مۆنتینیگرۆ
، وانه‌یه‌ک بۆ
ئێستا و ئاسۆیه‌ک
بۆ داهاتوو
رێکار
ئه‌حمه‌د
مۆنتینیگرۆ
جاران هه‌رێمێکی
بچووکی سه‌ر
به یوگسلافیا
بوو . یه‌کێتی
ئه‌وروپا به
تووندی هه‌وڵی
ده‌دا ده‌وڵه‌تێکی
بچووک له
ناوچه‌ی
بالکانی پڕ کێشه‌دا
دروست نه‌بێ ،
هانی سه‌رکرده‌و
پارته‌کانی مۆنتینیگرۆی
ده‌دا له‌چوارچێوه‌ی
یه‌كێتی یوگسلافیادا
بمێننه‌وه .
سه‌ربه‌خۆخوازانی
ئه‌و هه‌رێمه
مه‌رج و شه‌رتی
خۆیان هه‌بوو
، ساڵی ٢٠٠٣
مه‌رجی خۆیان
سه‌پاند، یه‌کێتی
ئه‌وروپا رازی
بوو هه‌رکاتێک ٥٠%ی دانیشووان
به شداری له
ریفراندۆمێکی
ئازاد‌دا بکه‌ن
و ٥٥% خه‌ڵکی
هه‌رێمه‌که
ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی
بده‌ن ، ده‌توانن
وڵاتی سه‌ربه‌خۆ
پێکبهێنن . رۆژی
یه‌کشه‌ممه‌ی
رابردوو ، رێکه‌وتی
٢١-٥-٢٠٠٦ له
هه‌رێمی مۆنتینیگرۆ
که دانیشتووانه‌که‌ی
٧٠٠٠٠٠ حه‌فت
سه‌د هه‌زار
که‌سه ، ریفراندۆمێک
به‌ڕێوه‌چوو. ٤٨٥
هه‌زار که‌س
مافی ده‌نگدانیان
هه‌بوو . ٢٣٠
هه‌زار که‌س بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
و ١٨٣ هه‌زار
که‌سیش بۆ
مانه‌وه له
چوارچێوه‌ی یوگسلافیا
ده‌نگیان دا.
دوای هاوێرکردنی
ده‌نگه‌کان،
وته‌بێژی
پارتی ده‌سته‌ڵاتدار
له‌به‌رده‌م
په‌یامنێراندا
ئاکامی هه‌ڵبژاردن
و سه‌ربه‌خۆیی
مۆنتینیگرۆی
راگه‌یاند .
دوای ئه‌وه‌ش یه‌کێتی
ئه‌وروپا به
ناچارییه‌وه
دانی به سه‌ربه‌خۆیی
و پێکهێنانی وڵاتێکی
نوێ له
بالکان نا .
خافێر سۆلانا
رێکخه‌ری سیاسیه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی
ئه‌وروپا رایگه‌یاند
که یه‌کێتی
ئه‌وروپا رێز
له خواستی خه‌ڵکی
مۆنتینیگرۆ
ده‌گرێ و
ئاکامه‌که
په‌سند
و سه‌رڕاست
ده‌کاته‌وه .
به‌م شێوه‌یه
خه‌ڵکی مۆنتینیگرۆ
به ئاواتی خۆیان
گه‌یشتن و سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان وه‌ده‌ست
هێنا .
به‌ڕێوه‌چوونی
ریفراندۆم و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ له
ناوچه‌ی
بالکان بۆ گه‌لی
کوردستان و هێزه
سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان
گه‌لێک چه‌مکی
واتادار له‌خۆ
ده‌گرێ .
ده‌بێ به
وانه‌یه‌ک بۆ
سه‌رمه‌شقی
کار‌و چالاکیه‌کانی
ئێستا ، ئاسۆی
سه‌ربه‌خۆیی
رووناکتر ده‌کاته‌وه
. ئه‌و بۆچوون
و رامانه‌شمان
سه‌ر راست ده‌کاته‌وه
که ده‌مانگوت
: ئه‌گه‌ر گه‌لێک
بخوازێ و بڕیار
بدات هیچ
هێزێک ناتوانێ
له دژیدا بوه‌ستێته‌وه
، به‌ڵکو
ناچاریش ده‌بن
ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر
ئه‌مڕۆ هه‌ندێ
هێز و لایه‌نی
سیاسی
کوردستانی بۆ
دروستکردنه‌وه‌ی
عێراق و هێشتنه‌وه‌ی
باشووری
کوردستان له
چوارچێوه‌ی عێراقدا
تێده‌کۆشن و
هه‌ندێ پاساوی
نابه‌جێ ده‌هێننه‌وه
، گه‌لی
کوردستان له
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
سارد ده‌که‌نه‌وه
، ده‌یانه‌وێ
به زۆره‌کی
باشووری
کوردستان له
چوارچێوه‌ی
ئه‌و عێراقه
بیهێلنه‌وه
که له ئاکامی
یه‌که‌مین جه‌نگی
جیهانی ، به
پیلانی هێزه
داگیرکه‌ره‌کان
و به بێخواستی
نه‌ته‌وه‌کانی
کورد و عه‌ره‌ب هه‌رسێ
ویلایه‌تی
موسڵ و به‌غداد
و به‌سره به‌یه‌که‌وه
لکێنراووه و
وڵاتێك به
ناوی عێراق دروست
کراوه .
مخابن
له
رابردوودا هێزه
عێراقچیه‌کان
گوێیان له ده‌نگی
سه‌ربه‌خۆخوازانی
باشووری
کوردستان نه‌گرتووه
، ئاکامی ئه‌و
ریفراندۆمه
نا فه‌رمییه‌شیان
پوکاندۆته‌وه
که ٩٨%
خه‌ڵک ده‌نگیان
بۆ سه‌ربه‌خۆیی
دابوو . به‌بێ
گه‌ڕانه‌وه
بۆ رای خه‌ڵک
، مانه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ عێراقدا
ئیمزاکرد . په‌سندکردنی
ئه‌و ده‌ستووره‌یان
گه‌وره‌کرده‌وه
که مافی بڕیاردانی
گه‌لان ناسه‌ڵمێنێ
و یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی
خاک به مه‌رجی
سه‌روه‌ری و
ده‌سته‌ڵات
ده‌زانێ .له
ریفراندۆمێکی
نا ڕاست و
ساخته‌دا تێپه‌ڕیان
کرد . به‌مه‌ش
ویستان ده‌رگه
له رووی سه‌ربه‌خۆیی
نیشتیمانێک
بگرن و خه‌ونی
رزگاری له نه‌ته‌وه‌یه‌ک
قه‌ده‌غه
بکه‌ن .
هه‌نووکه
هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌دار
و هێزی سیاسی
هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان و هێزه‌کانیان
له عێراقێکی یه‌کگرتوودا
ده‌بیننه‌وه
، سه‌ربه‌خۆیی
به خه‌ونی
شاعیرانه ده‌چوێنن
. پێکهێنانی
کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و
بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌وڵه‌ته پێک‌بێنین
، دوژمنانی
چوارده‌ورمان
په‌لامارمان
ده‌ده‌ن و له‌نێومان
ده‌به‌ن . ئه‌وان
خۆیان باش ده‌زانن
که ئیتر قۆناغی
له‌شکرکێشی
سوپای بێگانه‌و
داگیرکه‌ران
به‌سه‌رچووه
. ئه‌گه‌ر
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ پێکبێ هیچ له
وڵاتان جورئه‌ت
ناکه‌ن له‌شکرکێشی
بکه‌ن و به‌ره‌و
خاکی باشووری
کوردستان بێن
. ئه‌وان بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ناچار
ده‌بن دانی پێبنێن
و پێوه‌ندی
بازرگانی و دیبلۆماسی
له‌گه‌ڵدا
دروست بکه‌ن .
کوردستان وڵاتێكی
هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده
هه‌موو وڵاتانی
دیکه ده‌یانه‌وێ
لێی نزیک ببنه‌وه‌و
پێوه‌ندی
بازرگانی له‌گه‌ڵدا
ببه‌ستن و به‌شێک
له‌و سامانه‌یان
به هه‌رزان
ده‌ستبکه‌وێ
و بازاڕه‌که‌ی
کوردستانیش بۆ
خۆیان پاوان
بکه‌ن .
هه‌ندێک
که‌سی دیکه له
روانگه‌یه‌کی
نالۆژیکیه‌وه
سه‌ربه‌خۆیی
باشووری
کوردستان ره‌ت
ده‌که‌نه‌وه‌و
ده‌ڵێن :
سنووری هه‌رێمی
کوردستان دیاری
ناکرێ ، چونکه دانیشتووانی
هه‌ندێک شار
له نه‌ته‌وه‌ی
جۆراوجۆر پێکهاتووه
. کورد به‌ته‌نیا
له شاره‌کانی
هه‌ولێر و دهۆک
و سلێمانی و
که‌رکوک و موسڵدا
ناژی . له به‌شێک
له‌و شارانه‌دا
نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ش
هه‌ن ، هه‌روه‌ها
کورد له شاره‌کانی
دیکه‌ی وه‌ک
به‌غداد و دیالا
و تکریتیشدا
ده‌ژین ، ئایا
چۆن ئه‌وانه
هاوێر ده‌کرێن
!!. دیسانه‌وه
ئه‌وه بیانۆ
و پاساوێکی بێ
بنه‌مایه .
سنووری
باشووری
کوردستان له
رووی سروشتی و
پێکهاته‌که‌یه‌وه
ئاشکرایه .
جوگرافیزانان
یه‌کلاییان
کردۆته‌وه و
ده‌یناسن ، ئه‌وه‌ی
له مێژووش
شاره‌زابێت،
سنووری
کوردستان له‌گه‌ڵ
وڵاتی نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه جیاده‌کاته‌وه
. مه‌سه‌له‌ی
خاک و نیشته‌جێبوون
به‌یه‌که‌وه
پێناسه ناکرێن
. له‌زۆر شاری
دیکه‌ی وڵاتاندا
ئه‌و دیارده‌یه
هه‌یه و که‌سیش
پێناسه‌ی
تازه‌یان بۆ
دروست ناکات .
ریفراندۆمه‌که‌ی
مۆنتینیگرۆ و
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ ،خۆی
له خۆیدا هیواو
ئاواته‌کان
له دڵی خه‌ڵکی
تینووی ئازادی‌دا
رۆشنتر ده‌کاته‌وه
، گوڕ‌و تینێکی
به‌هێزیش به
لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان
ده‌به‌خشێ و بۆ
کار‌و تێکۆشانی
شێلگیرانه‌تر
هانیان ده‌دات
. ده‌بێ
بزووتنه‌وه‌ی
راپرسی( ریفراندۆم)
له پێوه‌ندی
ریفراندۆمی مۆنتینیگرۆدا
ئاهه‌نگ بگێڕێ
، له‌گه‌ڵ پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
مۆنتینیگرۆدا
زیندوو ببێته‌وه‌و
دووباره ده‌ست
به کار‌و
چالاکیه‌کانیان
بکاته‌وه .
٢٢-٥-٢٠٠٦