رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن
له‌دوای پێکهێنانی
حکومه‌تی یه‌کگرتووی
کوردستانه‌وه
مخابن
تا ئێستاش چه‌مک
و واتای ئۆپۆزیسیۆن
وه‌ک خۆی بۆ
خه‌ڵکی
کوردستان راڤه‌نه‌کراوه،
تا ئێستاش هه‌ندێک
سیاسه‌تمه‌دار
و هێزی سیاسی
وشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن
به‌نه‌یار و
دوژمن چاو لێده‌که‌ن
و له‌نێوبرنی
به‌باشترین
چاره‌سه‌ر ده‌زانن
. له‌راستیدا
بوونی ئۆپۆزیسیۆن
خزمه‌تێکی گه‌وره‌به‌کۆمه‌ڵگه‌و
دۆزی نیشتیمانی
و نه‌ته‌وه‌یی
ده‌کات ، ناکرێ
له‌په‌نای بیانۆ
و پاساوی
ناراسته‌وه
هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن
بدرێ . نه‌بوونی
ئۆپۆزیسیۆنی
به‌هێز
ئادگاری ده‌سته‌ڵاتێکی
لاواز و که‌ساس
به‌رجه‌سته‌ده‌کات
و پێشانی ده‌وروبه‌ری
ده‌دات . له‌م
سۆنگه‌یه‌وه
ده‌توانین
راشکاوانه‌بڵێن:
لاوازی ئۆپۆزیسیۆن
له‌باشووری
کوردستاندا
وای کردووه‌که‌ده‌سته‌ڵات
درێژه‌به‌گه‌نده‌ڵیه‌کانی
خۆی بدات و بێپه‌روا
حکومه‌ت و
داموده‌زگاکانی
به‌حزب و ئه‌ندامانی بسپێرێ
و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری
لێبێبه‌ری
بکات . له‌هه‌مان
کاتی‌دا لاوازی
ده‌سته‌ڵات و
سیاسه‌تی دیکتاتۆریانه‌یه‌که‌رێگه‌ی
نه‌داوه‌و
ناهێڵێ ئۆپۆزیسیۆنێکی
کارا و به‌هێز
بێته‌مه‌یدان
و چاودێری به‌سه‌ر
ره‌فتارو
چالاکیه‌کانی
حکومه‌تدا
بکات . تا ئۆپۆزیسیۆن
چالاک و کارا
نه‌بێ ناتوانین
بڵێن سیسته‌می
فه‌رمانڕه‌وایی
دیموکراسیه‌یان
به‌ره‌و دیموکاتیزه‌کردن
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
کاتێک حکومه‌ت یان هێزی
ده‌سته‌ڵاتدار
له‌به‌رانبه‌ر
هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
سه‌نگه‌ری
دوژمنایه‌تی
هه‌ڵبژێرێ و
راشکاوانه‌هه‌وڵی
سڕینه‌وه‌و
له‌بێنبردنی
بدات ، قسه‌کردن
له‌دیموکراسی
بوون و هه‌نگاوهه‌ڵێنانه‌وه‌بۆ
دیموکراتیزه‌کردن
له‌فریودان
به‌ولاوه‌ئاکارێکی
دیکه‌نابه‌خشێ
و که‌سیش باوه‌ڕی
پێناکات و
ناشکرێ باس له‌هێزی
ئۆپۆزیسیۆن
بکه‌ین .
ئۆپۆزیسیۆن
به‌واتا راستینه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه‌که‌هێزێکی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
هه‌م به‌رنامه‌ی
سیاسی له‌ده‌سته‌ڵات
جیاوازه‌و هه‌میش
له‌چوارچێوه‌ی
یاسا و ده‌ستووردا
چاودێری به‌سه‌ر
کاره‌کانی
حکومه‌ت ده‌کات
و باوه‌ڕی به‌ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سته‌ڵات
هه‌یه‌و
راشکاوانه‌ش
بۆ وه‌رگرتنی
ده‌سته‌ڵات تێده‌کۆشێ
. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ئه‌و
هێزانه‌ی که‌به‌شداری
له‌کابینه‌ی
حکومه‌تدا ده‌که‌ن
و پارسه‌نگی
ده‌سته‌ڵات
راده‌گرن، له‌ده‌ستکه‌وت
و داهاتی
حکومه‌ت به‌هره‌مه‌ندن
واتای ئۆپۆزیسیۆن
نایانگرێته‌وه‌و
ناشتوانن رۆژێ
له‌رۆژان لافی
ئۆپۆزیسیۆن
بوون لێ بده‌ن
، لێ مخابن ئه‌مڕۆ
هه‌م
ئه‌و هێزانه‌ی
که‌ده‌سته‌ڵاتدارن هه‌م ئه‌و
هێزانه‌ی که‌له‌حکومه‌تدا
به‌شدارن له‌راگه‌یاندنه‌کانی
خۆیاندا چه‌واشه‌کاری
له‌به‌رانبه‌ر
جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
و درۆزنانه‌رۆڵی
ئۆپۆزیسیۆن
کایه‌ده‌که‌ن
، ئه‌و کایه‌کردنه
هه‌م سیاسه‌تێکی
دیماگۆجیانه‌یه‌و
هه‌میش زیانێکی
گه‌وره‌به‌کۆمه‌ڵگه‌و
دۆزی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌گه‌یه‌نێ .
ناکرێ هێزێک
هه‌م ده‌سته‌ڵات
بێ و هه‌میش ئۆپۆزیسیۆن
، ئه‌رکی هێزی
ده‌سته‌ڵاتدارو
به‌شدار له‌حکومه‌ت
ئه‌وه‌یه لێبڕاوانه‌خزمه‌ت
بکات و رێگه‌له‌کێـماسی
و گه‌نده‌ڵیه‌کان
بگرێ. کاتێ کێماسی
و گه‌نده‌ڵیه‌کان
درێژه‌یان پێده‌درێ
ئه‌وه‌ئه‌رکی
هێزی ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌بۆ
جه‌ماوه‌ر خۆیایان
بکات و پێشانیان
بدات . له‌م نێوه‌نده‌دا
ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆنه
پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌باش
و خزمه‌تگوزاری
و نیشتیمانیه‌کانی
حکومه‌تدا
بکات و دوژمنایه‌تی
نه‌کات ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ده‌بێ
راستوێژانه‌زێره‌ڤانی
به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداران
و کاره‌کانی
حکومه‌تدا
بکات و له‌کاتی
به‌ڕێوه‌چوونی
سیاسه‌تێکی
نانیشتیمانیانه‌راشکاوانه‌رای
گشتی جه‌ماوه‌ر
بوروژێنێ و بیانهێنێته‌سه‌ر
شه‌قام و رێپێوانیان
پێ بکات . ته‌نانه‌ت
مافی ئۆپۆزیسیۆنه‌که‌داوا
له‌حکومه‌ت
بکات که‌ده‌ست
له‌کار بکێشێته‌وه‌و
خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر
حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتداران
ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی خۆیان که‌په‌سن
و ستایشیان ده‌که‌ن
و به‌شان و باڵیاندا
هه‌ڵده‌ده‌ن،
قه‌بوڵ بێ ،
ئه‌وکاته‌ئه‌رک
و کاری ئۆپۆزیسیۆنی
راستین قورس و
گرانتر ده‌بێ
، به‌داخه‌وه‌ئه‌مڕۆ
له‌باشووری
کوردستاندا
ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات که‌په‌سنی
حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتداران
و سه‌رکرده‌کانیان
ده‌که‌ن ، له‌پێشه‌وه‌ن
و مافی ژیان و
بوونیان پێڕه‌وا
ده‌بینرێ . ئه‌م
سیاسه‌ته‌زۆر
له‌سیاسه‌تی
دیکتاتۆریانه‌ی
ره‌ها ترسناک
و پڕ کاره‌ساتتره.
زه‌مینه‌ی
فره‌حزبی و
رامانی ئازاد
به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه‌و
ده‌یخنکێنێ .
بێگومان
ئۆپۆزیسیۆن
ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ناگرێته‌وه‌که‌له‌نێو
په‌رله‌ماندا
سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی
هه‌ڵده‌بژێرن
و به‌شداری له‌پێکهێنانی
کابینه‌ی
حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتدا
ناکه‌ن ، ده‌کرێ
هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مان که‌له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ک بووبێت
نه‌گه‌یشتبێته‌په‌رله‌مان،
به‌ڵام سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
هه‌ڵبژێرێ و رۆڵی
ئۆپۆزیسیۆن
کایه‌بکات . لێره‌دا
ره‌وایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن
ده‌رده‌که‌وێ
و لایه‌نه‌ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیش
ناتوانن په‌ڕاوێزی
بکه‌ن و بیسڕنه‌وه
.
به‌داخه‌وه‌هه‌ندێ
هێزی سیاسی و
سیاسه‌تمه‌دارو
رۆشنبیریش
بوونی ئۆپۆزیسیۆن
له‌باشووری
کوردستاندا
ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و
پێیانوایه‌که‌له‌باشووری
کوردستاندا هێزی
گه‌وره‌یان
بچووک وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن
بوونی نیه. لێره‌دا
مافی خۆمانه‌به‌رگری
له‌رۆڵی حزبی
رزگاریی
کوردستاندا
بکه‌ین که‌ماوه‌ی
١٤ ساڵه لێبڕاوانه‌وه‌ک
ئۆپۆزیسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
کاری کردووه،
به‌رنامه‌ی سیاسی
جیاوازی له‌گه‌ڵ
هێزه‌ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
و هاوپه‌یمانانی
ئه‌واندا هه‌یه.
له‌هه‌ڵوێستی
نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی
پشتیوانی له‌حکومه‌ت
کردووه، له‌به‌رانبه‌ر
هاوێرکاری و بێبه‌شکردنی
زۆرینه‌ی خه‌ڵک
و بره‌ودان به‌گه‌نده‌ڵی
هه‌ڵوێستی
گرتووه‌و ره‌خنه‌ی
لێ‌گرتوون . له‌وه‌ی
که‌نه‌بۆته
به‌شێک له‌سه‌نگه‌ری
شه‌ڕی نێوه‌خۆ
پێشه‌نگ بووه،
هه‌ر ئه‌مه‌ش
وایکردووه‌که‌ده‌سته‌ڵات
هه‌وڵی
بچووککردنه‌وه‌و
په‌ڕاوێزکردنی
بدات .
ئایا
دوای پێکهێنانی
حکومه‌تی یه‌کگرتووی
هه‌رێمی
کوردستان
بواری ئۆپۆزیسیۆن
ده‌مێنێته‌وه؟!.
ئایا حکومه‌ت
ده‌رفه‌ت به‌ئۆپۆزیسیۆن
ده‌دات به‌ئه‌رکی
سه‌رشانی خۆی
هه‌ڵبستێ و
خزمه‌ت به‌دۆزی
گه‌ل و نیشتیمان‌دا
بکات ؟!.
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌پرسیارانه‌دا
ده‌بێ بگوترێ
: بوونی ئۆپۆزیسیۆن
و کاربوونی له‌دوای
ده‌ستبه‌کاربوونی
حکومه‌تی یه‌کگرتووی
هه‌رێمی
کوردستان پێویستی
و خواستێکی قۆناغه‌که‌یه،
ته‌واو له‌به‌رژه‌وه‌ندی
دۆزی ره‌وای
گه‌ل و نیشتیمان
دایه. هه‌ر هێزێکی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
ئه‌گه‌ر
راستگۆ له‌گه‌ڵ
به‌رنامه‌و
رامانی سیاسی
خۆی بێته‌وه،
ده‌بێ سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
ئاوه‌دان
بکاته‌وه‌و شێلگیرانه‌چاودێری
به‌سه‌ر کاره‌کانی
حکومه‌تدا
بکات و پێگه‌ی
خۆی له‌نێو جه‌ماوه‌ردا
پته‌وو
فراوانتر
بکات و خۆی بۆ
هه‌ڵبژاردنی
داهاتوودا
ئاماده‌بکات .
ده‌بێ دووپات
بکرێته‌وه‌که
ئۆپۆزیسیۆن
واتای دوژمنایه‌تی
ناگه‌یه‌نێ ،
بۆیه‌نابێ
حکومه‌ت و ده‌سته‌لاتدارانیش
به‌عه‌قڵیه‌تی
پێشوو ره‌فتار
له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا
بکه‌ن . ره‌نگه‌له‌داهاتووی
نزیکدا حکومه‌ت
ده‌رفه‌تی
کارکردن له‌به‌رده‌م
ئۆپۆزیسیۆندا
به‌رته‌سک
بکاته‌وه‌و رێگه‌ی
پێنه‌دات
ئازادانه‌کارو
چالاکیه‌کانی
خۆی درێژه‌پێبدات
و رۆڵی خۆی کایه‌بکات
، به‌ڵام دیسانه‌وه‌مانای
ئه‌وه‌نابێ
که‌ئۆپۆزیسیۆن
چاو له‌سۆز و
به‌زه‌یی
حکومه‌ت ببڕێ
و به‌فه‌رمان
و قسه‌ی ئه‌و
بجولێته‌وه.
چۆن حکومه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتداران
له‌به‌رانبه‌ر
گه‌ل و کێشه‌ی
نیشتیمان‌دا
به‌رپرسیارن،
به‌هه‌مان شێوه‌ش
ئۆپۆزیسیۆن
به‌رپرسیاره‌و
ده‌بێ لێبڕاوانه‌ئه‌رکی
سه‌رشانی خۆی
راپه‌ڕێنێ و
چاودێری به‌سه‌ر
کاره‌کانی
حکومه‌تدا
بکات و جه‌ماوه‌ریان
لێ هۆشیار
بکاته‌وه. به‌هێزکردنی
سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن
له‌ته‌واوی
ئه‌و هێزانه‌ی
که‌راستوێژانه‌خۆیان
به‌ئۆپۆزیسیۆن
ده‌زانن، ده‌خوازێ
که‌ریزه‌کانی
خۆیان به‌هێز
بکه‌ن و
هاوکاری و
هاوپه‌یمانێتی
دروست بکه‌ن و
وه‌ک یه‌ک سه‌نگه‌ر
رووبه‌ڕووی پێشهات
و رووداوه‌کان
ببنه‌وه. لێره‌دا
من به‌ئه‌رکی
حزبی رزگاریی
کوردستانی ده‌زانم که لێبڕاوانه‌پشتیوانی
له‌کابینه‌ی
حکومه‌تی یه‌کگرتووی
هه‌رێم بکات و
هیوای سه‌رکه‌وتن
و خزمه‌تگوزاری
زیاتری بۆ
بخوازێ ، به‌ڵام
دیسانه‌وه‌ده‌بێ
درێژه‌به‌ئۆپۆزیسیۆن
بوون بدات و
راشکاوانه‌تر
چاودێری به‌سه‌ر
کار‌و چالاکیه‌کانی
حکومه‌تدا
بکات و پێوه‌ندی
باش و گه‌شه‌سه‌ندوو
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا
دروست بکات .
له‌هه‌مان
کاتیش‌دا له‌ته‌واوی
ئه‌و هێزو لایه‌ن
و که‌سایه‌تیانه‌ی
که‌دووپات له‌سه‌ر
به‌هێزبوونی
ئۆپۆزیسیۆن
ده‌که‌نه‌وه،ده‌خوازین
که‌پێوه‌ندی
و هاوسه‌نگه‌ری
له‌گه‌ڵ حزبی
رزگاریی
کوردستاندا
به‌هێزتر بکه‌ن
و یه‌کگرتووانه‌رۆڵی
ئۆپۆزیسیۆنی
راستین کایه‌بکه‌ن
و له‌و پێوه‌ندییه‌دا
خزمه‌ت به‌دۆزی
ره‌وای گه‌ل و
نیشتیمان بکه‌ن
.
5-5-2006