ئۆپۆزیسیۆن
و ده‌سته‌ڵات
له دوو بازنه‌ی
جیاواز‌و
به‌یه‌کداچوودا
ئه‌گه‌ر
سه‌نگه‌ری ده‌سته‌ڵات
به‌بازنه‌یه‌ک
و سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
به‌بازنه‌یه‌کی
دیکه‌ی
جیاواز
بچوێنین ،
هێشتا خاڵی
یه‌کتربڕو
گۆشه‌ی به‌یه‌کداچوو
له‌نێوانیاندا
به‌رچاو ده‌که‌ون .
خاڵه هاوبه‌شه‌کان
له به‌رژه‌وه‌ندیه
باڵاکانی گه‌ل
و نیشتماندا
چڕ ده‌بنه‌وه
، گۆشه به‌یه‌کداچووه‌کانیش
له شێوازی ئه‌و
په‌یامه
خۆ‌یا ده‌بن که
هه‌ردوولایه‌ن
له لووتکه‌ی
ئارمانجه‌کانیاندا
دیاریان
کردووه‌و بۆی
تێده‌کۆشن .
سه‌رباری ئه‌وانه‌شه‌وه
پڕۆسه‌ی کێبه‌رکێ
وه‌ک پڕۆسه‌یه‌کی
زیندوو له‌گه‌ڵیاندا
باڵا ده‌کات و
گه‌وره‌ده‌بێ
. هه‌رجۆره
پاساو هێنانه‌وه‌یه‌کیش
بۆ قۆناغبه‌ندی
ئه‌و کێبه‌رکێیه
پوچ و بێ بنه‌ما
ده‌مێنێته‌وه
.
ئۆپۆزیسیۆن
به‌ره‌وتی ئه‌رێنی
و نه‌رێنی
خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دات
بوونی خۆی بسه‌ڵمێنی
و به‌رنامه‌ی
خۆی بخاته
ڕوو،
به‌و شێوه‌یه‌ی
که ده‌یه‌وێ
خزمه‌تگوزاربوونی
خۆی پێشان
بدات . حکومه‌ت
و ده‌سته‌ڵاتیش
جگه له خزمه‌تگوزاری
و پاسه‌وانی
کردن له
گیانی مرۆڤه‌کان
و خاکی
نیشتمان ئه‌رک
و رۆڵێکی دیکه‌ی
نیه ، ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌ڵات
ته‌نیا بۆ فه‌رمانڕه‌وایی
و خۆسه‌پاندن
و پاوانخوازی
بێ ،
هاوێرکاری و
جیاکاری په‌یڕه‌و
بکات ، هه‌ستی
ناحه‌زی و
دوژمنایه‌تی
له‌نێو هه‌ناوی
کۆمه‌ڵگه‌دا
دروست ده‌کات
.
له‌و
وڵاتانه‌ی که
ئۆپۆزیسیۆن
ناچار ده‌کرێن
یان خۆیان سه‌نگه‌ری
نه‌رێنی هه‌ڵده‌بژێرن
، شه‌ڕو
ماڵوێرانی و
کاولکاریان
لێده‌که‌وێته‌وه
، کۆمه‌ڵگه
بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و
به پاشکه‌وتوویی
ده‌مێنێته‌وه
، که‌چی له‌و
کاتانه‌ی که
ئۆپۆزیسیۆن
رۆڵی ئه‌رێنی کایه
ده‌کات ، کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و پێشه‌وه
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێته‌وه
، وڵات ئاوه‌دان
ده‌بێته‌وه
، ئاسووده‌یی
و به‌خته‌وه‌ری
باڵ به‌سه‌ر
نیشتماندا ده‌کێشێ
.
جاران
له کوردستان
و عێراقدا
چونکه
ئه‌قڵیه‌تی
حزبی سه‌رکرده‌و
سه‌رۆکی فه‌رمانده
بره‌وی
پێ‌درابوو ،
جگه له نه‌رێنیبوون
( سلبی - پاسیڤ)
هیچ ده‌رفه‌تێکی
دیکه له‌به‌رده‌م
ئۆپۆزیسیۆندا
نه‌مابۆوه .
هه‌موو حزبه‌کان
یان ده‌سته‌مۆکراوی
ده‌سته‌ڵاتبوون
یان سه‌نگه‌ری
نه‌رێنی
بوونیان هه‌ڵبژاردبوو،
ده‌سته‌ڵاتیان
ره‌ت کردبۆ‌وه
، له رێگه‌ی
شێوازه‌کانی
تێکۆشانه‌وه
هه‌وڵی
رووخاندن و له‌بێن
بردنی ده‌سته‌ڵاتیان
ده‌دا ،ئه‌مه‌ش
کوشتار و دوژمنایه‌تی
لێوه‌به‌رهه‌م
هاتبوو ، بۆیه
ئه‌و حزبانه‌ی
که ئێستا ده‌سته‌ڵاتدارن
و جاران ده‌سته‌ڵاتداری
داگیرکه‌ر
ناچاری
کردبوون که
سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆنی
نه‌رێنی(
سلبی) هه‌ڵبژێرن
، به‌هه‌مان لۆژیک و
ڕامانه‌وه
له هێزی
ئۆپۆزیسیۆنی
به‌رانبه‌ر
به خۆیان ده‌ڕوانن
. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه
شاڵاوێکی
تووندیان دژ
به
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌ست
پێکردووه ،
ئاماده‌ن به‌هه‌ر
شێوازێک که
بۆیان بکرێ
ئۆپۆزیسیۆن
له‌به‌رچاوی
خه‌ڵک ره‌ش
بکه‌ن ،
ناوناتۆره‌ی
وه‌پاڵ بده‌ن
و به ده‌ستی
ده‌ره‌کی
تۆمه‌تباری
بکه‌ن .
وابڵاو ده‌که‌نه‌وه
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش
ده‌سته‌ڵات
بگرێته ده‌ست
له‌وان
باشتری
پێناکرێ و له‌وه
خزمه‌تگوزارتر
نابێ.
ئه‌وانه‌ی
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی
بێده‌نگکردنی
ئۆپۆزیسیۆن
شاڵاوی تۆمه‌تبارکردنیان
ده‌ست
پێکردووه و تیۆری
قۆناغبه‌ندی
داده‌ڕێژن ،
له‌یه‌ک سه‌رچاوه
فرچک دراون و
به‌سه‌ر دوو
ده‌سته دابه‌ش
ده‌بن ؛
ده‌سته‌ی یه‌که‌م
، ئه‌وانه‌ن
که له نێو
حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانه‌وه
باوه‌ڕیان به
دیموکراسی و
ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
نیه ،له‌قوڵایی
باوه‌ڕیانه‌وه
سه‌رسه‌ختانه
دژایه‌تی
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌که‌ن ، له
ده‌ربڕینی
رامانی ئازاد
و رۆژنامه‌گه‌ری
ئازاد هه‌تره‌شیان
چووه ، ده‌یانه‌وێ
به یاسای
کۆنه‌په‌رستانه
سنووردار و ده‌مکوتیان
بکه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن
ده‌نگه
ناڕازی و ره‌خنه‌گره‌کان
بخنکێنن .
کاتێک له‌به‌ر
ره‌وشی هه‌رێمی
و نێوده‌وڵه‌تیش
ناتوانن هه‌ڵمه‌تی
گرتن و کوشتن
و راونان
درێژه پێبده‌ن
، له دژایه‌تیکردنی
ئۆپۆزیسیۆندا
بێوه‌ڵام ده‌مێننه‌وه
، په‌نا بۆ چه‌واشه‌کاری
ده‌به‌ن ،
ئۆپۆزیسیۆن
به ده‌ستی ده‌ره‌کی
و تابووری
پێنجه‌م تۆمه‌تبار
ده‌که‌ن .
ده‌سته‌ی
دووه‌م
، ئه‌وانه‌ن
که‌له
لێکدانه‌وه‌ی
سیاسی و
خوێندنه‌وه‌ی
هاوکێشه‌ی
ناوه‌خۆیی و
ده‌ره‌کیدا
کۆله‌وارن ،
ساده هزرو
کورتبین و هه‌ناسه‌سوارن
، له‌ژێر
کاریگه‌ری
راگه‌یاندن و
په‌یامی چه‌واشه‌کاریدا هه‌میشه
ره‌وشی بزاڤی
رزگاریخوازیی
به ناسک و
کاودانی
ناوه‌خۆی
کوردستانیش به‌هه‌سته‌وه‌ری
ده‌بینن ،
قۆناغی سه‌رده‌می
شاخ و شار له‌یه‌کتر
هاوێر ناکه‌ن
،له‌نێو
فێرگه‌ی
ئۆپۆزیسیۆنی
نه‌رێنیدا په‌روه‌رده
کراون، ئه‌وانه
له‌نێو حزبه
ده‌سته‌ڵاتدارو
ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیشدا
بوونیان هه‌یه
و مۆڵیان
خواردووه ،
زۆر به
ئاسانی ده‌جولێندرێن
و گاڵته به
هه‌ست و
هزریان ده‌کرێ
، هه‌میشه
نیگه‌ران و
راڕان ، له
گێژاوی ده‌روونیدا
نغرۆ کراون ،
به پارێزه‌وه
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرنه‌وه
و به خشکه‌یی
دژایه‌تی
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌که‌ن .
ژیانی
فره‌حزبی و
سیسته‌می
دیموکراسی له‌نێو
هه‌ناوی
خۆیدا
ئۆپۆزیسیۆن به‌رهه‌م
دێنێ و زه‌وینی
راستین بۆ
کێبه‌رکێی
نێوان ده‌سته‌ڵات
و ئۆپۆزیسیۆن
دروست ده‌کات
، هه‌ردوولایه‌ن
له مه‌یدان راده‌گرێ
و
پێشبڕكێیان
پێ ده‌کات .
ئۆپۆزیسیۆنی
ئه‌رێنی (
ئیجابی - پۆزه‌تیڤ)
ده‌خولقێنێ .
ئۆپۆزیسیۆنی
ئه‌رێنی له‌مه‌سه‌له
نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانیه‌کاندا
هاوکاری له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ڵات
ده‌کات ، یه‌ک
وتاری سیاسی و
یه‌ک سه‌نگه‌ری
هه‌ڵده‌بژێرێ
. ئه‌گه‌ر
گوشاری ده‌ره‌کی
، یان هێرشی
ناحه‌ز و نه‌یارانی
نه‌ته‌وه‌و
نیشتمان هه‌بێ
، راشکاوانه
پشتی ده‌سته‌ڵات
ده‌گرێ و پاسه‌وانی
له نه‌ته‌وه‌و
نیشتمان ده‌کات
، که‌چی له
ره‌وشی
ئاسایی‌دا پێ
له‌سه‌ر به‌رنامه‌و
داخوازیه‌کانی
خۆی داده‌گرێ
، په‌یامی خۆی
بڵاو ده‌کاته‌وه
، ره‌خنه له
کرده‌وه‌کانی
حکومه‌ت ده‌گرێ
و هه‌وڵده‌دات
دۆست و لایه‌نگر
بۆ خۆی و به‌رنامه‌که‌ی
کۆبکاته‌وه .
کرده‌وه‌کانی
حکومه‌ت ده‌خاته
ژێر وردبینه‌وه
، گه‌نده‌ڵیه‌کانی
ده‌سته‌ڵات
ئاشكرا ده‌کات
. ئه‌مه ته‌نیا
له‌به‌رژه‌وه‌ندی
باڵای گه‌ل و
نیشتماندایه
،نه هاوکاری
بێگانه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌و
نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌ره‌کیش به‌ڕێوه‌ده‌چێ
.
له‌هه‌موو
کات و
شوێنێكدا ئه‌و
حزبانه‌ی له‌سه‌ر
ئایدۆلۆژیاێکی
تاکپه‌رستی و
ره‌تکردنه‌وه‌ی
به‌رانبه‌ر
راهێنراون ،
ئۆپۆزیسیۆن
په‌سند ناکه‌ن و به‌تووندی
دژایه‌تیان
ده‌که‌ن .
حزبه
کلاسیکی و
پاوانخوازه‌کان
ته‌نیا ئه‌و
کاته
ئۆپۆزیسیۆنیان
قه‌بوڵه که
پاشکۆ بێ و له‌هه‌موو
هه‌نگاوه‌کاندا
چه‌پڵه
لێبدات . ده‌سته‌ڵات
و
پاشکۆکانیش بۆ به‌رته‌سک
کردنه‌وه‌ی
دیموکراسی ده‌ست
به‌کار ده‌بن
.
حزبی
ده‌سته‌ڵاتداری
باش ئه‌و حزبه‌یه
که له‌ته‌ک
باشی به‌رنامه‌که‌یدا
کردار‌و ره‌فتاره‌کانیشی
باشن ، خزمه‌تگوزاره
و جیاکاری له
نێوان تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌دا
ناکات . گوێ له
داخوازیه‌کانی
جه‌ماوه‌ر ده‌گرێ
و پێویسته‌یه‌کانیان
مسۆگه‌ر ده‌کات
، پۆلیس و
ئاسایش و سوپا
له‌سه‌ر بنه‌مای
حزبایه‌تی
پێکناهێنێ و
ده‌ست ناخاته
ناو
کاروباریانه‌وه
، پیرۆزی
زانستگه و
زانکۆکان له‌ژێر
پێ نانێ و سه‌روه‌ری
دادگه له‌که‌دار
ناکات ، ساخته‌کاری
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
ناکات ، حزبی
ئۆپۆزیسیۆنی
باشیش ئه‌و
حزبه‌یه له‌ته‌ک
به‌رنامه
باشه‌که‌یدا
هه‌ڵه‌و
کێـماسیه‌کانی
حکومه‌ت
ئاشکرا ده‌کات
، ره‌خنه‌یان
لێده‌گرێ و
پێشنیاری به‌جێ
ده‌خاته‌ڕوو .
ده‌سته‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن که
ئامانجیان خزمه‌تکردنی
کۆمه‌ڵگه‌و
نیشتمانه ،
ده‌بێ بۆ به‌ره‌و
پێشه‌وه‌بردنی
کۆمه‌ڵگه و
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
وڵات به به‌رنامه‌و
کرده‌وه
کێبه‌رکێ بکه‌ن
. بوونی به‌رنامه‌ی
باش ئه‌گه‌ر
کرده‌وه‌ی
باشی له‌گه‌ڵدا
نه‌بێ و
راستگۆیی و
کرانه‌وه له
کاره‌کانیدا
نه‌بێ ، حزب
ناکاته
هێزێکی باش و
خزمه‌تگوزار .
کاتێک
ده‌سته‌ڵات
به‌بیانۆی
جۆراوجۆره‌وه
خۆشخزمه‌تی
به دوژمن و ناحه‌زانی
گه‌ل و
نیشتمان ده‌کات
و
ئۆپۆزیسیۆنش
لێی بێده‌نگ
ده‌بێ ، واتای
ئه‌وه‌یه که
ئۆپۆزیسیۆن
ئاره‌زوومه‌ندانه
شانی خۆی نزم
ده‌کات و به‌شێک
له تاوانه‌کانی
لێوه‌رده‌گرێ
. کاتێک ده‌سته‌ڵات
گه‌نده‌ڵی و
ساخته‌کاری
ده‌کات ،
ئۆپۆزیسیۆنیش
لێی بێده‌نگ
ده‌بێ ، واتای
ئه‌وه‌یه ئه‌ویش
گه‌نده‌ڵی و
ساخته‌کاریه‌کانی
لاپه‌سنده‌و
خۆویستانه
به‌رپرسیارێتی
به‌شێک له گه‌نده‌ڵیه‌کانی
له کۆڵ ده‌کاته‌وه
.
ده‌سته‌ڵات مافی
خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر
پاساوی به‌جێ
یان بێجێ بۆ
ته‌واوی به‌رنامه
و کرده‌وه‌کانی
خۆی بهێنێته‌وه
، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا
ئۆپۆزیسیۆن
مافی خۆیه‌تی
که پاساوی به‌جێ
یان بێجێ بۆ
ره‌تکردنه‌وه‌ی
ته‌واوی به‌رنامه‌و
کاره‌کانی ده‌سته‌ڵات
بهێنێته‌وه .
ئۆپۆزیسیۆنی
راسته‌قینه
نابێ دڵی به
به‌رنامه‌و
کرده‌وه‌کانی
ده‌سته‌ڵات
خۆش بێ و باوه‌ڕ
به‌خۆی بهێنی
که ده‌سته‌ڵات
باشی کرده‌وه
، به‌ڵکو ده‌بێ
چاوه‌ڕوانی
زۆرتری لێ
بکات و داوای
زیاتر و
باشتری لێبکات
. بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات
باسی
دیموکراسی و
دیارده‌ی فره‌حزبی
و ئازادی
رۆژنامه‌وانی
ده‌کات ، ده‌بێ
ئۆپۆزیسیۆن
به‌به‌ڵگه‌وه
پێی بسه‌ڵمێنی
که
دیموکراسیه‌که‌ی
ده‌سته‌ڵات
به‌رته‌سک و
سنوورداره
، فره‌حزبی
به مه‌رجی
پاشکۆیه‌تی
بره‌وی
پێدراوه ،
هێڵی سوور بۆ
رۆژنامه‌وانی
دیاریکراوه .
ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌ڵات
باسی یه‌کسانی
و دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌کات ، ده‌بێ
ئۆپۆزیسیۆن
تێی بگه‌یه‌نێ
که داموده‌زگاکانی
حکومه‌ت بۆ ئه‌ندامانی
حزب قۆرخ
کراون ، سیاسه‌تی
هاوێرکاری په‌یڕه‌و
ده‌کرێ ،
گیرفانی ئه‌ندامانی
حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
پڕ کراون و
ئاوساون ، که‌چی
گیرفانی جه‌ماوه‌ر
بڕدراوه ،
به‌تاڵ کراوه‌ته‌وه
. ده‌بێ
ئۆپۆزیسیۆن
راوه‌ستاوانه
پێ له‌سه‌ر ئه‌وه
دابگرێ که جه‌ماوه‌ر
له نێو قه‌یرانی نیشته‌جێبوون
و گرانی
بازاڕدا ، له‌نێوان
به‌رداشی نه‌بوونی
ئاو‌و کاره‌با
و نه‌بوونی
سووته‌مه‌نیدا
گیری
خواردووه
،که‌چی ده‌سته‌ڵاتداران ئه‌و قه‌یرانانه
ناناسن و هه‌ستی
پێ ناکه‌ن .
حزبه
کۆنه‌پارێز
وپاوانخوازه‌کان
به شێوازی
جۆراوجۆره‌وه
پارێزگاری له
کورسی ده‌سته‌ڵات
ده‌که‌ن ،
ئۆپۆزیسیۆنیش
ده‌بێ به
شێوازی
جۆراوجۆره‌وه
هه‌وڵ بدات ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
بکاته
دیفاکتۆ .
2006-6-29