتن
ناکام ده‌مێنته‌وه ، هه‌م (د.ب.ک)یش باجی سیاسه‌ته‌که‌یان ده‌ده‌ن
.
15-12-2006
-------------
(د.ب.ک)
کورتکراوه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانه .
|