که‌ی
مه‌نبوزه‌کان
خۆیان ده‌ناسنه‌وه؟!
ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر
ناسیاوێکم سه‌ردانی
به‌رپرسێکی
لایه‌نێکی
کردبوو،
نازانم بۆچی و
له‌به‌رچی
ناوی منیان
هێنابوو! کاکی
به‌پرس
گوتبووی: ' ده‌زانی
زۆر مه‌نبوزه!'
ناسیاوه‌که‌شم
به‌سه‌رسامیه‌وه
پرسی بووی: '
خوانه‌کا خۆ
ئه‌ویش فایل و
مایلی نیه؟!'
کاکی به‌رپرس
سه‌رێکی
بادابوو،
گوتبووی: '
پێمباشه
تێکه‌ڵاوی نه‌که‌ی!
چونکه زۆر ره‌خنه
ده‌گرێ و باس
له
ئاشکراکردنی
سامانی به‌رپرسان
ده‌کات!'
ناسیاوه‌که‌م
به نیگه‌رانیه‌وه
قسه‌و رامانی کاکی
به‌رپرسی بۆ
گێڕامه‌وه.
من ده‌زانم مه‌نبوزبوونی
من له‌لای ئه‌و
به‌رپرسه‌و
هاوشێوه‌کانی
له‌چیه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه،
بۆیه به پێکه‌نینه‌وه
به ناسیاوه‌که‌م
گوت :' خۆت نیگه‌ران
مه‌که! زه‌مانه
هه‌روابووه،
که‌سێک ئه‌گه‌ر
خۆی نه‌ناسێ،
خه‌ڵکیش
ناناسێ، مه‌گه‌ر
ئه‌و په‌نده
کوردیه‌ت نه‌بیتسووه
که ده‌ڵێ:
کوێر به
چاوساغی ده‌گوت،
هینه‌که‌ی من
به چاوت
دابێنه تا
چاک ببیته‌وه!!'
ناسیاوه‌که‌م
ده‌یگوت: ' زۆر
قسه هه‌موو
بمکردبایه'
منیش گوتم، ده‌بوایه
بڵێی: ئه‌گه‌ر
بهاتایه ناو
حزبه‌که‌ی
ئێوه،
پله‌ی به‌رپرسیارێتی
له‌تۆ گه‌وره‌تر
ده‌بوو، ئه‌و
کات ده‌تگوت
که‌سێکی
تێکۆشه‌رو به‌ڕێزه!'
ناسیاوه‌که‌م
ئاگای له
رابردووی هه‌ردووکمان
هه‌یه، بۆیه
پێی نیگه‌ران
ببوو، به‌ڵام
من زۆر شانازی
پێوه ده‌که‌م
که له‌لایه‌ن
ئه‌وو
هاوشێوه‌کانیه‌وه
مه‌نبوزبم،
ئه‌گه‌ر مه‌نبوز
نه‌بم، ده‌بێ
که‌سێکی زۆر
خراپ بم.
هه‌ڵبه‌ت
رۆژی خۆی دێ و
راسته‌وراست
ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ
کاکی به‌رپرس
دێنمه گۆڕێ و
پێی ده‌ڵێم :'
با راپرسی له‌سه‌ر
که‌سایه‌تی
من و به‌ڕێزتان
بکرێ، ئه‌وکات
ده‌رده‌که‌وێ
کێ مه‌نبوزه'
بێگومان ئه‌و
جۆره که‌سانه،
هه‌موو ئه‌و
تێکۆشه‌رانه‌یه‌ن
پێ مه‌نبوزه
که مێژووی خه‌بات
و تێکۆشانی
دره‌خشانیان
هه‌یه‌و
مێژووی خۆیان
به پۆست و
سامان
ناگۆرنه‌وه‌و
خۆیان راده‌ستی
حزبه‌کانی ئه‌وان
ناکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت
به‌لای ئه‌وانه‌وه
هه‌موو ئه‌و
که‌سانه مه‌نبوزن
له کاروانی نیشتمانپه‌روه‌ری
و وڵاتپارێزی
لایان نه‌داوه‌و
دانه‌که‌لاون،
بێباکانه باس
له گه‌نده‌ڵی
و گه‌نده‌ڵکاری
و سامان
کۆکردنه‌وه‌ی
دیتران ده‌که‌ن.
دیاره ئه‌و
جۆره که‌سانه،
هه‌موو ئه‌و
تێکۆشه‌رانه‌یان
لا مه‌نبوزه
که ده‌یانه‌وێ
ئه‌نفالچی و
فایلدارو دزه‌کان
لێپرسینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵدا
بکرێ.
مه‌نبوزی
راستین ئه‌وانه‌ن
که دزی و گه‌نده‌ڵی
ده‌که‌ن،
سامانی
نیشتمان به‌هه‌ده‌ر
ده‌ده‌ن و به‌سه‌ر
خۆیان و هاوده‌ستانیان
دابه‌شی ده‌که‌ن.
مه‌نبوز ئه‌وانه‌ن
که ده‌ستدرێژی
له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
دیتران ده‌که‌ن
و سه‌روه‌ری
گه‌ل و
نیشتمان له‌ژێر
پێ ده‌نێنن.
مه‌نبوز
ئه‌وانه‌ن که
نا‌وێرن یه‌ک
چرکه به‌ته‌نیاو
به‌بێ پاسه‌وان
بسوڕێنه‌وه،
مه‌نبوز ئه‌وانه‌ن
که خه‌ڵک تف
له کاروانی
ئۆتۆمۆبێله‌کانیان
ده‌که‌ن و شه‌قامه‌کانیان
بۆ چۆل ده‌که‌ن.
مه‌نبوز ئه‌وانه‌ن
که هه‌میشه
راپۆرت له‌سه‌ر
خه‌ڵک کۆده‌که‌نه‌وه،
سیناریۆو
پیلانی
جۆراوجۆر بۆ
نیشتمانپه‌روه‌ران
داده‌ڕێژن و
هه‌وڵی
پاکتاوکردنی
جه‌سته‌یی نه‌یارانی
خۆیان ده‌ده‌ن.
مه‌نبوز ئه‌وانه‌ن
که باوه‌ش بۆ
داگیرکارو
دوژمن و ناحه‌زانی
میلله‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و
خۆشخزمه‌تیان
بۆ ده‌که‌ن.
مه‌نبوز ئه‌وانه‌ن
که له‌سه‌ر به‌رهه‌می
خه‌باتی
تێکۆشه‌ران
دانیشتوون و
کاسه‌ی قوربانیدان
و
ماندووبوونی
گه‌ل فڕ ده‌که‌ن
و قاقا به
کێشه‌ی گه‌ل و
نیشتمان پێده‌که‌نن.
بێگومان
رۆژێک دێ که
مه‌نبوزه‌کان
خۆیان بناسن و
پاداشتی مه‌نبوزبوونی
خۆیان وه‌ربگرن،
له‌وانه‌یه
کاتی مابێ، ده‌نا
دڵنیام که
حوکمی مێژوو
ره‌ت نابێته‌وه.
رێکار
ئه‌حمه‌د
14-5-2008
* بۆیه وشه‌ی
مه‌نبوزم نه‌گۆڕی،
چونکه کاکی
به‌رپرس و
هاوشێوه‌کانی
زۆر شیرین له
ده‌میان دێ که
به
نیشتمانپه‌روه‌رو
مێژوو پاکانی
ده‌فرۆشنه‌وه.