نهێنی
هێشتنه‌وه‌ی
زانیاریه‌کان،
رێگه‌ی گه‌یشتن
به
دیموکراسی
درێژ ده‌کاته‌وه
هه‌واڵه‌کان
ئاشکرایان
کرد که رۆژی
21-4-2008 په‌رله‌مانی
كوردستان به
31 ده‌نگی ئه‌رێ
و 30 ده‌نگی نه‌رێ
پرۆژه یاسای
دیوانی
چاودێری
دارایی په‌سند
كردووه، به‌پێی
مادده‌ی 11ی ئه‌و
یاسایه‌ش سه‌رۆكی
هه‌رێم و سه‌رۆكی
په‌رله‌مان و
سه‌رۆكی
حكومه‌ت مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه
زانیاری
نهێنی سه‌باره‌ت
به دارایی راده‌ستی
دیوانی
چاودێری
دارایی نه‌که‌ن
و نه‌یدرکێنن!
ئه‌مه‌ش
واتای شاردنه‌وه‌ی
زانیاریه‌کان
ده‌گه‌یه‌نێ
و له‌گه‌ڵ
سیسته‌می
دیموکراسیشدا
پێچه‌وانه
دێته‌وه.
حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان که
به‌رهه‌می
خوێن و
قوربانی شه‌هیدان
و تێکڕای
کوردستانیانه
باس له
دیموکراسیبوون
و ئازادیه‌کانی
مرۆڤ ده‌کات،
زۆر جارانیش
ده‌سته‌ڵاتدارانی
کوردستان جه‌ختیان
کردۆته‌وه
که ئه‌وان
به کۆدێتا نه
هاتوون، له
ئاکامی
هاوێرکردنی
ده‌نگی سه‌ندوقه‌کان
و به ویستی
زۆرینه‌ی هه‌ره
زۆری خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه
ده‌سته‌ڵاتیان
وه‌رگرتووه،
واته له
سیسته‌می
دیموکراسیدا
ئازادانه هه‌ڵبژاردن
کراوه،
کرانه‌وه‌و
ئاشکرایش دوو
کۆڵه‌گه‌ی
سیسته‌می
دیموکراسین،
به‌ڵام کاتێک
په‌رله‌مانی
کوردستان بۆ
خۆی رێگه به
هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی
ده‌دات که
زانیاری
نهێنی به
دیوانی
چاودێری نه‌ده‌ن،
واتای ئه‌وه‌یه
که چه‌ند هه‌نگاوێکی
دیکه له
سیسته‌می
دیموکراسی
دوور ده‌که‌وینه‌وه،
رێگه‌ی گه‌یشتنیش
دێژو دژوارتر
ده‌بێ.
خه‌ڵکی
کوردستان
چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌یان له
په‌رله‌مان
ده‌کرد که
یاساێک ده‌ربکات،
تا ئه‌وانه‌ی
پۆست و به‌رپرسیارێتی
وه‌رده‌گرن،
له ده‌ستپێکدا
سامانی خۆیان
بۆ خه‌ڵک
ئاشکرا بکه‌ن،
له سه‌رچاوه‌ی
سامانی ئه‌و
به‌رپرسانه‌ش
بکۆڵیته‌وه
که رۆژانه
مینای کوارک
هه‌ڵده‌ده‌ن
و پێده‌گه‌ن،
به‌ڵام ئه‌م
پڕۆژه یاسایه
خواسته‌که
ده‌مکوت ده‌کات
و پانتایی
سامان
کۆکردنه‌وه‌ش
به‌رفراوانتر
ده‌کات.
کرۆکی
قسه ئه‌وه‌یه،
ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت و به‌رپرسان
باس له دیموکراسی
و ئازادیه‌کان
نه‌که‌ن، ده‌ر‌هێنانی
ئه‌و
یاسایانه
زۆر به
ئاسایی وه‌رده‌گیرێ،
به‌ڵام کاتێک
باس له
دیموکراتیزه‌کردن
و ئه‌زموونی
که‌م وێنه ده‌که‌ین
و ده‌مانه‌وێ
به باشترین
نموونه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین پێشان
بدرێین، نابێ
پڕۆژه
یاساکانی له‌و
بابه‌ته په‌سند
بکرێن.
خه‌ڵکی
کوردستان
چاویان له
ئاسۆ بڕێوه‌و
ده‌یانه‌وێ
به‌ره‌و هه‌وراز
هه‌نگاو هه‌ڵبیگرێته‌وه،
که‌چی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی
به‌ده‌نگ و
متمانه‌ی خه‌ڵک
له‌سه‌ر
کورسی
دانیشتوون، داوێنیان
ده‌گرن و به‌ره‌و
دواوه رایان
ده‌کێشنه‌وه.
سه‌یر
له‌وه‌دایه
که به‌سه‌ردادانه‌وه‌ی
پڕۆژه یاسای
کاری رۆژنامه‌وانی
هه‌ڵوێسته‌ی
به په‌رله‌مانی
کوردستان نه‌کردووه،
بۆیه له
تاسه‌ێکه‌وه
بۆ تاسه‌ێکی
دیکه شۆڕ ده‌بێته‌وه.
21-4-2008