سوپاس
کاک عه‌لی
سیاسی، به‌ڵام
په‌نجه‌کانی
ده‌ست هه‌مووی
وه‌ک یه‌ک
نین!
زێده‌ڕۆییم
نه‌کردووه
ئه‌گه‌ر بڵێم
رۆژانه سه‌یری
هه‌موو ماڵپه‌ڕه
کوردیه‌کان
ده‌که‌م، به‌وهۆیه‌شه‌وه
دڵخۆش و
شادمانم که ده‌بینم
پۆلێک نووسه‌ری
ئازا‌و بوێر
هاتوونه‌ته
مه‌یدان و گه‌نده‌ڵیه‌کان
له‌قاوده‌ده‌ن،
په‌نجه له‌سه‌ر
کێماسی و
برینه‌کان دا ده‌نێن
و به دوای
چاره‌سه‌رکردن
و
تیمارکردنیان
دا ده‌گه‌ڕێن.
کاک عه‌لی مه‌حمود
محه‌مه‌د یه‌کێک
له‌و نووسه‌رانه‌یه
که به باڵا‌و
په‌یکه‌ر
ورده، به‌ڵام
به مێشک و
هزرو لێکدانه‌وه‌و
خوێندنه‌وه‌ی
هاوکێشه‌کان
زۆر به‌رزه،
من رێزی تایبه‌تیم
بۆی هه‌یه و
تا ئه‌وپه‌ڕی
سنوور خۆشم ده‌وێ،
چونکه هه‌میشه
ئه‌و بابه‌تانه
ده‌وروژێنێ
که جێگه‌ی
پرسیارن و به
ده‌گمه‌ن که‌سانی
دیکه خۆیانی
له قه‌ره ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ 24-7-2007
سه‌یری ماڵپه‌ڕی
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆم
کرد، بابه‌تی(قادر عەزیز
ڕکابەری نییە
! - عەلی مەحمود
محەمەد) کێشی
کردم. راستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌ی کاک
عه‌لی سیاسی
له‌و بابه‌ته‌دا
سیاسه‌تی
پێوه‌کردووه
رۆژه‌ڤی هه‌نووکه‌یییه،
زۆربه‌ی
نووسه‌ر و
رووناکبیری
راستین له
ویژدانی خۆیه‌وه
ده‌پرسێ :" ئه‌رێ
بۆ سه‌رۆک و
سکرتێری لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
کوردستان هه‌میشه‌یین
و ناگۆڕدرێن؟!)
ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی
ئاساییش په‌ی
به‌و راستیه
ده‌به‌ن که
له کوردستان
دا بۆته
مۆدێل، که‌سێک
که پۆستی سه‌رۆک
و سکرتێری وه‌رگرت
ئیدی به‌ری
نادات و ده‌یه‌وێ
وه‌کو حه‌بیب
بورقێبه به
داره‌ڕێ و بن
پیل گرتنیشه‌وه
هه‌ر له‌سه‌ر
کورسی
بمێنێته‌وه.
له‌و به‌ستێنه‌دا
منیش وه‌ک کاک
عه‌لی نیگه‌ران
و دڵپه‌ستم،
زۆر جاران له
خۆم پرسیوه
تاکه‌ی سه‌رۆک
و سکرتێره‌کان
له شوێنی
خۆیان دا ده‌مێننه‌وه‌و
ناگۆڕێن؟! من
ئه‌م پرسیاره‌شم
له خۆم
کردووه. من
راستوێژانه
ده‌ڵێم گه‌یشتوومه‌ته
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
که ده‌بێ من
لابچم و که‌سێکی
دیکه پۆستی
سکرتێری
گشتیی حزبی
رزگاریی
کوردستان وه‌ر
بگرێ.
پێش ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره بده‌مه‌وه،
جێگه‌ی خۆیه‌تی
ئه‌و راستیه
وه‌بیر کاک عه‌لی
و تێکڕای
کوردستانیان
بهێنمه‌وه
کاتێک ده‌سته‌ی
کادیرانی
نوێنه‌ر له‌نێو
دووه‌مین
کۆنگره‌ی
حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان له
15-8-1993 دا
بڕیاریان
بمێننه‌وه،
بڕیاریان دا
ئه‌زموونێکی
مێژوویی بن،
رێباز‌و رێچکه‌یه‌کی
دیکه بگرنه‌به‌ر،
ره‌فتارو
کردارێکی
دیکه پێشانی
دیتران بده‌ن،
له، روانگه‌یه‌شه‌وه
په‌یمانیان
دا که درێژه
به کاروانی
خه‌باتی
دێرینی خۆیان
بده‌ن و به‌ره‌و
باوه‌شی لایه‌نه
زلهێزه‌کان
نه‌ڕۆن، بیر
له پله‌و
پایه‌و سامان
نه‌که‌نه‌وه
و خۆنه‌ویستانه
کاروانی سه‌ربه‌خۆخوازی
و
رزگاریخوازی
درێژه پێبده‌ن.
به‌وهۆیه‌شه‌وه
نه‌چوونه‌وه
سه‌ر ناوی
پارتی گه‌ل و
حزبی یه‌کگترن،
به‌ڵکو حزبی
رزگاریی
کوردستانیان
راگه‌یاند،
راشکاوانه‌ش
گوتوومانه
که حزبی
رزگاریی
کوردستان
نۆژه‌نکردنه‌وه
و درێژه‌پێدانه‌وه‌ی
پارتی گه‌لی
کوردستانه.
ویستوومانه
و هه‌وڵمانداوه
که نموونه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ
بین، بۆیه
کاتێک سه‌رکردایه‌تی
باڵاده‌ستی
حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان
پایدۆزی کرد‌و
به‌ره‌و
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
رۆیشتن، به
بروسکه
پیرۆزباییمان
لێکردن، سه‌نگه‌ری
دژایه‌تیکردنمان
هه‌ڵنه‌بژارد،
بروسکه‌ی
پیرۆزباییمان
بۆ کۆنگره‌ی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
نارد و لێمان
خواستن که ئه‌مه
سه‌ره‌تای پێوه‌ندیێکی
نوێ و پته‌وتر
بێ، به‌ڵام
مخابن داخوازی
ئێمه به سوک
سه‌یر کراو وه‌ڵام
نه‌درایه‌وه.
من نامه‌وێ
زێده له‌سه‌ر
هه‌ڵوێست و
رامان و
دروشمه‌کانی
حزبی رزگاریی
کوردستان بنووسم،
ناچار وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌ی
کاک عه‌لی
سیاسی خۆشه‌ویست
ده‌ده‌مه‌وه؛
( ئێمه
ویستوومانه
حزبی رزگاری رابردوو
دووپات نه‌کاته‌وه،
منیش ویستوومه
رێچکه‌شکێن
بم و یه‌که‌مین
سکرتێر بم که
ئاره‌زوومه‌ندانه
شوێنه‌که‌م
بۆ هه‌ڤاڵێکی
دیکه چۆل بکه‌م
و وه‌کو
ئه‌ندامی
حزبی
رزگارییش
بمێنمه‌وه،
ئه‌مڕۆش نیه
که ئه‌م قسه‌یه
ده‌که‌م. من
له دووه‌مین
کۆنگره‌ی
حزبی رزگاریی
کوردستان دا
که له مانگی
تشرینی دووه‌می
ساڵی 2004 دا
پێکهات، له‌به‌رده‌م
ئه‌ندامانی
کۆنگره‌دا به‌ڵێنم
به ویژدان و
به هه‌ڤاڵانم
دا که ده‌بێ
ئه‌و مێژووه
بگۆڕین و رێگه
نه‌ده‌ین که‌سێک بۆ هه‌میشه
له پۆستی
سکرتێری حزبی
رزگاریی
کوردستان دا
بمێنێته‌وه،
من له‌به‌رده‌م
کۆنگره‌دا
پێشنیارم کرد
که‌سانی دیکه بۆ
پۆستی سکرتێر
خۆیان کاندید بکه‌ن،
به‌ڵام له‌سه‌ر
پێداگری ئه‌ندامانی
کۆنگره من
خۆم کاندید
کرده‌وه‌و به‌ڵێنیشم
پێدان که
کۆنگره‌ی
داهاتوو من هه‌رگیز
خۆم کاندید
ناکه‌مه‌وه.
ئه‌م راستیه
هه‌موو ئه‌ندامێکی
حزبی رزگاریی
کوردستان ده‌زانێ،
ته‌نانه‌ت
کاتێک کاک
حوسێنی یه‌زدان
په‌نا پۆستی
سکرتێری گشتی
بۆ کاک عه‌لی
قازی چۆل کرد،
من چومه لای
و پیرۆزباییم
له کاک حوسێن
کرد و پێمگوت :
من دامنابوو
که رێچکه‌شکێن
بم و یه‌که‌مین
که‌س بم که
پۆستی سکرتێر
بۆ هه‌ڤاڵێکی
دیکه چۆل بکه‌م،
به‌ڵام تۆ به‌ر
له‌من ئه‌و
کاره‌تان کرد.
ئێستا
راشکاوانه
ده‌ڵێم من تا
کۆنگره‌ی
داهاتوو له
پۆستی
سکرتێری حزبی
رزگاریی
کوردستان دا
ده‌مێنمه‌وه،
ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ
کۆنگره
پێکنه‌یه‌ت،
ساڵی داهاتوو
له مانگی ئاب
پێکدێ، ئه‌و
کاته یه‌کێکی
دیکه پۆستی
سکرتێری گشتی
حزبی رزگاریی
کوردستان وه‌رده‌گرێ،
منیش ئاماده
ده‌بم له‌هه‌ر
پۆستێکی دیکه‌دا
هه‌ڤاڵ و
هاوکاری بم.
گرنگ پۆست نیه،
گرنگ ئه‌وه‌یه
له رێگه‌ی
حزبه‌وه
خزمه‌ت به گه‌ل
و نیشتمان
بکرێ. له‌م
پێوه‌نده‌دا
به‌کاک عه‌لی
سیاسی خۆشه‌ویست
و هه‌موو
کوردستانیه‌ک
ده‌ڵێم: په‌نجه‌کانی
ده‌ست هه‌موویان
وه‌ک یه‌ک
نین، من
بڕیاری خۆم
داوه‌و له
کۆنگره‌ی
داهاتوودا هه‌ڤاڵێکی
دیکه ده‌بێ
به سکرتێری
گشتی حزبی
رزگاریی
کوردستان،
زۆریشم رق له‌و
کولتووره ده‌بێته‌وه
که سه‌رۆک و
سکرتێره‌کان
بۆ هه‌میشه
له پۆسته‌کانیان
دابمێننه‌وه.