بێ تۆیی چه‌نده پڕ ژانه
کچی
بابه‌ی که‌س تێمناگات،
ئاخ
بێ تۆیی چه‌ند پڕ ژانه
جه‌سته‌م
بیابانی وشکه،
تینوی
ئاوه، که‌چی دیسان خۆڵبارانه..
دڵم زێدی
کۆرپه‌کانمه
که‌چی
ته‌نیا تۆی تێدایه
چاو
مینۆکارتی وێنه‌یه
پڕ باوه‌شی وێنه‌ی
تۆیه
که‌چی
هێشتا به دوای وێنه‌ی نوێ ده‌گه‌ڕێ
هزرم مه‌کۆی یادگارانه
تژی
یادی منداڵیته..
که‌چی
تاسه‌ی یاده‌وه‌ری نوێ تر ده‌کات
سه‌رم کاسه‌و
چاوم پڕ ته‌م
بۆیه
خێرا دێمه‌وه ماڵ و بۆت ده‌گه‌ڕێـم
تۆ
نابینم...راده‌چڵه‌کێم!
سواری
سه‌یاره‌که‌م ده‌بم
له
ئاوێنه سه‌یری کورسی دواوه ده‌که‌م
تۆ
نابینم، نیگه‌ران و په‌رۆش ده‌بم
به‌خێرایی
ده‌چمه مه‌کته‌ب
پرسیار
ده‌که‌م، تۆ له‌وێ نیت
هاوڕێکانت
کپ و بێده‌نگ لێمده‌ڕوانن
هه‌ناسه‌ی
سارد هه‌ڵده‌کێشن
ژان ده‌مگرێ
و داخبار ده‌بم..
سه‌رتاپای
جه‌سته‌م ده‌له‌رزێ..
چاو داده‌خه‌م!
تۆ
له خه‌یاڵدا ده‌بینم
په‌پووله‌ێکی
ره‌نگینی
یاری
له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌که‌یت
جه‌نگی
بڵێسه‌و ئاگر ده‌که‌یت
من ده‌تاسێم،
له هاواری خنکاومدا،
بانگت ده‌که‌م.
ده‌ڵێــم:
ئێستا تۆم له‌گه‌ڵ بوایت
ژیان
تامی دیکه‌ی ده‌بوو
ئه‌گه‌ر
ئێستا تۆ لێره بوایت
دیمه‌ن
ره‌نگی دیکه‌ی ده‌بوو
ئه‌گه‌ر
ئێستا له جێی وێنه‌ت
هاوسه‌فه‌ری
رێگه‌م ده‌بوویت
داهاتوومان
هه‌زار
ئاوازی نوێی ده‌بوو.
ئاخ که
ئێستا
له
نێوان بوون و نه‌بووندا
ته‌کان ده‌ده‌م
په‌له ده‌که‌م
بێمه لات و
باوه‌ش له
رۆحی تۆ بده‌م
ئاخر کچم
ئه‌مڕۆ
222 رۆژه
جێتهێشتوومه‌و
هه‌ر به
ته‌نێ
ڕێی
ئه‌و دیوت گرتۆته پێش.
* رۆزای تاقه کچم
له
رۆژی 22ی شوباتی 2010 ماڵئاوایی
لێکردم و به ته‌نیا جێیهێشتم
4-10-2010
رۆزای من
هه‌رچه‌ند له‌ناو دڵما ده‌ژی،
به‌ڵام گه‌لێک بیرت ده‌که‌م.
من حه‌ز ده‌که‌م،وه‌کو جاران،
با‌نگم بکه‌ی،بڵێی:
بابه،،
تا به گیانه وه‌ڵامی تۆ بده‌مه‌وه!
من به‌رده‌وام ناوت دێنم
که‌چی ئاوڕ ناده‌یته‌وه؟!
کچه‌که‌ی خۆم
جاران ئه‌گه‌ر ده‌مگوت ته‌نیام،
ئێستا گه‌لێک ته‌نیا ترم..
من دڵنیام به‌یانی دێ
له ئێستاش ته‌نیا تر ده‌بم!
من له‌به‌ر تۆ
ئێمایل بۆ هاوڕێکانی تۆ ده‌نێرم!
ده‌چمه چات و ده‌یاندوێنم!
هاوڕێکانت ئه‌وانه‌ی بێسته
ڤێنت بوون
کاتێ ناوی تۆ ده‌هێنم
خۆ له وشه‌م ده‌دزنه‌وه!
ئه‌وانه‌ی تۆشیان خۆشده‌ویست
ده‌یانه‌وێ له‌بیرت که‌ن،
تەنیا "نەیرا"و "زینە" نەبێ
ئەو دووانە لە سوێی تۆ دان..
درۆ ناکه‌م، ده‌ڵێم دایکت!
دوێنێ باسی تۆم بۆ ده‌کرد
رووی گرژ کرد،
گوتی به‌سسه! بۆ ئه‌م
باسه نابڕێته‌وه!
به‌ڵام گیانه باکت نه‌بێ
من له باتی هه‌ر هه‌موویان یادت ده‌که‌م
من له جیاتی هه‌ر هه‌موویان تۆم خۆشده‌وێ
من له سێتی هه‌ر هه‌موویان باست ده‌که‌م
گه‌ر بزانم یادگاری تۆ ناپارێزن
گشتی له‌وان ده‌سێنمه‌وه
هه‌ر هه‌موویان دێنمه لای خۆم
له‌نێو توره‌گه‌ی دڵمدا
هه‌ڵیان ده‌گرم...
له‌سه‌ر پێست و ئێسکه‌کانم
تێکڕای ئه‌وان تاتۆ ده‌که‌م.
له‌سه‌ر پشتی ده‌سته راستم
به‌یادی تۆ
شوێنه‌واری ئاگر هه‌یه.
له‌سه‌ر دیواری دڵمدا
بۆ هه‌میشه
شوێنه‌واری سووتان هه‌یه.
له‌سه‌ر تابلۆی هزرو بیرم
تا هه‌تایێ
ناوت له‌نێو گوڵدان دایه.
دڵنیابه، تا من مابم،
به‌رده‌وام سه‌ردانت ده‌که‌م!
تۆ ئارام به
من مۆمێکی داگیرساوی
بان سه‌ری تۆم
به هێواشی ده‌توێمه‌وه..
من نازانم چه‌ند ده‌کێشێت
به‌ڵام کاتێ ته‌واو ده‌بێ
لێت دانابڕێم،
له‌لای تۆ خۆم ده‌بینمه‌وه.
30-3-2010 هه‌ولێر
بێسته ڤێن: باشترین هاوڕێ
نەیرا و زینە: ناوی دوو کچن