چاوێک به
لێدوان و
بۆچوونه‌کان
بخشێننه‌وه!
جیاوازی
له‌نێوان
کاری
بازرگانی و
کاری سیاسی ئه‌وه‌یه،
یه‌که‌میان
ئه‌گه‌ر
قازانج نه‌کات
و سه‌رمایه‌ی
له‌کورتی
بدات وازی
لێده‌هێنرێ،
دووه‌میشیان
ئه‌گه‌ر
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانی
راست ده‌رنه‌چوون
ده‌ستی لێهه‌ڵده‌گیرێ.
هاوکات ئه‌گه‌ر
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانی
بازرگان راست
و دروستیش
بێنه‌وه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
قازانج نه‌کات
به
بازرگانێکی
شکستخواردوو
داده‌نرێ، که‌چی
سیاسه‌تمه‌دار
ئه‌گه‌ر
قازانج و
سوودیش بکات،
به‌ڵام
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانی
راست ده‌رنه‌چن
به سیاسه‌تمه‌دارێکی
نه‌زان و
دۆڕاو داده‌نرێ.
به‌وهۆیه‌وه
بازرگانی سه‌رکه‌وتوو
یان
شکستخواردوو،
سیاسه‌تمه‌داری
لێهاتوو یان
دۆڕاو ده‌ناسرێن
و پۆلێن ده‌کرێن.
هێزی
کاری
بازرگانی له
قازانج کردن و
زۆرکردنی سه‌رمایه‌که‌یدا
خۆی ده‌بینێته‌وه،
به‌ڵام هێزی
کاری رامیاری
به‌راست ده‌رچوونی
پێشهات و
لێکدانه‌وه‌کانی
ئه‌رێنی وه‌رده‌گرێ،
بۆیه هه‌ر
حزب و
رێکخراوێک ئه‌گه‌ر
هێزێکی سه‌ربازی
گه‌وره‌شی هه‌بێ،
ده‌سته‌ڵات و
سه‌رمایه‌شی
هه‌بێ، به‌ڵام
پێشبینیه‌کانی
پێچه‌وانه
بێنه‌وه،
لێکدانه‌وه‌کانی
سه‌رچیخ
بڕۆن،
بۆچوونه‌کانی
به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ی
بدۆزرێنه‌وه
پێوانه‌ی
هێزێکی سیاسی
بۆ ناکرێ، وه‌کو
هێزێکی داراو
چه‌کدار ده‌مێنێته‌وه.
بازرگانان
و هاوده‌سته‌کانیان
به‌رده‌وام
تێڕامان و
وردبینی له
سه‌رمایه‌و
داهات و
قازانجه‌کانیان
دا ده‌که‌ن،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
سنووری خۆیان
ده‌ناسن و ده‌زانن
که‌ی و له‌کوێ بوه‌ستن یان
خێراتر هه‌نگاو
هه‌ڵبگرنه‌وه،
سیاسه‌تمه‌دارانیش
ده‌بێ لانی که‌م
مانگانه
چاوێک به
لێدوان و
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانیان
دا بخشێننه‌وه،
ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه
هاتبوونه‌وه
ده‌بێ ده‌ریچه‌یان
بۆ بدۆزنه‌وه،
ئه‌گه‌ر
گۆڕانکاری و
پێشهاته‌کانیش
سه‌ر ڕاستی
کردبوونه‌وه
ده‌کرێ درێژه‌یان
پێبدرێ.
مێژووی
دوور‌و نزیکی
گه‌ل و وڵاتان
چیڕۆکی ئه‌و
بازرگانه
شکستخواردووانه‌ی
تۆمارکردووه
که له
ئاکامی زیان
لێکه‌وتن و
قازانج نه‌کردن
دا وازیان له
کاری
بازرگانی
هێناوه،
چیڕۆکی ئه‌و
سه‌رکرده‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌یشی
نووسیوه‌ته‌وه
که چونکه
لێدوان و
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانیان
پێچه‌وانه
هاتوونه‌ته‌وه،
بوێرانه
وازیان له‌کاری
سیاسی هێناوه‌و
به‌ره‌و
ژیانی ئاسایی
گه‌ڕاونه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
یه‌که‌میشیان
له
کوردستاندا
نموونه‌ی هه‌بووبێ،
دووه‌میان له‌واری
کرداریدا به‌رچاو
نه‌که‌وتووه،
ئه‌مه‌ش کێشه‌و
گرفته‌کانی
کوردستانیانی
گه‌وره‌تر
کردۆته‌وه.
بازرگان
و
کۆمپانیاکان
ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی
قازنجی زیاتر
ساخته‌کاری
له
کاڵاکانیان
دا بکه‌ن، فێل
له کڕیاره‌کانیان
بکه‌ن به فێلباز
ده‌ناسرێن و
دووره‌په‌رێزیان
لێده‌کرێ. سه‌رکرده
و رێکخراوه
سیاسیه‌کانیش
ئه‌گه‌ر بۆ
درێژکردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان
هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌کاری
به‌ڕێوه‌ببه‌ن
، به‌ڵێنی
جۆراوجۆر به
جه‌ماوه بده‌ن
و جێبه‌جێیان
نه‌که‌ن، به
ناڕاست و
فریوده‌ر ده‌ناسرێن.
ئه‌گه‌ر
بازرگانان پێویستیان
به راو سه‌رنجی
دیتران نه‌بێ
و خۆیان به‌دواداچوون
بۆ کاره‌کانیان
بکه‌ن، به‌ڵام
هێزه سیاسیه‌کان
و سیاسه‌تمه‌داران
وێڕای ئه‌وه‌ی
که پێویسته
چاو به
رابردووی
خۆیان دا
بخشێننه‌وه،
ده‌بێ رامان و
ره‌خنه و هه‌ڵوێستی
دیترانیش له‌به‌رچاوبگرن،
لانی که‌م
لێدوان و
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانی
ساڵانه‌یان
بهێننه‌وه سه‌ر
مێزی مێشکیان
و به‌دواداچوونیان
بۆ بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر
حزبه سیاسیه‌کان
و سه‌رکرده‌کان
لانی که‌م به‌ڵێن
و لێدوان و
بۆچوونه‌کانی
رابردوویان
وه‌بیر خۆیان
بهێننه‌وه،
له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌کاندا
به‌راوردیان
بکه‌ن، بۆیان
ده‌رده‌که‌ێ
تا چ راده‌یه‌ک
پێشبینی
داهاتوویان
کردووه!
گۆڕانکاریه‌کانیان
خوێندۆته‌وه!
ئاکام به‌چی
گه‌یشتووه!
گرفتی
گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری
له‌وه‌دایه
که زوو
رابردووی له‌بیر
ده‌چێته‌وه،
سه‌رکرده‌و
به‌رپرسه‌کان
به‌ڵێن ده‌ده‌ن،
جێبه‌جێیان
ناکه‌ن، نه‌خۆیان
له‌بیریان ده‌مێنێ،
نه‌که‌سیش وه‌بیریان
ده‌هێنێته‌وه‌و
داوای جێبه‌جێکردنیان
لێده‌کات.
سه‌رکرده‌و
به‌رپرسه‌کان
لێدوان ده‌ده‌ن،
مژه‌ی
جۆراوجۆر به
جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌ن،
ئاکام شتێکی
دیکه پێشکه‌ش
ده‌کات، که‌چی
دیسانه‌وه
نه ئه‌وان
لێدوانه‌کانی
خۆیان له‌بیر
ده‌مێنێ و بۆی
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
نه جه‌ماوه‌ریش
ئاگای له
لێدوانه‌کان
ده‌مێنێ و نه‌به‌دواداچوونیشیان
بۆ ده‌کات.
زۆرینه‌ی
خه‌ڵک یان چین
و توێژێکی
دیاریکراو
داخوازی خۆیان
به‌رز ده‌که‌نه‌وه،
لایه‌نی پێوه‌نددار
هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ
دا ده‌نوێنن و
به‌ڵێنیان
پێده‌ده‌ن که
داخوازیه‌که‌یان
بۆ جێبه‌جێ
بکه‌ن، به‌ڵام
کاتێک
داخوازیه‌که
له‌گه‌ڵ شنه‌بای
ئه‌و رۆژه‌دا
ده‌ڕواو ناگه‌ڕێته‌وه،
جێبه‌جێ
ناکرێ، نه
لایه‌نی پێوه‌نددار
به‌ڵینه‌که‌ی
خۆی له‌بیر ده‌مێنێ،
نه جه‌ماوه‌رو
چینه‌که‌ش
جارێکی دیکه
به‌دوای دا ده‌چێته‌وه!
خه‌ڵک
و رۆشنبیران
ره‌خنه له
دیارده‌ی
دزێو ده‌گرن، په‌نجه
له گه‌نده‌ڵکاران
هه‌ڵده‌شه‌قێنن
و که‌مپین
دروست ده‌که‌ن،
ره‌خنه‌کانی
خۆیان راشکاوانه
ده‌ڵێن، به‌ڵام
گوێیان
لێناگیرێ ،
ئیدی بۆ خۆیان
ره‌خنه‌کانیان
له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و
جارێکی دیکه
لێی ناپرسنه‌وه!
ئه‌مانه‌و
ده‌یان
دیارده‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌ی
دیکه که
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان به‌ره‌و
نغرۆبوون ده‌به‌ن،
که‌چی نه هێزه
سیاسیه‌کان
خاوه‌ندارێتی
لێده‌که‌ن،
نه
رۆشنبیران و
نوێنه‌رانی
چین و توێژه‌کان
له‌به‌رانبه‌ریاندا
هه‌ڵوێسته
ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر
به‌ڵێن و
لێدوان و
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کانی
سێ ساڵی
رابردووی سه‌رکرده‌و
حزبه سیاسیه‌کان
کۆبکه‌ینه‌وه،
ئه‌گه‌ر گله‌یی
و ره‌خنه‌ی
رۆشنبیران
خڕبکه‌ینه‌وه،
ئه‌گه‌ر
داخوازی چین و
توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵ به‌رهه‌ڤ
بکه‌ین، ده‌یان
ره‌وسه‌و
جۆخین و
شارامان ده‌ست
ده‌که‌ون که
زۆرینه‌یان
ناکامن، که‌چی
له‌بیر چوونه‌ته‌وه‌و
فه‌رامۆش
کراون.
ئه‌گه‌ر
به‌ڵێن و
لێدوانه‌کانی
سه‌رکرده‌و
حزبه سیاسیه‌کان
له به‌ستێنی
کێشه‌ی که‌رکوک
و ناوچه
دابڕاوه‌کان
دا به‌تایبه‌تیش
سه‌باره‌ت به
مادده‌ی 140 وه‌ربگرین،
ده‌رده‌که‌وێ
که زۆرینه‌یان
به‌لای راستی
دا نه‌ڕۆیشتوون
و ئامانجیان
نه‌پێکاوه،
ته‌نیا له‌گه‌ڵ
یاری خاپاندن
و چاوشارکێی ژێر
خێوه‌تێکی ره‌ش
دا کۆ کراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش جگه
له ناکامی به‌رهه‌مێکی
دیکه‌یان نه‌بووه،
به‌هۆیه‌شه‌وه
به‌ڵێن و
لێدوانه‌کان
ده‌پێورێن و
هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن،
سیاسه‌تمه‌داران
پۆلێن ده‌کرێن،
که‌چی مخابن
ئێستاش
چاویان پێدا
ناخشێننه‌وه،
به لاقرتێ و
پێکه‌نینه‌وه
درێژه‌یان
پێده‌ده‌ن.
ئێستاش دان به
شکستی خۆیان
دانانێن و
پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه
یان له کاتی
دیاریکراوی
خۆیدا جێبه‌جێ
ده‌کرێ یان ئه‌گه‌ر
دواشبخرێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کێشه‌ی که‌رکوک
و مادده‌ی 140 دا
دێته‌وه !!
گرفت
له به‌خۆدانه‌چوونه‌وه،
له‌به‌رچاونه‌گرتنی
رامانی
دیتران و
ژێرپێخستنی
راستیه‌کانه،
کاتێک دان به
راستیه‌کان
داناندرێ،
بێباکانه
درێژه به هه‌نگاوه‌کانی
پێشوو ده‌درێ،
سه‌ر له شکان و
نائومێدی و
دۆڕان ده‌ردێنین.
گرفتێکی
گه‌وره‌ی
کوردستان له‌نه‌خوێندنه‌وه‌ی
راستینی
مێژووی سه‌رهه‌ڵدان
و راپه‌ڕین و
شۆرشه‌کانیه‌تی،
له‌هه‌موو
کۆنفرانس و
کۆنگره‌یه‌کدا،
له هه‌موو
لێکۆڵینه‌وه‌و
شرۆڤه‌یه‌کدا
ته‌نیا لایه‌نی
ئه‌رێنی وه‌رده‌گرین
و پێیدا هه‌ڵده‌ڵێین،
بیر له‌هۆکاری
شکسته‌کانیان
ناکه‌ینه‌وه،
رێبه‌ره‌کان
به سه‌رکرده‌ی
لێهاتوو،
شاره‌زا و
پاڵه‌وان ده‌ناسێنین!
له کاتێکدا
ئاکامه‌کان
ناسنامه به
سه‌رکرده‌و رێبه‌ره‌کان
ده‌ده‌ن، نه‌ک
نووسه‌ری ده‌م
چه‌ورکراو و
مێژوونووسی
ده‌ربار.
هه‌ر
شۆڕشێک ئه‌گه‌ر
شکست بخوات،
وێڕای ئه‌وه‌ی
رێبه‌ره‌که‌ی
به تێکۆشه‌ر
ده‌ناسرێ و
یادی ده‌کرێته‌وه،
به‌ڵام هه‌رگیز
سه‌رکرده‌ی
سه‌رهه‌ڵدان
و راپه‌ڕین و
شۆڕشی
شکستخواردوو
به سیاسه‌تمه‌داری
لێهاتوو،
رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتوو،
سه‌رکرده‌ی
زانا
دانانرێ، ئه‌مه‌ش
که‌مکردنه‌وه
له شکۆی سه‌رکرده
تێکۆشه‌ره‌که
نیه، به‌ڵکو
خوێندنه‌وه‌ی
راستینی
مێژووی
قۆناغه‌که و
ئاکامه‌که‌یه‌تی.
ئێستا
له‌ژێر
رۆشنایی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌دا
سه‌رکرده‌و
حزبه‌کان
پۆلێن ده‌کرێن،
با ئێمه‌ی
کوردستانیش
چیتر به‌چاوی
داخراوه‌وه
به‌ره‌و
داهاتوو رانه‌که‌ین.
با هه‌موومان
چاو به
رابردوو
بخشێنینه‌وه،
له به‌ڵێن و
لێدوان و
لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌کان
بپرسینه‌وه،
به‌وهۆیه‌شه‌وه
خاوه‌نه‌کانیان
پۆلێن بکه‌ین
و
بیانخوێنینه‌وه.
22-11-2007