ته‌عه‌داش
ده‌کرێ و قه‌بوڵیش
ده‌کرێ!
رێکار ئه‌حمه‌د
ماوه‌یه‌که
هه‌ندێ فه‌ریکه
نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووس
ئه‌و قسه‌یه‌ی
رێزدار کاک مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستانیان
کردۆته
بنێشته خۆشه‌ی
سه‌ر زاریان و
به‌رده‌وام
ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه،
ده‌نووسن و
دووپات ده‌که‌نه‌وه
که ' تەعەدا لە
كەس ناكەین و
تەعەداش لە
كەس قبوڵ ناكەین' من
نازانم که‌ی و
له‌کوێ ئه‌م
وته‌یه
پێڕۆکراوه و
پڕ به پێستی
خۆی جێبه‌جێ
کراوه؟!
تورکیا
هه‌ڕه‌شه‌ی
کرد، کوردیش
هه‌ڕه‌شه‌ی
خۆی کرده‌وه،
به‌ڵام کاتێ
تورک هه‌ڕه‌شه‌کانی
خۆی به کرده‌وه
جێبه‌جێ کرد،
ئێمه نه‌ک هه‌ر
هه‌ڕه‌شه‌کانمان
دووپات نه‌کرده‌وه
به‌ڵکو ورته‌شمان
لێوه نه‌هات.
ئه‌ی باشه
کاتێک فڕۆکه
جه‌نگیه‌کانی
تورک دێن،
ئاواییه‌کانی
کوردستان
بۆردومان ده‌که‌ن
و خه‌ڵکی سڤیل
ده‌کوژن ئه‌وه
ته‌عه‌دا نیه؟!
ئه‌ی کاتێ له‌شکری
تورک به ناوی
ئۆپه‌راسیۆنه‌وه
له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
هه‌رێمی
کوردستان ده‌کات
و سه‌روه‌ری
نیشتمانیمان
پێشێل ده‌کات،
ئه‌وه ته‌عه‌دا
نیه؟! ئه‌ی
کاتێ تۆپخانه‌ی
تورک پرده‌کانی
کوردستان ده‌ڕووخێنێ
و رێگه‌ی هاتن
و چوون له خه‌ڵک
ده‌گرێ، ئه‌مه
ته‌عه‌دا نیه؟!
کاتێ په‌رله‌مانی
کوردستان داوای
نه‌مانی بنکه‌و
پێگه‌ی سه‌ربازی
تورک له‌ناو
خاکی هه‌رێم ده‌کات
و تورکیش
گاڵته به
داواکه ده‌کات
و پێگه‌کانی
خۆی به‌هێزتر
ده‌کات، ئایا
ئه‌مه ته‌عه‌دا
نیه؟!
ره‌وشی
باشووری
کوردستان له
زۆر بواره‌وه
پاشاگه‌ردانی
به‌زاندووه‌و
به‌ره‌و
خراپتر
رۆیشتووه‌و
ده‌ڕوات. له
بواری سیاسی
مادده‌ی 140
جێبه‌جێ نه‌کرا،
سه‌رکردایه‌تی
کورد ده‌یگوت
' به
چرکه قه‌بوڵ
ناکه‌ین
مادده‌ی 140 دوا
بکه‌وێ!! که‌چی
دوایی خۆیان
به‌په‌له
سوکه پێشنیارێکی
زاره‌کی
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانیان
قۆزته‌وه‌و داوایان
له په‌رله‌مان
کرد به‌خێرایی
واده‌ی مادده‌ی
140 بۆ شه‌ش
مانگی دیکه
درێژ بکاته‌وه،
نه په‌رله‌مانی
عێراق واده‌که‌ی
درێژ کرده‌وه
نه دادگه‌ی
فیدراڵیش وه‌ڵامی
دایه‌وه!
ئێستا سێ مانگ
له‌و شه‌ش
مانگه‌ش به‌ره‌و
ته‌واوبوون
ده‌چێ و هیچیش
نه‌کراوه.
سه‌رکردایه‌تی
سیاسی
کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌کرد که
ئاڵای به‌عس
له‌کوردستان
به‌رز ناکاته‌وه،
به‌ڵام دوایی
ته‌نیا سێ ئه‌ستێره‌که‌ی
لێ لادرا، به‌ده‌ستی
خۆیان له‌سه‌ر
په‌رله‌مان و
دامه‌زراوه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌رزیان
کرده‌وه‌و ئه‌و
رۆژه‌شیان به
رۆژێکی
مێژوویی
دانا!!
دوای
تێپه‌ڕبوونی
17 ساڵ به‌سه‌ر
راپه‌ڕین،
دوای تێپه‌ڕبوونی
16 ساڵ له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
خۆماڵی، دوای
گوزه‌راندنی
پێنج کابینه‌ی
حکومه‌ت، که‌چی
رۆژ دوای رۆژ
خزمه‌تگوزاریه
بنه‌ڕه‌تیه‌کان
وێرانتر ده‌بن،
قه‌یرانه‌کانی
ئاو، کاره‌با،
سووته‌مه‌نی،
نیشته‌جێبوون
رێگه‌وبان گه‌وره‌تر
ده‌بنه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی10
ساڵ به‌سه‌ر
رێککه‌وتنی
واشنگتۆنی
نێوان هه‌ردوو
سه‌رۆک، دوای
تێپه‌ڕبوونی
هه‌شت ساڵ له‌سه‌ر
واده‌ی تێکه‌ڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره،
دوای تێپه‌ڕبوونی
سێ ساڵ به‌سه‌ر
لیستی هاوبه‌شی
نێوان هه‌ردوو
لایه‌نی
زلهێز و
پێکهێنانی
کابینه‌ی
هاوبه‌ش، که‌چی
هێشتا سێ وه‌زاره‌ته
گرنگه‌که
تێکه‌ڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه.
دوای
ئه‌وه‌ی له
ساڵی رابردوو
دادگه‌ی
باڵای تاوان
سزای له
سێداره‌دانی
بۆ سێ له گه‌وره
تاوانبارانی
به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌نفال بڕیه‌وه،
هێشتا سزاکه
جێبه‌جێ نه‌کراوه،
هێشتا کورده
هاوده‌سته‌کانی
ئه‌و
تاوانباره
گه‌ورانه له
باوه‌شی حزبه‌کاندا
ئارام ده‌ژین
و راده‌ستی
دادگه نه‌کراون،
هێشتا خاوه‌ندارێتی
له ئه‌نفالکراون
و شه‌هیدانی
ژه‌هربارانکراو
نه‌کراوه‌و ناکرێ.
وێڕای
ئه‌وه که
راگه‌یاندنه‌کانی
حزبه‌کان بانگه‌شه‌ی
ئازادی راده‌ربڕین
و ئازادی
رۆژنامه‌وانی
ده‌که‌ن، که‌چی
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان
که ئه‌ندامانی
ده‌سترۆیشتووی
حزبه‌کانن له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دان که
یاساێکی
تووندی
رۆژنامه‌وانی
ده‌ربچێ و قه‌ڵه‌می
ئازاد زنجیر
بکات، به‌و
لۆژیک و ژیریه‌شه‌وه
ده‌نگ بۆ
یاساێکی
رۆژنامه‌وانی
ده‌ده‌ن که
زۆر له یاسای
به‌عس تووند‌و
ره‌ق تره، سه‌رۆکی
هه‌رێمیش
ناچار ده‌بێ
به روویاندا
بداته‌وه‌و
بۆیان
بنێرێته‌وه.
هه‌ر
له‌و به‌ستێنه‌دا
رۆژانه
گوێبیستی
لێدان و
شوێنبزرکردن
یان هه‌ڕه‌شه‌لێکردنی
رۆژنامه‌وانان
ده‌بین، به
نووسراو هه‌ڕه‌شه
ده‌کرێ و وشه‌ی
تۆپاندن بۆ
رۆژنامه‌نووش
ره‌وانه ده‌کرێ،
گه‌مارۆی
ئابووری و
راگه‌یاندن
له‌سه‌ر که‌سانی
ئازادیخواز‌و
رامان
جیاوازن داده‌نرێ.
دوای
تێپه‌ڕبوونی
17 ساڵ به‌سه‌ر
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
باشووری
کوردستان که
ده‌بوایه
ژیانێکی
ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ر
بۆ خه‌ڵک
دابین
بکرابوایه،
باوه‌ش بۆ گه‌نج
و لاوانی وڵات
بکرابایه‌وه
و ئه‌وان له به‌رهه‌می
راپه‌ڕین
سوودمه‌ند
بووبان تا
خۆیان به
خاوه‌نی
نیشتمان
بزانن، که‌چی
لێشاوی کۆچی
لاوان به‌ره‌و
هه‌نده‌ران
روو له
فراوان بوونه،
زۆرینه‌ی
لاوانی
کوردستان خه‌ون
به هه‌نده‌رانه‌وه
ده‌بینن، بۆ
گه‌یشتن به‌و
خه‌ونه‌ش سه‌ره‌ڕۆیی
به گیانی
خۆیان ده‌که‌ن.
وێڕای
ئه‌وه‌ی باس
له سیسته‌می
دیموکراسی ده‌کرێ
که‌چی که‌سێک
له په‌رله‌مانی
کوردستان
ناپرسێته‌وه‌و
پێیان ناڵێ: ئه‌رێ
بۆچی یه‌که‌مین
په‌رله‌مان
ته‌مه‌نی خۆی
له چوار ساڵه‌وه
گه‌یانده
سێزده ساڵ؟!
بۆچی ئه‌مجاره‌شیان
په‌رله‌مانی
کوردستان وه‌ک
په‌رله‌مانی
عێراق پێبه‌ندی
یاسانه‌بوو،
ته‌مه‌نی یه‌ک
ساڵه‌ی خۆی بۆ
چوار ساڵ درێژ
کردۆته‌وه؟!
ئه‌گه‌ر
به وردی ئه‌وانه‌ی
که ئاماژه‌یان
پێکرا،
لێکبدرێنه‌وه،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که به‌رده‌وام
ته‌عه‌دا ده‌کرێ
و قه‌بوڵیش ده‌کرێ،
ده‌ی که‌واته
با واز له‌و
قسه سواوانه
بهێنرێ و چیتر
خۆمان به وشه‌ی
بریقه‌دار
ئارایش نه‌که‌ین.
7-3-2008
rekarahmed@hotmail.com